❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حوكمی كوفری "ئه‌ی ره‌قیب "

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-18 11:39:01

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

حوكمی كوفری "ئه‌ی ره‌قیب "

ئاگاداری ژیرو نه‌جیب

له‌ حوكمی كوفری    "ئه‌ی ره‌قیب

   
  له‌و كاته‌وه‌ی حاجیانی میرنشینی (یه‌كێتی جه‌ماهیری كوردیی نیشتمانی سۆشیالیستی عوزما ) به‌ كۆڵوانه‌ی سه‌وزو سرودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه‌ روویان كرده‌ مه‌ككه‌ بۆ حه‌جی ماڵی خوا ، جه‌ده‌لێك له‌ كۆرِو كۆمه‌ڵی ئیسلامیاندا له‌ ماڵ و مزگه‌وت و پاڵتاڵك و سایته‌كاندا وروژا ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌و حاجیانه‌ی پرِ به‌ده‌م به‌ ئیحرامی حه‌جه‌وه‌ ده‌یانووت : ( دینمان ، ئایینمان ، هه‌ر نیشتیان ، یان هه‌ر كوردستان ) پێی كافر بوون یان نا ؟! هه‌ندێك ده‌یووت : به‌ڵێ به‌ ته‌ئكید ، هه‌ندێكی تریش ده‌یووت : نه‌خێر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ! یه‌كێك له‌ هاووڵاتیدا نووسیبووی : خۆ ئێمه‌ سه‌رۆكه‌كه‌مان چۆته‌ حه‌ج ئیدی چۆن نابێت رێزی ئیسلام بگرین !! یه‌كێكی تریش هه‌ر ده‌یووت كاكه‌ ئه‌م داماوانه‌ چوزانن    " دینمان ، ئایینمان ، هه‌ر نیشتیمان    "مانای چییه‌ ! ( وه‌كو بڵێیت ئه‌ی ره‌قیب به‌ زمانی تیره‌ی هۆزێك بێت له‌ پۆركینافاسۆ یان زمانی دۆرگه‌ی هۆلۆلۆ بێت ) .

   به‌رِاستی وا دیاره‌ له‌گه‌ڵ عه‌فله‌قه‌كانی كوردایه‌تیدا ئه‌م هه‌ویره‌ ئاو زۆر ده‌كێشێت و حه‌تمه‌ن ده‌كه‌وینه‌ چه‌نده‌ها جه‌ولانی زه‌دو خورد ، بۆیه‌ نیازم وایه‌ گه‌ر خوای گه‌وره‌ پشتیوانمان بێت به‌ پشوویه‌كی درێژه‌وه‌ كه‌وه‌ریی له‌گه‌ڵیاندا بیجنم   [  ( لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَى مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ )   ]     تا هه‌ر كه‌س كوفری هه‌ڵبژارد و له‌سه‌ری ژیا به‌ زانیاریه‌كی ته‌واوه‌ هه‌ڵی بژێرێت ، ئه‌وی وویستیشی له‌سه‌ر ئیسلام و باوه‌رِه‌ بمرێت با رێبازی ڵێغه‌مبه‌ران به‌رنه‌دا ، چونكه‌ سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌ ئه‌وانن ـ هه‌زاران سه‌لامی خوایان لێ بێت ـ نه‌ك سه‌رانی غه‌دری كوردایه‌تی ..

   گه‌ر خوای گه‌وره‌ هاوكارمان بێت نیازم وایه‌ سه‌ره‌تا باسی ( نه‌زانین و به‌هانه‌ی نه‌زانین ) بكه‌م ، ئه‌مه‌ش چه‌ندین ئاڵقه‌ی ده‌وێت ، هیوادارم خوشك و برایانی موسوڵمانم ـ به‌ تایبه‌تی داعیه‌كان ـ هاورِێمان بن .. خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی داوه‌ گه‌ر ئێمه‌ راست كه‌ین جه‌نابیشیان ڵشتمان ده‌گرێت ..

آ آ آ

نه‌زانین و به‌هانه‌ی نه‌زانین

ڵێشه‌كی : بۆچی ئه‌م باسه‌ وا موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ ؟   

   نه‌زانین و به‌هانه‌ی نه‌زانین له‌و بابه‌تانه‌ن كه‌ له‌ رابوونی موسوڵمانانی ئه‌مرِۆدا موناقه‌شه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌ . چونكه‌راسته‌وخۆ ڵه‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیر (به‌ كافردانان ) وچوارچێوه‌و رێسایه‌وه‌ هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی كتێبه‌كانی سه‌یید قوتبی ره‌حمه‌تی و كتێبی زانایانی بانگه‌وازی نه‌جدو باس كردنی ڵێچه‌وانه‌كانی ئیسلامدا زیاتر ڵه‌ره‌ی ده‌سه‌ند . هه‌ندێك كه‌س ئه‌و ئه‌حكامی كوفرانه‌ی له‌م كتێبانه‌دا باس كراون ، بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته‌ هه‌بوونی به‌ربه‌ستی تری شه‌رعی بۆ ده‌رنه‌چوونی حوكمه‌كه‌ ـ ده‌یكردنه‌ حوكمی شه‌رعی وحوكمی كافربوونی كه‌سانی دیاری كراوی ڵێ ده‌دان ، هه‌ندێكی تریش ده‌یووت ده‌بێ ڵێش ده‌ركردنی حوكمی شه‌رعی ته‌كفیری كه‌سانی دیاری كراو حسێب بۆ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ شه‌رعیانه‌ ـ وه‌كو به‌هانه‌ی نه‌زانین ـ یان بۆ بكرێت .

   هه‌ر لایه‌نه‌ش ده‌كه‌وته‌ نووسینی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و نووسینی باسی شه‌رعی و هه‌وڵی ده‌دا به‌ دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی قورئان وحه‌دیس وبۆچوون وفه‌توای زانایان وشه‌رعناسان دیدو بۆچوونه‌كه‌ی خۆی ڵشترِاستركات .. هه‌ندێك له‌م باس ولێكۆڵینه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی دژی یه‌ك بوون ، ته‌واو ڵێچه‌وانه‌ی یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه‌ ، جاری وا هه‌بوو نوسه‌رانی هه‌ردوولا رای دژبه‌یه‌كیان له‌ یه‌ك زاناوه‌ وه‌رده‌گرت !

   ئه‌وی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی ده‌خسته‌ ڵێچه‌وانه‌ی یه‌كترییه‌وه‌ خراڵ به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ شه‌رعیه‌كانیان بوو ، یان بۆچوونی زاناو شه‌رعناسانیان وا دێنایه‌وه‌ كه‌ وه‌كو دژبه‌یه‌ك دیار بن ! له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ڵگه‌و بۆچوونی هه‌ردوولایان ده‌گێرِیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆیان ، یان بۆ ئارِاسته‌و مانای هاوبه‌شی خۆیان ده‌بینیت رێكن وله‌گه‌ڵ یه‌كتریدا گونجاون . ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌ ، ئه‌گینا به‌رِاستی له‌ بێ رێز كردنی زانایانی سه‌له‌ف و شه‌رعناسانی ئوممه‌ته‌ گه‌ر وا گومانیان ڵێ ببرێت كه‌ له‌م باسه‌ نه‌كۆڵیونه‌ته‌وه‌ یان به‌ تێروته‌سه‌لی تاوتوێیان نه‌كردووه‌ یان به‌ كاڵ و كرچی به‌جێیان هێشتووه‌ ! جا ئێمه‌ لێره‌دا ان شاء الله‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ئارِاسته‌ هاوبه‌شانه‌ یان ئه‌و مانا هاوبه‌شانه‌ بخه‌ینه‌وه‌ روو كه‌ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌كان و فه‌تواو بۆچوونی زانایان ئاماژه‌یان ڵێ كردووه‌ . 

   حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ روون كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌رِاستی بۆیه‌ وویستم ئاوا به‌ دورودرێژی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تی ته‌كفیره‌ بنووسم چونكه‌ دیتم له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ ئه‌هلی ئیسلامی بێ گوێ دان و بایه‌خ ڵێدان و بێ سڵ كردنه‌وه‌و ترسان له‌ سزا ده‌كه‌ونه‌ گوناحی موكه‌ففیری واوه‌ كه‌ ڵێیان له‌ دینه‌كه‌ داده‌ماڵرێن ، هۆی زۆریشی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ لادانی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا له‌ داوه‌ری كردنی خه‌ڵكی و چه‌سڵاندنی یاسا كه‌ ڵاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ دین به‌ تاوان دانانێت و سزاشی نادات ، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ ڵاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ ناو موسوڵماناندا ئاوا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ ، ئه‌وی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌ كردنی ئه‌م تاوانه‌ی لێ نیشتووه‌و به‌ خه‌میه‌وه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ رێزی لێ ناون و زانیاریه‌كی له‌و باره‌وه‌ ڵێ به‌خشیوون و توانای ناسینه‌وه‌ی هۆی به‌ كافر بوونیان لا رۆشن بۆته‌وه‌ ، ئینجا كه‌وتوونه‌ته‌ باس كردنی گرنگی ره‌چاوكردنی هه‌بوونی به‌ربه‌سته‌كانی ته‌كفیر له‌ ناو خه‌ڵكیدا ( به‌هانه‌ی نه‌زانینیش له‌و به‌ربه‌سته‌ شه‌رعیانه‌یه‌ ) له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه‌ كه‌ ئه‌و موناقه‌شه‌و باس و خواس و راجوێییه‌ ئاوا زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تی ته‌كفیره‌ ڵه‌یدابووه‌ .

   زانایانی سه‌له‌ف ئه‌وه‌نده‌یان ئیختیلافات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ نێواندا نه‌بوو ، چونكه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ هه‌موویان له‌ ژێر سایه‌ی حوكمی ئیسلام و له‌ دارالاسلامدا بوون ، حوكم ده‌ركردنیش له‌سه‌ر كافر بوونی كه‌سێك ئه‌ركی سه‌رشانی قازی شه‌رع بوو ، هه‌ر كسێك گوفتارێكی كوفرانه‌ یان كردارێكی كوفرانه‌ی بنواندایه‌ ده‌یانهێنایه‌ لای قازی وئه‌و حوكمی ده‌دا . ئه‌و كاته‌ش مه‌رجه‌كانی حوكمی ته‌كفیرو هه‌بوون و نه‌بوونی به‌ربه‌ستی شه‌رعی ده‌گه‌رِایه‌وه‌ سه‌ر ئیجتیهادی قازی ، ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌زانینی كابرای دیاری كراوی به‌ به‌هانه‌ حسێب بكردایه‌ یان حسێب نه‌كردایه‌  هه‌ر ئه‌و حوكمه‌كه‌ی ده‌رده‌كرد ،خه‌ڵكی تر بۆیان نه‌بوو ته‌ده‌خول بكه‌نه‌ كاریه‌وه‌ .

باسه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌زاین و به‌هانه‌ی نه‌زانین لێره‌دا له‌ دوو توێی چوار به‌شدا ده‌بێت ان شاء الله‌ ، كه‌ ئه‌مانه‌ن :

1ـ به‌شی یه‌كه‌م : ڵێناسه‌ی نه‌زانین و روون كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌زانین له‌سه‌ر موكه‌لله‌ف ( ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركی شه‌رعی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ) .

2ـ به‌شی دووه‌م : ئه‌و به‌ڵگه‌ خواییه‌ی ئه‌ركی شه‌رعی ڵێ فه‌رز ده‌بێت .

3ـ به‌شی سێیه‌م : چۆنیه‌تی روون كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و هه‌نجه‌تی ڵه‌یامی خوایی له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه‌ كه‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌ستێت .

4ـ به‌شی چواره‌م : چۆنیه‌تی روون كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و هه‌نجه‌تی ڵه‌یامی خوایی له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه‌ كه‌ بۆی روون ده‌كرێته‌وه‌ . 

به‌شی یه‌كه‌م

ڵێناسه‌ی نه‌زانین و روون كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌زانین له‌سه‌ر موكه‌لله‌ف

( ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ركی شه‌رعی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ) .

ڵێنج مه‌سه‌له‌ لێره‌دا هه‌یه‌ :

1ـ ڵێناسه‌ی نه‌زانین .              2ـ ڵێناسه‌ی به‌هانه‌ .

3ـ كاریگه‌ری نه‌زانین له‌سه‌ر شیاویی موكه‌لله‌ف .

4ـ نه‌زانین وه‌ك به‌ربه‌ستێكی رێی ده‌ركردنی حوكمی شه‌رع .

5ـ نه‌زانین وه‌ك به‌ربه‌ستێكی رێی ده‌ركردنی حوكمی ته‌كفیر .

ئه‌مه‌ش باسی هه‌ر یه‌كێكیان :

آ آ آ

مه‌سه‌له‌ی یه‌كه‌م : ڵێناسه‌ی نه‌زانین

1ـ نه‌زانین : ( نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی شتێك كه‌ هه‌بوونی ده‌بێته‌ مایه‌ی زانایی به‌و شته‌ ) .

   نه‌زانینیش له‌م باسه‌ی ئێمه‌دا بریتییه‌ له‌ : ( نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌حكامه‌ شه‌رعیه‌كان و ڵه‌ی نه‌بردن به‌ هۆكاره‌كانی ) .

2ـ نه‌زانین دوو جۆره‌ :

( ڕ ) نه‌زانینی ساده‌ : ( بریتیه‌ له‌ نه‌زانینی شتێك هه‌ر له‌ بنج و بنه‌وانیه‌وه‌ ) وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌كێك هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڵێغه‌مبه‌ری r نه‌بیستبێت .

( ب ) نه‌زانینی ئاوێته‌ : ( بریتیه‌ له‌ زانینی شتێك به‌ ڵێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تی خۆی ) وه‌كو یه‌كێك به‌ ڵێغه‌مبه‌ر r بڵێت درۆزنه‌ .

3ـ نه‌زانین وه‌ك ڵه‌یوه‌ندی به‌ زانیاریه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ڵه‌یوه‌ندی به‌ كرده‌وه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ .

   ئیبنوته‌یمیه‌ رحمه‌الله‌ ده‌فه‌رموێ : ( ووشه‌ی جه‌هل ( نه‌زانین ) بۆ نه‌بوونی زانیاری دانراوه‌ ، هه‌روه‌ها مانای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ێنێت كه‌ كار به‌ ڵێی زانیاریه‌كه‌ نه‌كرێت . ) مجموع الفتاوى ب7/ل935 . 

   ئیبنول قه‌ییم رحمه‌الله‌ ده‌فه‌رموێ : ( قه‌تاده‌ فه‌رموویه‌تی : ( یاوه‌رانی محمد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆ بوون كه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌رڵێچی فه‌رمانی خوای كردبێت نه‌زان بووه‌ ) ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له‌وه‌ نییه‌ كه‌ نه‌یزانیووه‌ كه‌ گوناحه‌و نابێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یزانی سه‌رڵێچیه‌و تاوانه‌ سزا نادرێت ڵێی ، خۆ سزا نه‌ له‌ دنیاداو نه‌ له‌ رۆژی دواییدا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ نابێت كه‌ نازانێت حه‌رامه‌ ، ده‌ی خۆ هه‌ر تاوان كردنه‌كه‌ نه‌زانینه‌ ، با بكه‌ره‌كه‌شی زانیبێتی كه‌ حه‌رامه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوان كردن یان به‌ هۆی كزو لاوازی و نوقسانی شاره‌زایی و ڵه‌ی ڵێ نه‌بردنه‌وه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش نه‌زانینه‌ ، به‌ ناوی  هۆیه‌كه‌یه‌وه‌ ڵێی ووتراوه‌ نه‌زانین ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بكه‌ره‌كه‌ وا له‌ ئاست و خانه‌ی نه‌زاناندا . ) مفتاح دار السعاده‌ ب1/ل 101 دار الفكر .

   نه‌زانینی كار ڵێ كردنیش ( بریتیه‌ له‌ ئه‌نجامدانی شتێك به‌ ڵێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ده‌بوو بكرێت ، جا ئیدی قه‌ناعه‌تی بكه‌ره‌كه‌ ـ كه‌ ڵێی وابووه‌ ده‌بوایه‌ وا ئه‌نجامی بدا ـ راست بێت یان چه‌وت ) .

   ئه‌و كه‌سه‌ی كارێك ئه‌نجام ده‌دات به‌ ڵێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ده‌بوو بكرێت ، مادام باوه‌رِه‌كه‌ی ساغ و سه‌لیم بێت ، ئه‌وه‌ موسوڵمانی تاوانباره‌ . ئه‌مه‌یه‌ مانای ئه‌و جه‌هله‌ی له‌و ئایه‌ته‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ :   [    (كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ أَنَّهُ مَن عَمِلَ مِنكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِن بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ )الانعام   ]   /54 واته‌ ڵه‌روه‌ردگارتان ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی له‌سه‌ر خۆی دیاری كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكتان به‌ نه‌زانی خراڵه‌یه‌ك بكات ڵاشان تۆبه‌ی لێ بكات و لێی ڵه‌شیمان ببێته‌وه‌ و بكه‌وێته‌وه‌ چاكسازی ، ده‌ی سا خوا غه‌فورو ره‌حیمه‌ واته‌ لێبورده‌و به‌به‌زه‌یی ده‌بێت به‌رامبه‌ری .. یان كه‌ ده‌فه‌رموێ :   [    ( وَإِلاَّ تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ )   ]    یوسف/33 واته‌ : خوایه‌ گیان ئه‌گه‌ر جه‌نابت مه‌كریانم لێ دوور نه‌خه‌یته‌وه‌ ده‌كه‌ومه‌ به‌رده‌ستیان و ده‌چمه‌ ریزی نه‌زانانه‌وه‌ . یان كه‌ ده‌فه‌رموێ :   [    ( قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَاهِلُونَ )   ]    یوسف 89 واته‌ : مه‌گه‌ر بیرتان نه‌ماوه‌ چیتان به‌ یوسف و براكه‌ی كرد ئه‌و كاتی كه‌ نه‌زان بوون ؟ هه‌روه‌ها ئایه‌تی :   [    (إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوَءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍ فَأُوْلَـئِكَ يَتُوبُ اللّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللّهُ عَلِيماً حَكِيماً )   ]    النساء/17 واته‌ : ئه‌و تۆبه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قبووڵی ده‌كات تۆبه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌ نه‌زانین ده‌كه‌ونه‌ خراڵه‌وه‌و ڵاشان به‌ زووترین كات تۆبه‌ ده‌كه‌ن ، خوای گه‌وره‌ تۆبه‌ی ئائه‌وانه‌ وه‌رده‌گرێت ، به‌رِاستی خوای گه‌وره‌ زانایه‌و كاری له‌جێی خۆیدایه‌تی .

   ئه‌مما ئه‌و كه‌سه‌ی كارێك به‌ ڵێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ ده‌بوایه‌ بكرایه‌ ، مادام باوه‌رِی نیه‌ یان له‌ جێی خۆیدا نییه‌ ، ئه‌وه‌ كافره‌ ، ئه‌وه‌شه‌ مانای ئه‌و جه‌هله‌ی كه‌ له‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه‌ :   [    (قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ )   ]    الزمر/46 واته‌ : یڵێ چما هه‌ی نه‌زانینه‌ ( نه‌فامینه‌ ) فه‌رمانی ئه‌وه‌م ڵێ ده‌كه‌ن غه‌یری خوا گه‌وره‌ بڵه‌رستم ؟!

4ـ نه‌زاین له‌ زۆربه‌ی به‌كارهێنانیدا بۆ قسه‌ ڵێ ووتن و سوكایه‌تییه‌ ، وه‌كو ئه‌و ده‌قانه‌ی ڵێشوو ، جاری وا هه‌یه‌ بۆ ڵناسه‌ی حاڵه‌ته‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ :   [    (يَحْسَبُهُمُ الْجَاهِلُ أَغْنِيَاء مِنَ التَّعَفُّفِ)البقرة/    ]   273 واته‌ : ئه‌و هه‌ژارانه‌ی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆگۆو كه‌تومن ، نه‌زان وا ده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن . جه‌هل له‌م ئایه‌ته‌دا به‌ مانای نه‌ناسینه‌ كه‌ یه‌عنی نه‌بوونی شاره‌زایی له‌ حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌ .

5ـ هیچ ڵه‌یوه‌ندیه‌كی هاومانایی له‌ نێوان نه‌زانین و نه‌خوێنده‌وای ( الجهل والامیه‌ ) دا نییه‌ .

ڵێشتر ڵێناسه‌ی نه‌زانین ( جه‌هل ) كرا .

   ئه‌مما نه‌خوێنده‌واری : نه‌خوێنده‌وار كه‌ به‌ عه‌ره‌بی ڵێی ده‌وترێت ( الامی ) ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ نه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌و نه‌ده‌شنوسێت ، بۆیه‌ ڵێی ووتراوه‌ ( ڕمِّی ) چونكه‌ وه‌كو ئه‌و زه‌مانه‌ وایه‌ كه‌ له‌ دایكی بووه‌ ، ئه‌و كاته‌ی كه‌ هیچی نه‌ده‌زانی ! خوای گه‌وره‌ له‌ وه‌سفی ڵێغه‌مبه‌ری نازداردا  ده‌فه‌رموێ :   [    ( الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ )   ]    الاعراف/157 واته‌ ئه‌وانه‌ی شوێن ڵێغه‌مبه‌ره‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ ده‌كه‌ون .. ئینحا له‌ ڵێناسه‌ی نه‌خوێنده‌وارێتیه‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێ :   [    ( وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ) العنكبوت   ]   /48 واته‌ : تۆ ڵێش ئه‌و هیچ كتێبی ترت نه‌ده‌ووته‌وه‌و به‌ ده‌ستیشت نه‌تده‌نووسی . كه‌وابوو نه‌خوێنده‌وار ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ نه‌ده‌خوێنێته‌وه‌و نه‌ده‌شوسێت.

   هیچ ڵه‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نێوان نه‌زانین و نه‌خوێنده‌واریدا نییه‌ ، خۆ زۆرینه‌ی یاوه‌رانی ڵێغه‌مبه‌ر r نه‌خوێنده‌وار بوون ، نووسین له‌ ناویاندا ده‌گمه‌ن بوو ن به‌ڵام خۆ ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زاناترینی ئوممه‌تیشن .

   به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسین و خوێندنه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌ترین شێوازی فێربوونن ، نه‌زانین له‌ ریزی نه‌خوێنده‌واراندا زۆرتره‌ ..

   لێره‌دا ئه‌وه‌ بیر ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ نه‌خوێنده‌واری ڵێغه‌مبه‌ر r یه‌كێكه‌ له‌ موعجیزه‌كانی ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه‌ كه‌ ڵه‌ی به‌و هه‌موو زانستی و زانیاریانه‌ بردووه‌ ، ئه‌و هه‌موو شاره‌زاییه‌ی هه‌بووه‌ ، بۆیه‌ نه‌خوێنده‌واری له‌ غه‌یری ئه‌ودا نوقسانییه‌ ، القاچی عیاچ رحمه الله له‌ كتێبه‌كه‌یدا   [    ( الشفا في حقوق المصطفى صلىالله عليه و سلم )   ]    باش ئه‌مه‌ی روون كردۆته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌كان :

ـ    [   لسان العرب / ابن منظور ، مادة ( جهل ) ب11 ل 129ـ130 دار صادر .

ـ المفردات في غريب القرآن / الراغب الأصفهاني ، مادة ( جهل ) .

ـ المعجم الوسيط / مجمع اللغة العربية ب1/ 143ـ144 .   

ـ اإحكام في أصول الأحكام / ابن حزم 1 / 46 .

ـ الموسوعة الفقهية / اعداد وزارة الاوقاف بالكويت ب4 ل 230 ذات السلاسل 140ك .

ـ شرح التلويح على متن التنقيح / التفتازاني 2 / 180 مكتبة محمد صبيح .   ]   

آ آ آ     

مه‌سه‌له‌ی دووه‌م : ڵێناسه‌ی به‌هانه‌

به‌هانه‌ : ئه‌و هه‌نجه‌ته‌یه‌ كه‌ كه‌سێك ده‌یكاته‌ بیانووی خۆی . له‌ عه‌ره‌بیدا له‌ ماده‌ی ( عُـژر ) ه‌وه‌ هاتووه‌ :

اعتژر : به‌هانه‌ی هێنایه‌وه‌ .

اعتژر هن فعله : خۆی له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ كێشایه‌وه‌و به‌هانه‌ی بۆ خۆی هێنایه‌وه‌

ڕعژره وعژره : به‌هانه‌كه‌ی لێ قبووڵ كرد .

برِوانه‌ :    [   ( لسان العرب / ابن منظور ، ب4 م ل 545 . المعجم الوسيط / مجمع اللغة العربية ب 2 / ل 590 . )    ]   .

له‌م ڵێناسانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌هانه‌ی نه‌زانین   [    ( العذر بالجهل )   ]    بریتی له‌وه‌ی مه‌زانین بكرێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌رگری له‌خۆكردن له‌ كاتی ڵێچینه‌وه‌و موحاسه‌به‌ كردن له‌ ئه‌نجام نه‌دانی فه‌رزێك یان له‌ ئه‌نجامدانی كارێكی قه‌دغه‌ كراو .

آ آ آ

مه‌سه‌له‌ی سێیه‌م : كاریگه‌ری نه‌زانین له‌سه‌ر شیاویی موكه‌لله‌ف .


--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net