.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چاپهمهنییهكی ئه‌مه‌ریكی بڕی 11 ملیۆن دۆلار ده‌دات به یه‌كه‌م وێنه‌ی دوانه‌كه‌ی ئه‌نجیلینا جولی
سبه‌ی
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجلینا جولی به نهێنی چوو بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی به‌مه‌به‌ستی منداڵ بوون، هه‌ر به نهێنیش جولی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مناڵه دووانهكهیدا له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌ره‌نسی له پاریس له به‌یانیه‌كی زۆر زوودا به نهێنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
دوای ئه‌وه‌ی جولی و براد بیتی هاوسه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشت بوو رۆژنامه‌وانه‌كان پرسیاریان له دكتۆری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كردوه كه ئایا منداڵه‌كانی جولی ته‌ندروستیان چۆن بووه له وه‌ڵامدا دكتۆره‌كه رایگه‌یاندوه: هه‌ردوو منداڵه‌كه و ئه‌نجلینا جولی ته‌ندروستیان زۆر باش بووه.
هاوكات وێنه‌گری ته‌له‌فیزیونی (ئه‌سوشیتد برس) چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌نجلینا جولیان گرتووه له كاتێكدا كه سواری ئۆتۆمبێلێكی ره‌شی بچووك بوون له ده‌رگای پشته‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له به‌یانیه‌كی زۆر زوودا كه هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه نه‌بووه كه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌نجلینا جولی دوای چه‌ند رۆژێك لهمنداڵبوونی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه كه هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی پێبووه و نه‌شته‌رگه‌ری بچووكی بۆ كردوون دوای 10 رۆژیش كێشی مناڵێكی كه ناوی ( نوكس لیون )ه بووه به 5 كیلۆ.
هاوكات رۆژنامه‌وان (نیس ماتان) وتی: چاپهمهنیهكی ئه‌مه‌ریكی كه ناوه‌كه‌ی ناڵێم بڕی 11 ملیون دۆلارم ده‌داتێ، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م ره‌سمی دووانه‌كه‌ی ئه‌نجلینا جولی بگرم.
شایه‌نی باسه هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای هۆلیوود ( ئه‌نجلینا جولی و براد بیت) خاوه‌نی 4 مناڵن كه ناویان ( مادوكس ) ته‌مه‌نی 6 ساڵه و ( باكس ) 4 ساڵه و ئه‌م دووانه‌یه‌ی كه ئێستاش بوویانه.
منداڵبوونی ئه‌نجیلینا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی جیهانه‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێدرا به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه مانشێتی زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بووه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه