.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







كۆمپانیای مۆنت بلانچ-ی ئه‌ڵمانی كه تایبه‌ته به‌فرۆشتنی ئاڵتون و زێڕ به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كچه هونه‌رمه‌ندی تورك توبا بیوك ئوستن ئیمزاكرد به‌مه‌به‌ستی ریكلام كردن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی توركی توبا بیوك ئوستن له‌گه‌ڵ دۆریس رایین به‌رپرسی گشتی كۆمپانیای مۆنت بلانچ رێككه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌و بڕه پاره‌یه ریكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی بكات.
له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌كه دۆریس رایین وتویه‌تی: تائێستا كۆمپانیاكه‌مان كچێكی تری له توبا بیوك جوانتر نه‌بینیوه تاوه‌كو ریكلام بۆ به‌رهه‌كانمان بكات و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كه له‌گه‌ڵ توبادا كراوه ریكلامه‌كه له 22 وڵاتی عه‌ره‌بدا له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
توبا بیوك ئوستن كه له‌درامای (سنوات الضياع ) رۆڵی له‌میس ده‌بینێت، له‌ساڵی 1982 له‌شاری ئه‌ستانبوڵ له‌دایكبووه‌و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئه‌رزرومی رۆژهه‌ڵاتی توركیان
PUKmedia


له‌سه‌ر هێڵ نییه