.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ماڵی موسڵمان و ماڵی جاڵجاڵۆكه
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی جاڵجاڵۆكه‌و ماڵه‌كه‌ی كردووه، بێگومان به‌بێ هۆ خوای گه‌وره ئاماژه‌ی پێ نه‌كردووه، وه‌كو ده‌فه‌رموێت: (مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاء كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) (سورة العنكبوت: 41) واته: نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له‌خوای گه‌وره كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆ خۆی ساز كردبێت، به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه، چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه‌و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌ر و ده‌رگاو په‌نجه‌ره، نه ده‌توانێت به‌رگری با و باران و ڕووداوه‌كان بگرێت، مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له‌ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له‌ناو ده‌به‌ن. بۆیه فه‌رموون با دوو ماڵی جیاواز له‌یه‌ك به‌راورد بكه‌ینه‌وه، ماڵی موسڵمان و ماڵی جاڵجاڵۆكه، تاكو من و تۆش و كه‌سانی تریش بزانین ماڵه‌كانمان له كامیان ده‌چێت؟ و چ وه‌سفێكیان هه‌یه؟
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه په‌یوه‌ندیه‌كان له نێویدا زۆر به‌هێزه، چونكه ماڵێكه له‌سه‌ر پایه‌كانی ئیسلام بنیات نراوه له كیتابی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، ماڵێكه ته‌قوا و له‌خواترسان باڵی كێشاوه به‌سه‌ردا، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌رعی خوا له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر كێشه و ناكۆكیه‌ك، هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره وه‌سفی موسڵمانان ده‌كات: (فإن تنازعتم في شئ فردوه إلى الله والرسول) (النساء 59)، واته خۆ ئه‌گه‌ر له شتێك‌دا بوو بهكێشهتان ده‌رباره‌ی حوكمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و كێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (كه قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت).
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه تیایدا بچوك ڕه‌حمی پێ كراوه‌و جێی چاودێڕی و گرنگیدان و خۆشه‌ویستی و سۆزداریه، گه‌وره‌ش تیایدا به‌ڕێز و پایه‌داره، ماڵێكه فه‌رمووده‌ی خوا تیایدا ده‌دره‌وشێته‌وه له‌سه‌ر ڕێزگرتنی دایك و باوك: (وقل رب أرحمهما كما ربياني صغيرا) (الإسرا‌ء 24)، واته: نزا بكه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بكه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من كرد‌و منیان په‌روه‌رده كردووه به بچوكی و به‌منداڵی.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه هه‌موو تاكێك تیایدا له هه‌ر شتێك بۆ برا و خوشكه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی پێ خۆش ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن بۆ خۆی خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له‌سه‌ریان ده‌فه‌رموێت: (ويؤثرون على أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة) (الحشر9)، واته: فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژار و نه‌داریشن.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه په‌یوه‌ندیه‌كان تیایدا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دنیایی دروست نه‌بووه ته‌نها، چونكه په‌یوه‌ندیه‌كان تیایدا زۆر به‌هێزه و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و نه‌رم ونیانی و ووشه‌ی چاك و جوان تیایدا زاڵه.
- ماڵی موسڵمان: مێرده‌كه تیایدا ڕێزدار و پایه‌داره، چ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار، نه‌خۆش بێت یان سه‌لامه‌ت بێت، گه‌نج بێت یان پیر، قهوامهت و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆی به گوێڕایه‌ڵی و ڕه‌زامه‌ندی هه‌مووان، چونكه ئه‌و ماڵه‌كه‌ی دامه‌زراندووه‌و ده‌یپارێزێت و به‌رپرسه له‌سه‌ر پاراستنی خێزان و منداڵه‌كانی له هه‌ر ناخۆشی و تیاچونێك له دونیا و دواڕۆژدا. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ئامۆژگاری موسڵمانان ده‌كات: (يا أيها الذين آمنوا قو أنفسكم وأهليكم ناراً وقودها الناس والحجارة عليها ملائكة غلاظ شداد لا يعصون الله ما أمرهم ويفعلون ما يؤمرون ) (التحريم 6).
- ماڵی موسڵمان: ژنه‌كه تیایدا پایه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه هیچ پێی ناگات، وه به‌هه‌شتیش له ژهێر پێی دایكانه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانمان پێ ده‌كات: (وعاشروهن بالمعروف) (النساء 19)، واته: هاوژینییان به جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه سه‌ر، پیاوێك به پێغه‌مبه‌ری خوای فه‌رموو: (يا رسول الله من أحق الناس بحسن صحابتي؟ قال: أمك, قال: ثم من ؟ قال أمك, قال ثم من ؟ قال أمك، قال ثم من: قال ثم ابوك) متفق عليه، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كێ ڕه‌واترین كه‌سه كه هاوڕێیه‌تی بكه‌م؟ فه‌رمووی: دایكت، فه‌رمووی: ئه‌مجا كێی تر: فه‌رمووی دیسان دایكت، فه‌رمووی: ئه‌مجا كێی تر؟ فه‌رموی دیسانه‌وه هه‌ر دایكت، ووتی: پاشان كێی تر؟ فه‌رمووی: ئه‌وجا باوكت.
- ماڵی موسڵمان: ژنه‌كه تیایدا هه‌موو مافێكی ژن ومێردایه‌تی خۆی هه‌یه وه‌كو مافه‌كانی مێرده‌كه‌ی: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ولهن مثل الذي عليهن بالمعروف) (البقرة 228)، له ته‌فسیری (المنير)دا دكتۆر (وه‌هبه ئهلزوحهیلی) ده‌ڵێت: ئافره‌تان مافی ژن و مێردایه‌تیان به‌سه‌ر پیاوه‌كانیانه‌وه هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن پیاوان مافیان به‌سه‌ر ژنه‌كانیانه‌وه هه‌یه، وه‌كو: هاوه‌ڵێتی چاك و هه‌ڵسوكه‌وتی باش و به‌به‌زه‌یی، وه خۆدوورگرتن له زیانگه‌یاندن، وه خۆڕازاندنه‌وه‌و خۆجوانكردن بۆ یه‌كتر، هه‌ربۆیه (ابن عباس) ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر ده‌ڵێت: (من خۆم بۆ خێزانه‌كه‌م جوان ده‌كه‌م هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و خۆی بۆ من جوان ده‌كات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه بۆم) (ابن جرير الطبري و ابن ابي حاتم) ده‌یگێڕنه‌وه.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه خوای گه‌وره باوكان و دایكانی پاراستووه له‌ده‌ست قسه‌ی ناشیرین و جوێنی منداڵانیان ته‌نانه‌ت له ووشه‌ی (ئۆف)یش كه مایه‌ی بێزاری و ناڕازیبوون ده‌گه‌یه‌نێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فلا تقل لهما أفٌ ولا تنهرهما وقل لهما قولاً كريما) (الإسرا‌ء 23)، واته: ته‌نانه‌ت ئۆفیان له‌ده‌ست مه‌كه‌و هه‌رگیز پێیاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌كه، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفتوگۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.
- ماڵی موسڵمان: ماڵی ڕێزلێنانه له مێوانداری و چاكه‌كردنه له‌گه‌ڵ دراوسێیان هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه, ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليحسن إلى جاره) رواه البخاري ومسلم. واته: هه‌ركه‌س باوه‌ڕی به خوا و ڕۆژی دوایی هه‌یه با ڕێز له میوانه‌كانی بگرێت، وه هه‌ركه‌س باوه‌ڕی هه‌یه به خوا و ڕۆژی دوایی با چاكه‌كار بێت به‌رامبه‌ر به دراوسێكانی.
- ماڵی موسڵمان: گیانداران و ئاژه‌ڵ ده‌پارێزن و ئازاری پێ ناگه‌یه‌نن و به نه‌رم ونیانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بۆیه هاوه‌ڵان به پێغه‌مبه‌ریان فه‌رمووه: (قالوا: يارسول الله إن لنا في البهائم أجراً ؟ قال: في كل كبد رطبة أجرا) رواه البخاري ومسلم, واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایه ئێمه گه‌ر ئاژه‌ڵمان هه‌بێت و به چاكی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین ئایه پاداشتی چاكه‌مان هه‌یه لای خوای گه‌وره؟ فه‌رمووی: له‌هه‌موو گیاندا‌رێك خێرێك هه‌یه. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تر پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (عذبت امرأه في هره (أي قطة) حبستها حتى ماتت جوعاً فدخلت فيها النار) رواه البخاري ومسلم. واته: ئافره‌تێك پشیله‌یه‌كی گرت و به‌ندی كرد تاكو له برساندا مرد، به‌هۆیه‌وه ئافره‌ته‌كه چووه ناو دۆزه‌خه‌وه. بۆیه چاكه‌كردن ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر گیاندارانیش پاداشتی خێری هه‌یه‌و ئازاردانیان تاوانه و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌یه.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه زوڵم و سته‌م و جاسوسێتی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌و دژایه‌تی كردنی یه‌كتر تیایدا نیه، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (المسلم أخو المسلم لايظلمه ولايسلمه) رواه البخاري ومسلم. واته: بێگومان موسڵمان برای موسڵمانه نه سته‌می لێ ده‌كات و نه دیداته ده‌ست دوژمنانه‌وه. وه له شوێنێكی تردا ده‌فه‌رموێت: وه نه دیبوغزێنێت و به‌چاوی كه‌مه‌وه سه‌یری بكات.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه پته‌و و تۆكمه‌و یه‌كگرتووه، وه هاوكاری یه‌كترن له‌ناو خۆدا، (المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضا ) رواه البخاري ومسلم. واته: باوڕدار بۆ باوه‌ڕدار وه‌كو خانوویه‌كه چۆن بلۆكه‌كان یه‌كتریان گرتووه‌و به‌یه‌كتره‌وه به‌هێزن.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه بۆ ئه‌ندامانی نیه زۆرداری بكه‌ن و شت به‌زۆر داگیر بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (فمن ظلم قيد شبر من الأرض طوقه الله به سبع أرضين) رواه البخاري ومسلم. واته: هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی بستێك له زه‌وی یه‌كێكی تر داگیر بكات، ئه‌وا له‌ڕۆژی دوایی خوای گه‌وره به قوڵایی حه‌وت زه‌وی ئه‌و ئه‌ندازه ده‌خاته گه‌ردنی و ده‌بێت به كۆڵیه‌وه بێت تاكو لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
- ماڵی موسڵمان: ماڵێكه هه‌موو تاكێك تیایدا گه‌وره‌و بچوك مافی شه‌رعیی خۆی هه‌یه له میرات هه‌ر وه‌كو چۆن خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه، به‌بێ سته‌م و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كێك یان دابه‌شكردنی به‌پێی هه‌واو ئاره‌زوو یان پێنه‌دانی به‌شی منداڵان و زه‌وتكردنی، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (للرجال نصيبٌ مما ترك الوالدآن والأقربون وللنساء نصيبٌ مما ترك الوالدآن والأقربون مما قل منه أو كثر نصيباً مفروضا)(النساء 7).
برای خۆشه‌ویست و خوشكی به‌ڕێز ئه‌مه‌یه ماڵی موسڵمان كه ده‌مانه‌وێت هه‌موومان له‌سه‌ر نه‌خشه و به‌ند و دروشم و وه‌سفه‌كه‌ی ماڵی خۆمان و ئێوه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرێت.
به‌ڵام با بزانین ماڵی جاڵجاڵۆكه (عنكبوت) چۆنه؟ وه بۆ باس كراوه له قورئادا وه‌كو په‌ندێك؟
- ماڵی جاڵجاڵۆكه: ماڵێكی لاوازه، ماڵێكه دۆستایه‌تی و به‌زه‌یی تیایدا نیه، چونكه: مێیه‌كه پاش جووتبوونی له‌گه‌ڵ نێرهكهو پێتاندن یه‌كسه‌ر نێره‌كه ده‌خوات، وه بێچوه‌كان پاش له‌دایكبوون و به‌هێزبوونیان دایكی خۆیان ده‌خۆن، هه‌ربۆیه یه‌كسه‌ر نێره‌كه ڕا ده‌كات له‌ترسی ژیانی خۆی.
- ماڵی جاڵجاڵۆكه: ماڵێكه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كاتیی و سوودی ماددی و دونیایی دروست بووه، بۆیه گه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه نه‌بوو، یان سووده‌كان نه‌ما، ئه‌وا خراپترین و دژوارترین په‌یوه‌ندی دروست ده‌بێت تیایدا، ده‌بینین مێیه‌كه خۆی بۆ نێره‌كه جوان ده‌كات و یارمه‌تی ده‌دات و پێشوازی لێ ده‌كات ته‌نها كاتێك پێویستی به جووتبوون هه‌بێت له‌گه‌ڵی، به‌ڵام پاش ئه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردن و خواردنی ده‌دات، بۆیه نێرینه‌كه ڕا ده‌كات تاكو ژیانی پارێزراو بێت له‌ده‌ست مێیه‌كه و قه‌په كوشنده‌و ژه‌هراوییه‌كانی. ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی نمونه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه شوو ده‌كات به پیاوێك له‌پێناوی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و خانوه‌كه‌ی و جووتبوون له‌گه‌ڵی، وه هه‌ركات ئه‌م شتانه‌ی ده‌ست كه‌وت و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر پاره‌و پولی و خان‌و و زه‌وی كرد به‌ناو خۆیه‌وه، ئیتر بێزار ده‌بێت له پیاوه‌كه یان ته‌ماح و پلانه‌كانی فراوانتر ده‌كات و جار وایه به‌دوای یه‌كێكی تر ده‌گه‌ڕێت تاكو ئاره‌زووه‌كانی زیاتر تێر بكات، بۆیه مێرده‌كه‌ی ماندوو ده‌كات و كێشه‌ی خێزانی بۆ دروست ده‌كات و ده‌ری ده‌كات له‌ماڵ، یان ڕاپێچی مه‌حكه‌مه‌ی ده‌كات تاكو ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرێت، خۆ گه‌ر مێرده‌كه‌ی نه‌خۆش بكه‌وێت یان لاواز ببێت، ئه‌وا جێی نابێته‌وه له‌سه‌ر جێی نوستنهكهشی و له‌ئامێزی جارێكی تر خۆی نابینێته‌وه‌و جاودێڕیشی ناكات. ئه‌مه‌ش نمونه‌ی ئه‌و جاڵجاڵۆكهیهیه كه پێی ده‌وترێت (بێوه‌ژنی ڕهشكهله) كه جۆرێكه له مێینه‌ی جاڵجاڵۆكه له جیهانی سه‌یرو سه‌مه‌ری خۆیاندا.
- ماڵی جاڵجاڵۆكه: ماڵێكه بچوكه‌كان تیایدا له‌سه‌رخۆ و هێورن، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانن، به‌ڵام هه‌ركات بازوویان ئه‌ستور ببێت و ده‌میان به‌هێز بێت و ژه‌هریان تیادا دروست ببێت ئه‌وا سه‌رپێچی گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و قه‌پیان لێ ده‌ده‌ن و لهكۆتادا ده‌یانخۆن، هه‌روه‌ك باوكه‌كه له‌ده‌ستی سته‌می دایكه‌كه ڕاده‌كات ئه‌وا بێچووه‌كان دایكی خۆیان ده‌خۆن، بێگومان ئه‌مه‌ش نمونه‌ی ئه‌و ماڵه‌یه كه منداڵ دایك و باوكی خۆی ده‌رده‌كات و له‌وانه‌یه بیانكوژێتیش تاكو جێی ژن و منداڵه‌كانی خۆی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان زۆر جار بینراوه‌و بیستراوه.
- ماڵی جاڵجاڵۆكه: ماڵێكه تیایدا گیانداران هیچ ڕه‌حم و به‌زه‌یی پێ ناكرێت، بۆیه گه‌ر هه‌ر گیاندا‌رێك قه‌ده‌ری خوا گه‌یاندیه ناو ماڵی جاڵجاڵۆكه ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌بێته نهیچیرێك و جاڵجاڵۆكه‌كه ده‌یخوات.
- ماڵی جاڵجاڵۆكه: ماڵێكه سه‌باره‌ت به نێرینه‌كه ته‌نها بۆ جووتبوون و كاری سێكسییه، وه بۆ خواردن و حه‌وانه‌وه‌یه، بۆیه گه‌ر پێویستی به‌م شتانه هه‌بوو دێته‌وه ناو ماڵه‌كه‌ی و ڕۆڵی نێرینه‌یی خۆی ده‌بینێت، تاكو جووت ده‌بێت و كاری خۆی ده‌كات و خۆی تێر ده‌كات، ئیتر دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر به‌ترسه‌وه ڕا ده‌كات و ماڵه‌كه به‌جێ دێڵێت، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی نمونه‌ی هه‌ندێ له پیاوانی ئه‌مڕۆیه، ماڵ لای ئه‌وان ته‌نها بۆ نوستن و خواردن و كاری جووت بوونه له‌گه‌ڵ خێزانی و هه‌ندێ پێداویستی ماددی، جا گه‌ر پێداویستیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كرد ئه‌وا ماڵ به‌جێ دێڵێت و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته چایخانه‌یه‌ك یان شوێنی ڕابواردن و فندق و لای براده‌ری خراپ، وه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ تاكو خه‌و دیباتهوهو ئاره‌زووی سێكسی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریدا و هه‌روه‌ها پێداویسی ماددی تر.
- ماڵی جاڵجاڵۆكه: ماڵێكه قهوامهت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و كۆتا قسه بۆ مێینه‌كه‌یه، هه‌روه‌كو قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێ ده‌كات: (كمثل العنكبوت اتخذت بيتاً) (سورة العنكبوت: 41)، واته: وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك (مێینه) وایه كه ماڵێكی بۆ خۆی ساز كردبێت. كه‌واته: مێیینهكهیه ماڵ دروست ده‌كات و ڕێ ده‌دات به نێره‌كه به چونه‌ژوره‌وه، وه هه‌ر ئه‌وه حه‌زی به ژیانی دووره‌په‌رێزییه دوور له ده‌ستی نێره‌كه. ئه‌مه‌ش ماڵێكی جاڵجاڵۆكی جۆری (بێوه‌ژنی ڕهشكهله)یه
بۆیه نێرینه‌كه گه‌ر بیوێت بمێنێته‌وه ئه‌وا زه‌لیل و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی نمونه‌ی ئه‌و ماڵه‌یه كه قهوامهت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پیاوه‌كه، وه یه‌كه‌م و دوا قسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (بێوه‌ژنی ڕهشكهله) كه هه‌ر فه‌رمان ده‌كات و هه‌ر به‌پرسی ئه‌و هه‌موو شتێك ده‌بێت بكرێت یان نه‌كرێت.
