❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نجانی کوردو زمانی ئینگلیزی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-14 13:42:04

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

گه‌نجانی کوردو زمانی ئینگلیزی

گه‌نجانی كوردو زمانی ئینگلیزی     
خواستی گه‌نجان و خوێندكاران بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی رووی له‌زیادبوون كردووه
زمان به‌یه‌كێك له‌گرنگترین هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ مرۆڤێكی ترو نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا داده‌نرێت، بۆیه‌ هه‌رله‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ بۆ راییكردنی كاره‌كان مرۆڤ په‌نای بۆ زمان بردووه‌، به‌وه‌ش هه‌ندێكجار زمانی هاوبه‌ش له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا دروستبووه‌،

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵ، زمانیش په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، بۆیه‌ فێربونی زمان بووه‌ خاڵێكی گرنگ بۆلێكنزیكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی و بۆچوونه‌كان له‌بواره‌جیاكاندا.
زمانی ئینگلیزی كه‌ به‌سه‌ره‌كیترین زمانی گفتووگۆ راییكردنی كاره‌كان له‌دونیا داده‌نرێت، له‌كوردستانیش چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ی كراونه‌ته‌وه‌و به‌ده‌یان په‌رتوكیش بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی به‌چاپ گه‌یاندراوه‌.
یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی تازه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌زگاكان به‌ڕووی ئاره‌زومه‌ندانی فێربوونی زمانی كردۆته‌وه‌، په‌یمانگای ئه‌مریكی-لوبنانی- یه‌ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، ئه‌و په‌یمانگایه‌ كه‌باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ شاری هه‌ولێره‌، به‌سوود وه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتووه‌ .
فادیه‌ رزق كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئه‌مریكی-لوبنانی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و   ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی هه‌یه‌و ماوه‌ی 18 ساڵ له‌ئه‌مریكا مامۆستای فێربوونی زمانی ئینگیلزی بووه‌ ده‌ڵێت: له‌ڕێگه‌ی چه‌ند خوێندكارێكی خۆمه‌وه‌ كه‌لێره‌ وانه‌ی ئینگیلزییان وتۆته‌وه‌ زانیم كه‌ كوردستان پێویستییه‌كی زۆری به‌زمانی ئینگلیزی هه‌یه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ تینوی فێربوونی زمانی ئینگلیزییه‌، بۆیه‌ ئه‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ پێویستن .
سه‌باره‌ت به‌و مامۆستایانه‌ی له‌و په‌یمانگایه‌ وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ فادیه‌ وتی: ئه‌و مامۆستایانه‌ی لێره‌ وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ هه‌موویان له‌ لوبنانه‌وه‌ دێن و ئاستیان به‌رزه‌، پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه‌ له‌وپه‌یمانگایه‌ ده‌وترێنه‌وه‌ له‌ئه‌مریكا چاپكراون كه‌ (ئینستویتن پێرسن له‌گه‌ڵ لۆنگمانی ئه‌مریكا) ی پێ ده‌وترێت و پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ 7 قۆناغ پێكهاتوون و هه‌ر قۆناغێك به‌ماوه‌ی پێنچ هه‌فته‌ ته‌واو ده‌بێت، بۆ هه‌ر قۆناغێكی خوێندن 225 دۆلار وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها داشكاندنی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و رۆژنامه‌نووسان .
هه‌ركه‌سێك كه‌ بیه‌وێت له‌په‌یمانگای ئه‌مریكی- لوبنانی خۆی ناونووسبكات، ده‌بێت یه‌كه‌مجار تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بكات تا ئاستی و شاره‌زایی له‌ زمانی ئینگلیزی بزانرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ قۆناغێك داده‌نرێت كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئاستكه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، دواتریش مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ ده‌كات كه‌ ئینگلزییه‌كه‌ی تیادا خراپه‌، ئینجا له‌نووسین یا قسه‌كردن یا خوێندنه‌وه‌ بێت.
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و په‌یمانگایه‌ دوای ئه‌وه‌ی زۆر سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرد كه‌ كارئاسانی باشی بۆ كردوون بۆ وه‌رگرتنی موڵه‌تی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكه‌و كاركردن له‌كوردستان تاهاوكاری هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ن، وتی: ئێمه‌ لێره‌ین بۆ فێركردنی ئینگیلزی، بۆیه‌ ئاماده‌ین هه‌موو تواناكانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌، سه‌ره‌تای كاره‌كانیشمان له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌ستمانپێكردووه‌، دواتر پسپۆڕی خۆمان له‌زۆر بواری تر به‌كار ده‌هێنین و ئه‌و به‌شانه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێكیش به‌و قۆناغ و كۆرسانه‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕببێت خۆی له‌خۆیدا ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی تۆفڵ و تۆویك ده‌ربچن .
یه‌كێكه‌ له‌ خوێندكاره‌ به‌شداربووه‌كانی خوله‌كانی ئه‌و په‌یمانگایه‌ كوڕێكی گه‌نج بوو به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ مه‌به‌ست له‌ به‌شداربوونی له‌و خوله‌دا وتی: من خوێندكاری زانكۆی جیهانم له‌ هه‌ولێر له‌ به‌شی زانستی كۆمپیوته‌رم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان پێویستی ئینگلیزییه‌ له‌هه‌ر پله‌وپایه‌كدا بیت و له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا بیت پێویسته‌ زمانی ئینگلیزی بزانیت، منیش كه‌ خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌مم بۆ داهاتوو پێویسته‌ ئینگلیزی بزانم، ئینجا بۆخوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بێت یا بۆ خوێندن بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه‌ چه‌ند زمانی ئینگلیزیت به‌هێزبێت له‌شۆینی باشترو زووتر داده‌مه‌زرێت یا له‌ڕیكخراوه‌یه‌كدا ده‌توانیت كاربكه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌ته‌واوكه‌ری هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌بینم .
په‌یمانگای ئه‌مریكی-لوبنانی جگه‌له‌ كۆرسه‌كانی ئینگیلزی به‌گشتی كۆرسی تری هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكانی بازرگانان، ئه‌وانیش ده‌توانن له‌و په‌یمانگایه‌ فێری به‌كارهێنانی ئه‌و وشانه‌ بكرێن كه‌ بازرگانیین و پێویستییان پێ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆ مافپه‌روه‌ران و یاساناسان و پزیشكان و ئه‌ندازیاران له‌ داهاتوو بڕیاره‌ بكرێنه‌وه‌.
كچه‌خوێندكارێكی تری به‌شداربووی ئه‌و خوله‌ كه‌ خوێندكاری كۆلێژی یاسایه‌ له‌هه‌ولێر وتی: وه‌كو گه‌نجێك و وه‌كو خوێندكارێك هاتووم بۆ ئه‌م په‌یمانگایه‌ بۆئه‌وه‌ی فێری زمانی ئینگلیزی ببم، چونكه‌ هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌م كه‌ زمانی ئینگلیزی زۆر پێویسته‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ هیچ شوێنێك جێگات نابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئینگلیزی نه‌زانیت، بۆیه‌ وا هه‌ستده‌كه‌م ئه‌م په‌یمانگایه‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ ده‌مانه‌وێت لێوه‌ی فێری زمانی ئینگلیزی بین و ده‌توانێت فێرمان بكات، چونكه‌ هۆیه‌كانی فێربوون زۆرن، لێره‌ مامۆستاكان،په‌رتووكه‌كان، ته‌له‌فزیۆن و ریكۆرده‌ره‌كان به‌كارده‌هێنرێن.
وتیشی: له‌م په‌یمانگایه‌دا فێری چۆنێتی قسه‌كردنمان ده‌كه‌ن، ئێستاش كه‌ خوێندكاری زانكۆم هه‌سته‌م به‌وه‌كرد كه‌ پارێزه‌رمان زۆره‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا هه‌ستم به‌وه‌كردووه‌ كه‌ پارێزه‌رمان كه‌مه‌ زمانی ئینگلیزی بزانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین بۆ ئه‌و بواره‌.
یه‌كێكی تر له‌به‌شداربووه‌كانی ئه‌و خوله‌ خوێندكارێكی په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان بوو وتی: دوای ئه‌وه‌ی خوێندنم ته‌واو كرد، به‌پێویستمزانی كه‌ خۆم فێری یه‌كێك له‌زمانه‌كان بكه‌م، زمانی ئینگلیزیم به‌باشترین شت دانا، چونكه‌ زمانێكی جیهانییه‌، ئه‌گه‌ر زمانی ئینگلیزی بزانیت ده‌توانیت سوود له‌هه‌موو شتێك له‌بواره‌كانی ژیان وه‌ربگریت.
كوردستان به‌هۆی ئه‌و قۆناغ و بارودۆخه‌ جیایانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش خراپی سیستمی خوێندن و فێركردن له‌ڕابردوودا وایانكرد كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێبه‌ش بن له‌ فێربوونی زمانی بێگانه‌، هه‌رچه‌نده‌ حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی زۆر له‌نێو گه‌نجان هه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌رفه‌تی فێربوونیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌، پرۆسه‌ی ئازادی عیراق كوردستانی به‌ڕووی جیهاندا كردۆته‌وه‌و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ له‌بواری خوێندن و فێركردن له‌كوردستاندا كراونه‌ته‌وه‌، هاووڵاتیانیش به‌سوود وه‌رگرتن له‌و دامه‌زراوانه‌ توانای خۆیان خسته‌گه‌ڕو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكارو گه‌نجی كورد له‌ زانكۆكانی جیهان به‌زمانی بێگانه‌ ده‌خوێنن.


سه‌رچاوه‌:گه‌لی کوردستان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-14 19:00:07

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: گه‌نجانی کوردو زمانی ئینگلیزی

Dastakant xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-15 08:06:28

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: گه‌نجانی کوردو زمانی ئینگلیزی

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ڕێزه‌که‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-16 18:07:40

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: گه‌نجانی کوردو زمانی ئینگلیزی

      دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
                 سەرکەوتو بیت.....
   
   

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net