.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گرنگی نوێژی هه‌ینی و چه‌ند حوكمێك ...
ڕۆژی هه‌ینی چاكترین و باشترین و پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه لای ئومه‌تی ئیسلام وه خۆر هه‌ڵنه‌هاتوه له‌سه‌ر ڕۆژێك باشتر بێت له ڕۆژی هه‌ینی ، هه‌ربۆیه په‌روه‌ردگار ئه‌م ڕۆژه‌ی تایبه‌ت كرد به ئومه‌تی ئیسلامه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه ئومه‌ته‌كانی پێش ئیسلام گومڕاییان كرد، جوله‌كه‌كان گومڕابوون و رۆژی شه‌ممه‌یان كرده پیرۆزترین ڕۆژ لای خویان،
*حاجی ئومێد چروستانی
مانای(الجمعة)له زمانــی عه‌ره‌بیدا به‌واتای كۆبونـــهوه دێت(١)، یانی كۆبونه‌وه‌ی خــهڵكی، ئاشكراشه كۆبونه‌وه پێك نایه‌ت تا بـه ژماره‌یه‌ك نه‌بێت، كه‌واته بوونی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی مهرجـه بۆ دروست بوون و فه‌رزبوونی نوێژی هه‌ینی، ئــه‌م ڕۆژه واتــــه ڕۆژی هه‌ینی ( الجمـــعــة ) لهســهردهمــی نه‌فامیدا ناوی ( یوم العروبة )بوه(٢) .
به‌ڵام ئایا له ئیسلامدا بۆ ناونراوه به ( الجمعه ) جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان زانایاندا ، هه‌ندێك پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واو كردنی ( مخلوقات) دروستكراوه‌كانی خۆی كۆكرده‌وه واته ته‌واوی كردن.
هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه په‌روه‌ردگار خه‌لق كردنی ئاده‌می له‌و ڕۆژه‌دا كۆكردوه‌ته‌وه، له ته‌فسیری ( ابن كثير ) هاتووه كه ( ابن أبي حاتم ) ده‌ڵێت حه‌سه‌نی كوڕی عه‌ره‌فه بۆی باسكردین ئه‌ویش له عه‌بده‌ی كورڕی حه‌میدوه ئه‌ویش له ئه‌بی مهعشهرهوه ده‌گێڕێته‌وه له ئیبراهیمی كوڕی عه‌لقه‌مه‌وه ئه‌وه‌یش له قوره‌یعی زه‌بیه‌وه كه ده‌ڵێت سه‌لمان بوی باسكردین كه پێغه‌مبه‌ری خـوا ( درودس له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمووی:ئه‌ی سه‌لمان ئایا ده‌زانیت ڕۆژی هه‌ینی ( الجمعه ) چی یه ؟ منیش ووتم خوا‌و وپێغه‌مبه‌ری خوا ده‌زانن، پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش فه‌رمووی : (جمعه) ڕۆژێكه كه په‌روه‌ردگار باوكی ئیوه‌ی تیادا كۆ كرده‌وه ( واته خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌می دروست كرد ) (٣) .
هه‌ندێكی تر پێیان وایه ناونانی ئه‌م ڕۆژه له‌وه‌وه هاتوه چونكه خه‌ڵكی كۆده‌بنه‌وه بۆ نوێژ كردنی به كۆمه‌ڵ ، ( ابن حزم ) ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌و ده‌ڵێت ئه‌م ناوه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا نه‌بوه و ناوه‌كه ناوێكی ئیسلامیه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناو نراوه ( الجمعة ) چونكه خه‌ڵكی به كۆ ، كۆده‌بنه‌وه بۆ نوێژ كردن .
بۆ چی خوای گه‌وره ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆ ئومه‌تی ئیسلام هه‌ڵبژارد ؟
ڕۆژی هه‌ینی چاكترین و باشترین و پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه لای ئومه‌تی ئیسلام وه خۆر هه‌ڵنه‌هاتوه له‌سه‌ر ڕۆژێك باشتر بێت له ڕۆژی هه‌ینی ، هه‌ربۆیه په‌روه‌ردگار ئه‌م ڕۆژه‌ی تایبه‌ت كرد به ئومه‌تی ئیسلامه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه ئومه‌ته‌كانی پێش ئیسلام گومڕاییان كرد، جوله‌كه‌كان گومڕابوون و رۆژی شه‌ممه‌یان كرده پیرۆزترین ڕۆژ لای خویان، هه‌روه‌ها گاوره‌كانیش به‌هۆی جیاوازی زۆری نێوان خۆیانه‌وه گومڕابوون و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان كرده پیرۆزترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته ، به‌ڵام به فه‌زڵی خواوه و حه‌مدو شوكر بۆی ڕۆژی ( جومعة) ی كرده چاكترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته بۆ ئه‌م ئومه‌ته (٤) ، له‌م باره‌یشه‌وه ئه‌بو هوره‌یره و حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان ڕیوایه‌تیان كردوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمویه‌تی (( أضل عن الجُمُعة من كان قبلنا، فكان لليهود يوم السبت، وكان للنصارى يوم الأحد ، فجا‌ء لنا فهدانا الله ليوم الجُمُعة، فجعل يوم الجُمُعةِ والسبت والأحد، وكذلك هم تبع لنا يوم القيامة، نحنُ الآخرون من أهل الدنيا والأولون يوم القيامة، المقضي بين الخلائق )) (٤) ، واته : ئومه‌ته‌كانی پێش ئیمه گومـــڕابوون و سه‌ریان لێشاو له‌دیاری كردنــــی ڕۆژی ( جمعة ) جوله‌كه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژارد، هه‌روه‌ها گاوهركانیش ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژارد،به‌ڵام ئیمه‌ی ئومه‌تی ئیسلام په‌روه‌ردگار رۆژی ( جمعة ) ی بۆ داناین و ڕێنمایی بۆی كردین ، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌یه ئه‌وان ( واته جوله‌كه و گاوره‌كان ) له ڕۆژی دوایدا دوای ئێمه ده‌كه‌ون ، ئێمه له دوای ئه‌وانه‌وه هاتین له دونیادا ، به‌ڵام له قیامه‌تدا پێشیان ده‌كه‌وین .
له‌م فه‌رموده‌یه‌وه ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژی ( جمعة ) تابیه‌تی مه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئیسلامدا هه‌ربۆیه په‌روه‌ردگار به ڕۆژێكی پڕ فه‌زڵی داناوه، كه دواتر ئاماژه ده‌كه‌ین به تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره .
حوكمی نوێژی هه‌ینی :
نوێژی هه‌ینی ( الجمعة ) فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانیكی باڵغی عاقڵی، ئازاد ( حُرّ ) ی، نێرینه ی له‌ش ساغ و نیشته جێ، كه‌واته ئه‌م نوێژه له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕ و منداڵ و شێت و بهنــده ( عبد ) و ئافره‌ت و نه‌خۆش و موسافر واجب و فه‌رز نیه .
پێغه‌مبه‌ری خواش ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌م باره‌یه‌وه دفهرموێت : ( الجُمُعة حقٌ واجبٌ على كل مسلمٍ في جماعة إلا أربعة ، عبدٌ مملوكٌ ، أو امرأةٌ ، أو صبيٌ ، أو مريضٌ ) (٥) .
واته : نوێژی هه‌ینی مافێكی خودایه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی و واجبه له‌سه‌ر یان به‌جێ ی بهێنن جگه له چوار كۆمه‌ڵ نه‌بێت ، به‌نده‌یه‌ك ، یان ئافره‌ت ، یان منداڵ ، یان تهخۆش ) .
هه‌روه‌ها نوێژی ( الجمُعة ) واجب نیه له‌سه‌ر كه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا بێت ، ئه‌ویش به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) كاتێك له‌سه‌فه‌ردا بوبێت نوێژی هه‌ینی نه‌كردوه ، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك له ( حجة الوداع ) بوو له ڕۆژی عه‌ره‌فه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی ( جمعه ) بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سری به كۆكردنه‌وه و پیشخستن ( جمع وتقدیم ) كرد، ونوێژی ( جمعه ) ی نه‌كرد ، هه‌روه‌ها خه‌لیفه ڕاشدینهكانی دوای خۆیشی هه‌ركاتێك له سه‌فه‌ردا ببوبن نوێــژی ( جمعه ) یان نه‌كردوه ، كه‌واته نوێژی ( جمعه ) له‌سه‌ر ( مسافر ) واجب نیه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئاسانكاری كردنی خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌كانی ( رفع الحرج عنهم ) .
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئاماژه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر فه‌رز بوونی نوێژی هه‌ینی .
یه‌كه‌م / قورئانی پیرۆز :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (( يا أيها الذينَ آمنُوا إذا نُوديَ للصَّلاة منْ يومِ الجُمُعَةِ فاسعْوا إلى ذِكْرِ اللهِ وذروا البيع ذلكم خيرٌ لَكُمْ إن كُنْتُمْ تَعْلَمُون )) (6) .
واته : ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر بانگ درا بۆ نوێژی هه‌ینی ، ئه‌وه خێرا بچن به‌ده‌نگ بانگ و یادی خواوه و واز له كڕین و فرۆشتن بهێنن، بێگومان ئه‌وه زۆر چاكتر و باشتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن .
لێره‌دا مه‌به‌ست له ( الذِّكر ) یان نوێژكهیه ئه‌وه بێگومان ئه‌و كاته فه‌رزه و واجب ده‌بێت له‌سه‌ر موسڵمانان، چونكه هه‌موو فه‌رمانێك له قورئان وسوننه‌تدا بۆ واجب بوونه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی تر نه‌بێت ئه‌و فه‌رمانه بگۆڕێت بۆ حوكمێكی تر وه‌ك سوننه‌ت یان موباح وه‌ك زانایانی ئوسوڵ فقه ده‌ڵێن : ( كل أمر للوجوب إلا إذا دلت قرينة تصرفها إلى معاني آخرى ) (7) يان فه‌رماني ئايه‌ته‌كه ( فاسعوا ) مه‌به‌ست پێی چوون بۆ ( خطبة ) یه جا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی (خطبة)ش بێت ئه‌وا بێگومان (خطبة ) ی ڕۆژی هه‌ینی مه‌رجێكی نوێژی هه‌ینی یه، كه مه‌رج واجب بێت بۆ كارێك بێگومان ئه‌و كاره خۆی واجب تر ده‌بێت كه نوێژهكهیه .
دووه‌م / فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا :
١) عن ابن مسعود ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قــال لقوم ، يتخلفون عن الجُمُعة ( لقد هممتُ أن آمــرَ رجـلاً يُصلي بالنَّـاس، ثُمَّ أحـرَقَ على رجـال يتخلفون عن الجمُعة بيوتهم ) ( 8) .
واته : نیازم هه‌بوو كه فه‌رمان بكه‌م به كه‌سێك كه نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات و خۆم بچم ئه‌و ماڵانه بسوێنم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوا ده‌كه‌ون له نوێژی هه‌ینی .
ئاشكرایه ئه‌م هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ شتێكه زۆر گرنكه به‌لایه‌وه ، وه گه‌ر فه‌رز بهنوایه ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه‌ی نه‌ده‌كرد .
٢) عن حفصة ( رضي الله عنها ) أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : ( رواح الجمعة واجب على كل محتلم ) (9) .
واته : ڕۆشتن بو نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی باڵغ
3) عن أبي الجعد الضّمري ( رضي الله عنه ) أن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : من ترك ثلاث جُمَعٍ تهاوناً طبع الله على قبله ) ( 10) .
واته : هه‌ركه سێك سێ جار نوێژی هه‌ینی ته‌رك بكات و نه‌یكات به ته‌مبه‌ڵی ئه‌وه په‌روه‌ردگار مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵیدا .
سێهه‌م / ( الاجماع ) كۆ ده‌نگی زاناینی ئیسلام .
( ابن المنذر ) كۆ ده‌نگی زانایانی ئیسلام نقڵ ده‌كات و ده‌ڵێت : ( أجمعوا على أن الجُمُعة على الأحرار البالغين المقيمينَ الذين لا عذر له‌م ) واته : هه‌موو زانایان یهكڕاو یه‌كده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی ئازاد و باڵغ و نیشته جێ – واته مسافر نه‌بێت – و خاوه‌ن بیانوو ( عذر ) ی شه‌رعی نه‌بێت (وه‌ك نه‌خۆشی وبارانی زۆر هتد ....) (١١). هه‌روه‌ها ( ابن العربی ) یش ده‌ڵێت ( الجُمثعة فرض عين بإجماع المة ) واته : نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه به كۆ ده‌نگی هه‌موو زانایان .
( ابن قدامه المقدسی ) یش ده‌ڵێت : ( أجمع المسلمون على وجوب الجمعة ) واته : موسڵمانان هه‌موو یهكڕاو یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی واجبه .
ئیمامی نه‌وه‌ویش ده‌ڵێت: ( إن مذهب الشافعي أن الجُمُعة فرض عين ) واته : له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی‌دا نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه .
ئایا له نوێژی هه‌ینیدا چه‌ند بانگ ده‌درێت ؟
بانگ له‌سه‌ردمی پێغه‌مبه‌ری خوادا بو نوێژی هه‌ینی یه‌ك بانگ بووه وه‌ك نوێژه‌كانی تر، ئه‌ویش كاتێك بووه كه پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) چوبێته سه‌ر ( منبر ) ه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر و حهرهتی عه‌لی ش له كوفــــــــه ( خوایان لێ ڕازی بێت ) یه‌ك بانگ بووه ، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌می عوسمانی كوڕی عه‌فاندا ( خوای لێ ڕازی بێت ) كاتێك شاری مه‌دینه وورده وورده گه‌وره بوو خه‌ڵك به ئاسانی ئاگادری بانگ نه‌ده‌بون بۆ نوێژی هه‌ینی ، له شوێنێك كه پێان ده‌ووت (الزوراء) كه نزیك بازاڕی مه‌دینه بوو پێش هاتنی كاتی بانگی نیوه‌ڕۆ ، بانگیكی زیاد كرد تاوه‌كو خه‌ڵكی ئه‌و بانگه‌یان بیست خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ نوێژی هه‌ینی ، جا كاتێك بانگی نوێژی هه‌ینی ده‌درا عوسمانی كوڕی عه‌فان ده‌چویه سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی و ده‌ستی ده‌كر به ووتار دان(١٢) .
ئه‌بو حه‌سه‌نی ماوهردیش ده‌ڵێت : بانگی یه‌كه‌می ڕۆژی هه‌ینی عوسمانی كوڕی عه‌فان زیادی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زوو خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ نوێژی هه‌ینی چونكه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا شاری مه‌دینه فراوان بوو بوو دانیشتوانه‌كه‌شی زیادی كردبوو(١٣) چونكه خه‌ڵكی له‌بازاڕدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوون و گوێیان له‌بانگی یه‌كه‌م نه‌بوه ، بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و خۆئاماده كردنیان عوسمانی كوڕی عه‌فان ( خوای لێ ڕازی بێت ) بانگی یه‌كه‌می زیاد كرد .
بۆیه ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی عوسمان كردویه‌تی وهسلهیهك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌رزێكی گه‌وره‌و پاداشتێكی مه‌زنی نوێژی ( جمه )یان له كیس نه‌چێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوێیان له بانگ نه‌بوه و سه‌رقاڵی ئیش و كاری دونیا بوون ، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا ( الحمد لله ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سائل و تهقهنیات زۆر بووه له جهاز و موكهبرات و مایكروفۆنات و زۆر وهسائلی تر كه خه‌ڵكی به ئاسانی له شوێتی زۆر دووریشه‌وه گوێیان له بانگ ده‌بێت پێویست به بانگی دوه‌م ناكات هه‌روه‌ك له سه‌ردمی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) و ئه‌بو بكر و عومه‌ر دا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) یه‌ك بانگ دراوه ، جا هه‌ركاتێكیش ئه‌و هۆكاره ( علة ) له‌هه‌ر جێگایه‌كی تردا په‌یدا بویه‌وه كه خه‌ڵكی به ئاسانی ئاگادری بانگی هه‌ینی نه‌ده‌بوون یان گوێیان لێی نه‌ده‌بوو ئه‌وا ده‌توانین كار به ( أثـــر ) ه كه‌ی حه‌زره‌تی عوسمان بكه‌ین و دوو بانگ بدرێت بۆ نوێژی هه‌ینی ( والله أعلم بالصواب ) .
حوكمی ته‌رك كردن و نه‌كردنی نوێژی هه‌ینی ( الجُمُعة ) .
هه‌ركه‌سێك نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر فه‌رز بووبێت وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێكرد به (عمدا) ته‌ركی بكات و هیچ عوزرێكی نه‌بێت ئه‌وه بێگومان گوناهێكی گه‌وره‌ی كردوه و سه‌رپێچیه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه، جا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه(توبه) یه‌كی نه‌صوح بكات له‌و كاره‌ی و داوای لێخۆسبون له خوای گه‌وره بكات و جارێكی دیكه‌ش نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و گوناهه، ته‌رك كردنی نوێژی هه‌ینیش به‌لایه‌وه كارێكی ئاسان نه‌بێت ، چونكه له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلى الله عليه وسلم ) هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره كراوه له‌و موسڵمانانه‌ی كه نوێژی هه‌ینی ناكه‌ن به بێ هیچ بیانویه‌ك ( عذر ) ێكی شه‌رعی .
سه‌ره‌تا ئه‌بێت بزانین نه‌كردنی نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام نه‌دانی فه‌رمانێكی خوای باڵاده‌سته كه ده‌فه‌رموێت ( إذا نُودِي للصَّلاة منْ يَومِ الجُمُعَةِ فاسعَوا إلى ذِكْرِ الله ..) گه‌ر بانگدرا بۆ نوێژی هه‌ینی ئه‌وا بچن به ده‌نگ بانگ و یادی خواوه كه نوێژ كردنه‌كه‌یه .
بێ گومان نوێژی هه‌ینیش یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، به‌ڕێز ڕانه‌گرتنی دروشمێكی گه‌وره‌ی ئیسلامیش گوناهی گه‌وره‌یه، چونكه بهێز ڕاگرتنی ئه‌و دروشمانه نیشانه‌ی ته‌قواو له خوا ترسانه وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : (( ذَلِكَ ومنْ يُعَظم شَعائِرَ اللهِ فَإنَّها منْ تقَوى القُلُوب )) (١٤) .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :
" لینتهین أقوام عن ودعهم الجمُعات أو لَيَخْتِمَنَّ اللهُ على قُلُوبِهِمْ ثُمَّ لَيَكُونَنَّ مِنَ الغَافلين " (1٥) واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نوێژی هه‌ینی ناكه‌ن ،واز له‌و كارانه‌یان دێنن یان په‌روه‌ردگار مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌كانیاندا و پاشانیش بیانگێڕێت له كۆمه‌ڵی بێ ئاگا‌و سه‌ر لێشێواوهكان "
لهفهرموودهیهكهی تردا ده‌فه‌رموێت : " منْ تَركَ الجُمُعَةَ ثَلاثاً منْ غير ضرورةٍ طَبَعَ على قَلْبِهِ " (1٦) واته : هه‌ركه‌سێك سێ جار نوپژی هه‌ینی نه‌كات و وازی لێ بهێنێت ئه‌وه خوای گه‌وره مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵیدا .
" لَقَدْ هَمَمْتث أنْ آمرَ رجلاً يُصلي بالناسِ، ثُمَّ أحرَقَ على رِجالٍ يتخلَّفُون عَن الجُمُعَةِ بُيُوتَهُمْ " (١٧) . واته : نیازم هه‌بوو كه فه‌رمان بكه‌م به كه‌سێك كه نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات و خۆم بچم ئه‌و ماڵانه بسوێنم به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوا ده‌كه‌ون له نوێژی هه‌ینی .
كه‌واته خوێنه‌ری به‌رێزو خۆشه‌ویست نوێژی هه‌ینی یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره‌كانی ئاینی پێرۆزی ئیسلام هه‌ربۆیه ئه‌وه‌نده گرنگی پێداروه و پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) پێداگری زۆری له‌سه‌ر كردوه و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌شی له‌و كه‌سانه كردوه كه كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له به‌جێ هێنانیدا ، چونكه ئاشكرایه هه‌ركارێك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردبێت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و كاره ، جا پێویسته له‌سه‌ر تاكی موسڵمان خه‌مسار نه‌بێت له به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خوادا ( جل جلاله ) .
گرنگیه‌كانی نوێژی هه‌ینی :
له‌م گۆشه‌یه‌دا چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى اله عليه وسلم ) ده‌خه‌ینه ڕوو كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م ڕۆژه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا :
١) عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) قال : قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) " خير يوم طلعتْ عليه الشمسُ ، يومُ الجُمُعَةِ فيه خَلَقَ اللهُ آدم ، وفيه أدخل الجنَّةَ ، وفيه أُخرِجَ منها ) (18)
واته : چاكترین و پڕ خه‌یر ترین ڕۆژێك كه خۆری لێی هه‌ڵهاتبێت ڕۆژی هه‌ینی یه كه په‌روه‌ردگار حه‌زره‌تی ئاده‌می تیادا خه‌لق كرد ، هه‌ر له‌وڕۆژه‌شدا خستیه به‌هه‌شته‌وه، پاشانیش هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌ینیدا له‌به‌هه‌شت ده‌ری كرد .
٢)عن أبي لُبابة بن عبد المنذر ( رضي الله عنه ) قال : قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) : " إنَّ يومُ الجُمُعَةِ سيدُ الأيام وأعظمها عند الله، وهو أعظم عند الله من يوم الأضحى ويم الفطر، وفيه خمس خلال ، خلقَ اللهُ فيه آدم َ، وأهبط فيه آدمَ إلى الأرض ، وفيه توفيَ آدم ، وفيه ساعة لا يُسألُ الله فيها العبد شيئاً إلا أعطاهُ إياهُ ، ما لم يسأل حراماً ، وفيه تقوم الساعة ، ما من ملك مقرب ولا سماء ولا أرض ، ولارياح ولا جبال ولا بحر ، إلا وه‌ن يشفقن من يوم الجمعة " (19) .
واته : ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردار و گه‌وره‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانه لای په‌روه‌ردگار، ڕۆژی هه‌ینی له ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێزتر و گه‌وره‌تره لای په‌روه‌ردگار، چونكه ئه‌و ڕۆژه پێنج تایبه‌ت مه‌ندی هه‌یه، خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌می خه‌لق كرد و هه‌ر له‌وڕۆژه‌دا خستیه سه‌ر زه‌وی، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا بوو وه‌فاتی پێ كرد ، له ڕۆژی هه‌ینی دا كاتێك هه‌یه به‌نده‌كانی خوای گه‌وره ههرداوایهك بكه‌ن له په‌روه‌ردگاریان بۆیان جێ به‌جێ ده‌كات و پێان ده‌به‌خشێت ، به‌مه‌رجێك داواكاریه‌كانیان به‌جێ بێت و حه‌رام نه‌بێت ، هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینیدا قیامه‌ت دێت ، هه‌موو فریشته نزیكه‌كانی خوای گه‌وره و ئاسمان و زه‌وی و ڕه‌شه‌با و كێوه‌كان و ده‌ریاكان زۆر شه‌رم و سام ده‌یانگرێت له ڕۆژی هه‌ینی .
٣) روى أبو هريرة ( رضي الله عنه ) أنَّ النبي ( صلى الله عليه وسلم ) قال : " من اغتسل يوم الجُمُعَةِ غُسل الجنابة، ثُمَّ راح في الساعة الأولى، فكأنَّما قّربَ بَدنةً، ومن راح في الساعةِ الثانيةِ ، فكأنَّما قَرَّبَ بَقَرَةً، ومنْ راحَ في السَّاعةِ الثالثةِ، فكأنَّما قرَّبَ كَبْشاً أقرنَ ، ومنْ راحَ في السَّاعةِ الرَابعةِ ، فكأنّما قرَّب دّجاجةً، ومن راحَ في السَّاعةِ الخامسَةِ، فَكَأَنَّما قَرَّبَ بَيضَةً، فإذا خَرَجَ الإمامُ ، حَضَرَتِ الملائكةُ يستمعون الذّكْرَ " (20) .
واته : هه‌ركه‌سێك ڕۆژی هه‌ینی خۆی شۆرد به خۆشتنی جه‌نابه‌ت پاشان له ساتی یه‌كه‌مه‌وه ڕۆشت بۆ مزگه‌وت ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ووشترێكی كردبێت به خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، وه‌ئه‌گه‌ر له ساتی دوه‌مه‌وه ڕۆشت ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی مانگایه‌كی كردبێت به خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، وه‌هه‌ركه‌سێك له ساتس سێ یه‌مه‌وه ڕۆشت ئه‌وه یه ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رانێكی شاخداری كدربێت به‌خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، وه‌هه‌ركه‌س له ساتی چواره‌مه‌وه ڕۆشت بۆ مزكه‌وت ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی مریشكێكی كردبێت به خێر چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت ، وه‌ئه‌گه‌ر له ساتی پێنجه‌مه‌وه ڕۆشت ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی هێلكه‌یه‌ك ێاكهی بۆ ده‌نوسرێت، جا ئه‌گه‌ر ئیمامی ووتار بێژ چووه سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاته ئه‌و فریشتانه‌ی وه‌ستاون چاكه‌كان ده‌نوسن داده‌نیشن بۆ گوێگرنت له یادو زكری خوا – واته له ووتاری ئیمامی ووتار بێژ _ .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی تر زیاتر فه‌رموده‌كه‌ی پێشتر ڕۆشن ده‌كاته‌وه كه پێیغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " إذا كان يوم الجمعة، كانَ على كلِّ بابٍ منْ أبوابِ المسجِدِ ملائكةٌ يكتبونَ الناَّسَ على منازلهمْ ، الأولُ فالأولُ، فإذا خَرَجَ الإمامُ ، طُوِيَتْ الصُّحُفُ " (21) .
واته : كاتێك كه هۆژی هه‌ینی دێت له به‌رده‌م هه‌موو ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانی مزگه‌وت فریشته‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت ناوی ئه‌و كه‌سانه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌نوسێت كه لهماڵهكانیانهوه دێن بۆ مزگه‌وت، جا كاتێك كه ئیمامی ووتار بێژ سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی فریشته‌كان تۆماری ناونوسینهكهیان ده‌پێچنه‌وه .
پێ ده‌چێت كه‌سێك بپرسێت و بڵێت ئایا ئه‌و ساتانه‌ی باسكرا له‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ؟
زانایان سێ بۆچون


له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوژین گیان
ده‌ستت خۆش بیت کاکه گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دةستةكانت خوش كاكة دةشتى كيان
خواى كةورة باداشتت بداتةوة






زۆر سوپاس ده‌شنێ گیان
ئه‌زیزم خوای گه‌وره پاداشتی به‌ڕێزیشت بداته‌وه
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه

سڵاو كاك ده‌شتی ده‌سه‌كانت خۆش بێت من زۆر ممنون ده‌بم هه‌ر كه‌سێك بابه‌تی من له‌هه‌ر ماڵپه‌ڕێك بهپنپت و بڵاوی بكاته‌وه دووباره سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆشی بۆ تۆ به‌رێزم .زۆر سوپاس . هیوادارم که بابه‌تی به‌سوود دابه‌زێنیت ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه

خوا خێری هه‌موو لایه‌ك بنوسێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastan xosh juana zor supas


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش کاکە دەشتی هاوڕێی ئەزیزم بۆ ئەم بابەتە ..
ژیانێکی ئاسودەو کامەران بۆ تۆی خۆشەویست...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست خۆش کاکە دەشتی هاوڕێی ئەزیزم بۆ ئەم بابەتە جوانه هه‌ر بژی خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکات به‌قوربان
دوو باره ده‌ست خۆش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن حسين-خؤشناو- (2008-08-26 17:09:49)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئیوه ئه‌زیزه‌کانم
خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه انشاءالله
له‌سه‌ر هێڵ نییه