❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیمانه‌ی سایتی سه‌باح له‌گه‌ل سرهنگ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-19 18:30:09

**شاخه‌وان**
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-12
دواترین سه‌ردان: 2009-04-13
په‌یامه‌كان: 5

دیمانه‌ی سایتی سه‌باح له‌گه‌ل سرهنگ

http://www.kurdi.sabahmajid.com/bn_sarhang2.jpg

گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین دوور له‌ وه‌رزش دلی بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌باح مه‌جید ده‌کاته‌وه‌



هه‌موومان به‌گشتی و وه‌رزشوانان به‌تایبه‌تی گۆڵچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسین که‌ ئێستا گۆڵچی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێره‌ ده‌ناسین، هه‌روه‌ها له‌ بواری وه‌رزشی زانیارییه‌کی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌م گۆڵچییه‌ لێهاتووه‌ هه‌یه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌میانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌ شتێکی تاڕاده‌یاکی زۆر جیاوازه‌، چونکه‌ هه‌وڵمانداوه‌ دوور له‌ وه‌رزش سه‌رهه‌نگ موحسین به‌ وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستان به‌گشتی و هانده‌رانی سه‌رهه‌نگی پاڵه‌وان به‌تایبه‌تی بناسێنین..فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که‌.

سازکردنی: شاخه‌وان شێروانی



شاخه‌وان:  ئه‌گه‌ر وه‌رزشوان نه‌بووایت حه‌زت ده‌كرد چی بووایت؟

سرهنگ محسن : ئه‌گه‌ر وه‌رزشوان نه‌بوومایه‌ حه‌زم ده‌كرد هه‌ر وه‌رزشوان بوومایه‌



شاخه‌وان:    سه‌رهه‌نگ موحسین كه‌لووه‌كه‌ی چییه‌؟ ئایا باوه‌ڕی به‌ كه‌لووه‌كان هه‌یه‌ یان نا؟

سرهنگ محسن : كه‌لوم كه‌وانه‌ .. به‌ڵام پێیان ووتم باوه‌ڕت پێی نه‌بێ منیش وامكرد



شاخه‌وان:    هانده‌ری چ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك و یانه‌یه‌كه‌؟

سرهنگ محسن : هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی ئه‌سی میلان



شاخه‌وان:   حه‌ز به‌ چ جۆره‌ خواردنێك ده‌كه‌یت؟

سرهنگ محسن : زۆر حه‌زم له‌دۆڵمه‌یه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو جارێك كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق ، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م دایكم ته‌ئكیدی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆڵمه‌م بۆ دروست بكات كاتێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ چونكه‌ ته‌نها ئه‌و ده‌زانێ من چه‌نده‌ شه‌یدای ئه‌و خواردنه‌م .



شاخه‌وان:    ده‌نگی كامه‌ گۆرانبێژت به‌لاوه‌ خۆشه‌؟

سرهنگ محسن : من زۆر كه‌م گوێ له‌گورانی ده‌گرم ، گۆرانی بێژێكی دیاری كراویشم نیه‌  كه‌به‌ته‌نها گوێی بۆ بگرم ، ئه‌گه‌ر جاروبار بمه‌وێ گۆرانی لێبده‌م .



شاخه‌وان:    به‌چی تووڕه‌ ده‌بیت؟

سرهنگ محسن : من زوو توڕه‌ ده‌بم و زووش سارد ده‌بمه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ شتێكی باش نیه‌ چونكه‌ ده‌بێ دره‌نگ توڕه‌بیت زووش سار ببیته‌وه‌ ، هۆی توڕه‌ بوونی سه‌ره‌كیشم ته‌نها دوو شته‌ یه‌كه‌م ئه‌نجامی خراپی یانه‌كه‌م . دووه‌میش ئه‌گه‌ر كه‌سێك درۆم له‌گه‌ڵ بكات



شاخه‌وان:    ئه‌ی به‌چی دڵخۆش ده‌بیت؟

سرهنگ محسن : من زۆربه‌ی كات دڵم خۆشه‌ ، هۆی سه‌ره‌كی دڵخۆشیه‌كه‌شم نازانم ، جیا له‌وه‌ش به‌سه‌فه‌ر كردن دڵخۆش و ئاسوده‌ ده‌بم هه‌روه‌ها به‌ باش بوونم له‌یارییه‌كان



شاخه‌وان:    له‌چی په‌شیمانیت؟

سرهنگ محسن : سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانم به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه‌ ناوه‌ به‌ڵام من له‌هه‌ندێك شت په‌شیمانم ، چونكه‌ زۆر جار مرۆڤ توشی شتێك ده‌بی كه‌ له‌ئیراده‌ی خۆت ده‌رده‌چی یان كه‌م ته‌رخه‌م ده‌بێت بۆیه‌ گرنگترین شت كه‌ لێی په‌شیمانم ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێ بووه‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رده‌وام نه‌بوونم له‌خوێندن‌ به‌ڵام هه‌ندێك ساڵ كاتم هه‌بوو خوێندن ته‌واو بكه‌م به‌ڵام نه‌مكرد



شاخه‌وان:    حه‌ز به‌ چ جۆره‌ میوه‌یه‌ك ده‌كه‌یت؟

سرهنگ محسن : ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت زۆرم حه‌ز له‌ ( شووتی ) و ( هه‌نار ) ه .. له‌یه‌ك دوورن وانیه‌ ؟ هاهاها‌

10-  شاخه‌وان:  سه‌یری چ جۆره‌ فلیمێك ده‌كه‌یت؟

سرهنگ محسن : زیاتر حه‌زم له‌فلیمه‌ سیاسیه‌كانه‌ (مخابرات) ئێستاش سه‌یری فلیمێك ده‌كه‌م به‌ناوی ( هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ Prison Break )



شاخه‌وان:    بینه‌ری كامه‌ كه‌ناڵی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یت؟

سرهنگ محسن : كه‌م سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن ده‌كه‌م هۆیه‌كه‌ش بۆ كه‌می كات و ماندووبنی ڕۆژانه‌ی مه‌شقه‌كانمه‌ ، ئه‌وكاتانه‌ی سه‌یریشی ده‌كه‌م ته‌نها بۆ بینینی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك و چه‌ند فلیمێكه‌ له‌وانه‌ فلیمه‌كانی mbc2 و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی (الحمر .. بالخط العريظ ) كه له‌كه‌ناڵی LBC پێشكه‌ش ده‌كرێت شه‌وانی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه‌ هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نجدا و به‌رنامه‌ی zoom in .



شاخه‌وان:     ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زانیومانه‌ سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌ستی شیعریشی هه‌یه‌ ده‌كرێت پارچه‌ شیعرێكمان بۆ بكه‌یته‌ دیاری؟

سرهنگ محسن : ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من هه‌میشه‌ ده‌نوسم جا نازانم خه‌ڵك به‌شیعری ده‌زانن یان نا ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ من هه‌ست و ڕاز و كێشه‌ و سكاڵاو خه‌م و حه‌ز و هیوا و ته‌مه‌ننا و خۆشه‌ویستی و گله‌ییه‌كانم ده‌رده‌بڕ و له‌ناوه‌وه‌ی خۆم نایهێڵمه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌ سه‌ری ، دیار تاكه‌ شت كه‌ ئه‌وانه‌م‌ بۆ ده‌رببڕێ زمانی شیعره‌ .

سێ شیعریشتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه‌یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ( سه‌باح مه‌جید )ه‌

(1)

پاش ئه‌وه‌ی خزامه‌ نێو ماڵپه‌ڕی سه‌باح مه‌جیدی

له‌مه‌ به‌دواوه‌ په‌نا بۆ هیچ سایتێكی تر نابه‌م چیدی

سات به‌سات چاوه‌كانم سه‌باح مه‌جید ده‌پێكن ئیدی

بۆ دڵنه‌وای و ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ كه‌سی تر ناكه‌م به‌دی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 

#2 2008-08-20 13:09:54

ده شنــــــى
میوان

Re: دیمانه‌ی سایتی سه‌باح له‌گه‌ل سرهنگ

دةست خوش بةريزم  سةركةوتوبي هيوام بةردةواميتة

 


#3 2008-08-20 15:34:07

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: دیمانه‌ی سایتی سه‌باح له‌گه‌ل سرهنگ

dastt narze w har xosh be bawanm bahewae sarkawtntw lash saxet harbzhit    hawret tolas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net