.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












تهفسیری سووڕهتی الکهف بهشی یازدهههم
دکتۆر عبدالله
ئایەتى حەڤدە : {وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ عَنْ كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِنْهُ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيّاً مُرْشِداً (17)}
واتە : وە خۆر دەبیتی کاتێ کە هەڵدێت لە لاى ڕاستی ئەشکەوتەکەیان لادەدات ، کاتێکیش ئاوا دەبێ لاى دەدا لێیان بەلاى چەپدا ، لە کاتێکدا ئەوان لە ناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدان ، ئەوە هەندێکە لە بەڵگەو نیشانەکانى خوا ، هەر کەسێ خوا ڕێنمونى بکات تەنها ئەو کەسە ڕێنمونى کراوە ، وە هەر کەسێکیش گومڕا بکات ئەوە دەستت ناکەوێ بۆی هیچ پشتیوان و ڕێ نیشاندەرێک.
-خواى گەورە ڕێنمونى گەنجە باوەڕدارەکانى کرد تاوەکو بچن بۆ ناو ئەشکەوتەکە و کردیان بە پەناگەى خۆیان ئینجا خواى گەورە دەروى خێریانى لێ کردەوە و بە بەزەیی خۆی دایانى پۆشت ؛ کاتێک لەوێ دا خەوتن خەوەکەیان درێژەى خایاند و هۆکاری مانەوە و سەلامەتییان لە لایەن پەروەردگاریانەوە بۆ دابین کرا تاوەکو بە خەوەکەیان پەردەى چەندین ساڵیان بڕی و چەندین سەردەم بەسەرچوو و چەندین دەسەڵاتدار کەوتن و چەندین نەوە گۆڕان ؛ ئەوانیش لە دابڕانێکى تەواو بوون لەو ڕووداوانە.
- کاتێک کە خواى گەورە چیرۆکەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە بە شێوەیەک باسی دەکات کە دێنێتە پێش چاومان وەکو دەفەرموێ : {وَتَرَى الشَّمْسَ} واتە ئەگەر ببینی بەو شێوە دەبینى ، وە هەروەها لەو بەشە ئایەتەدا یەکێک لە نهێنی یەکانى دەربڕینی قورئانیمان بۆ بەدیار دەکەوێ {وتَرَى} لەبەر ئەوەى زۆرێک لە دیاردەکانى تایبەت بە ڕۆژ بە گوێرەى بینەر و سروشتى جێگاکە و توانستى بینین دەبێت ، ئیتر وەسفی بینینی چاو و حاڵی بوونی بینەر دەکات نەوەک باس لەو ڕاستى یە زانستی یە بکات تایبەت بە ڕۆژ و پەیوەندی بە زەوى و سورانەوەى و حەقیقەتى ماناى زانستی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوابوون و دیاردەکانى تر.
- {تَزَاوَرُ} بە مانای (تمیل) دێت واتە : لادەدات ، وە (الزور) بە مانای (المیل) دێت واتە لادان ، بۆیە ((شهادة الزور) ) واتە : شاهێدی دان بەناحەق چونکە لادانە لە حەق.
- {تَقْرِضُهُمْ} لە (القرض) هاتووە بەمانای (الترک) واتە : جێ هێشتن و لادان ، وە هەندێک لە زانایان دەڵێن {تَقْرِضُهُمْ} بە مانای (تصيب منهم كالقرض) واتە : ئەوەندە ڕۆژ بەریان دەکەوێت وەکو نوقرچە لێدانێک بەمانای ماوەیەکى زۆر کەم ، ئەوەندەی لاشەکانیان پێویستى پێیەتى ، لەبەر ئەوەى ئەگەر بە هیچ شێوەیەک ڕۆژ بە ناو ئەشکەوتەکە نەکەوتبا ئەوا هەواکەى و ئەوەى لە ناو ئەشکەوتەکەش دابوو تێک دەچوو ، کەواتە بە شێوەیەک خواى گەورە بارەکەى بۆ گونجاندن نە زۆر ڕۆژیان بەردەکەوت تا گەرم بێت ، نە بە تەواوەتى لێیان بزر دەبوو تا تێک بچن ، لێرەدا ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە دەرگاى ئەشکەوتەکە بەردەوام کراوە بووە نەوەک وەکو کەسانێک دەڵێن کاتێک کە پادشا ستەمکارەکە گەیشت بە ئەشکەوتەکە فەرمانى کرد کە دەرگاکەى بە بەرد بگرن.
- کەواتە لە کاتى رۆژهەڵات و ڕۆژئاوابوون دا تیشکى رۆژ ڕاستەوخۆ بە لاشەیان ناکەوێت ، یان بە مانای دووەمى {تَقْرِضُهُمْ} تەنها لە کاتی ڕۆژئاوابوون دا ئەوەندە تیشکەکەى بەریان دەکەوێت وەکو نوقرچە لێدانێک ، کەواتە ئەوان زۆربەى کاتەکانی رۆژ لە سێبەردا بوون ، ڕۆشناییان بۆ دەهات بەڵام تیشکیان بەر نەدەکەوت ، لە کاتێکدا {ۆهُمْ فِی فَجْۆەٍ مِنْهُ} واتە : ئەوان لە ناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدان ، کە بە شێوەیەک بوو هەواگۆڕکێ ی تیادا چاک ڕوودەدا ، زانایان دەڵێن دەرگای ئەشکەوتەکەیان ڕوەو باکور بوو ، بۆیە ڕۆژ هەڵ دەهات لە لاى ڕاستى ئەشکەوتەکەیان ، وە کاتێک کە ئاوا دەبوو لە لاى چەپى ئەشکەوتەکەیان بوو.
- بێ گومان ڕۆژیش یەکێکە لە بەندە مل کەچەکان بۆ خواى گەورە ، چۆنى فەرمان پێ بکات بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات ، ئیتر {وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِنْهُ} ئەوە هەندێکە لە بەڵگەو نیشانەکان لەسەر تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە ، وە ئەوەى کە بەسەر ئەوان هات کە هەمووى میهرەبانى و ناز و نیعمەتى پەروەردگار بوو ؛ بەڵگەیە لەسەر چاودێری و پارێزگاری خواى گەورە بۆ دۆستانى خۆی کە بە هیچ شێوەیەک نائومێدیان ناکات.
- {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي} واتە : هەر کەسێ خوا ڕێنمونى بکات تەنها ئەو کەسە ڕێنمونى کراوە ، کەواتە هیدایەت لە لایەن خواى گەورەوەیە وەکو ناز و نیعمەتێک دەیبەخشی بە کەسانێک کە خۆی ویستى لەسەر بێت ، وە هەر کەسێک خوا هیدایەتى بدات تەنها ئەو هیدایەت دراوە بۆ ڕێگای ڕاست.
- {وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيّاً مُرْشِداً} وە هەر کەسێکیش خواى گەورە بەدبەختى بۆ بنووسێ و بڕیار بدات کە گومڕا بێت ئەوە دەستت ناکەوێ بۆی هیچ پشتیوان و ڕێ نیشاندەرێک ئەگەر هەموو خەڵکیش بۆی کۆ بێتەوە و هەوڵی بۆ بدات ، ئیتر نە پەند و عیبرەت لە هیچ شتێک وەردەگرێ و نە سوود لە ترسێنەریش وەردەگرێ.
- بەڵام پێویستە بزانین کە ئێمەى موسلمان دەبێت بە کارى بانگەواز هەستین وەکو بەجێ گەیاندنى واجبی سەر شانمان ئیتر ئەوەى وەڵامى بانگەواز دەداتەوە ئەوا زۆر چاکە و ئەوەش داواکراوەکەیە ، وە ئەوەى کە پشتیشی تێ دەکات ئێمە شاهێدی لەسەر دەدەین ڕۆژی قیامەت کە پێمان ڕاگەیاند ، وە لە لایەکى تریشەوە ئێمە نازانین بەرامبەرەکەمان ئایا تەنها غافل و بێ ئاگایە لەوانەیە بە بیر هێنانەوە و ئامۆژگارى بێدار بێتەوە ، یان کەسێکى نەزانە و ئەگەر فێربکرێ و بزانێ کار بە زانینەکەى دەکات ، یان کەسێکە بە هیچ شێوەیەک ئامادەباشی تێدا نى یە بۆ قبوڵ کردنى حەق ، ئیتر بە هەر شێوەیەک بێت پێویستە ئێمە بە کاری سەر شانی خۆمان هەستین و ئەنجامیش لە ئێمە داوا نەکراوە.
- وە پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین ؛ کە مەسەلەى هیدایەت و گومڕابوونى بەندە کە لە لایەن خواى گەورەوە بڕیار دەدرێت: 1/خواى گەورە هیدایەتى ڕێ نیشان دان کە بریتى یە لە عەقڵ و ناردنى پێغەمبەران و کتێبەکان و بەڵگە ماددی یەکان کە لە بوونەوەردان بە هەموو کەسێکی (مکلف)ی بەخشیوە.
2/ ویستى خواى گەورەش عەدالەتى تێدایە و ستەم لە کەس ناکات ، بۆیە خواى گەورە هیدایەتى کەسانێک دەدات کە هەوڵ دەدەن بگەن بە ڕێگای ڕاستی و سوود وەردەگرن لە هیدایەتى ڕێ نیشان دان ، بەڵام کەسێک کە پشت لە هیدایەتى ڕێ نیشان دان بکات و ئامادە نەبێت ئاوڕی لێ بداتەوە ؛ خواى گەورەش بڕیاری بەدبەختى و گومڕایی بۆ دەدات چونکە شایەنى هیدایەت نی یە ، ئیتر هیچ دەسەڵاتێک نى یە بتوانێ پشتیوانى لێ بکات و ڕێ نیشان دەری بێت.


لهسهر هێڵ نییه



دهستت خۆش بیت بهرێز کاک دهشتی گیان.

لهسهر هێڵ نییه

كاكه ده شتي كيان سوباس بو بابه ته كه ت سه ركه وتو بيت برام

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئارین گیان دهستت خۆش بیت ئهزیزی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس یاد سهرچناری گیان دهستت خۆش بیت ئهزیزی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش بۆ ئهم بابهته جوانه
کاک دهشتی گیان ههر بژی خوای گهوره تهمهن درێژت بکه بهقوربان

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه حسێن گیان
دهستی تۆش خۆش بیت گیانی من
خوای گهوره پاداشتی تۆش بداتهوه ئهزیزم
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه