❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-16 10:04:48

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت......

ده‌ربڕینی شادی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت

هه‌رچه‌نده به‌هه‌موو ژیانیان ده‌ربڕینی شادی وه‌رزشه‌وانیان به‌چاوی خۆیان نه‌بینووه، که‌چی هه‌مان شێوازی شادی هاوه‌ڵه وه‌رزشه‌وانه‌کانیان نیشان ده‌ده‌ن: زاناکان ڕوخساری وه‌رزشه‌وانه کوێره‌کانیان شیکارکرد، دواتر گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی، که ئه‌وانیش له‌کاتی بردنه‌وه یان دۆڕاندنی یارییه‌ك هه‌مان ڕواڵه‌تی خۆشی یان ناخۆشی چاوساغه‌کانیان هه‌یه.
له‌میانه‌ی تێبینییه‌کانیاندا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که وه‌رزشه‌وانه کوێره‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌رزشه‌وانه چاوساغه‌کان ده‌ستیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه و سنگیان بۆ پێشه‌وه ده‌رده‌پڕێن و سه‌ریان بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن، هه‌رچه‌نده به‌ کوێری هاتوونته ژیانه‌وه و تاکو ئێستا به ‌چاوی خۆیان شادی ده‌ربڕینی وه‌رزشه‌وانێکی چاوساغیان نه‌بینیووه، که‌چی هه‌مان ڕه‌فتاری چاوساغه‌کانیان بۆ بردنه‌وه یان دۆڕاندن هه‌یه.
"Jessica Tracy" و "David Matsumoto" له زانکۆی "British Columbia" له "Vancouver" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "PNAS"دا ده‌نووسن، که مرۆڤ ده‌ربڕینی شانازی و شه‌رم به لاساییکردنه‌وه فێری نابێت، به‌ڵکو پێو‌ه‌ی له‌ دایك ده‌بێت.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان توێژه‌ران وێنه‌ی وه‌رزشه‌وانانی ئۆڵمپیادی 2004یان شیکارکرده‌وه. له وێنه‌کاندا توێژه‌ران ڕواڵه‌تی ڕووخسار و جووڵاندنه‌وه‌ی له‌شی نابیناییه‌ جودۆکانیانیان له 30 وڵاته‌وه هه‌ڵسه‌نگاند. ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ش یان به نابینایی هاتوونته ژیانه‌وه یان پاش چه‌ند ساڵێك له‌تێپه‌ڕبوونی ژیانیان تروسکایی له‌چاویاندا نه‌ماوه.
بێگوێدان به بینایی چاو و جوگرافیایی له‌دایکبوون، هه‌موو وه‌رزشه‌وانه نابیناییه‌کان پاش سه‌رکه‌وتنیان شانازی خۆیان به ده‌ست به‌رزکردنه‌وه یان سنگ ده‌رپه‌ڕاندن یان ڕاوه‌شاندنی سه‌ر ده‌رده‌بڕی. کاردانه‌وه‌ی دۆڕاندن دوای یاری جودۆ نابیناییه‌کان له ڕووخساریاندا نیشانیان ده‌دا و سنگیان ته‌سك ده‌کرده‌وه.
وه‌رزشه‌وانه چاوساغه‌کان به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه جوگرافییه‌کانیان هه‌ستی دۆڕاندنی خۆیان نیشانداوه: وه‌رزشه‌وانانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ وه‌رزشه‌وانه چاوساغه‌کانی ئاسیا که‌مێك به‌شه‌رمه‌زارییه‌وه دۆڕاندنی خۆیان نیشانداوه. له‌کاتێکدا وه‌رز‌شه‌وانه نابیناییه‌کان له‌ساتی له‌دایکبوونه‌وه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی سه‌رچاوه‌ی جوگرافیا له‌کاتی دۆڕاندندا کاردانه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌یان نیشانداوه. له‌ژێر تیشکی ئه‌م ئه‌نجامدا توێژه‌ران ده‌گه‌نه‌ ڕاستی ئه‌وه‌ی، که ده‌ربڕینی هه‌ستی دۆڕاندنی وه‌رزشه‌وانه چاوساغه‌کان کاریگه‌ری که‌لتووری له‌سه‌ره.
"Jessica Tracy" ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی به‌کوێریی له‌دایك ده‌بن، هیچ کاتێك به‌چاوی خۆیان تێبینیاننه‌کردووه، چۆن چاوساغه‌کان هه‌ستی خۆیان دوای بردنه‌وه یان دۆڕاندن ده‌رده‌بڕن."
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "هه‌ربۆیه پێمانوایه، که ده‌بڕینی هه‌ستی خۆشی یان ناخۆشی مرۆڤ پێوه‌ی له‌دایك ده‌بێت."
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-16 17:48:27

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت......

    دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
                 سەرکەوتو بیت.....
   

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-16 19:37:42

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایك ده‌بێت......

daste tosh xosh azizm sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net