❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئینسكلۆپیدیاێ ئیسلامێ:1

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-16 18:08:18

Muhamad1991
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-02
په‌یامه‌كان: 66

ئینسكلۆپیدیاێ ئیسلامێ:1

ئیسلام ئاینى یه‌كتا په‌رستیه‌ كه‌ خوا به‌سه‌ر په‌یامبه‌ره‌كه‌ى (موحمه‌دى كوڕى عه‌بدوڵاى قوره‌یشى هاشمى) دابه‌زاندوه‌ ، وه ‌ڕایسپاردووه‌ كه‌ به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تى ڕابگه‌یه‌نێ ، بۆیه‌ش له‌ نێو نیمچه‌ دوورگه‌ى عه‌ره‌بى له‌سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زاینى بڵاو بووه‌وه‌. له‌پاشان به‌ تێپه‌ربوونى سه‌رده‌م له‌ هه‌موو ئاواییه‌كانى زه‌مین و ناوچه‌كان بڵاو بوه‌وه‌. ئیسلامیش دواین په‌یامى ئاسمانیه‌ بۆ مرۆڤایه‌تى .و له‌ دواى ئاینى یه‌هودى و نه‌سڕانى هاتووه‌ . و ه‌دان ده‌نێ به‌ (ته‌ورات) و (ئینجیل)، و رۆنكه‌ره‌وه‌شه‌ بۆ زۆربه‌ى ئه‌وشتانه‌ى كه‌ خاوه‌نانى په‌رتووكه‌ ئاسمانیه‌كانى پێشوو گۆڕیویانه‌ و ده‌ستكاریان كردووه‌ پاش ئه‌وه‌ى بۆ یان دابه‌زیووه‌. هه‌رچى هۆكارى خۆشنوودى و شادیه‌ له‌ دونیا و له‌ رۆژى دوایى له‌ خۆى ده‌گرێ دوایینى گشت ئاینه‌ ئاسمانیه‌كانه‌ هه‌روه‌ها پوخته‌و ناوه‌رۆكى هه‌موویانه‌. هه‌روه‌ها ئیسلام هاتووه‌ چاره‌سه‌رى هه‌رشتێك بكات كه‌په‌یوه‌ندى به‌كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌بێت ، وله‌كاروو بارى ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ڕامیارى ، كه‌واته‌ ، ئاینه‌ رێكخه‌رى ژیانیشه‌ ،دانراوێكى ئاسمانى گشتگیره‌ ، هه‌روه‌ها ئاینى ئاسانكارى و لابه‌رى ناخۆشى و ته‌سكه‌به‌ریه‌ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكارانى ئیسلامیش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ مرۆڤ هه‌موو كارووبارى راده‌ستى خوا بكات ، و گوێڕایه‌ڵى بێت ، و سه‌رى بۆ دانه‌وێنێ ، و پشتى پى ببه‌ستێ . و هه‌رچى ئه‌و فه‌رمان بدات ئه‌میش وابكات ، وخۆشى دووربگرێ له‌و شتانه‌ى كه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ .
    هه‌روه‌ها ئیسلام داڕێژراوێكى ته‌واوكه‌رویكگرتووه‌ . هه‌موو كاروباره‌ ئاینى و دونیاییه‌كانى تاك رێك ده‌خات ،و ده‌ستور و یاسایه‌كه‌ى چاره‌سازى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵـگه‌ ده‌كات ، ئاینى ڕامیارى و ئابوورى و شه‌ڕو كۆمه‌ڵایه‌تىو په‌روه‌رده‌یه‌.
    له‌جیهانى ئه‌مرۆشدا ئیسلام یه‌كێك له‌ئاینه‌ هه‌ره‌ گه‌روره‌كان پێكدێنێت، به‌زوویش بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مرۆ موسڵمانان نزیكه‌ى بلیۆنێك و چاره‌گێك كه‌س ده‌بن ، به‌جیاوازى نێوان ڕه‌گه‌ز وگه‌ل و كلتوره‌ جۆراوجۆره‌كان ، كه‌هه‌ر له‌ باشوورى فلیپینه‌وه‌ له‌ ئاسیاوه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ تاكو نێجیریا له‌ رۆژ ئاواى ئه‌فریقیا ، تاكه‌ ده‌سبه‌ندى نێوانیان بیروباوه‌ڕى ئیسلامه‌تیه‌ ، ونزیكه‌ى 18%ى موسڵمانانیش له‌ جیهان له رۆژ ئاوادا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ،هه‌ر‌وه‌ها ئه‌نده‌نوسیاش گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵـگه‌ى ئیسلامى له‌ خۆى ده‌گرێ ، ئه‌مه‌و له‌ كاتێكدا كه‌ موسڵمانان زۆربه‌ى دانیشتوانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێكدێنن، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ى نیمچه‌ كیشوه‌رى هیند ، و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ، و ناوچه‌ به‌ر فراوانه‌كانى تر له‌ ئه‌فریقیا، هه‌روه‌ها له‌هه‌ریه‌كێك له‌ یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران و چین ، هه‌ردوو ئه‌مریكاكان، و ئه‌وروپاى رۆژئاواو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، هه‌ندێك كه‌مینه‌ى ئیسلامى هه‌ن كه‌ ناكرێ باس نه‌كرێن.
دروشمه‌ئیسلامیه‌كان:
     ئه‌م دروشمانه‌ى كه‌ ئیسلام هێناویه‌تى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌ سه‌رچاوه‌كانیانه‌ ، قورئانیش فه‌رمووده‌ى خوداى گه‌وره‌یه‌ كه‌ دابه‌زیوه‌ له‌ سه‌ر (موحه‌مه‌د) به‌ نیگاى ئاشكراو به‌ زمانى عه‌ره‌بى ، به‌هۆى (جوبریل) سڵاوى خوداى له‌سه‌ربێت ، كه‌ده‌م بۆده‌م  بۆ مان گواستراوه‌ته‌وه‌ ، خوێندنه‌وه‌كه‌ى مایه‌ى خێروچاكه‌یه‌ ،  كه‌س ناتوانێ وه‌ك ئه‌و كورترین سوڕه‌تیش بێنى له‌ په‌ڕجوودا(ءاعجاز) ، به‌سوڕه‌ى (فاتحه‌) ده‌سپێده‌كات ، وبه‌سوڕه‌ى (ناس) كۆتایى دێت ، وبڕگه‌ بڕگه‌و به‌ش به‌ش دابه‌زیووه‌(به‌ پێى ئه‌و به‌سه‌ر هاتانه‌ى كاتى دابه‌زینى )، په‌یامبه‌ریش -درودى خواى له‌سه‌ربێت -نووسه‌رى هه‌بوون، كه‌-سروش-یان ده‌نووسیه‌وه‌ ، هه‌ندێكى له‌سه‌ر گه‌ڵاى دارخورماو هه‌ندێكى له‌سه‌ر ئێسقان و ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ ، له‌به‌ناوبانگترین نوسه‌ركانیش (زه‌یدى كوڕى سابت)بوو، به‌ڵام قورئان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌زبه‌رده‌كراو ئه‌پارێزرا، عه‌ره‌به‌كانیش به‌مه‌ ناسراوبوون كه‌بیرتیژن،بۆیه‌ش  قورئانمان پێ گه‌یشتووه‌ به‌ده‌م بۆ ده‌م و به‌ په‌ڕاویش، كه‌له‌سه‌رده‌مى ئه‌بوبه‌كردا -خودا لێى ڕازی بێ -نووسرا، پاشان درابه‌ حه‌زره‌تى عومه‌ر -خودالێى ڕازی بێ -پاشان جێنشینى سێهه‌م حه‌رزه‌تى (عوسمان  كوڕى عه‌فان )خودا لێی ڕازی بێ هه‌موو قورئانى له‌یه‌ك به‌رگدا كۆكرده‌وه‌ ، چه‌ند دانه‌یێكیشى له‌ به‌رگرته‌وه‌ بڵاوى كرده‌وه‌ به‌سه‌ر جیهانى ئیسلامى ، هه‌ر ئه‌مه‌ى كه‌ ئێستا له‌به‌ر ده‌ستمانه‌ پێى ئه‌وترێ (په‌ڕاوى عوسمان )، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یێك ده‌سكارى نه‌كراوه‌و نه‌گۆڕاوه‌ ، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ كه‌پێش چوارده‌ سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر په‌یامبه‌ردا دابه‌زى -درودى خواى له‌سه‌ربێت ،  قورئانیش - كه‌ خودا دایبه‌زاندوه‌- كۆڵه‌گه‌ى بیروباوه‌ڕى موسڵمانه‌ ،و به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى چاره‌سه‌رى په‌یوه‌ندى نێوان دروستكه‌ر و پاكى وبێ گه‌ردى -بۆ ئه‌و دروستكراوه‌كانى ده‌كات ، و كۆڵه‌گه‌ داده‌نێ بۆ بنیاد نانى كۆمه‌ڵگه‌ێیك كه‌ ئاشتى و دادپه‌روه‌رى باڵى به‌سه‌ردا كێشابێ  و گرنگى ده‌دات به‌ چاكى مرۆڤ  له‌ دونیاو له‌ دواییدا ، وسنوور داده‌ڕێژى به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى بیروباوه‌ڕى ڕاسته‌قینه‌ یان بۆ ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ش له‌ سوڕه‌ته‌ مه‌كى و مه‌دینه‌ییه‌كانیش پێ داده‌گرێ له‌سه‌ر تاكایه‌تى و ته‌نهایى خوداى پاك وبێگه‌رد ، دروستكه‌رى دروستكراوان و به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانیانه‌وه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ زاڵه‌، كه‌ هیچ چاوێك نایبنێ ، و په‌رستش و سه‌ردانه‌واندن بۆ ئه‌و نه‌بێ بۆ كه‌سى تر دروست نیه‌ . قورئانى پیرۆزیش دواى ئه‌وه‌ى كه‌بیرۆكه‌ى یه‌كتاپه‌رستى ڕه‌ها ده‌سه‌پێنێ ، روونیش ده‌كاته‌وه‌ له‌ زۆر شوێندا كه‌ خوداى پاك وبێ گه‌رد له‌ رێگه‌ى په‌یامبه‌رانیش ئه‌م ئامانجه‌ى به‌دى هێناوه‌ ، ئه‌وانه‌ په‌یامى نووسراویان بۆ هاتووه‌ ، قورئانیش دوایینى ئه‌م په‌یامانه‌یه‌ ، وته‌واوكه‌رى ئه‌وانى پێشووتره‌، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ گه‌ڵ ئه‌ماندا یه‌كن . قورئان  باسى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ په‌ڕتووكه‌ ئاسمانیه‌كانى پێشوو گۆڕانكارى و ده‌ستكاریان تێدا كراوه‌ ،به‌ تایبه‌تی ته‌وڕات و ئینجیل كه‌ بۆ په‌یامبه‌ر موسا و عیسا هاتۆته‌ خوارێ سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت دوای خۆیان ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كه‌یان و به‌ده‌ستى خۆیان نووسیوویانه‌ته‌وه‌ پاشان و توویانه‌ :ئه‌مه‌  له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌ ، و به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانى (ته‌ورات) و (ئینجیل)، و ئه‌گه‌ر گوێ رایه‌ڵى خودا بونایه‌ و كاریان كردبا به‌مه‌ى كه ‌بۆیان دابه‌زى بوو خۆشنوود ئه‌بوون ، به‌ڵام وایان نه‌كرد . گوێڕاڵى كردن بۆ خودا -هه‌روه‌ك قورئان فه‌رمان ئه‌فه‌رموێ-ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك . هه‌ر بۆیه‌ش پاداشت وسزا هه‌یه‌ ، و به‌هشت و دۆزه‌خ هه‌یه‌ ، و زیندوو بوونه‌وه‌و رۆژى دوایى هه‌یه‌ . قورئانیش دوپاتى ئه‌مه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ زۆر شوێن كه‌ ، جگه‌ له‌ خودا كه‌سى تر نازانێ كه‌ى رۆژى دواییه‌ ، كه‌ فوو ئه‌كرێ به‌ كه‌ڕه‌نادا ، جا مردووان له‌ گۆڕه‌كانیان هه‌ڵئه‌ستنه‌وه‌ و زیندوو ئه‌بنه‌وه‌ ، جاهه‌ر كه‌سێ پاداشتى كاره‌كانى وه‌رئه‌گرێ ، دواى ئه‌وه‌ى كه‌ پێوانه‌یان بۆ ئه‌كرێ ، و هه‌ر كه‌سێ په‌ڕتووكى كرداره‌كانى وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر چاكه‌كار‌بێ و به‌ده‌ستى راستى  وه‌ریانگرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵكى به‌هه‌شته‌ ، و ئه‌گه‌ر خراپه‌كار بێ و به‌ده‌ستى چه‌پ وه‌ریانرگرێته‌وه‌ ئه‌مه ‌خه‌ڵكى دۆزه‌خه‌.
   هه‌روه‌ها قورئان زۆر باسى له‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ى بێ باوه‌ڕان و تاونباران كردووه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا باسى سۆزى خودایى و لێخۆشبوونیشى كردووه‌ ، هه‌روه‌ها باسى ده‌سه‌ڵاتى بێ سنوورى خودا و سۆز و زانیارى زانسته‌كه‌یشى كردووه‌  كه‌هه‌موو شتێكى گرتۆته‌وه‌ ، و هیچ شتێك وێنه‌ى ئه‌ونیه‌ ، و به‌رزتره‌ له‌ هه‌موو دروستكراوێك ، و له‌هه‌مان كاتیشدا له‌ تركه‌ په‌تكى(حبل الورید) مرۆڤ نزیكتره‌ بۆى. هه‌روه‌ها جۆره‌كانى تاوان و گوناهى بۆ مرۆڤ شى كردۆته‌وه‌ ، و فه‌رمانى  داوه‌ هه‌رگوناهبارێك سزاى خۆى وه‌ر ئه‌گرێ هه‌ربۆیه‌ش قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ كه‌ هاوه‌ڵى بۆ دابنرێ ، و سزاى بكه‌رانیشى ئاگره‌ ، جا به‌م شێوه‌یه‌ باسى زۆرێك له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كانى كردووه‌ ، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ‌ئه‌نقه‌ست یه‌كێكى تر بكوژێ ، ئه‌بێ تۆڵه‌ى لێ بكرێته‌وه‌ به‌كوشتنى، به‌هه‌مان شێوه‌ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌  و دروست كردنى پیسى وبێ ڕه‌وشتى له‌ سه‌ر زه‌وى ، و تێكدانى ئاشتى و ئارامى نێو موسڵمانان . هه‌روه‌ها ئیسلام سوو و داوێن پیسى و خواردنه‌وه‌ بێ هۆشكه‌ره‌كانى قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ ، و فه‌رمان ده‌دا به‌ پارێزگارى و كارى چاكه‌ . هه‌روه‌ها باس له‌ زۆر له‌لایه‌نه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات ، باسى ژن ده‌كات ، كه‌ ئه‌ندامێكه‌و كێش و كه‌سایه‌تى خۆى هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلام ، هه‌ربۆیه‌ش دان ده‌نێ به‌مافه‌كانى كه‌ پێشتر مافخوراو بوون ،وه‌ دانى به‌بوونى دانا كه‌پێشتر نه‌فامه‌كان به‌نه‌نگیان داده‌نا ئه‌بوا بزریان كردبووایه‌ ، بۆیه‌ هه‌ندێكیان هه‌ر به‌بچووكى زینده‌ به‌چاڵیان ده‌كردن ،یان وه‌كو كاڵا بازرگانى پێوه‌ده‌كرا وه‌كو بۆماوه‌ پاش مردوو له‌گه‌ڵ كاڵاكان دابه‌ش ده‌كرا، به‌م جۆره‌ كوڕ خێزانه‌كانى باوكى بۆ ده‌مایه‌وه‌ ، و ژن مافى نه‌بوو له‌ میرات، جا قورئان میراتى بۆ دیاركرد، وه‌ك كچ و خێزان و دایك مافى بۆیان دانا .و فه‌رمانى دا كه‌نابێ ژنى تریان به‌سه‌ربێنن له‌ كاتێك كه‌پیاو له‌ هاودادى نێوانیان دڵنیانه‌بێ ، هه‌روه‌ها فه‌رمانى داوه‌ كه‌ دادگه‌رى به‌دڵ له‌نێوان خێزانه‌كان له‌ كاتى فره‌ژنی كارێكى قوڕسه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێت ، جاهه‌ر چه‌ند هاوسه‌ره‌كه‌ پارێزگاربێت . هه‌روه‌ها قورئان باسى ره‌فتارى جوان و سۆز و مافدانى ته‌واوى دایك و باوكى كردووه‌ بێ ده‌ربڕٍینى بێزارى و دڵته‌نگى و باسى چاكه‌ كردنى كردووه‌ له‌گه‌ڵ بێوه‌ژن و هه‌تیوان ، و نه‌خواردنى و بێ رێزنه‌كردنى ماف و ماڵیان ، تاواى لێ كردووه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ماڵى هه‌تیوان ده‌خوات وه‌كو ئه‌وه‌بێ كه‌ ئاگر بخواو بچێته‌ هه‌ناویه‌وه‌، و زۆر به‌توندى پارێزگارى لێ كردووه‌ . هه‌روا فه‌رمانى فه‌رمووه‌ به‌ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بێ ده‌سته‌ڵاتان ، بۆیه‌ش زه‌كاتى داناوه‌ له‌ سه‌رده‌وڵه‌مه‌ندان ،تائه‌وانیش مافیان پارێزراوبێ هه‌روه‌ها پاداشتى چاكه‌ كارانى -هه‌ركاتێك بێت -به‌چاكترو به‌ هه‌شت داناوه‌، و هانى پاراستنى سپارده‌ ، راِستگۆیى ، و خۆنه‌ویستى، ره‌فتار جوانى و ئاكارى رێك ده‌دا، به‌هۆیه‌وه‌ تاك ده‌بێته‌ تاكێكى چاك و به‌سوود له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى.
  قورئان زۆر پێداگرى كردووه‌ له‌ سه‌ر ئازادى ، هه‌ربۆیه‌ش باسى به‌ندایه‌تى و كۆیلایه‌تى كردووه‌ ، به‌شێوه‌یه‌ك زۆر ته‌سكى كردۆته‌وه‌ ، و سنوورى بۆ داناوه‌ چاره‌سه‌رێكى مرۆڤ په‌روه‌رانه‌ى بۆ داناوه‌ تاڕێزى مرۆڤایه‌تى بگیرێ ، چونكه‌ كۆیلایه‌تى شتێكى باو بوو له‌ كۆمه‌ڵگاكان پێش هاتنى ئیسلام ، بۆیه‌ ئیسلام كڕین و فرۆشتنى كۆیله‌ى به‌به‌ندكردن و ڕاوكردنیانى قه‌ده‌غه‌كرد، ته‌نها له‌یه‌ك كاتدا نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش كاتێك كه‌ دوژمنان شه‌ڕده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسلام و باوه‌ڕداران ، ئه‌مانه‌ ئه‌بن به‌ كۆیله‌ ، بۆیه‌ش له‌ئیسلام كه‌س نه‌بووه‌ به‌ كۆیله‌ مه‌گه‌ر به‌م رێگه‌وه‌ نه‌بێت ، كه‌واته‌ نه‌ به كڕین و فرۆشتنى، و نه‌ به‌شه‌ڕ ، و نه‌به‌ڕفاندن و دزینیان نابن به‌به‌نده‌ جا گه‌وره‌بن یا بچووك . هه‌روه‌ها له‌ ئیسلام نابێ كه ‌هه‌ڵسوكه‌وتى توندیان به‌رامبه‌ر بكرێ ، وهانى موسڵمانانى داوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیان جوان ڕه‌فتار بنوێنن،و هۆكارى زۆر ی داناوه‌ بۆ ئازاد بوونیان ، چونكه‌ ئه‌و وا سه‌یرى به‌نده‌ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ شتێكى كاتیه‌ و نادروسته‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر ڕێگا بگرێته‌به‌ر بۆنه‌مانى به‌ندایه‌تى.
   ئیسلام رێگاكانى بوون به‌ كۆیله‌ى داخستووه‌ ته‌نها له‌كاتى شه‌ڕى ره‌وادا نه‌بێت ،وه‌ به‌ئه‌ركى داناوه‌ له‌سه‌ر تاكه‌كان كه‌ له‌كاتى ئه‌نحامدانى تاوانێك به‌نده‌ ئازاد بكه‌ن ،هانیشى داوون بۆ ئه‌مه‌، به‌م پێیه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نزیك بوونه‌ له‌ خودا (ومن قتل مؤمنا خطئا فتحریر رقبة‌) النساْ: 92 ، واته‌ (هه‌ركه‌سێك موسڵمانێك به‌نه‌زانى و بێ مه‌به‌ست بكوژێ ، ده‌بێ به‌نده‌ێیك ئازادبكات ). هه‌روه‌ها ئیسلام ئازادكردنى كۆیله‌ى به‌زه‌كات داناوه‌ . و چاك نواندن له‌گه‌ڵیانیشى كردۆته‌ چاك بوونى به‌نده‌ له‌ په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌جوانترین شێوه‌ ، ئه‌وه‌تا په‌یامبه‌ر -درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ )ئه‌وان براتانن و خزمه‌تكارتانن ، خوا خستوونیه‌ته‌ ژێر ده‌ستتان ، جا هه‌ركه‌سێك براێیكى هه‌بوو له‌ ژێر ده‌ستیا، با ئه‌م خواردنه‌ى پێ بدا كه‌خۆى ئه‌یخوات ، ئه‌م جله‌ بكاته‌ به‌ر ئه‌م كه‌خۆى له‌به‌رى ئه‌كات ، كارێكیان پێ مه‌سپێرن كه‌ له‌سه‌رووى توانایانه‌وه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر كارێكیشتان پێ سپاردن ، یارمه‌تیان بده‌ن )فه‌رمووده‌ێیكى دروسته‌، له‌ موسنه‌دى ئیمام ئه‌حمه‌دا هاتووه‌ و ، هى تریش له‌ دووایین ووته‌كانى په‌یامبه‌ریش -دوردى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى (ئاگادارى نوێژه‌كانتان بن..ئاگادارى نوێژه‌كانتان بن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌ژێر ئه‌ستۆتانن) هه‌روه‌ها پێى ناخۆش بوو كه‌ وشه‌ى كۆیله‌ به‌كاربهێنرێ، ده‌یفه‌رموو، مه‌ڵین: به‌نده‌ ، و كه‌نیزه‌كىمن ،بڵێن :گه‌نجى من و كیژۆڵه‌ى من.
   وه‌كو ئاسانكارییش بۆ ئازاد كردنى به‌نده‌كان ، ئیسلام مافى دا پێیان كه‌ خۆیان ئازاد بكه‌ن به‌كڕینه‌وه‌ى ئازادى خۆیان له‌ گه‌وره‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ندێك پاره‌ كه‌ پێشتر له‌ سه‌رى ڕێك ده‌كه‌ون ، هه‌روه‌كو چۆن بڕیارى دا كه ‌كه‌نیزه‌ گه‌ر منداڵێكى بوو، به‌چاوى كه‌نیزه‌ سه‌یرناكرێ خاوه‌نه‌كانیان بیانفرۆشن یان بیانبه‌خشن به‌ یه‌كێكى تر ، و منداڵه‌كانیشیان ئازادن وه‌ك كۆیله‌ هه‌روه‌ها ئیسلام به‌زۆر ڕیگا هه‌وڵى ئازاد كرنیانى داوه‌ ،بۆ نموونه‌ ته‌نها خاوه‌نه‌كه‌ بڵێ : ئازاد بووى ، ئه‌وه‌ ئازاد ده‌بێ، ئه‌گه‌ر به‌گاڵته‌ش یان به‌ زۆرى پێى بڵێن ،یان هه‌ر شێوازێكى تر ، بۆیه‌ش (پێشه‌وا) مالیك له‌ یه‌حیاى كوڕى سه‌عیده‌وه‌ ، ئه‌میش له‌ سه‌عیدى كوڕى موسه‌یه‌به‌وه‌ كه‌وتوویه‌تى (سێ شت گاڵته‌یان تیانیه‌ :ژن هێنان ، وته‌ڵاق دان ، و ئازادكردنى كۆيله) به‌م شێوه‌یه‌ ئیسلام گرنگیدا به‌كاروباریان و چاكه‌ له‌ گه‌ڵ كردنیان و هاندانى خه‌ڵك بۆ ئازادكرنیان.
بیروباوه‌ڕه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان: 
    ئیسلام و باوه‌ڕ -دوو وشه‌ن جارى وایه‌ له‌ جیاتى یه‌كتر به‌كارئه‌برێن به‌ڵام ئیسلام، ڕازى بوونه‌ به‌ویستى خودا گوێ ڕایه‌ڵ بوونه‌ بۆ فه‌رمانه‌كانى و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌و شتانه‌ كه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ ،، باوه‌ڕیش ئه‌و شته‌یه‌ كه‌له‌دڵدا ده‌چه‌سپێ ،ده‌سه‌لمێنى كه‌ له‌ دڵى دا چه‌سپیووه‌ كه‌واته‌ ئیسلام ئاماژه‌ ده‌كات به‌كرداره‌ ده‌ره‌كیه‌كان ، له‌كاتێكدا كه‌(باوه‌ڕ) ئاماژه‌یه‌ بۆ بیر باوه‌ڕ ، باوه‌ڕیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موسڵمان بڕوا بێنێ به‌ خودا ، و په‌یامبه‌رانى ، و فریشته‌كانى ، و په‌رتووكه‌كانى ، به‌چاره‌نووسى جا چاك بێ یا خراپ .
  بڕوابوون به‌خوا: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ دروستكه‌رى بونه‌وه‌ره‌ له‌ هیچه‌وه‌ ، و دروستكارى ئاسمانه‌كانى و زه‌وى و هه‌رچى تیایه‌تى ،مرۆڤى كردووه‌ به‌ جێنشین له‌ سه‌ر زه‌وى ، هه‌رچى بوونه‌وه‌رێكى تر هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تى ئه‌و به‌گه‌ڕى خستووه‌ ، خێروخۆشى(نعمه‌) پێى داوه‌، له‌ هه‌ر شتێكدا كه‌ داوابكات ، هیچیشى لێ داوا نه‌كردوه‌ ته‌نها به‌ندایه‌تى و گوێ ڕایه‌ڵى ئه‌و نه‌بێ و هاوه‌ڵ بۆ په‌یداكردنى تێدا نه‌بێ ، چونكه خودا به‌به‌زه‌ییه‌ و به‌خشنده‌یه‌ ،له‌ هه‌موو گوناهێك خۆش ده‌بێ به‌ هاوه‌ڵ  په‌یداكردن نه‌بێ ،زاناو ئاگاداره‌ به‌هه‌رچى له‌ دڵ و ده‌روونى به‌نده‌كانیه‌تى ، كه‌ به‌رزه‌و له‌كه‌س ناچێ كه‌چى له‌ دڕكه‌په‌تك(حبل الورید) بۆبه‌نده‌ نزیكتره‌ ،وه‌ هه‌ر ئه‌ویش ئامارى كرده‌وه‌كانیان ده‌كات ،به‌ بچوك و گه‌وره‌یانه‌وه‌ له‌ رۆژى دوایش له‌ سه‌ری لێیانده‌پێچته‌وه‌ ، و  ڕێگه‌ى ڕاست و چه‌وتى بۆ ڕوونكردوونه‌ته‌وه‌ و مێشكى پێداون تاپێى بیربكه‌نه‌وه‌ ، و رێى راست هه‌ڵبژێرن ، و پێویستیشى به‌به‌نده‌كانى نیه‌  و كاروبارى دروستكراوه‌كانى هه‌ڵده‌سوڕێنێ ، و به‌رزو پیرۆز و گه‌وره‌یه‌، و هیچ وه‌ك ئه‌و نیه‌. 
بڕوا بوون به‌فریشته‌كان :
        له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌شێكن له‌ شاردراوه‌ - غیب - ،چاو نایانبینێ ، و هه‌سته‌كان ده‌ركى پێ ناكه‌ن ، خوداى به‌رز و باڵا دروستى كردوون له‌ نوور و ڕوناكى بۆ به‌ندایه‌تى و گوێ ڕایه‌ڵى ، بۆیه‌ له‌ فه‌رمانى خودا ده‌رناچن ،هه‌رچى ئه‌و فه‌رمان بدات ئه‌وان ده‌یكه‌ن ، ئه‌وان نوێنه‌رى خودان بۆ دروستكراوه‌كان و پارێزگارى له‌ به‌نده‌كانى ده‌كه‌ن ، بۆیان له‌ خودا ده‌پارێنه‌وه‌ جا هه‌یانه‌ كه‌ خودا پێى سپاردووه‌ كه‌ كرده‌وه‌ى به‌نده‌كانى بنوسێ ، له‌ لاى ڕاست و له‌لاى چه‌پ ، هه‌شیانه‌ كه‌ خودا رایسپاردوون به‌كێشانى گیانى به‌نده‌كانى له‌كاتى مه‌رگدا ، و لێپرسینه‌وه‌ش له‌ناو گۆڕدا.
    به‌ڵام ئه‌هریمه‌ن(شیطان) جنۆكه‌یه‌ كاتێك كه‌ خودا فه‌رمانى دابوو كه‌ كرنۆش ببات بۆ (ئاده‌م)سه‌لامى خودایى لێ بێ به‌ڵام  كڕنۆشى نه‌برد كه‌  جۆرێكن له‌ بونه‌وه‌ر، نه‌مرۆڤن و نه‌ فریشته‌، و له‌ ئاگر دروست كراون ، جاهه‌یانه‌ باش و هه‌یانه‌ خراپ ، به‌ڵام  فریشته‌ به‌رزترین و باشترین دروستكراوى خودان .
بڕوابوون به‌په‌رتووكه‌كان :
      ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ موسڵمانان داواكراوه‌ كه‌بڕوا بێنێ به‌ په‌رتووكه‌كانى و په‌یامه‌كانیان ، وه‌ك ته‌ورات (په‌یمانى كۆن)، ئینجیل (په‌یمانى نوێ) جگه‌ له‌ وانه‌ش . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ بڕوات وابێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كه‌ لایه‌ن خوداوه‌ هاتوون، وه‌ك قورئان . چونكه‌ هه‌موو په‌یامه‌كان یه‌ك راستى ده‌سه‌لمێنن ، كه‌ ئه‌ویش  په‌رستنى خوداى تاك و ته‌نیایه‌ ، ئیسلامیش دوا په‌یامه‌، و ته‌واو كه‌رى په‌یامه‌كانى تره‌ ، موحه‌مه‌دى په‌یامبه‌ریش -درودى خواى له‌سه‌ر بێت - دوا په‌یامبه‌ر و نێردراوه‌ كه‌واته‌ هیچ په‌یام و په‌یامبه‌رێك له‌دواى ئه‌و نایه‌، ئه‌و نێردرواه‌ بۆ هه‌موو كات ، وشوێن، و دروست كراوێك .
بڕوابوون به‌په‌یامبه‌ران:
  ئه‌مه‌ش له‌ به‌ر بڕوا بوون پێیانه‌وه‌ -درودى خوایان له‌سه‌ربێت -له‌ دواى بڕوا بوون به‌ په‌رتووكه‌كانیان دێت ، كه‌به‌ سه‌ریاندا هاتۆته‌ خواره‌وه‌ ، كه‌واته‌ هه‌ر ده‌بێ بڕوات به‌خودا هه‌بێ ،ئینجا په‌رتووكه‌كان ،ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به‌تێكرایى و بێ جیاوازیكردن له‌ نێوانیان ، هه‌رله‌ (ئاده‌م)ه‌وه‌ تاكو (خاته م)-درودى خودایان له‌ سه‌ربێ چونكه‌ هه‌موویان نێردراوى خودان ،جا هه‌ندێكیان په‌رجو و شتى به‌ده‌رله‌ تواناى مرۆڤیان ده‌كرد ،به‌ڵام بێ گومان ئه‌مانه‌ له‌ خواوه‌ بوون ،نه‌وه‌ك له‌ خۆیانه‌وه‌ ، پاشان موسڵمان داواكراوه‌ كه‌ده‌بێ بیر له‌ به‌سه‌رهاته‌كانیان بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وشتانه‌ى كه‌ به‌سه‌ريان داهات، چونكه‌ لێیانه‌وه‌  په‌ندو ئامۆژگارى فێرده‌بێ ، هه‌روه‌ها به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌ تاكیه‌تى ره‌هاى خودا ده‌كات ، چونكه‌ هه‌موو په‌یامبه‌ران داواى ئه‌مه‌یان كردووه‌ ، وه‌ داواى دڵسۆزى له‌ به‌ندایه‌تى كردنى خوداى تاك ته‌?

Kurdzhin
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2388468&c=7165717

Muhamad_ku91@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-16 18:15:08

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئینسكلۆپیدیاێ ئیسلامێ:1

دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
                 سەرکەوتو بیت.....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-16 18:51:34

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: ئینسكلۆپیدیاێ ئیسلامێ:1

dastakant xosh geanakam sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net