.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












عه‌با... وه‌ك چۆن له‌پڕ هات، خه‌ریكه له‌پڕ ده‌ڕوات
عه‌با كه نزیكه‌ی حه‌وت ده‌یه به‌ر له‌ئێستا هاتۆته نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ره‌گی داكوتا، تا ئه‌و راده‌یه‌ی له‌زۆر جێگه بهشوورهی ده‌بینرا ئه‌گه‌ر ژنێك عه‌بای به‌سه‌ره‌وه نه‌بوایه، ئێستاش ورده ورده خه‌ریكی گۆڕانی سه‌رده‌مه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا دهیباتو هیچ پاشماوه‌یه‌كی به‌جێ نامێنێت. پوره حه‌بێ ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن حهفتو دوو ساڵه‌ی ئێستا عه‌بای له‌سه‌ری خۆی كردووه‌ته‌وه‌و ته‌نها سه‌رو به‌ستێكی له‌سه‌ره‌و چهفتهیهكی له‌سه‌رشانه، ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ساڵانێكی زۆر‌و تائێستاش به‌شێكی به‌رچاوی ژنانی سلێمانی‌و شاره‌كانی تر عه‌بایان له‌سه‌ر ناوه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێ ناوچه كچانی زۆر گهنجو منداڵانیش عه‌بایان له‌سه‌ردا بووه. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری سلێمانی‌و خاوه‌نی كتێبه‌كانی "شاری سلێمانی" كه دوو به‌شه، له‌گه‌ڵ "شه‌وچه‌ره‌ی شار" ئه‌كره‌می مه‌حمودی ساڵحی ڕه‌شه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عه‌با عه‌ره‌ب خاوهنێتیو باسی له‌وه‌كرد كه كاتی خۆی پیاوماقوڵهكانی كورد ده‌ڕۆیشتن بۆ به‌غداو موسڵ‌و عه‌بایان ده‌هێنا "عه‌بای ئه‌وكاته وه‌ك عه‌بای ئێستای پیاوه عه‌ره‌به‌كان بوو كه لاكانی نهخشو نیگاری تێدا بوو". ناوبراو ڕوونیكرده‌وه كه له‌سه‌رده‌می توركهكانیشدا جۆرێكی تایبه‌ت لهعهبای ژنانه هه‌بووه پێیان وتووه (جووت عه‌با) كه ڕه‌نگی شین بووه‌و كاتێك ئافره‌ت له‌سه‌ری كردووه هه‌موو گیانی داپۆشیوه. ناوبراو ئه‌وه ده‌خاته روو كه عه‌با بۆ شاری سلێمانی‌و ده‌ورووبه‌ری مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نییه ئه‌م نه‌ریته له‌ناو ژنانی عه‌ره‌به‌وه‌و به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونی شاره‌كان به‌كورد گه‌یشتووه. خاوه‌نی جیهانی كه‌له‌پور، فریاد عارف ڕوونی ده‌كاته‌وه كه عه‌با هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كلتوری كورده‌وه نییه، به‌ڵكو له‌بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌ب خاوه‌نیه‌تی، له‌و ڕووه‌وه فریاد ده‌ڵێت "كاتی خۆی كه خه‌ڵكی هاتوونه‌ته شاره‌وه، چه‌فته‌و سه‌رپۆشیان ده‌دا به‌سه‌ریانداو عه‌با نه‌بووه، ته‌نانه‌ت حه‌پسه‌خانی نه‌قیبیش عه‌بای نه‌داوه به‌سه‌ریدا". هه‌ر به‌پێی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی لای فریاده، پاش ئه‌وه‌ی عه‌با له‌ناوچه‌كانی ناوهڕاستو باشووری عێراقه‌وه هێنراوه‌ته ناوچه‌كه‌و له‌سلێمانیش خه‌ڵك زۆر به‌كه‌می داویانه به‌سه‌ریاندا "به‌زۆری بازرگان‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندو گه‌وره‌كان عه‌بایان ده‌دا به‌سه‌ر شانیاندا، قه‌راغه‌كه‌ی شان سوورمه بوو‌و چنرا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مشكیو جامانه‌یان بهكهواو سه‌ڵته‌وه تێكه‌ڵاو ده‌كرد، عه‌بای ژنانیش وه‌كو پیاوان ته‌نك بوو". به‌رگدرووی ناسراوی سلێمانی، عه‌بدوڵا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به (عه‌به‌ی كاڵێ) كه ته‌مه‌نی حه‌فتاونۆ ساڵه باسی له‌وه‌كرد كه جگه له عه‌با، ته‌نانه‌ت (جامانه)ش هی كورد نییه "كاتی خۆی پیاوماقوڵهكان چاكهتیان له‌به‌ر دهكردو جامانهشیان دهبهستو ده‌بوایه هه‌موو پیاوماقوڵێك عه‌بای هه‌بوایه". وه‌ك ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كاتی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی جووله‌كانی سلێمانی، جووله‌یه‌كی ناسراویان ناوی (زه‌كه‌ریا) بووه، ئه‌ویش عه‌بای به‌كارهێناوه. عه‌به‌ی كاڵێ وتی "بۆیه زۆر كه‌س به‌كاریان نه‌ده‌هێنا، چونكه گران بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك بڕۆشتایهت بۆ بۆنه‌و سوڵحێك ده‌بوایه عه‌بای پێبوایه، عهباكانیش ڕه‌نگیان جیاواز بوو، ڕهشو شین‌و ڕه‌ساسی به‌كار ده‌هاتن". ئێستاش ورده ورده له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی عه‌بادا ئه‌م به‌رگدرووه هێما به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی ده ساڵیش زیاتره عه‌بای نهدوریوه "ئه‌گه‌ر عه‌با هه‌بێت ئاماده‌م بیدورم، نرخه‌كه‌شی به‌حه‌وت بۆ هه‌شت هه‌زاره، به‌ڵام كه‌س نایكات". ئه‌و عه‌بایانه‌ی كه ئێستا له‌بازاڕدا هه‌ن، چه‌ند جۆرێكن له‌وانه جورجێتو عێراقی‌و شهرمنو حه‌ریری ئاوریشمو ئاسایی. به‌ڵام فرۆشیارانی پۆشاكی ئافره‌تانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن كه فرۆشی ئێستای عه‌با زۆر كه‌مبۆته‌وه به‌جۆرێك ڕه‌نگه له‌هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌ك بفرۆشن. سالم سالاری ته‌مه‌ن سی‌و سێ ساڵ دوكانی پۆشاكی ئافره‌تانی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ماوه‌ی نزیكه‌ی پانزه ساڵه عه‌با دهفرۆشێتو به‌وته‌ی خۆی، ماوه‌ی پێنج بۆ ده ساڵ ده‌بێت فرۆشی عه‌با زۆر كه‌مبۆته‌وه "ئێستا به‌زۆری ئافره‌تانی به‌ته‌مه‌ن یان له‌چك به‌سه‌ره‌كان ده‌یكڕن یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ چه‌ند ساتێكی كه‌م ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه‌و ده‌یانه‌وێت بیده‌ن به‌سه‌ریاندا". سالم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخه‌كانی ئێستای عه‌با به‌پێی جۆره‌كان دهگۆڕێتو به‌زۆری له‌نێوان ده بۆ سه‌د هه‌زاردایه. ئێستاش له‌گه‌ڵ نه‌مانی عه‌بادا ورده ورده ژنان‌و كچانی شار ئه‌و به‌رگانه ده‌پۆشن كه جاران به"سفور" ناویان ده‌بردن، به‌جۆرێك كچ‌و ژنێكی گه‌نج نابینرێت كه عه‌بایان به‌سه‌ره‌وه بێت.
ئاوێنه‌کان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت پوره ئۆزه گیان بژیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه