.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












تهفسیری سوورهتی الکهف -بهشی پێنجهم-
د.عبدالله
ئایەتى شەشەم : فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ عَلَى آثَارِهِمْ إِنْ لَمْ يُؤْمِنُوا بِهَذَا الْحَدِيثِ أَسَفاً (6)
واتە : جا لەوانەیە خۆت لەناوبەرى لەبەر کردەوەى ئەوان ئەگەر باوەڕ نەهێنن بەم قورئانە لەداخ و خەفەتدا .
{ فَلَعَلَّكَ } واتە ( لەوانەیە) ؛ کە مەبەست تێیدا پێغەمبەرە ( صلی الله علیه و سلم )، { بَاخِعٌ نَفْسَكَ } واتە : خۆت لەناوبەرى.
{ عَلَى آثَارِهِمْ } واتە : لە دواى پشتێکردنیان و ڕوو وەرگێڕانیان ، یان هەندێک لە زانایان دەڵێن : لە دواى شوێنەواریان ، وەکو کەسێک کەسێکى خۆشەویستى سەفەر بکات و جێ ى بهێڵێ ئەویش لەدواى شوێنەوارى ئەودا بڕوات و دڵى پڕ بێت لە تاڵى فیراق و جودابوونەوە ، پێغەمبەریش ( صلی الله علیه و سلم ) بەو شێوەیە کاتێک گەلەکەى باوەڕ ناهێنن چونکە خۆشى دەوێن و حەز ناکات کە لە سەرلێشێواوى بمێنن ، { إِنْ لَمْ يُؤْمِنُوا بِهَذَا الْحَدِيثِ } ئەگەر باوەڕ نەهێنن بەم فەرموودەیە کە قورئانى پیرۆزە.
{ أَسَفاً } خەم و خەفەتى زۆر ، وەکو فەرموودەى یەعقوب (سەلامى خواى لێ بێت ) {....يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ...(84)}يوسف ، واتە : ئاى لە خەم و خەفەتى زۆر لە دواى یوسف ، وە هەروەها کاتێک موسا (سەلامى خواى لێ بێت ) گەڕایەوە لاى گەلەکەى کە ئەوان لە خوا پەرستى لایان دابوو {فَرَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفاً...(86)}طه ، واتە : ئینجا موسا گەڕایەوە بۆ لاى گەلەکەى بە توڕەیى و خەم خەفەتى زۆرەوە.
بەڵام پێویستە ئاگاداربین کە (اسف) کاتێک بۆ خواى گەورە بەکاردێت بە ماناى (غضب) دێت واتە خەشم و توڕەیى ، چونکە خەم و خەفەت بۆ کەسێکە کە شتێک لە دەسەڵاتى دا نەبێت ، وە دیارە هیچ شتێکیش نى یە کە لە دەسەڵاتى خواى گەورە نەبێت ؛ بۆیە خواى گەورە خەم و خەفەتى نى یە بەڵکو خەشم و توڕەیى هەیە بەرامبەر بە کەسانێک کە سەرپێچى زۆرى فەرمانەکانى دەکەن وەکو دەفەرموێ دەربارەى فیرعەون و ئەوانەى لەگەڵ ئەودا بوون {فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ (55)}الزخرف ، واتە : جا کاتێک ڕقیان هەستاندین تۆڵەمان لێ سەندن ئینجا هەمویانمان لە دەریادا خنکاند.
لەو ئایەتەدا کاتێک کە خواى گەورە بە پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم )دەفەرموێت لەوانەیە بە خەم و خەفەت خۆت لەناو بەرى واتە : نابێ وابکەى بە بەڵگەى چەندین ئایەت کە بە ئاشکرا فەرمان بە پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) دەکات کە خەفەتیان لێ نەخوات ، وەکو دەفەرموێ {......فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ .... (8)}فاطر ، واتە : دەى کەواتە بە خەفەت خواردن لە باوەڕ نەهێنانى ئەوان خۆت مەفەوتێنە ، وە هەروەها دەفەرموێ {.....وَلا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ .... (88)}الحجر ، واتە : خەمیان لێ مەخۆ ، وە هەروەها دەفەرموێ {.....فَلا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (68)}المائدة ، کەواتە خەم مەخۆ لەسەر کۆمەڵى بێ بڕوایان .
وە لەو ئایەتەدا بەزەیى و خۆشەویستى خواى گەورە بەرامبەر بە پێغەمبەرەکەى ( صلی الله علیه و سلم ) بەرجەستە دەکرێ ، چونکە ئەوەى پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) لەسەر خۆى داناوە لە پێناو هیدایەت دانى گەلەکەى خواى گەورە لەسەرى دانەناوە و پێویست ناکات کە ئەو هەموو خەم و خەفەتە بخوات.
کاتێک کە پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) زۆر لاى گرنگ بوو کە خەڵک هیدایەت وەربگرن ، وە زۆر هەوڵیشى بۆ دەدا ، وە زۆر دڵخۆشیش دەبوو بە هیدایەت وەرگرتنیان ، وە خەفەتبار دەبوو بۆ کەسانێک کە سەرلێشواو بوون و ئەم حەقەیان بەدرۆ دەخستەوە ، کە دڵى بۆیان دەسوتا و بەزەیى پێیان دەهاتەوە ، ئیتر خواى گەورە ڕێنمونى کرد کە خۆى خەریک نەکات بە خەفەت خواردن بۆ ئەو کەسانە ، لەبەر ئەوەى پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) پاداشتى بانگەوازەکەى مسۆگەرە ، وە ئەوانەش ئەگەر خواى گەورە بیزانیبایە کە خێریان پێوەیە هیدایەتیانى دەدا ؛ بەڵام دیارە خواى گەورە دەزانێ کە ئەمانە تەنها شیاوى ئاگرى دۆزەخن ، بۆیە ڕێنمونى نەکردوون (بەماناى دامەزراندنى باوەڕ لە دڵیان چونکە ئەوان ڕێنیشاندانى خواى گەورەیان ڕەت کردۆتەوە ) بۆیە خەریک کردنى خۆت یا رسول الله ( صلی الله علیه و سلم ) بە ئەوان بێ سوودە .
وە لە ژێر ڕۆشنایى ئەو ئایەتەدا ئەوەى لێ وەردەگیرێ کە هەر کەسێک داواکراو بێت بە بانگەوازى کردنى خەڵک بۆ لاى خوا ؛ ئەوەى لەسەر ئەوە تەنها ڕاگەیاندنە وەکو خواى گەورە دەفەرموێ {.....فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاغُ .... (40)}الرعد ، واتە بێ گومان تۆ هەر ڕاگەیاندنت لەسەرە . ڕاگەیاندن و هەوڵ دان بە هەموو توانایەک و بە هەموو هۆکارێک کە دەیگەیەنێتە هیدایەت و داخستنى هەموو ڕێگاکانى سەرلێشێواوى و گومڕابوون ، لەگەڵ ئەو پەڕى پشت بەستان بە خواى گەورە لە بانگەوازەکیدا ، ئینجا ئەگەر هیدایەتیان وەرگرت زۆر چاکە ، ئەگەر نا پێویست بەخەفەت ناکات ، چونکە خەفەت خواردن دبێتە مایەى لاوازبوونى دەروون و کەم بوونى هێز و توانا ، وە هیچ سوودێکیشى نى یە ، بەڵکو پێویستە بەردەوام بیت لەسەر ئەو کارەى فەرمانت پێ کراوە ، وە جگە لەوەش لە تواناى تۆ دا نى یە ، وە ئەگەر پێغەمبەر ( صلی الله علیه و سلم ) خواى گەورە پێ ی بفەرموێ {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ .... (56)} القصص ، واتە : بەڕاستى ئەى موحەممەد ( صلی الله علیه و سلم ) تۆ ناتوانیت ئەوەى خۆشت دەوێت ڕێنمونى بکەیت (بەماناى دامەزراندنى باوەڕ لە دڵیان) ، وە موسا سەلامى خواى لێ بێت دەفەرموێ {قَالَ رَبِّ إِنِّي لا أَمْلِكُ إِلاَّ نَفْسِي وَأَخِي .... (25)}المائدة المائدە ، واتە : پەروەردگارم بەڕاستى من خاوەنى هیچ کەسێک نیم بێجگە لە خۆم و براکەم نەبێت ، کەواتە غەیرى پێغەمبەران سەلامى خوایان لێ بێت بەدڵنیایى یەوە هیچیان پێ ناکرێ لە دامەزراندنى باوەڕ لە دڵى خەڵکى دا بۆیە خواى گەورە دەفەرموێ {فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ (21) لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ (22)}الغاشية ، واتە : کەوابوو ئلمۆژگارى بکە تۆ هەر ئامۆژگاریت ، تۆ دەسەڵات دار نیت بەسەریاندا.
وە هەروەها لەو ئایەتەدا وەردەگیرێ : بەندەى باوەڕدار خەفەت دەخوا کاتێک کە خەڵک باوەڕ ناهێنن و وەڵامى بانگەوازەکەى خوا نادەنەوە ، بەڵام لێرەدا پێویستە بزانین ئەو کەسانەى کە خەفەت دەخۆن دوو جۆرن :
1/ کەسێک خەفەت دەخوات لەبەر ئەوەى ئەو قبوڵ نەکراوە لە لایەن خەڵکەوە.
2/ کەسێک خەفەت دەخوات لەبەر ئەوەى حەق و ڕاستى قبوڵ نەکراوە لە لایەن خەڵکەوە.
دیارە ئەوەى دووەمیان ڕاستەو دروستە ، بەڵام یەکەمیان بانگەوازەکەى بۆ کەسى خۆیەتى کە ئەمەش پێچەوانەى چەندین ئایەتى قورئانى پیرۆزە کە دەبێ بانگەواز بۆ لاى خوا بێت نەک بۆ خۆت ، وەک دەفەرموێ{ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ .....(125)}النحل ، واتە : خەڵکى بانگ بکە بۆ ڕێگاى پەروەردگارت ، بەڵام ئەگەر کەسێک بڵێت من بۆیە خەفەت دەخۆم کاتێک کە قسەکەى من وەرناگیرێت چونکە قسەکەى من حەقە و هەر کاتێک بۆم دیار کەوت کە قسەکەى من دوورە لە حەق ؛ ئەوا واز لەم قسەیە دێنم و بەدواى حەق دا دەڕۆم ؛ ئەوا باشە ، بەڵام لەو باشتر ئەو کەسەیە کە هیچ خەمى نى یە تەنها ئەوە نەبێ کە خەڵک حەق قبوڵ بکەن ، ئیتر ئەو حەقە لەو قبوڵ بکەن یان لە غەیرى ئەو .
لێرەدا شتێکى دیکەش پێویستە باس بکرێ ؛ ئەویش ئەوەیە ، کە مەبەست لە بانگەواز ئەوەیە کە خەڵک لەسەر بەرنامەى ئەو بانگەوازە کۆببنەوە نەوەک لە دەورى بانگەوازیکار ، چونکە کەسی بانگەوازیکار وەکو هەر کەسێکى تر دەژیێت و دەمرێت وە هەروەها لە ژیانەکەشى دا ئەگەرى گۆڕانکاریش هەیە بەسەرى دا بێت ( خوا پەنامان بدات) ، بەڵام بەرنامە لاى خواى گەورە هاتووە و هەر ئەویش دەیپارێزێ ، بۆیە جێگیرە و ناگۆڕێ ، بۆیە پێویستە موسڵمانان لەسەر ئەوە پەروەردە بکرێن کە پابەند بن بە بەرنامە ، وە هەموو کەسێکیش هەڵسەنگێنن بە تەرازووى ئەو بەرنامەیە و ئەوەندە گوێ ڕایەڵى هەر کەسێک بکەن کە لە سنوورى بەرنامەکەدا دەرنەچێت.


لهسهر هێڵ نییه



دهست خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه کاک دهشتی گیان.

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئارین گیان دهستی تۆش خۆش بیت گوڵی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه
کاک دهشتی گیان ههر بژی تهمهن درێژ بی بهقوربان

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه حسێن گیان
دهستت خۆش بیت گیانی من بۆ پهیامهکهت
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه