❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-09 10:22:41

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن ئینجیل گۆڕانکاری تێدا کراوه‌!!



لیژنه‌یه‌کی سه‌ر به‌ "کۆمپانیای ئینجیل"ی نه‌رویجی که‌ کار بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ئینجیلی سه‌رده‌می کۆن "العهد القدیم" ده‌کات به‌ نیازه‌ پێشنیاری لابردنی هه‌ردوو چه‌مکی "هه‌میشه‌یی - سه‌رمدی" و " ته‌مێ کردن" له‌ بڕگه‌کانی ئینجیل لابه‌رێت.

خالد ڕه‌نجده‌ر

هه‌روه‌ها له‌بری ووشه‌ی کچێنی "عذراء" که‌ بۆ مریه‌م به‌کار هاتووه‌ ووشه‌ی "ژنێکی لاو" به‌کاربێنن. ووشه‌ی "کچێنی" له‌ به‌رگه‌ نه‌رویجییه‌ چاپکراوه‌که‌ی ساڵی (1978)دا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و ، هیچ گۆڕانێکی تێدا نه‌کراوه‌.

لیژنه‌که‌ ده‌ڵێ: "جیساجا"ی پێغه‌مبه‌ر ناڵێ که‌ عیسا له‌ کچێک ده‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ئیجیله‌ی بڕیاره‌ له‌چاپ بدرێ زۆر له‌ بڕگه‌کانی گۆڕانکاری تێدا ده‌کرێ. ئه‌م مشت و مڕه‌ له‌ هۆڵێکی کۆمپانیای ئینجیل له‌ شاری ئۆسلۆ ده‌کرێ و ، زۆرێک له‌ ئینجیله‌ به‌رگ کۆن و چه‌رمه‌کان هێراونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که‌ له‌ سه‌دان ساڵه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

لیژنه‌که‌ پێشنیاری کردووه‌ که‌ جارێکی تر هه‌موو ئه‌و ووشه‌ عیبریانه‌ی له‌ ئینجیلدا هه‌ن ته‌رجه‌مه‌ بکرێنه‌وه‌. ئینجلێک له‌ به‌رده‌ستی لیژنه‌که‌دایه‌ که‌ به‌ زمانی عیبری نووسراوه‌ و به‌رواره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (1000) دوای له‌دایکبوونی عیسا (دروودی خوا له‌سه‌ر ئه‌ویش و پێغه‌مبه‌ری خوا محمد بێت).

له‌سه‌ر ئاستی جوله‌که‌وه‌ ، ئێستاش (30) ئینجیل ناس و زمانه‌وان و شاره‌زای جوله‌که‌ ده‌یانه‌وێ به‌و ئینجیله‌ کۆنه‌ عیبرییه‌دا بچنه‌وه‌ و ، پێشنیاری بڕگه‌ی نوێ بکه‌ن له‌ چاپی داهاتوودا.

بۆ ئه‌م به‌رگه‌ نه‌رویجییه‌ نوێیه‌ی ئینجیل لیژنه‌که‌ ده‌ڵێ: پێش له‌چاپدانی کۆتایی ئینجیله‌ نوێیه‌که‌ نموونه‌یه‌کی لێ چاپ ده‌کرێ که‌ هه‌ڵگری ئه‌و بڕگه‌ نوێیانه‌ ده‌بێ. ئه‌و نموونه‌یه‌ له‌ سه‌ر کاغه‌ز و له‌ پێگه‌کانی سه‌ر ئێنته‌رنێت بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

له‌ ئینجیله‌ نه‌رویجییه‌که‌ی ساڵی (1978)دا باسی مریه‌م و عیسا به‌م جۆره‌ هاتووه‌: بنواڕه‌ ، کچێک "عذراء" ده‌بێته‌ خاوه‌نی منداڵێک ، کچێک منداڵێکی ده‌بێ و ناوی "ئیمانوێل"ی لێ ده‌نێ. به‌ڵام له‌و به‌رگه‌ نوێیه‌دا که‌ پێشنیار ده‌کرێ ده‌ڵێ که‌ عیسا له‌ ژنێکی لاو ده‌بێ ، واته‌ مریه‌م کچ نه‌بووه‌ که‌ عیسای بووه‌ ، ئه‌ویش به‌ قسه‌ی "جیساجا" پێغه‌مبه‌ر.

"هانس ئولاڤ"ی سه‌رۆکی لیژنه‌ نه‌رویجییه‌که‌ ده‌ڵێ: ووشه‌ی "الماها"ی عیبری که‌ له‌ ئینجیله‌ کۆنه‌که‌دا هاتووه‌ مانای "ژنێکی لاو" ده‌دات ، نه‌ک کچ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: (200) ساڵ پێش له‌ دایکبوونی عیسا یۆناییه‌کان ووشه‌ی "پارتینۆس"یان بۆ ئافره‌تێک به‌کار هێناوه‌ که‌ کچ بووبێت و نه‌بووبێت به‌ ژن. ئه‌و ووشه‌یه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ "الماها"ی جوکه‌یه‌.

لیژنه‌که‌ ڕایان وایه‌ که‌ زمان و کۆمه‌ڵگه‌ به‌رده‌وام له‌ گۆڕانکاریدان و ، ده‌بێ ئینجیلیش نوێ بکرێته‌وه‌ و ، به‌ ئینجیله‌ کۆنه‌که‌ی یۆنان و به‌رگه‌ عیبرییه‌که‌ی به‌راوورد بکرێ ، به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌نی سزادان "قیساس" یان "ته‌مێ کردن"ه‌وه‌. ووشه‌ی "ته‌مێ کردن" له‌ دانیشتنی مانگی (12) ساڵی پاری قه‌شه‌کانی نه‌رویجدا و به‌ پێشنیاری ئه‌وان له‌ به‌رگه‌ نه‌رویجییه‌که‌ی ئینجیل لابرا.

ده‌زگای نه‌رویجی بۆ کاروباری منداڵان ده‌ڵێ: ووشه‌ی ته‌مێ کردن له‌ زۆر کۆمه‌ڵگه‌ی دیاندا بۆ لێدان و سزادانی منداڵ به‌کارهاتووه‌ و ، ئینجیل له‌ لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه‌ وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ به‌کارهاتووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ ووشه‌ی "ته‌مێ کردن" له‌ ئینجیلدا نه‌مێنێ.

ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ ساڵی (2003)ه‌وه‌ که‌وتۆته‌ کار کردن بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ئینجیل و ، پێیان باشه‌ شاعیران و ئه‌دیبان و نووسه‌ران و زمانه‌وانان به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بکه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ووشه‌ی "هه‌میشه‌یی" یان "سه‌رمه‌دری" له‌ به‌رگه‌ کۆنه‌که‌ی ئینجیلدا هاتووه‌ که‌ "هه‌میشه‌یی یان نه‌مری له‌ ناو دڵی مرۆڤدا ڕوێنراوه‌". لێژنه‌ نه‌رویجییه‌که‌ پێشنیار ده‌کات که‌ ووشه‌ی هه‌میشه‌یی (سه‌رمه‌دی) ، یان نه‌مری بگۆڕڕێ به‌ "هه‌رده‌م" یان "هه‌موو کاته‌کان".

"ئێلڤینگ"ی ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌ڵێ: هه‌ندێک بڕگه‌ له‌ ئینجیلدا هه‌ن لای خه‌ڵکی زۆر پیرۆزن ، به‌ڵام پێویستمان به‌ گۆڕین یان لابردنیان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌م به‌رگه‌ نوێیه‌ی ئینجیل به‌ ته‌واوی له‌ ساڵی (2010)دا چاپ ده‌کرێ ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ نموونه‌که‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ تاکو خوێنه‌رانی ئینجیل دیدوبۆچوون و سه‌رنجی خۆیانی له‌باره‌یه‌وه‌ بنێرن.

سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ ده‌لێ: به‌رگێکی نوێی ئینجیل له‌ ساڵی (2005)دا چاپکراوه‌ و ، ئێمه‌ش ئه‌م پێشنیارانه‌ بۆ به‌رگی نوێ ده‌که‌ین. نه‌وه‌ی داهاتووش بۆیان هه‌یه‌ گۆڕانکاری تێدا بکه‌ن.

سایتی به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-10 21:50:42

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

hh ka guna7n chand nazann wa azann kteby engel kteby cheroka ba arazuy xoyan begorn supas bo aw xuaya ka xoy  qurany peroz daparezet xwa padashty xert batawa kaka dahty

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-10 22:16:44

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

ده‌ستت خۆش بێت به‌قوربان هه‌ر بژی ته‌مه‌ن درێژ بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-11 08:03:48

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

به‌خوا زۆر راست ده‌که‌ی ڕێژین خان

ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم


---------------------------------

زۆر سوپاس کاکه‌ حسین گیان

ده‌ستت خۆش بیت گیانی من




ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 

#5 2008-08-11 08:44:50

د ه شنى
میوان

Re: موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

هةربزيت دةشتى كيان هيوادارم بة ردوام بيت لة نوسينى ئةم بابةتة بةسودانة

 


#6 2008-08-12 17:13:59

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

دەست خۆش هاوڕێ گیان کاکە دەشتی گیان بۆ بابەتە جوانەکانت...
ئاسودەو کامەرانبیت...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-13 11:31:03

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: موسوڵمانان له‌خۆیانه‌وه‌ ناڵێن

ده‌ستان خۆش بیت ئه‌زیزه‌کانم ده‌شنێ گیان  و ده‌رونه‌ گیان

ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net