بۆیه برای به‌ڕێزم تۆش یان ئه‌وه‌تا ماڵێكی به‌هێز هه‌ڵبژێره، هه‌مووان تیایدا ڕێزدارن و ڕه‌حم پێكراون و دوورن له مه‌ترسی، وه ئه‌ی خوشكی به‌ڕێزم تۆش هه‌مان ماڵ هه‌ڵبژێره، یان ئه‌وه‌تا برا و خوشكه‌كه‌م ماڵێك وه‌كو ماڵی جاڵجاڵۆكه هه‌ڵبژێرن، ماڵێكی لاواز و بێ هێز هیچ ڕه‌حمه‌ت و شه‌فه‌قه‌تی تیادا نه‌بێت وه‌كو خوای گه‌وره وه‌سفی ماڵه‌كه ده‌كات: (كمثل العنكبوت اتخذت بيتاً وإن أوهن البيوت لبيت العنكبوت لوكانوا يعلمون) العنكبوت (41). واته: وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك (مێینه) وایه كه ماڵێكی بۆ خۆی ساز كردبێت، به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه.
به‌ڵێ (ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه): گرنگێتی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و سۆز و ئه‌من و ئه‌مان و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و هاوكاری له‌سه‌ر كاری چاكه‌و خواپه‌رستی و به‌هێزكردنی ماڵه‌كه‌یان.
- (ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه): چه‌ند ترسناك و خراپه له‌ناوچوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی چاك و میهره‌بانی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی له‌نێوان ژن و مێرد و منداڵه‌كان و خزم و كه‌سوكار و دراوسێیان.
- (ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه): ئه‌م زانسته، پێویستی به توێژینه‌وه‌و تێگه‌یشتن و دڵسۆزی و ئارامگرتن هه‌یه، له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه پێویستی به پابه‌ندبوون به شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌وه هه‌یه.
- (ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه): چه‌ند گرنگه كه قهوامهت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌ناوماڵدا بۆ پیاوان بێت، وه گه‌ر پیاو مانای ڕاستێتی قهوامهت بزانێت كه ئه‌ویش مانای به‌رپرسیارێتییه له پاراستن و چاودێڕی ماڵ و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی چاك له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵ و خزم و هه‌روه‌ها دابینكردنی مه‌سره‌ف و بژێوی ماڵ. وه گه‌ر ژنه‌كه بزانێت كه له‌م قهوامهته بۆ پیاوه‌كه مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و لاشه‌یی و ڕۆشنبیری خۆی مسۆگه‌ر ده‌بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه ئه‌و مافانه ده‌مێكه ئافره‌تی غه‌یری موسڵمان به‌تایبه‌ت ئافره‌تی ڕۆژئاوا لێی مه‌حرومه، بۆیه شه‌و و ڕۆژ ده‌ناڵێنێت و هه‌ر كه گه‌وره ده‌بێت له‌ماڵ ده‌رده‌كرێت تاكو خۆی بژێوی خۆی په‌یدا بكات و كه‌س نابینێته‌وه به‌زه‌یی پێ بێته‌وه‌و چاودێڕی بكات كه پیر ده‌بێت.
- (ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه): كه ڕوخاندنی یاسای خێزانی ماڵه‌كانیان له ماڵی موسڵمانه‌وه ده‌كاته ماڵی جاڵجاڵۆكه، به‌شێوه‌یه‌ك كه باوك كوڕ ده‌رده‌كات و كوڕ دایك وباوك ده‌گوژێت (به‌چاوی خۆمان بینیومانه)، وه كچیش له‌ماڵ ده‌رده‌كرێت و ژنه‌كه‌ش له بۆسه‌دایه بۆ پیاوه‌كه‌ی و پیاوه‌كه‌ش ئیستیغلالی ژنه‌كه‌ی ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری دێنێت.
- (ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه‌و تێبگه‌یشتنایه): ئازادی ڕاسته‌قینه بۆ ئافره‌ت له ئیسلامدایه، له‌كاتێكدا هه‌موو مافێكی ماددی و ده‌روونی و لاشه‌یی و ڕۆشنبیری پارێزراوه.
بۆیه خوشكی به‌ڕێزم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بزانیت پێویستت به زانیاری هه‌یه: (وإن أوهن البيوت لبيت العنكبوت لو كانوا يعلمون) (العنكبوت: 41).
- كێ هه‌یه له ئێمه ڕازی بێت ماڵه‌كه‌ی ببێته ماڵی جاڵجاڵۆكه؟!
- وه كێ له ئێمه ڕازیه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو ماڵیدا هه‌ڵوه‌شاوه‌و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ماددی بنیات نرابێت؟!
- كێ له ئێمه ڕازیه به ماڵێك ئه‌من و ئاسایش تیایدا كۆچی كردبێت؟!
- وه ئایه كێ له ئێمه ڕازیه به ماڵێك ترس و تۆقاندن و دوودڵی و خه‌م و ناكۆكی باڵی كێشابێت به‌سه‌ریدا؟!
- به‌ڵكو كێمان ڕازیه به‌و ماڵه‌ی گه‌ر پێشوازی لێ بكات له‌كاتی به‌هێزیدا و دهربكرێته ده‌ره‌وه له‌كاتێ لاوازی‌دا؟!
-- بۆیه پێویسته برای ئازیز و خوشكی به‌ڕێزم ماڵێك دامه‌زرێنن پێش هه‌موو شتێك له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌قوا وترس له خوا، له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی، تاكو هه‌ركات پێویستیتان به‌و به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستیه هه‌بێت ببینن ئه‌و تۆوه‌ی كه ڕوواندووتانهو به سۆز و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی ئاوتان داوه ڕوابێت و بوبێته دارێك ڕه‌گه‌كه‌ی داكوتابێت له‌ناخی زه‌ویدا و قه‌ده‌كه‌ی ئه‌ستوور بوبێت و چه‌نده‌ها لق و پۆپی لێ بوبێته‌وه‌و گه‌ڵاكانی چڕ‌و پڕ بوبێت و گوڵه‌كانی به‌بۆنه خۆشه‌كه‌ی پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داپۆشی بێت له‌و كه‌شه‌ی تیایدا ده‌ژین، به‌ڵكو به‌رهه‌می گرتبێت و بینه‌رانی سه‌رسام كردبێت، وه له‌هه‌مووش گرنگتر خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بداته‌وه به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌و خزم و نزیك و دراوسێیان.
تێبینی: هه‌ندێ له خه‌ڵكی واده‌زانن لاوازی ماڵی جاڵجاڵۆكه له لاوازی پهتهكهیهتی كه ماڵه‌كه‌ی پێ دروست كردووه، به‌ڵام وا نیه، چونكه له‌ڕووی زانستیه‌وه سه‌لمێنراوه كه په‌تی جاڵجاڵۆكه به‌هێزترین په‌ته (به به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ په‌تێك یان تاڵێك له پۆڵا له‌هه‌مان ئه‌ستوری) به‌ڵام لاوازی له ماڵی جاڵجاڵۆكه وه‌كو باسمان كرد له لاوازی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه له‌نێو ئه‌و ماڵه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لاوازیه‌كی تر ئه‌ویش نه‌بوونی پاراستن له كاریگه‌ری كه‌شی ده‌ره‌كی وه‌كو باران و گه‌رما و سه‌رما و خۆر و هه‌روه‌ها ته‌پوتۆز هه‌روه‌كو چه‌ند موفهسرێك ئاماژه‌یان پێ كردووه له مێژه‌وه.
بابه‌ته‌كه به ?


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان کاکە دەشتی گیان بۆ بابەتە جوانەکانت...
ئاسودەو کامەرانبیت...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






sarkautu bet kaka dashty bo aw runkrdnawaya
له‌سه‌ر هێڵ نییه


DaSt XoSh Kaka DaShti Bo am Babata BaSuDana...







له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێ ئه‌زیزه‌کانم
ده‌سته‌کانی ئیوه‌ش خۆش بیت
هیوادارم که سوودی هه‌بوو بیت بۆ ئێوه‌ی به‌ڕیز
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه