❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماره‌كردنی ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-09 10:39:57

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ماره‌كردنی ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌

ماره‌كردنی ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌ كیتاب تا چه‌ند ڕێگه‌ی‌ پێدراوه‌؟


وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ شه‌ریعه‌ - پێشنوێژی مزگه‌وتی ئه‌زمه‌ڕ له‌ شاری سلێمانی .
ئاماده‌كردنی : سه‌لمان كۆچه‌ری – تایبه‌ت به‌ ئیسلام په‌یك .

مامۆستا مه‌لائه‌حمه‌دی‌ شه‌ریعه‌ - الحمد لله واصلاه‌ والسلام علی رسول الله
به‌هێزترین ڕه‌ئی ده‌رباره‌ی‌ ماره‌كردنی‌ ئافره‌تی‌ خاوه‌ن كتێبه‌كان وه‌كو: گاور وجوله‌كه‌ كه‌ له‌ ژێر سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئیسلامیدابن، كه‌ڕاهه‌تی‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی‌ خواره‌وه‌یان تیابێ‌، ئه‌گه‌رنا حه‌رامه‌، مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌:

1- ئافره‌ته‌كه‌ ده‌بێ‌ داوێن پاك بێ‌ وكاری‌ به‌دڕه‌وشتیی نه‌كردبێ‌ وپه‌یوه‌ندیی نادروست وناشه‌رعیی نه‌بووبێ‌ له‌گه‌ڵ‌ هیچ پیاوێكدا به‌ به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌م ئایه‌ته‌: [ مُحْصِنینَ غَیْرَ مسفِحینَ وَلا مُتَّخِژی أخدان ]، المائده‌-5.

واته‌: داوێن پاك بن وكاری‌ به‌دڕه‌وشتییان نه‌كردبێ‌، دۆست وهاوڕێی‌ پیاویان نه‌بووبێت، هه‌روه‌ها داپۆشراو بێت به‌ پۆشاكی‌ شه‌رعی.

2- ئافره‌تی‌ موسوڵمانی‌ گونجاوی‌ ده‌ست نه‌كه‌وێت كه‌ بتوانێ‌ بیخوازێ‌ یان ئافره‌تی‌ موسوڵمان كه‌م بێت.

3- زۆر ناچار بێت بۆ خواستن وماره‌كردنی ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌ كیتاب، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ بزانێ‌ یان ترسی هه‌بێ‌ كه‌ تووشی زینا وبه‌دڕه‌وشتی‌ ده‌بێت.

4- ده‌بێ‌ به‌ خۆی‌ ڕابینێ‌ وبڕوای‌ به‌ خۆی‌ هه‌بێت كه‌ بڕوایه‌كی‌ دامه‌زراوی‌ هه‌یه‌ وپابه‌ند بێت به‌ حوكم وئادابه‌كانی‌ ئیسلامه‌وه‌ به‌ جۆرێك گومان وبیروباوه‌ڕی‌ پوچ وبه‌تاڵ‌ كاری‌ تێنه‌كات.

5- باشتر وایه‌ پیاوی‌ موسوڵمان زۆر خۆی‌ بپارێزێ‌ له‌و جۆره‌ ژن هێنانه‌، چونكه‌ زۆر شتی‌ حه‌ڵاڵ‌ به‌لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ حه‌رامه‌ وزۆر شتی‌ تریش حه‌رامه‌ وبه‌ لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌، به‌ لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ گۆشتی‌ به‌راز وعه‌ره‌ق حه‌ڵاڵه‌ وده‌یخۆن، وده‌چنه‌ كه‌نیسه‌ وهاوسه‌ره‌كه‌شی ناتوانێ‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ بكات وڕێی‌ لێ‌ بگرێت.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌شدا مناڵه‌كان فێری‌ ئه‌و بیروبڕوا نادروست وبه‌تاڵه‌ ده‌كات وله‌سه‌ری‌ په‌روه‌رده‌یان ده‌كات، وكه‌مردیش ده‌بێ‌ له‌ گۆڕستانی‌ موسوڵمانان ئه‌سپه‌رده‌ نه‌كرێ‌. ئه‌م حوكمه‌ بۆ ئافره‌تێكی‌ ئه‌هلی‌ كیتابی‌ سه‌لامه‌ت وبێ‌ زیانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ پێیان ده‌وترێ‌ "الحربیه‌" واته‌: جه‌نگاوه‌ر، ئه‌وانه‌ی‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان دژایه‌تیی ئیسلام ده‌كه‌ن، زانایان به‌ گشتی‌ ڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ یان كه‌ڕاهه‌تی‌ هه‌یه‌ وباش نییه‌، یان حه‌رامه‌.
زۆربه‌ی‌ زانایان له‌ حه‌نه‌فییه‌كان ومالكییه‌كان وشافعییه‌كان وحه‌نبه‌لییه‌كان فه‌رموویانه‌: كه‌ڕاهه‌تی‌ هه‌یه‌ ماره‌كردنی‌ ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی‌:

1- كاتێك حژیفه‌ی‌ یه‌مانی‌ ئافره‌تێكی‌ ئه‌هلی‌ كیتابی‌ هێنا، هه‌واڵه‌كه‌ی‌ نارد بۆ عمری‌ كوڕی‌ خه‌تتاب، ئه‌ویش بۆی‌ نووسی‌: "خلِّ سبیلها"، واته‌: ئیزنی‌ بده‌، حژیفه‌ش بۆی‌ نوسییه‌وه‌: ئه‌گه‌ر حه‌رامیش بێت، تازه‌ كاره‌كه‌م كردووه‌، عمریش بۆی‌ نووسییه‌وه‌: من ناڵێم: حه‌رامه‌، به‌ڵام ئه‌ترسم دۆستدار وبه‌دڕه‌وشت بێت.

2- ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ مناڵه‌كه‌ له‌ "دار الحرب" واته‌: وڵاتی‌ جه‌نگ، لای‌ دایكی‌ به‌جێ‌ بهێڵرێت، دایكیشی‌ گۆشتی‌ به‌راز وعاره‌قی ده‌رخوارد بدات.

3- ماره‌كردن وهاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و جۆره‌ ئافرتانه‌ ده‌رگای‌ فیتنه‌ ده‌كاته‌وه‌، وه‌كو: مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ وڵاتی‌ بێ‌ دینیدا به‌هۆی‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌، ومناڵه‌كه‌شی‌ ڕه‌وشتی‌ كافران بگرێ‌ وزۆر شتی‌ تر.

ئه‌و زانایانه‌ش فه‌رموویانه‌: حه‌رامه‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ‌ ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌ كیتابی‌ جه‌نگی‌، به‌ڵگه‌یان بریتییه‌ له‌:
فه‌رمووده‌ی‌ په‌روه‌ردگار: [ قاتِلوا الَّذینَ لا یُؤمِنونَ بِاللهِ وَلا بِالیوْمِ الأخِر ]، التوبه‌-29.
ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ فه‌رمان ده‌كات دژایه‌تیی بیروڕایان بكرێ‌، به‌ڵام ژن خواستن خۆشه‌ویستی‌ وسۆز وبه‌زه‌یی دروست ده‌كات له‌ نێوان ژن ومێرده‌كه‌دا، وه‌كو په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ‌: [ وجعل بینكم موده‌ ورحمه‌ ].
بۆ نمونه‌: هێنان وماره‌كردنی‌ ئافره‌تێكی‌ جوله‌كه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ دژایه‌تیی موسوڵمانان ده‌كه‌ن، عبدالله ی‌ كوڕی‌ عه‌بباس فه‌رموویه‌تی‌: ئه‌م حاڵه‌ته‌ حه‌رامه‌.
شێخ قه‌رزاویش ده‌فه‌رموێت: دروسته‌ به‌ چوار مه‌رج:

1- ئافره‌ته‌كه‌ بڕوای‌ به‌ دینێكی‌ ئاسمانی‌ هه‌بێ‌ و بێ‌ باوه‌ڕ نه‌بێ‌.
2- ده‌بێ‌ داوێن پاك بێت.
3- نابێ‌ له‌وانه‌ بێت كه‌ دژایه‌تیی ئیسلام ده‌كه‌ن.
4- زه‌ره‌ر وزیانی‌ له‌دوا نه‌بێت.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-10 21:44:53

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: ماره‌كردنی ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌

sarkautubet kaka dashty bo aw babata grngana baheway bardawamet

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-11 08:01:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ماره‌كردنی ئافره‌تی‌ ئه‌هلی‌

زۆر سوپاس ڕێژین گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم

سه‌رکه‌وتوو بیت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net