.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









مێژووى شارى ده‌ربه‌ندیخان
له بنیات نانه‌وه تا چركه ساتى راپه‌رین
1954 - 1991 
بنیات نانى ده‌ربه‌ندیخان
ناوى ده‌ربه‌ندیخان :
له ئامێزى چیاى به‌رانان و چیاى سه‌ر كه‌شى زمناكۆ شارێكى هێمن راكشاوه و هه‌ردوو رووبار‌ى سیروان و چه‌مى دێوانه وه‌ك ملوانكه‌یه‌كى په‌لكه زێرینه كراونه‌ته گه‌ردنى ئه‌و شاره‌ى ناوى ( ده‌ربه‌ندیخانه )
زۆرن ئه‌و كه‌ڵه مرۆڤانه‌ى ناو‌و نازناویان له ژیانى كورده‌واریماندا جىَ هێشتووه و وه‌ك كهلهپورو كهبتورو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین 0 به‌ڵام بىَ ئاگاین نازانین كه‌ى و چۆن و له كوىَ له دایك بوون و ناو‌و نازناویان له چى یه‌وه هاتووه ؟ بۆ ئه‌وه‌ى دیرۆكى نزیكى ئه‌م شاره‌و ناوى زیاتر یزر نه‌بێت ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌ر ناوى ده‌ربه‌ندیخان له چى یه‌وه هاتووه ؟
سه‌باره‌ت به ناوى ده‌ربه‌ندیخان دوو بۆ چوون هه‌یه :-
بنه‌ره‌تى ووشه‌ى (خان )
یه‌كه‌میان :- له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌كاندا پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ندو بهدهسهلاَت بووه ( محمد خان , احمد خان ) باج و سه‌رانه‌ى له خه‌ڵك سه‌ندوه‌و له‌و ده‌ربه‌نده‌دا كه كاروانچیهكان گوزه‌ریان پیادا كردووه , ئه‌م پیاوه (خان ) ێكى هه‌بووه وه‌ك ( دیوه‌خان ) یا ( ئوتێل ) به گوزارشى ئه‌مرۆ بۆ حه‌وانه‌وه‌ى كاروانچیهكان ئه‌م خانه چه‌ند ژوورێكى گه‌وره‌و فراوانى تێدا بووه به قسڵ دروست كراوه 0
دووه‌م :- ( خان ) له‌كورده‌واریدا به‌و شوێنه ده‌ووترێت كه ووڵاخ و ئاژه‌ڵى تێدا ده‌به‌سرێته‌وه و له گه‌ور گه‌وره‌تره ,له گوىَ چه‌مى سیرواندا ئه‌م (خان ) ه هه‌بووه‌و بۆ كاروانیهكانى عێلى جاف كه وولاَخه كانیان تێدا به‌ستوه‌ته‌وه و خۆشیان له شوێنه باشه‌كانى دا پشوویان داوه 0
سه‌باره‌ت به‌ناوى (ده‌ربه‌ند ) ئه‌و تهنگهبهرهى ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو چیا پىَ ى ده‌ووترێت ده‌ربه‌ند , له‌نێوان زنجیره چیاى به‌رانان و زمناكۆدا رووبار‌ى سیروان گوزه‌رى كردووه و گه‌رمیان و كوێستانیان كردوه , به نێوان ئه‌و دوو چیایه ووتراوه ده‌ربه‌ند و له نزیكیشه‌وه (خان ) یك هه‌بووه , ئیتر ناو نراوه , ئه‌و دهربهندهى خانه‌كه‌ى تێدایه و پاشان ناسراوه به ده‌ربه‌ندیخان 0
سه‌لیم پیرك :-
بنه‌چه‌ى شارى ده‌ربه‌ندیخان له‌و گونده‌وه ده‌ست پىَ ده‌كات كه له بنارى چیاى تونیلهكهدا بووه و ناوى گوندى ( سه‌لیم پیرك ) بووه ناوه‌كه‌ى له پیاوه‌وه هاتووه كه ئاوه‌دانى كردووووهتهوه ,( ێاڵحى پیرك و سان ئه‌حمه‌د و حمه ئه‌مین عبدالقادر ( حمه امین سه‌لمه , كاكه امین ) ریش سپى ئه‌م گونده بوون و نزیكه‌ى (20) ماڵێك بون , له‌به‌ره‌ى خۆرئاواى ئه‌م گونده‌وه به دوورى دوو كیلۆ مه‌تر یان كه‌متر هه‌شت نۆ ماڵێك هه‌بوون له نزیك سه‌رچاوه‌ى ئاوێك كه ئاسك بۆ ئاو خواردنه‌وه روویان تىَ كردووه و ناوى ( كانى ئاسكان ) بووه‌و ( فقىَ محمودى وه‌ڵه‌د به‌گى ) ئاوه‌دانى كردوه‌ته‌وه و پاشان ئه‌م ئاوه چووه بۆ گوندى كانى سارد 0
وارماوا :-
پێش ئه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ببێته ناحیه و قه‌زا . ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه زیاتر له (55 ) گوند ده‌گرێته‌وه وه پێ ى ووتراوه ( وارماوا ) وارماوا له گوندى كانى میلى زه‌رایه‌نه‌وه ده‌ست پىَ ده‌كات و گونده‌كانى ( شه‌مه , ویاهكه , پاشارىَ , ئهحمهدبرنده , وازۆڵ , گولاَن , میرهدىَ , چناره , بیركىَ و له‌به‌شى ئه‌م دیوى تونیلهكهو خۆرئاواوه دێوانه ,زه‌له‌ره‌ش , سۆفى وهنهكان , فقىَ جنه , چه‌مه‌رگه و پاشان له‌باشوره‌وه ده‌ره‌دۆین , گولاَن . پونگڵه , بانى خێلاَن .. هتد ) له خۆ ده‌گرێت سه‌ره‌تا ئه‌م ناحیه ( چه‌مه‌رگه ) بووه‌و پاشان گوازرایه‌وه چناره و پاشان هێنرایه ده‌ربه‌ندیخان ئه‌و به‌رێوه‌به‌رى ناحیانه ناویان ماوه و له گوندى چه‌مه‌رگه ده‌ست بهكاتربوون بریتین له ( پاشا شێت . حسین به‌گ . عارفه فه‌نى . شه‌وكه‌ت به‌گ )
پێگه‌ى جوگرافى ده‌ربه‌ندیخان :-
ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌وێته سنورى عێراق و ئیرانه 0 له‌ئاستى عیراقدا ده‌كه‌ویته رۆژهه‌ڵاتى شارى به‌غداد ى پایته‌خت به‌دوورى (270 كم ) هه‌روه‌ها باشورى رۆژههلاَتیشى شارى سلێمانى به‌دوورى ( 67 كم ) باكورى رۆژههلاَتى شارى كه‌لار به‌دوورى ( 77كم ) 0
له باكوره‌وه زنجیره چیاى به‌رانان كه لهدهربهندیخاندا ناسراون به كه‌ژى ( قاشتى 0 سه‌لیم پیرك 0 ناوتاق 0 فقىَ جنه ) واته به‌ناوى گونده‌كانه‌وه , لهرۆژههلاَتهوه چیاى سه‌ركه‌شى ( زمناكۆ ) كه ( 1247 پىَ ) به‌رزه و پاشان شتخهكانى خۆشك به‌مۆ 0 داڵه‌هۆ ) و رووبار‌ى سیروان 0
له‌رۆژئاواى چه‌مى دێوانه‌و گوندى كانى سارد و چیاكانى ( گولاَن و زه‌رده ) و له باشووره‌وه كهندهڵانێكى گه‌وره كه پردێكى له‌سه‌ر دروست كراوه و ناسراوه به پردى ( دێوانه ) و نزیك تێك رژانى ئاوى چه‌مى دێوانه به رووبار‌ى سیروان , پاشان گونده‌كانى ( بانیخێڵان 0 بساكان 0 پونگڵه ) ده‌وریان داوه 0
ئاماژهكانىئاوهدان بوون :-
پێش سالاَنى 1954 وه‌ك ووتمان ته‌نها گوندێك هه‌بووه به‌ناوى ( سه‌لیم پیك ) و عێلى جافه‌كان به‌و دهربهندهى خانه‌كه‌ى تێدا بووه كوێستان و گه‌رمیانیان كردووه و ئاوهدانیهكى ئه‌و تۆى تێدا نه‌بووه ته‌نها چه‌ند دوكانێك له ده‌ربه‌نده‌كه‌دا هه‌بووه‌و له گوىَ چه‌مى سیرواندا یه‌كه‌م دوكاندار بوون ئه‌وانیش ( حاجى شێخ تۆفیق ) پاش ئه‌و ( عبدالقادر ملا سعید ) ێابر كریم ) دوكانیان داناوه 0
ریش سپیان ده‌ڵێن له ساڵى 1937 رێگه‌ى سلێمانى ده‌ربه‌ندیخان له عه‌ربه‌ته‌وه ده‌ستى پىَ كردووه و له باشوره‌وه له جهلهو لا و كوڵه جۆوه بۆ ده‌ربه‌ندیخان , رێگه‌كه زۆر سه‌خت بووه بۆیه ( TNT) یان به كار هێناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى به‌رده‌كانى سه‌ر رێگه شایانى باسه كرێكار هه‌بووه به 40 فلس ئیشى كردووه تێدا له به‌شى باشورى ده‌ربه‌ندیخاندا و له سه‌ر رێگه‌ى ئێسته‌ى كه‌لار و پێش ئه‌وه‌ى بگه‌یته پرده‌كه‌ى دێوانه . شوێنێك هه‌یه پىَ ىوتراوه ( شه‌یتان بازار ) له‌به‌ر چاڵ و چۆڵى و د‌رك و داڵى زۆر كه‌س نه‌یتوانیوه بىَ زیان و به‌سه‌لامه‌تى گوزه‌رى تێدا بكات 0
گرنگترین ئه‌و رێگایانه‌ى بوونه‌ته هۆیه‌ك بۆ ئاوه‌دانى ئه‌م شاره رێگه‌ى ( ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانى ) یه كه تونیلهكه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه و ناوچه‌ى شاره‌زوورو سلێمانى و گه‌رمیانى پێكه‌وه گرىَ ئه‌دات له باشوره‌وه پردى دێوانه كه‌شارى كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه, له باشورى رۆژههلاَتهوه پردى ژاڵه ناو كه گونده‌كانى ئه‌و به‌رى سیروان تا سنورى ئیران به ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه . له باكورى رۆژههلاَتهوه رێگه‌ى سهربهربهستهكه كه ناوچه‌ى زمناكۆو شه‌مێران نزیك ده‌كاته‌وه , له به‌شى رۆژئاواوه دیسان پردێكى تر هه‌یه له‌سه‌ر چه‌مى دێوانه و رێگه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى ناوچه‌ى قه‌ره‌داغه به ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و رێگه‌ى پشت گوىَ خراوى تر هه‌یه له‌سه‌ر شاخى قاشتى , بهلاَم ئه‌م رێگه‌یه زیتر هێڵى سه‌ربازى بووه له‌سه‌ر ده‌مى جه‌نگى ئێراق - ئێران‌دا به‌كار هاتووه 0
ماويةتى................
گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان.....نوسینى : یاسین رسول عوسمان

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ست خوش كاكه ره نج
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دلدارجومانى (2008-07-08 18:35:15)


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه ره‌نج گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه