.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌زمه‌سات .. هونه‌ری پێکه‌نین و خۆشی
عقڵ ( هۆش) ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له پرۆسه‌ی پێکه‌نین به جۆرێك زۆربه‌ی زانایانی ده‌رونناس کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێکه‌نین ته‌نها له‌رێگه‌ی عقڵ ده‌بێت. که‌واته پێکه‌نین یه‌که‌مجار پرۆسه‌یه‌کی هۆشیارییه، بریتیه له کردارێکی ساختومان له چه‌ند توخمێك پێك دێت عقڵ کۆیان ده‌کاته‌وه.
به جۆرێك هه‌رچییه‌ك هه‌یه له دژبه‌یه‌ك و دووباره و لاساییکردنه‌وه و ده‌رچوون لهباوهکان و ئاساییه‌کان له‌گه‌ڵ توخمی خورپه یان کت‌وپڕ و هه‌ندێ جاریش هه‌ڵوێستی زیره‌کی و یان گهوجهیی بووروژێنێ. له‌و کاته‌دا عقڵ ئاماژه‌کانی ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته که پیوه‌سته به ده‌رکردنی جووڵه‌کان و ده‌نگه‌کانی پێکه‌نین . سه‌ره‌تا کرداره‌کان به هێواشی ده‌بێت یان به یه‌کجار ده‌ته‌قێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌کو ده‌ڵێن پێکه‌نینه‌که له دڵه‌وه بێت.
ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له زانایانی ده‌رونناس هونه‌ری (به‌زمه‌سات) به هونه‌ری (قدیلانه‌ی عقڵ ) ناوزه‌ند بکه‌ن هه‌ر وه‌کو له په‌رتووکی دکتۆر( زکریا ئیبراهیم ) به‌ناوی (سایکۆلۆژیای گاڵته‌و پێکه‌نین)دا هاتووه. کاتێ باس له هه‌ر شتێك ده‌که‌ین که په‌یوه‌ست بێت به هونه‌ری دراما ده‌بێ بۆ ره‌سه‌نایه‌تی بگه‌رێینه‌وه بۆ یه‌که‌مین که‌سیش که باسی له دراما کردووه و تیۆرییه‌که‌ی داهێناوه و ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی به درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌دا هه‌بووه، تاوه‌کو رۆژانی ئێستاش ده‌بینین ئه‌م تیۆرییه پشکی زیاتری به‌رکه‌وتووه له گرنگی پێدان و رێزگرتن له‌لایه‌ن دراماسازان.
بێگومان ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان خاوه‌نی کتابی ( هونه‌ری شعر )ی مامۆستای یه‌که‌می نه‌وه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئه‌رستۆیه. ئێمه ده‌زانین دراما دوو جۆری سه‌ره‌کی له خۆ ده‌گرێت هه‌ریه‌که‌و شێوه‌یه‌کی درامی پێك ده‌هێنێت که بریتین له : مه‌رگه‌سات و به‌زمه‌سات، ئه‌رستۆ یه‌که‌م که‌س بووه له‌م لایه‌نه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر کردووه . هه‌رچی نووسیوه له کتابه کورت کراوه‌که‌یدا (هونه‌ری شعر) له ئه‌نجامی لێ وردبوونه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی له‌و شانۆگه‌ریانه‌ی که له به‌رچاوی له سه‌ر شانۆکانی یۆنانی نمایش ده‌کران. به بۆچوونمان شتێکی گرنگمان بۆ روون ده‌بێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێ یه‌که‌مجار بوونی شتێك هه‌بێت ئه‌نجا له‌دواییدا لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسانگاندن و رێسای و یاسای لێوه‌ر بگیرێت.
ئێمه ناتوانین باسی شتێك بکه‌ین که بوونی نه‌بێت و رێسا و یاسای بۆ دابنێین. ئێستا ئێمه باس له گرنگی هونه‌ری به‌زمه‌سات ده‌که‌ین پێویست ناکات باس له هونه‌ری تر بکه‌ین وه‌کو (مه‌رگه‌سات) ته‌نها ئه‌گه‌ر هاتوو باسکردنه‌که‌ی پیوه‌ست بوو به به‌زمه‌سات. له هه‌مان کاتدا کاتێ ئه‌رستۆ باس له (مه‌رگه‌سات) ده‌کات ده‌بێ باس له به‌زمه‌سات بکات ئه‌رستۆ دوو جۆر له شانۆگه‌ری بهدیکردوهههرچهنده هه‌ردووکیان له یه‌ك سه‌رچه‌وه یان له‌یه‌ك بۆنه‌دا پیدابوونئهویش جه‌ژنه‌کانی پیتی ونهشونما بوون.سه‌ره‌تای کارکردنی هه‌ریه‌ك له‌م جۆرانه‌دا به گهڵتهئامێز و به راستی(جاد) باسی خواوه‌نده‌کانیان ده‌کرد، پاشان دراما پێشڤه‌چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی به‌گشتی باس له خه‌ڵك ده‌کات که بۆ دوو جۆر دابه‌شده‌کرێت: هه‌ندێ له شانۆگه‌رییه‌کان باسی خهڵکانێكیان ده‌کرد که شوێن و پله و پاییهیان هه‌یه زۆر باشترن له خه‌ڵکی ئاسایی زیاتر ئه‌مانه شانۆگه‌ریه‌کانی مه‌رگه‌سات له خۆیان ده‌گرێت، خڵکانێکی تر هه‌یه که له چینی مام ناوه‌ندی ئاستیان نزمتره شانۆگه‌رییه‌کانی بهزمهساتیش تایبه‌ته به ئه‌وان.
به‌پێی ئه‌م چه‌مکه ده‌بینین خه‌ڵکانێك هه‌ن باشترن وه خه‌ڵکانێك هه‌ن خراپترن هه‌ر له‌م باره‌ییه‌وه دکتۆر( ڕشاد رشدی) له کتابه‌که‌ی (تیۆری دراما)دا ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌م چه‌مکه هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران قسه‌کانی ئه‌رستۆ شی ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر باشتر و چاکتر یان (کارامه وخهراپه) به مانای خواستراو واته باشتربه مانای مرۆڤی گرانبه‌ها خهراپهش به‌مانای سووك دێت واته مرۆڤی بێ گرانبه‌ها . بێگومان ده‌ست کارایه سووکه‌که له نیشانه‌کانی ره‌سانایه‌تی به‌زمه‌ساته.
سه‌بارت به به‌زمه‌سات وه‌کو تیۆر، ئه‌رستۆ له کتابه‌که‌ی (هونه‌ری شعر) شتێکی وا باس ناکات له‌وانه‌شه تیۆر بێت وه‌کو مه‌رگه‌سات. ده‌بینین جیاوازی ده‌کات له‌نێوان به‌زمه‌سات و مه‌رگه‌سات به‌وه‌ی که به‌زمه‌سات به‌شێوه‌یکی خه‌م ره‌وێن باس له ژیانی که‌سانی ئاسایی و هه‌ڵوێستی ژیانیان ده‌کات.
چه‌ند بۆچوونێکی جیاواز له سه‌ده‌ی چواره‌می دوای زاینی ده‌بینین گشتگیری که‌م هه‌یه له‌لایه‌ن زانایانی رێزمان ئیفانثیوس و دیومیدس و دوناتس. ئیفانثیوس واده‌بینێت خه‌ڵك له به‌زمه‌سات شانس و به‌ختیان مام ناوه‌ندیه ئه‌و کێشانه‌ی روده‌دات ژیانیان هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه یان تێكبدات به‌ڵکو ناچاریش نییه، کۆتایی رووداوه‌کانیش به خۆشی کۆتایی دێت ، به‌ڵام بیرۆکه‌ی مه‌رگه‌سات له چوارچێوه‌ی هه‌ڵاتن له ژیانه، که‌چی به‌زمه‌سات ئاڵوهدهی ژیانه.دیومیدس ده‌ڵێت: له بهزمهساتدا که‌سایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی مه‌رگه‌سات جیاوازن له خه‌ڵکی ئاسایی و ساده و گشتی جه‌ماوه‌ر پێك دێت ( بۆیه کهسهیهتییهکان نه پاڵه‌وانن نه سه‌رکرده و نه شا) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به‌زمه‌سات چاره‌سه‌ر ده‌کات په‌یوه‌ستن به خۆشه‌ویستی و رفاندنی پاکیزه‌کان. به‌ڵام سه‌باره‌ت به دوناتس به‌زمه‌سات بریتیه له چیرۆکێك که چه‌ندین توخمی جیاواز له خۆ ده‌گرێت وه‌کو ناکۆکی خه‌ڵكی شار و گشتی جه‌ماوه‌ر ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڕوانن که‌چ شتێك به‌سووده له ژیان وه‌چ شتێك بێ سووده ده‌بێ مرۆڤ لێی دوورکه‌وێته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی زۆر جوان بوو
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastt xosh bet kak totolas gyan bo babatakat

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
سەرکەوتو بیت.....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Deyako نووسی:
ده‌سته‌كانت خۆش بابه‌تێكی زۆر جوان بوو
daste tosh xosh hewadarm sude habwbe barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Shavin نووسی:
dastt xosh bet kak totolas gyan bo babatakat
shvin gean supas bo paeamakat barezm bahewae bardawamet bawanm
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه






darwnae نووسی:
دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
سەرکەوتو بیت.....
daste tosh xosh barezm hewadarm har sarkawtw bardawambe
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش تۆلاس گیان بۆ بابهبهتهکهت سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ChNaR نووسی:
ده‌ست خۆش تۆلاس گیان بۆ بابهبهتهکهت سه‌رکه‌وتوو بیت
zoooor supas chnare gwl bahewae bardawamet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






supas kaka gean bahewae sarkawtne tosh geanakam sarkawtw be
له‌سه‌ر هێڵ نییه