❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ماوه‌ی... توندوتیژی دژ به‌ژنان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-16 10:36:35

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

له‌ماوه‌ی... توندوتیژی دژ به‌ژنان

له‌ماوه‌ی 4 مانگدا له‌هه‌ولێرو دهۆك و سۆران     
246 سكاڵا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ژنان تۆماركراون

PUKmedia
نزمی ئاستی رۆشنبیریی و هه‌ندێك له‌كلتووره‌ خراپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌ختی گوزه‌ران و كارپێكردنی هه‌ندێك له‌یاسا كۆنه‌كان، هۆكاری روودان و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی توندوتیژین دژ به‌ژنان.
دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌دواداچوونی توندوتیژیی دژ به‌ژنان له‌هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌دیارده‌ی كوشتن و خۆسووتاندنی ژنان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی رێنماییكردنه‌وه‌.
نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌شاری هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ر ئاكارو هه‌ڵسوكه‌وتێكی نایاسایی كه‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجامده‌درێت، جائه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی بێت یاده‌روونی یا پێشێلكردنی مافه‌كانیان بێت، ئه‌وا به‌چه‌وساندنه‌وه‌و توندوتیژیی داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كانی زۆرن، له‌وانه‌ له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بوونی دیارده‌ی ژن به‌ژن و به‌زۆر به‌شوودان كه‌ئێستا تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و دیارده‌یه‌ كه‌مبۆته‌وه‌و هۆكارێكیشه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و ئه‌نجامدانی توندوتیژیی به‌رامبه‌ریان.
وتیشی: "هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له‌ماف و ئازادییه‌كانی ژنان بۆ چوونه‌ به‌ر خوێندن و به‌شداریكردن و دامه‌زراندنیان له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌ژاریی و خراپی باری ئابوریش، هۆكارێكی تره‌ بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، هه‌روه‌ها نه‌خوێنده‌واریی و ئاستی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ كۆنی هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانی یاسای باری كه‌سێتی كه‌ ئێستا كاریان پێده‌كرێت، هۆكارێكن بۆ پێشێلكردنی هه‌ندێك له‌مافه‌كانی ژنان و ئه‌م یاسایه‌ش پێویستی به‌گۆڕانكاریی و هه‌مواركردن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی ژنان بدات".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌شاری هه‌ولێر وتیشی: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌ 7/10/2007 له‌هه‌ولێر دامه‌زراوه‌، پێشتر ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر توندوتیژیی و پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ژنان ده‌كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌، ئێمه‌ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچی و توندوتیژییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی مێینه‌ ئه‌نجامده‌درێت، له‌ڕێگه‌ی بنكه‌كانی پۆلیسی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات و له‌نزیكترین شوێنی بنكه‌كانی ئێمه‌، داواكانیان تۆماربكه‌ن، ئێمه‌ش دوای ئه‌مه‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌كانیان ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند: "وه‌كو دیاره‌ له‌بارودۆخی ئێستادا تاڕاده‌یه‌ك توندوتیژییه‌كان كه‌متر بوونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ڕوانگه‌ی خۆسووتاندن و خۆكوشتنی ژناندا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هۆشیاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز رێز له‌یه‌كتری بنێن و مافه‌كانی یه‌كتر بپارێزن، ئێستا له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر توندوتیژیه‌كیش به‌رامبه‌ر به‌ژنان، خه‌ریكه‌ ژنان شه‌رمیان ده‌شكێت و هه‌ڵده‌ستن له‌ڕێگه‌ی بنكه‌كانی پۆلیسی ئێمه‌وه‌ داواكاری یاسایی له‌سه‌ر تاوانباره‌كانیان تۆمارده‌كه‌ن، بواری راگه‌یاندن و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له‌مافی ژنان هۆكارێكی ترن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان".
وتیشی: "داواكارین له‌و ژن و ئافره‌تانه‌ی كه‌توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌درێت و زوڵمیان لێده‌كرێت یا به‌هۆی بێزارییان له‌ماڵه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت كارێكی نه‌شیاو ئه‌نجامبده‌ن، به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌رله‌وه‌ی هیچ كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی لێبكه‌وێته‌وه‌".
راشیگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی ژنان ده‌كه‌ین و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین، بانگهێشتی ژنه‌كه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵچوون و باره‌ ده‌روونییه‌ ئاڵۆزه‌ دووربخه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و رێنماییده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌رده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دواداچوونی توندوتیژی هه‌یه‌ كه‌ئه‌وانیش به‌كاری راگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه‌و رێنماییكردنی ئافره‌تان هه‌ڵده‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان و ئافره‌تان، ناوبراو وتی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ندێك له‌ڕێكخراوه‌كانی ژنان سه‌ردانیانكردووین و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاوكاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌م رووه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌بواری گرتنی پارێزه‌ر بۆ هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌رده‌كرێت، چه‌ندین كێشه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌و به‌هاوكاری ئه‌وانه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراون و ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دا".
دواتر سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی كه‌تائێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان چاره‌سه‌ریكردوون، ئاری ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان له‌دیوانی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌نگاوێكماندا  هه‌وڵمانداوه‌ كه‌شیرازه‌و توندوتۆڵی خێزان وه‌كو خۆی بهێڵینه‌وه‌ به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان ژن و مێرددا رووده‌ده‌ن بۆیه‌ ئێمه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاو وه‌كو توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئینجا دۆسیه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی دادگای باری كه‌سێتی ده‌كه‌ین، له‌م رووه‌شه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌ 1/1/20008 تا 1/5/2008  كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی ئێمه‌، 177 سكاڵامان هه‌بووه‌ له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر جگه‌ له‌شاری سۆران كه‌ له‌مانه‌ 96 سكاڵایان، ئافره‌ت له‌دژی مێرده‌كه‌یان تۆماریانكردوون و 39 ئافره‌تیش له‌دژی باوك و براو مام و خاڵ و ئامۆزاو خاڵۆزاو پورزاو خه‌سوو خه‌زووریان تۆماركراوون و 42 سكاڵای تریش له‌دژی كه‌سانی تره‌وه‌ تۆماركراوون، له‌پارێزگای دهۆكیش 51 سكاڵا تۆماركراون كه‌ 29 سكاڵایان ئافره‌ت له‌دژی مێرده‌كانیان تۆماریان كردوون و 15 ژنیش له‌دژی براو شوبراو زاوایان تۆماركراون 7 سكاڵاش له‌دژی كه‌سانی تره‌وه‌ تۆماركراون، هه‌روه‌ها له‌شاری سۆرانیش 18 سكاڵا تۆماركراون كه‌ 14 یان ئافره‌ت له‌دژی مێرده‌كانیان تۆماریان كردوون و 3 سكاڵاش له‌دژی كه‌سانی ترو 1 سكاڵاش له‌دژی زاوایه‌ك تۆماركراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان پێی هه‌ستاوه‌و به‌چاره‌سه‌ركراوه‌، ئاری ره‌فیق وتی: "به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشه‌و سكاڵایانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئێمه‌وه‌ تۆماركراون، ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی باری كه‌سێتی نه‌كراون بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵكو هه‌ر له‌ڕێگه‌ی رێنمایی و راوێژپێكردن له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زو هۆشیاركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن كێشه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئێمه‌وه‌، چاره‌سه‌ركراون و شیرازه‌ی ژیانی ئه‌و خێزانانه‌ هاتۆته‌وه‌ دۆخی ئاسایی جارانیان، ته‌نها به‌شێكی كه‌می كێشه‌كان نه‌بێت كه‌چاره‌سه‌ر نه‌كراون ئینجا ئێمه‌ ره‌وانه‌ی دادگامان كردوون بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، كه‌ئێستا به‌شێك له‌م سكاڵایانه‌ له‌ڕێگه‌ی دادگاوه‌ به‌جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێردانه‌ كۆتاییان پێهاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی كوشتن و خۆسووتاندنیان لێنه‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان تائێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم 70% ی كێشه‌كان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراون و ئه‌وانی تر تائێستا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌رده‌كرێت".
راشیگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و سكاڵایانه‌ به‌پێی مادده‌ یاساییه‌كانی باری كه‌سێتی له‌یاسای سزادانی عیراقی ژماره‌ 431 -- 196 – 415 – 435- 240 – 426 – 381 – 393 – 432 – 413 – 418 هه‌روه‌ها به‌پێی مادده‌ی 9 ی یاسای باری كه‌سێتی و به‌پێی مادده‌ی 130 له‌یاسای (الاصول المحاكمات الجزائیه‌) لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-22 17:20:58

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: له‌ماوه‌ی... توندوتیژی دژ به‌ژنان

دەست خۆش ‌هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net