.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن
یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن رێگه‌ی له‌فرۆشتنی سیم كارته‌كانی (علوج) نه‌گرتووه
گه‌یشتنی ئامێری مۆبایل بۆ هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌بواری گه‌یاندن و راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی هاووڵاتیانكردووه، به‌جۆرێك ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌وئامێره نه‌توانین به‌شێكی زۆری كاره‌كانمان رابپه‌ڕێنین، به‌ڵام له‌گه‌ل َ ئه‌وه‌شدا هه‌رئه‌و ئامێره له‌لای هه‌ندێك كه‌س بۆ مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌كار ناهێنرێت و بههۆیهوهچهندین كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵاتی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده بكات به‌ناوی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و یاسایه ئامێری مۆبایله چونكه له‌هه‌موو ئامێره‌كانی تر زیاتر بڵاو بۆته‌وه ئه‌مڕۆ له‌ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكدا ده‌بینرێت.
پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه تاكو ئێستا ئه‌و یاسایه نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بۆبه‌دواداچوونی ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو بازاڕی مۆبایل فرۆشان له‌شاری هه‌ولێر دیمه‌نی ئه‌وه‌مان به‌دیكرد كه‌وا فرۆشتنی سیمكارتی كۆڕه‌ك و ئاسیاسیڵ ئه‌وه‌ی ناویان ناوه (علوج) به‌بێ هیچ سانسۆرێك ده‌فرۆشرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كڕینیدا داوای ناسنامه یان وێنه‌یان لێبكرێت.
فرۆشیارانی سیمكارتی مۆبایل باسیان له‌وه ده‌كرد كاتێك له‌هه‌ردوو كۆمپانیای كۆره‌ك و ئاسیاسێل سیم‌كارت وه‌رده‌گرین بۆ فرۆشتن هیچ كاتێك بۆ به‌ناوكردن دیاری ناكه‌ن، به‌ڵكو ئهوسیمكارتانه ئاماده‌كراوه‌و ئێمه‌ش راسته‌وخۆ ده‌یانفرۆشینه‌وه.
یهكێكیتر لهفرۆشیارانی سیمكاتی مۆبایل كه‌كۆمه‌ڵێك سیمكارتی كۆمپانیای كۆره‌ك و ئاسیاسێڵی به‌ده‌سته‌وه‌بوو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی فرۆشتنی ئه‌و سیمكارتانه وتی: كاتێك له‌كۆمپانیا سیم‌كارت ده‌كڕم هه‌مووی كهپسهو ئاماده‌یه‌و ئێمه لێره هه‌ربه‌و شێوه‌یه دهیانفرۆشینهوهو داوای ئه‌وه‌مان لێناكه‌ن ناسنامه‌و كۆبۆنی خۆراك و وێنه لهكڕیاران وه‌ربگرین، بۆیه له‌كاتی فرۆشتنی ئه‌و سیمكارتانهدا داوی هیچ له‌وكه‌سانه ناكه‌ین.
له‌باره‌ی لێپێچینه‌وه له‌و سیمكارتانهی به‌ناوی خاوه‌نه‌كانیانه‌وه نین ئه‌و وتی: تائێستا كه‌س نه‌هاتووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرسیارمان لێبكات.
دواكاندرێكی مۆبایل وه‌ك خۆی باسی كرد نوێنه‌ری كۆمپانیایه بۆ به‌ناوكردنی سیمكارتهكان و وتی: ئه‌وه‌ی بیه‌وێت سیم‌كارت به‌ناوی خۆیه‌وه بكات ئێمه فۆرمی كۆمپانیامان لایه‌و ده‌توانین به‌هێنانی كۆپیه‌كی ناسنامه‌و كۆبۆنی خۆراك سیمكارته‌كه بخه‌ینه سه‌رناوی ،به‌ڵام كاتێك دیارینه‌كراوه بۆ دوا مۆڵه‌ت.
زانا رۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌وباره‌یه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: یاسای خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل دوای په‌سه‌ندكردنی ماوه‌ی 6 مانگ به‌و كه‌سانه ده‌دات كه‌وا مۆبایله‌كه به‌ناوی خۆیانه‌وه بكه‌ن.
وتیشی: به‌ڵام هه‌رله‌دوای ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه ئه‌و كه‌سانه سزاده‌درێن كه‌وا ئامێری گه‌یاندن خراپ به‌كار ده‌هێنن بۆئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی رابردوودا كێشه‌ی له‌و جۆره گه‌یشتۆته دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی باسی له‌وه‌شكرد: جێبه‌جێكردنی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گه‌یاندن پێویستی به‌هۆشیاری كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌یه، ده‌بێت له‌رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه رێنمایی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێوستمان به‌زیاتر له‌ساڵ و نیوێك هه‌یه بۆهه‌نگاونان به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل روو ده‌ده‌ن.
عوسمان فه‌ره‌ج به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له‌باره‌ی فرۆشتنی سیم‌كارت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی وتی: ئێمه وه‌ك كۆمپانیای ئاسیاسیڵ بۆ فرۆشتنی سیم‌كارت وهكیلمان هه‌یه‌و له‌رێگای ئه‌وانه‌وه به‌ناوه‌وه ده‌كرێن.
وتیشی: وهكیلهكانمان ئاگادار كردۆته‌وه له‌كاتی فرۆشتنی سیمكارتدا ناسنامه‌و وێنه له‌كڕیار وه‌ربگرن و بۆ كۆمپانیای رهوانهبكهنهوه، لێره فۆرمی بهناوكردنیان بۆ پڕدهكهینهوه.
هه‌روه‌ها تۆفیق شێخانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم وتی: بۆ فرۆشتنی سیمكارتی كۆره‌ك ئێمه له‌رێگای كۆمپانیای دلتاوه ئه‌و سیمكارتانه ده‌فرۆشین ئه‌وان شێوازی فرۆشتن دیاری ده‌كه‌ن.
وتیشی: له‌كاتی روودانی هه‌ركێشه‌یه‌ك ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه هاوكاری لایه‌نی ئه‌منی و دادوه‌ریی ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و سیمكارته یان ئه‌و سیمكارتانه راده‌گرین و دایده‌خه‌ین.
له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتێك بۆ به‌ناوكردنی سیمكارتهكان به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆره‌ك تلیكۆم وتی: له‌دوای ده‌رچوونی یاساكه‌ی په‌رله‌مان و ته‌واوبوونی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی بۆجێبه‌جێكردنی یاساكه دانراوه، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ئاگاداری به‌شداربووان ده‌كه‌ینه‌وه سیمكارتهكان به‌ناوی خۆیانه‌وه بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه سیمكارتهكهیان له‌كارده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه:گه‌لی کوردستان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
سەرکەوتو بیت.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان هه‌ر بژین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت sozi خان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه