.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له نوێژدا
ئاماده‌كردنی : حاجی ئومێد چروستانی
إبن القیم الجوزی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له باره‌ی پله‌كانی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار له نوێژدا ده‌فه‌رموێت : خه‌ڵكی له‌م ڕوه‌وه ده‌كرێن به پێنج كۆمه‌ڵه‌وه :
كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م : ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ن كه زوڵم و سته‌م له خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له نوێژه‌كانیاندا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه كهمو كوڕی ده‌كه‌ن له ده‌ست نوێژه‌كانیان و له كاتی دیاری كراوی خۆیدا به ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن و ڕوكنی نوێژه‌كانیان وه‌ك خۆی جێ به جێ ناكه‌ن ، سنووره‌كانی پێشێل ده‌كه‌ن .
واته : ئه‌م جۆره كه‌سانه نوێژه‌كانیان زۆر به‌لاوه گرنگ نیه، به‌شێوه‌یه‌ك نوێژ نه‌بوه‌ته خولیای سه‌ریان و كارا نیه له ژیانیاندا ئه‌گه‌ر جار جاره‌ش ئه‌نجامی نه‌ده‌ن گوێی پێ ناده‌ن، وه هه‌روه‌ها ده‌ست نوێژه‌كانیان به ناته‌واوی ده‌گرن یان خۆیان پاك ناكه‌نه‌وه له هه‌موو جۆره پیسایی و بێ نوێژیهك ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار له دوایی كاتی دیاری كراوی خۆی به‌له‌شێكی تێكشكاوه‌وه هه‌ڵده‌ستن بۆ كردنی نوێژه‌كانیان ئه‌ویش به‌شێوه‌یك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن زۆرێك له ڕوكنهكانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) دیاری كراوه به ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن، جا ئه‌م كۆمه‌ڵه نوێژ كردن له هیچ جۆره خراپه‌یه‌كیان ناگه‌ڕێنێته‌وه چونكه نوێژێك خاوه‌نه‌كه‌ی له خراپه ده‌گێڕێته‌وه كه بزانێت له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری خۆیدا موناجات ده‌كات و ئاگای له ووته و گوفتاری ناو نوێژه‌كه‌ی بێت كه چی تیادا ده‌ڵێت .
كۆمه‌ڵی دووه‌م : ئه‌وانه‌ن كه پارێزگاری ده‌كه‌ن له‌كاتی دیاری كرا‌و و سنووری نوێژه‌كانیان ، وه ڕوكنه زاهرهكانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن وده‌ست نوێژی بۆ هه‌ڵده‌گرن ، به‌ڵام هه‌وڵناده‌ن كه به‌ره‌نگاری ده‌روونی خۆیان ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی وه‌سوه‌سه‌و دڵه ڕاوكێ نه‌بن له نوێژه كانیاندا ،سه‌ره‌نجام له‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌میشه داڵغه لێده‌ده‌ن و هۆش و بیریان نامێنێت به‌لای نوێژه‌كانیانه‌وه .
واته ئه‌م جۆره كه‌سانه خه‌می ووتارو گوفتاری ناو نوێژه‌كانیان نیه ، به شێوه‌یه‌ك ته‌نها به‌جه‌سته‌یان له‌ناو نوێژدان ،ئه‌گینا به‌خه‌یاڵ و هۆشیان له‌شوێن وجێگای ترن، ڕاسته ئه‌م كۆمه‌ڵه به زاهری له كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م باشترن چونكه كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن له خۆپاك ڕاگرتن و ده‌ست نوێژ به‌جوانی هه‌ڵگرتن و ئه‌نجامدانی ڕوكنهكانی نوێژ وه‌ك خۆی ، به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش له‌و خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه هه‌ردولایان له ووتار گوفتاری ناو نوێژه‌كانیان بێ ئاگان به‌شێوه‌یه‌ك نازانن كه له‌گه‌ڵ خودای خۆیان ڕاوه‌ستاون و گفتوگۆ و موناجاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .
جا خوشك برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم زۆر ئاگاداری نوێژه‌كه‌ت به هه‌وڵبده شه‌یتانی نه‌فرین لێ كرا‌و وه‌سوه‌سه‌ت بۆ دروست نه‌كات و مادام تۆ خۆت ئاماده كردووه به جوانترین شێوه و له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا نوێژه‌كانت ئه‌نجام ده‌ده‌یت زۆریش له خۆت بكه ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌ی له ناو نوێژدایت خه‌یاڵ و فكرت نه‌چێت به ئه‌ملاولادا و له ناو نوێژدا سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن و كاری دونیای مه‌به تاوه‌كو نوێژه‌كه‌ت له‌و نوێژانه بێت كه په‌روه‌دگار له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت : (إنَّ الصلاةَ تَنْهَى عنِ الفَحشَاء وَالمُنْكَر ) واته : نوێژ كردن و ئه‌نجامدانی به‌ڕاست و دروستی مرۆڤ له خراپه و خراپه‌كاری ده‌گێڕێته‌وه .
كۆمه‌ڵی سێهه‌م : ئه‌م كۆمه‌ڵه ئه‌وانه‌ن كه پاریزگاری له سنور‌و ڕوكنهكانی نوێژده‌كه‌ن وبه‌رنگاری ده‌رونی خۆیان دبنه‌وه له‌دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ شه‌یتان وكرده‌وه‌كانی وه ئه‌وان سه‌رقاڵن به‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانیان لێ نه‌دزێ وه له هه‌مان كاتدا ئه‌وانه نوێژده‌كه‌ن و وه به‌ره‌نگاری شه‌یتانیش ده‌بنه‌وه.
واته : ئه‌م كۆمه‌ڵه هه‌میشه شه‌یتان له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست بكات و له واتا‌و مانای نوێژه‌كانیان لایان بدات و هۆش و بیریان نه‌مێنێت به‌لای نوێژه‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نوێژێكی بێ گیان و بێ ناوهڕۆك ده‌رچێت و كارگهریهكی ئه‌وتۆی نه‌بێت له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ، به‌ڵام چونكه ئه‌م كه‌سانه خۆشه‌ویستی دونیا وای لێ نه‌كردون كه نوێژه‌كانیان لێ تێك بدات ، شه‌یتانیش ناتوانێت له خشته‌یان به‌رێت و تووشی وهسهسهیان بكات و نوێژه‌كانیان لێ بدزێت ، ئه‌م كۆمه‌ڵه دوو ئه‌ركی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌لایه‌ك زۆر ئاگاداری نوێژهكانیانن هۆشیان به‌لای ماناكهیانهوهیه ده‌زانن كه له گه‌ڵ خوای گه‌وره و باڵاده‌ست دا وتوو وێژ و موناجات ده‌كه‌ن ، له لایه‌كی تریشه‌وه به‌ره‌نگاری شه‌یتان بوونه‌ته‌وه نه‌وه‌ك نوێژه‌كانیان لێ بدزێت و خه‌یاڵ و بیر و فكریان به‌رێت به‌لایه‌كی تردا .
جا ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان و خاوه‌ن هۆش لایه‌نی كه‌م هه‌وڵ بدات له‌م كۆمه‌ڵه‌یه بێت ، و ڕازی نه‌بێت له كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م و دووه‌م بێت چونكه ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه نوێژه‌كانیان هیچ كاریگه‌ریه‌كی نی یه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا و نایانگهڕێنێتهوه له خراپه و خراپه كاری .
كۆمه‌ڵی چواره‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ن كاتێك هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژه‌كانیان به ته‌واوی ماف و سنووره‌كانی ده‌پارێزن و ، دڵه‌كانیان پڕ ده‌بێت له خۆشه‌ویستی خودا و خۆشه‌ویستی نوێژه‌كانیان تاوه‌كو هیچ شتێكیان له نوێژه‌كانیان له‌كیس نه‌چێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده بگره هه‌موو فكر‌و هۆشیان لای ئه‌وه‌یه كه به جوانترین شێوه و به ئه‌و په‌ڕی ته‌واوی و كامڵی یه‌وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ خوای گه‌وره ، ئه‌م باوه‌ڕدارانه دڵ و ده‌رونیان هێنده پابه‌نده به نوێژه‌كانیانه‌وه له ئاستێكدان به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیان له نوێژه‌كانیاندا له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه به‌لایانه‌وه .
گومانی تێدا نیه ئه‌م جۆره باوه‌ڕدارانه له كۆمه‌ڵی سێهه‌م باشترن لای خوای گه‌وره چونكه باوه‌ڕیان له ئاستێكدایه كه شه‌یتان ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێ به‌رێت و وه‌سوه‌سه‌یان بۆ دروست بكات ، چونكه خۆشه‌ویستی خوای باڵاده‌ستیان له هه‌موو شتێك به‌لاوه گرنگتره و نایگۆرنهوه به هیچ شتێك و ساتێك خودا په‌رستی و به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگاریان ناده‌ن به هه‌موو دونیا .
كۆمه‌ڵی پێنجه‌م : ئه‌م كه‌سانه ئه‌وانه‌ن كاتێك بانگ ده‌دا و هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ كردن به‌ڕاستی ده‌زانن كه بۆچی هه‌ڵده‌سن، ده‌زانن كه خودای گه‌وره بانگیان ده‌كات بۆ به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ موناجات كردن له‌گه‌ڵ خوادا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو كاتێك نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دڵیان ده‌خه‌نه به‌رده‌سته‌كانی خوای گه‌وره و به دڵیان ته‌ماشای په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن ، و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاودێری دڵه‌كانیان ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستیان ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ندایه‌تی ونوێژهكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاریان ببینن ، خۆ بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و نه‌بینن په‌روه‌ردگار بێگومان ئه‌وان ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌م هێزی ئیمان خۆشه‌ویستی یه بۆ په‌روه‌ردگار واده‌كات وه‌سوه‌سه‌و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان خۆیان ناگرن و هه‌ڵدێن ، به جۆرێك نوێژ و خۆشه‌ویستیان بۆ خوای گه‌وره به‌لایانه‌وه له هه‌موو شتێك گرنگتره و نایگۆڕنه‌وه به موڵكی نێوان ئاسمان و زه‌وی ، چونكه ئه‌م ئیماندارانه نوێژ و خوا پهرستیهكهیان سه‌رقاڵی كردوون و ڕووناكی دیده‌و چاوه‌كانیان له نوێژدا ده‌بیننه‌وه .
ئه‌م پله‌یه‌ش له ئیمان و به‌ندایه‌تی، ئیمانی پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و به‌نده ساڵحه‌كانی خوای گه‌وره‌یه ، هه‌موو كه‌س به ئاسانی ناتوانێت بگات پێ ێ جگه به هه‌وڵ و تێكۆشان و لێبڕانێكی زۆر نه‌بێت .
إبن القيم الجوزي ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له كۆتایدا ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م خوای گه‌وره سزایان ده‌دات ، كۆمه‌ڵی دووه‌م په‌روه‌ردگار موحاسبهیان ده‌كات له‌سه‌ر كه‌م و كوورتیان ، كۆمه‌ڵی سێهه‌م په‌روه‌ردگار لێیان خۆش ده‌بێت، و كۆمه‌ڵی چواره‌میش پاداشتیان به چاكه ده‌داته‌وه و كۆمه‌ڵی پێنجه‌میش له‌كه‌سه نزیكه‌كان ده‌بن له په‌روه‌ردگاریانه‌وه چونكه ئه‌و كه‌سانه به‌شیان له‌به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه ڕووناكی دیده‌و چاوه‌كانیان له نوێژه‌كانیاندا بینیوه‌ته‌وه ، هه‌ركه‌سیش سیفاتی ئاوا بێت دیده‌و چاوه‌كانی ڕووناك ده‌بنه‌وه به بینینی په‌روه‌ردگاریان له پاشه‌ڕۆژدا ، هه‌ركه‌سه‌ش خۆشه‌ویستی خودای وای لێ بكات بێگومان هه‌موو كه‌سیش به بینینی ئه‌و دڵ خۆش و خۆشنوود ده‌بن ، وه خودا په‌نا بدات هه‌ركه‌س به خۆشه‌ویستی خودا نوێژه‌كانی دیده و چاو ڕووناك نه‌بێت ، ئه‌وا ده‌روون و نه‌فسی پابه‌نده به خۆشه‌ویستی له ڕادهبهردی دونیاوه و خه‌سارۆمه‌ندی به‌شیه‌تی .
پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان له فهرموودهیهكیدا ده‌فه‌رموێت : (( إن منكم من يصلي الصلاة فلا تُكتب له من صلاته إلا ثلثها أو ربعها أو خمسها أو سدسها حتى ذكر عُشرها )) .ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌بو داود و نه‌سائی و ئیبن حبان ڕیوایه‌تیان كردوه له فه‌رمووده‌یه‌كه‌وه كه عه‌ماری كوڕی یاسر له پێغه‌مبه‌ره‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه .
واته : هه‌ندێك له ئێوه كه نوێژ ده‌كه‌ن هیچ له پاداشتی ئه‌و نوێژه‌ی بۆ نانوسرێت جگه له سێ یه‌كی نوێژه‌كه‌ی نه‌بێت ، وه هه‌ندێكی تر ته‌نها چوار یه‌كی خێری بۆ ده‌نوسرێت، هه‌ندێكی ترتان پێنج یه‌ك و هه‌ندێكی ترتان شه‌ش یه‌ك ، تا ئه‌وه‌نده پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌سه‌ر باس كرد تا گه‌شته ده‌یه‌كی خێری نوێژه‌كه ، واته له ده‌به‌شی پاداشت و خێر و چاكه‌ی ئه‌و نوێژه ئه‌و كهسنانه له‌به‌ر بێ ئاگایی و غافڵ بوونیان له نوێژه‌كانیان ته‌نها یه‌ك به‌ش له چاكه و پادشتیان بۆ ده‌نوسرێت .
له كۆتایدا داواكارین له خوای گه‌وره بمان گێڕێت له كۆمه‌ڵی پێنجه‌م و یارمه‌تیمان بدات كه بتوانین به‌ره‌نگاری وه‌سوه‌سه و هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو ببینه‌وه له نوێژه‌كانمان و سه‌رجه‌م ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ( آمين يارب العالمين ) .
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
والسلام عليكم و رحمة الله وبركاته .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh hawre barez bahewae babate bashtrman peshkash bkae xwa jazat batawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش به‌رێزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه