.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خوشكى بهرِێزم ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت یانى چى؟
ئاماده‌كردنى : مامۆستا عدنان بارام
خوشكى بهرِێزم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به گوێى دڵ گوێبیستى ووته‌كانم بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له چه‌ند خوله‌كێكى ژیانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به گوێدا بده‌م ، كه هه‌موویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له لایه‌ن كه‌سێكى په‌رۆش له سه‌ر دوا رِۆژ و ژیانت ، له رِۆژگارێكدا كه ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى بێت ، و چیتر له خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارت بكاته‌وه ، و به ئاگا بیت ، و قۆڵى خواناسانه‌ى بۆ هه‌ڵماڵیت و په‌شیمان ببیته‌وه له‌وه‌ى كه رِۆژێك له رِۆژان كه‌مته‌رخه‌میه‌كت نوواندبێت له باڵا پۆشیتدا ، كه نیشانى برِوادارى حیشمه‌ت و جوانى تۆیه له دونیاى كۆتاى هاتوو ، هۆكارى رِزگار بوونى هه‌تا هه‌تاییته له ئاگرى دۆزه‌خ ، ئه‌و دۆزه‌خه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار له وه‌سفیدا فه‌رموویه‌تى :[ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] ( سورة البقرة : 24 ) ، واته : له‌و ئاگره بترسن كه سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى خه‌ڵك و به‌رده ، خواى په‌روه‌ردگار په‌ناى من و تۆش بدات له‌وه‌ى كه خۆمان به ده‌ستى خۆمان بۆ دونیا و خۆشیه‌كى كاتى بكه‌ین به سووته‌مه‌نى ئه‌و ئاگره ، بۆیه داواكارم ئه‌گه‌ر تا ئه‌م رِۆش كه‌مته‌رخه‌میه‌كت له باڵاپۆشه‌كه‌تدا كردبێت ، دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه برِیارى یه‌ك لاى خۆت بده‌یت و باڵاپۆشیه‌كه‌ت به باشترین شێوه و به‌و مه‌رجانه‌ى كه پێویسته له باڵا پۆشه‌كه‌تدا هه‌بێت ئه‌نجام بده‌یت ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه بنه‌یت ، بزانى كه مانه‌وه‌ت له دونیادا كاتى و كه‌مه ، به‌ڵكو هه‌ر زۆر كه‌مه ، و سه‌رده‌مى لاوێتى دهرِوات و نامێنێت ، و جوانیه‌كه‌شت به‌هه‌مان شێوه له ناو ده‌چێت و نامێنێت ، و گه‌شى و دره‌وشاوه‌یى له ناو ده‌چێت ، ئه‌وه‌ش : به مردنێكى نزیك و خێرا ، یان به پیریه‌ك كه له رِێگهى هه‌مووانه و دێت ، و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رچوون نیه له ده‌ستى ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ] ( سورة البقرة : 281 ) ، واته : خۆتان بپارێزن له‌و رِۆژهى كه دهگهرِێنهوه تیایدا بۆ لاى خواى په‌وره‌دگار ، پاشان هه‌موو كه‌سێك پاداشت ده‌درێته‌وه له‌و كردارانه‌ى كه ئه‌نجامى داون ، و دڵنیاش بن كه كه‌س له‌و رِۆژهدا سته‌مى لێ ناكرێت .
ئه‌مه‌ش ئامۆژگاریه‌كانن :
* ئایا ده‌زانى باڵانه‌پۆشینت سه‌رپێچى كردن و شكاندنى فه‌رمان و ووته‌ى په‌روه‌ردگارته كه فرمانى پێكردوویت :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ... ] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى برِواداران بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به خۆیاندا .
وه هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى ] ( سورة الأحزاب : 33 ) ، واته : له‌كاتى ده‌رچونتاندا خۆتان رِووت نه‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تان له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا خۆیان رِووت ده‌كرده‌وه .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌و كاره‌ت هۆكارى ئازاردنى خۆته ، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى :[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] ( سورة الأحزاب : 59 ) ، واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به خێزان و كچه‌كانت و ئافره‌تى برِواداران بڵێ با باڵا پۆشه‌كانیان بده‌ن به خۆیاندا ، ئه‌وه‌ش نزیك تره بۆ ئه‌وه‌ى كه به رِهوشت به‌رز و به حه‌یا و حیشمت بناسرێنه‌وه ، و ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌درێن ، په‌روه‌ردگارى تۆش لێبوورده و میهره‌بانه .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت چاوى گورگه برسیه‌كان ، و كه‌سانى دڵ نه‌خۆش تێر ده‌كه‌یت ، و ده‌بیته‌ى هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ده‌ان له‌و گورگانه ته‌ماحت تێ بكه‌ن ؟! هه‌روه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : [ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ ] سورة الأحزاب : 32 ) ، واته : پێویسته له سه‌رتان له هه‌موو رِێگهیهكى حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كرا و خۆتان بپارێزن ، له‌وانه‌ش قسه نه‌كردنه به نازه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوانى نامه‌حره‌مدا ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ده‌روون نه‌خۆش ته‌ماحتان تێنه‌كه‌ن ، ووته‌شتان با ووته‌یه‌كى ئاسایى بێت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ووته‌كانت ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بن ، ئه‌ى ئه‌بێت باڵا نه‌پۆشینت چۆن بێت ؟!! جا ئامان نه‌كه‌ى خوشكه‌كه‌م خۆت بكه‌یته جێی ته‌ماحى گورگه برسیه‌كانى ئه‌م رِۆژگاره .
* وه ئایا ده‌زانیت كه باڵا نه‌پۆشینت پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ى ووته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ى خوایه صلى الله عليه وسلم ، و رِازیكردن و شوێنكه‌وته‌ى ووته‌ى شه‌یتانه‌كانى جنۆكه و مرۆڤه ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شي‌ء إلا هذا وهذا – وأشار إلى وجهه وكفيه " ( حسنه الألباني في صحيح الجامع ، برقم : 7874 ) ، واته : ئه‌ى ئه‌سما ئه‌گه‌ر ئافره‌تى موسڵمان گه‌شته ته‌مه‌نى باڵغ بوون نابێت جگه له ده‌سته‌كان و رِوومهتى زیاتر ده‌ركه‌وێت .
وه خواى په‌روه‌ردگار بۆمان دهگێرِێتهوه كه شه‌یتان له‌گه‌ڵ باوكه ئاده‌م و دایكه حه‌وادا چى كردووه ، كه فه‌رموویه‌تى : [ ... فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ... ] ( سورة طـه : 121 ) ، واته : به هۆى ئه‌و تاوانه‌ى كه پێی كردن ، عه‌وره‌تیان ده‌ركه‌وت .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت به ئه‌هلى دۆزه‌خ داده‌نه‌یت ، و خۆت ده‌خه‌یته رِێزى دۆزه‌خیانه‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له ئاگرى دۆزه‌خ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :" صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ... " ( رواه مسلم ) ، واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون به‌ناو له رِاستیدا رِووتن ، به‌له‌نجه‌ولار دهرِۆنه رِێوه ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان رِادهكێشن ، و پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه ... وه زانایان فه‌رمویانه : : (( أراد صلى الله عليه وسلم النساء اللواتي يلبسن من الثياب الشيء الخفيف ، الذي يصف ولا يستر ، فهنَّ كاسيات بالإسم ، عاريات في الحقيقة )) ( جلباب المرأة المسلمة : 127 ) ، واته : مه‌به‌ستى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه جل و به‌رگى ناسك ده‌كه‌نه به‌ر ئه‌و جۆره پۆشاكانه له رِاستیدا له‌شیان ده‌رده‌خات ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه دایان بپۆشێت ، ئه‌و جۆره ئافره‌تانه به ناو داپۆشراون ، كه‌چى له رِاستیدا رِووتن .
* وه ئایا ده‌زانیت به ئه‌و كاره‌ت وا له خۆت ده‌كه‌ى كه به‌ر نه‌فره‌تى موسڵمانان بكه‌ویت ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نات دات ـ نه‌فره‌تیش ، واته : دوورى و ده‌رچوونت له رِهحمهتى خواى به به‌زه‌یى ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى :: " ... ، نساؤهم كاسيات عاريات على رؤوسهن كأسنمة البخت العجاف العنوهن فإنهن ملعونات ... " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 2683 ، وفي صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2044 ) ، واته : ئافره‌ته‌كانیان داپۆشراون به‌ناو له رِاستیدا رِووتن ، به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه وه‌كو پشتى ووشتر هه‌یه ـ واته : پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن ـ نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ن ئه‌وانه نه‌فره‌ت لێكراوون .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌باڵا نه‌پۆشینت خۆتى پێ بێ به‌ش ده‌كه‌ى له به‌هه‌شتى به‌رینى خواى په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئاماژه‌ى به‌وه داوه و فه‌رموویه‌تى : " صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ... وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا " ( رواه مسلم ) . واته : دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلى دۆزه‌خ نه‌مبینیوون ... كۆمه‌ڵێكیان ئافره‌تێلێكن داپۆشراون به‌ناو له رِاستیدا رِووتن ، به‌له‌نجه‌ولار دهرِۆنه رِێوه ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ خۆیان رِادهكێشن ، و پرچیان به شێوه‌یه‌ك به سه‌ر سه‌ریانه‌وه ده‌به‌ستن وه‌كو بان پشتى ووشتر وایه ، ئه‌وانه نارِۆنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌گه‌ر چى بۆنى به‌هه‌شت له دوورى ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌شه‌وه ده‌بیسترێت .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كرداره‌ت تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌خه‌یته ئه‌ستۆه خۆت كه تۆ له خشته‌یان ده‌بیت ، و ده‌یانخه‌یته تاوانه‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى :[ لِيَحْمِلُواْ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلاَ سَاء مَا يَزِرُونَ ] ( سورة النحل : 25 ) .
واته : له رِۆژى دواییدا تاوانباران تاوانى خۆیان به ته‌واوى هه‌ڵده‌گرن ، له‌گه‌ڵ تاوانى ئه‌وانه‌ى كه گومرِایان ده‌كه‌ن به بێ زانین ، بهرِاستى ئه‌وه تاوانباریه‌كى زرۆ خراپه .
* وه ئایا ده‌زانیت به‌و كاره‌ت خۆت ده‌خه‌یته رِیزى دوو رِووانهوه ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌ناده‌رت بێت له‌و كاره ـ هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات ، وه‌ن المنافقات ، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم " ( صححه العلامة الألباني في : الصحيحة ، برقم : 1849 ) ، واته : خرابترینى ئافره‌ته‌كانتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه جوانیه‌كانى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن ، و خۆ دهرٍِازێننهوه ، و له خۆ رِازین و فیز و ته‌كه‌بور ده‌كه‌ن به سه‌ر ئافره‌تانى تردا ، بهرِاستى ئه‌وانه خۆ ده‌شوبهێنن به دوو رِووان ، هیچ یه‌كێك له‌وانه نارِواته به‌هه‌شته‌وه ، ئیللا وه‌كو قه‌ڵه بازه‌ڵه نه‌بێت ( كه جۆرێكه له قه‌ڵه رِهش باڵه‌كانى یان پێكانى سپین ) ، هێنانه‌وه‌ى ئه‌م شێوه‌یه له قه‌ڵه رِهش به نموونه به هۆى كه‌میانه‌وه‌یه ، بۆ ئاماژه كردنه به كه‌مى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه دهرِۆنه به‌هه‌شته‌وه ، ئه‌گه‌ر باڵا پۆش نه‌بن .
له كۆتایدا پێت ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تاكو ئه‌م رِۆ نه‌تزانیبێت ، ئه‌وا ئه‌م رِۆ ئه‌و تاوانه‌ت لا ئاشكرا بوو ، به‌ڵام نائومیدیش مه‌به له رِهحمهتى خواى میهره‌مان ئه‌گه‌ر تۆبه‌یه‌كى رِاستهقینهت كرد و گهرِایتهوه بۆ لاى ئه‌و ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] ( سورة الزمر : 53 ) ، واته : بڵێ به‌و به‌ندانه‌ى كه زیادرِهویان كردووه له تاوان كردن‌دا ، بێ ئومێد و مه‌ئیووس نه‌بن له رِهحم و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگار ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار له هه‌موو تاوانێك خۆش ده‌بێت ، هه‌ر ئه‌ویشه لێبورده ، و به به‌زه‌یى یه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى .
جا خوشكى بهرِێزم : بیرێك له‌م ووتانه بكه‌ره‌وه ، وبرِیار بده كه ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بیت له سه‌ر باڵا نه‌پۆشینت ، وهێشتا دڵت رِانهچهڵهكیوه ؟! یان چى ؟!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
به‌هه‌شت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان کاکە دەشتی گیان بۆ بابەتە جوانەکانت...
ئاسودەو کامەرانبیت...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر سوپاس هاورێی زۆر ئه‌زیزم ده‌رونه گیان
ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده ست خوش كاك ده شتى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس به‌رێز ته‌نیا گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kaka dashte gean bawanm bahewae bardawame
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه تۆلاس گیان
ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش کاکه ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس په‌پوله گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه