❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف8

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-11 10:42:56

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف8

ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف به‌شی هه‌شته‌م
دکتۆر عبدالله‌   

{إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْفِ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَداً (10) فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَداً (11)  ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَى لِمَا لَبِثُوا أَمَداً (12) }

- واتە : کاتێ کۆمەڵە گەنجێک پەنایان بردە بەر ئەشکەوتەکە ، ووتیان ئەی پەروەردگارمان : لە لایەن خۆتەوە بەزەی یەکمان پێ ببەخشە ، وە فەراهەم بێنە بۆمان لەم کارەى کە وایین تیایدا ڕێ ی ڕاست و ڕزگارى. ئینجا ئێمەش دوعایەکانمان گیرا کرد و پەردەمان دا بەسەر گوێیاندا لەو ئەشکەوتەدا چەند ساڵ خەومان لێ خستن . لە پاشان خەبەرمان کردنەوە بۆ ئەوەى دەرى خەین لەو دوو تاقمە کامیان چاکتر ماوەى خەوى خۆیان دەژمێرن لە ئەشکەوتەکەدا.
- لەو سێ ئایەتەى سەرەوە (10 تاوەکو 12) پوختەى چیرۆکى یارانى ئەشکەوت باس دەکات ، پاشان لە چواردە ئایەتدا (13 تاوەکو 26) درێژەى ڕووداوەکەیان دەگێرَتەوە ، هەروەکو لە یەکەم سوڕەتى قورئانى پیرۆز - مەبەستمان یەکەم سوڕەت بە گوێرەى زنجیرەبەندى سوڕەتەکان لە ناو دوو توێ ى قورئانى پیرۆزدا- سوڕەتى (الفاتحە) پوختەى قورئانى پیرۆزى تێدا باس کراوە ، پاشان لە 113 سوڕەتەکەى تر درێژەى ئەو پوختەیەى کە لە سوڕەتى (الفاتحە) باس کراوە.
- { أَوَى } : دخلوا فیه ، واتە : چوونە ناو ئەشکەوتەکە کاتێک لە دەست گەلەکەیان ڕایان کرد لە ترسى ئەوەى تووشی ئەوە بێن کە گەلەکەیان تووشى هاتووە لە هاوەڵ پەیداکردن بۆ خواى گەورەو ڕەت کردنەوەى زیندووبونەوە ، وە تاوەکو دووربن لە چاوى پاسەوانانى پادشا و بە کرێ گیراوەکانى کە بە دوایاندا دەگەڕان پاش ئەوەى لە زوڵم و ستەمى پادشا ڕایان کردبوو ، بۆیە پەنایان برد بۆ ئەشکەوت و هەموو ئەوەى کە هەیانبوو لە ماڵ و سەروەت و کەس و کارین بەجێ هێشت، تەنها بۆ پارێزگاریکردن لە ئاینەکەیان چوون بۆ ئەو جێگایە تەنگە کە هیچ پێداویستى یەک لە پێداویستى یەکانى ژیانى تێدا نەبوو ، بەڵام بڕوایان وابوو کە پەروەردگاریان خاوەنێتى ئەوان و کارەکەیان دەکات.
{الْفِتْيَةُ} : جمع قلة دون العشرة ، واتە : کۆمەڵە گەنجێک کەمتر لە دە کەس ، وە کاتێک کە بە گەنج وەسفیان دەکات ؛ پێویستە پەندى لێ وەربگیرێ کە ئادەمیزاد قۆناغی گەنجێتى کە بەهارى تەمەنیتى بقۆزێتەوە بۆ ئەوەى ئەوەندەى لە تواناى دایە لەو قۆناغەدا لە خزمەتى ئایینەکەى دا ببەخشێ.
- وە کاتێک کە ژمارەیان کەمترە لە دە کەس لە کۆمەڵگایەکدا کە - شرک - هاوەڵیان بۆ خواى گەورە بڕیار دەدا ؛ وە لە تواناى ئەوانیشدا نەبوو گۆڕانکارى بە دەست لەناو میللەتەکەیاندا ئەنجام بدەن ، بۆیە لەو حاڵەتەدا موسلمان پێویستە بە دڵ ئینکارى ئەو کارە نالەبارە بکات و خۆى دوور بخاتەوە لەو کارە ناشەرعی یانەى کە ئەوان ئەنجامى دەدەن.
- - ئینجا لە گەڵ دەستگرتن بەو هۆکارە ماددییانەى کە لە تواناى بەندە دایە - کە لێرەدا بریتى بوو لە ڕاکردن و چوونە ناو ئەشکەوت - هاوشان لە گەڵ ئەوەدا خۆیان دا پەناى خواى گەورەو داواى یارمەتییان تەنها لەو کرد وەکو فەرموویان : {رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَداً}.
-  { رَبَّنَا } ئەى پەروەردگارمان ، ئەى ئەو زاتەى کە دروستى کردووین و ڕزق و ڕۆزیت پێ داوین و ڕێنمونیت کردین و چاودێریت کردین و .....هتد ، ئیتر ووشەى (ربنا) پەروەردگارمان ؛ نزیکترین ناوە لە ناوە جوانەکانى خواى گەورە لە بەندەوە ، ئەى پەروەردگارمان کە بە ناز و نیعمەتەکانى خۆی پەروەردەی کردووین .
- {آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً} لە لایەن خۆتەوە بەزەییمان پێ ببەخشە بە هۆیەوە خۆڕاگرمان بکە لە سەر ئەو ڕێبازە و بمانپارێزە لە خراپەو یارمەتیمان بدە بۆ ئەنجامدانی کاری چاکە ، وە (رَحْمَەً ) بەزەیی ؛ مانای ڕزق و ڕۆزى و ڕێنمونى و پاراستن لەوەی لێ ی دەترسین و لێ خوش بوون دێت.
- { وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَداً ً} واتە بۆمان ئاسان بکە هەموو هۆکارێک کە دەمانگەیەنەتە ڕێگاى ڕاست و ڕزگارى لەکارەکانى دین ودونیاماند ا، وە خۆڕاگرى و بەردەوامیمان پێ ببەخشە لە سەر ئەو ڕێبازە.
- لەو ئایەتەدا هەست دەکەین پاڕانەوەیەکى ڕاستگۆیانە لە دڵێکى دڵسۆزەوە کە هیواى بەبەزەیی پەروەردگارى دەخوازى و داواى هیدایەت و ڕێنمونى لێ دەکات ، ئینجا وەکو لە ئایەتەکانى دواتر بەدیار دەکەوێ کە خواى گەورە  دوعا و پاڕانەوەکەیانى گیراو کرد و بە بەزەیى خۆى دایپۆشتن و چواردەورى گرتن بە چاودێری خۆی.
-  کاتێک ئادەمیزاد گوێ ڕایەڵ دەبێ بۆ فەرمانەکانى پەروەردگار ئەوا لەلایەن خواى گەورەوە پارێزراو دەبێت و ڕێنمونی دەکرێ بۆ ڕێگای ڕاست و  لە دید و  بیرکردنەوەکانى  راستى دەپێکێ و بڕیارى ڕاست وەردەگرێ کە دەبێتە مایەی خۆشى و سەرفرازى لە ژیانى دا. بەڵام کاتێک ئادەمیزاد بێ ئاگا دەبێ لە پەروەردگاری وە لەگەڵ بێ ئاگابوون لە تاریکى دا دەبێت و لە تاریکیشدا وەکو گەمژەیەک هەنگاو دەنێت ئیتر بڕیاری وا دەدات کە دەبێتە مایەی بەدبەختى لە ژیاندا .
- وە  لەو ئایەتەدا  وانەیەکى پڕاکتیکى یە بۆ بانگخوازان و چاکسازان کە بێ ئاگا نەبن لەو چەکە کاریگەرەى کە بریتی یە لە دوعا و پاڕانەوە ، بەڵکو پەنا بردنە لاى خواى گەورە سیماى بەندەى باوەڕدارە ، چونکە هەر خواى پەروەردگارە پشت و پەنایان و هەر کاتێک بەندە ڕووى لێ دەکات بە دڵسۆزی یەوە ئەوا بێ گومان نائومێدى ناکات.
- وە پێویستە لە پاڕانەوەدا شێواز و ووشەى وا بەکار بێنین کە لە گەڵ داواکاری یەکانمان بگونجێ ، هەروەکو لە قورئانى پیرۆز و فەرموودەکانى پێغەمبەر (ێلى الله علیه و سلم) چەندین دوعا و پاڕانەوەى بەهێزى پڕ مانا کە هەیانە گشگیرە و هەیانە تایبەتمەندى تیایە ، هەروەکو ئەو دوعایەى یارانى ئەشکەوت کە زۆر پێویستە موسلمانان لە هەموو کاتێک بە تایبەتى لە کاتى ڕوبەڕووبونەوەى ناخۆشی یەکان و ئاستەنگەکاندا و لە کاتى تاقى کردنەوەکاندا و لەو کاتانەى چەند ڕێگایەکیان دێتە پێش و نازانن کامەیان هەڵبژێرن ، لەو کاتانەدا زۆر پێویستە موسلمان زۆر پەنا بباتە لاى خواى گەورە بەو دوعا و پاڕانەوەیە (رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَداً).
- {فـ}ئینجا ئێمەش دوعایەکانمان گیرا کرد و { ضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ } پەردەمان دا بەسەر گوێیاندا { فِي الْكَهْفِ } لەو ئەشکەوتەدا { سِنِينَ عَدَداً } چەند ساڵ خەومان لێ خستن . 
- {فـ} پێ ی دەوترێ (فاء التعقیب) ؛ واتە کاتێک داواى ڕەحمەت و بەزەییان کرد ، داواکاری یەکەیان گیرا بوو ئینجا بەو شێوەى کە باس کراوە خواى گەورە بەزیی خۆى بەسەریان دا ڕشت.
- { ضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ } واتە : گوێچکەکانیانمان دا پۆشت بە پەردەیەکى زۆر مەحکەم کە بەهۆیەوە دادەبڕێن لە دەوروبەریان. وە کاتێک کە داپۆشینەکە بە { ضَرَبْنَا } دەفەرموێ ؛ تاوەکو تێ بگەین داپۆشینەکە زۆر بەهێزو تووند بوو ، تاوەکو خەوێکى قوڵیان بەسەر دابێت ، چونکە گوێچکەکان تاکە ڕێگایە بۆ بێدار بوونەوەى کەسی خەوتوو ، وە کاتێک بەو شێوەیە داپۆشرێ ماناى ئەوەیە کە خواى گەورە وویستى ئەوان خەوێکى وایان بەسەر دابێت کە ببێتە مایەى ئارامى دڵەکانیان و حەسانەوەى جەستە ماندووەکانیان . هەروەکو خواى گەورە دەربارەى هاوەڵان - خوایان لێ ڕازى بێت - لە شەڕی بەدر دەفەرموێ   { إِذْ يُغَشِّيكُمْ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِنْهُ .... (11)}الأنفال ، واتە : بیربکەنەوە کاتێک خوا وەنەوزى بەسەرتاندا هێنا بوە هۆی دڵنیایی ئێوە لە لایەن پەروەردگار خۆیەوە. وە هەروەها دەفەرموێ { وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتاً (9)}النبأ ، واتە : نوستنمان بۆ ئێوە کردۆتە مایەى دابڕان لە کارەکانتان و حەسانەوەى جەستەکانتان.   
- { سِنِينَ عَدَداً } واتە : چەند ساڵێکى زۆر ، چونکە { عَدَداً } گوزارەش لە ژمارەى زۆر دەکات ، لەبەر ئەوەى ژمارەى کەم پێویستى بە ژمار نى یە.
- ئەگەر کەمێک لە سێبەرى ئەم ئایەتە پیرۆزەدا بوەستین و بیر لە یارانى ئەشکەوت بکەینەوە ، ئەوان لە حاڵەتێکدان کە هەڵاتوون لە دەست پادشایەکى ستەمکار ، وە چەکدارانى پادشا وا بەدوایان دا دەگەڕێن تاوەکو دەست گیریان بکەن ، یارانى ئەشکەوتیش لە ئەشکەوتەکەیان پەنا دەبەنە بەر خواى گەورە و داواى بەزەیی و یارمەتى هەر لەو دەکەن ، خواى گەورەش بە هانایان دێت و کارئاسانیان بۆ دەکات ، بەڵام چۆن ؟ ئایا وادەکات کە خێراییان زیاتر بێت لە خێرایی ئاسایی خۆیان تاوەکو زووتر دوور کەونەوە لە سنوورى دەسەڵاتى پادشاى ستەمکار ؟ نەخێر ....بەڵکو بە پێچەوانەى دید و بۆچونى ئێمە خەو بەسەریان دا دەبارێنێ تاوەکو دڵەکانیان ئارام بێتەوە و جەستە ماندوەکانیان بحەسێتەوە ، ئەى ئەگەر دوژمنەکانیان بگەن پێیان و لەخەودا دەستگیریان بکەن ؟ بەڵێ دەگەن پێیان ؛ بەڵام ناتوانن دەستگیریان بکەن ، بۆ ؟ چونکە ئەمانە کەسانێکن پەنایان بردۆتە بەر خواى گەورە ، ئەوان کە دەبوا بترسن ئێستا بەو پەڕى هێمنى یەوە خەوتوون ، وە ئەوانەى کە بەدواى ئەوانن ئەگەر بگەن پێیان ئەوا دڵ و لاشەیان پڕ دەبێت لە ترس و دەبێ لێیان ڕابکەن ..!! هەروەکو لە ئایەتەکانى داهاتوو بۆمان ڕوون دەبێتەوە.
- { ثُمَّ } لە پاشان ، کە سێ سەد ساڵى خایاند هەروەکو لە ئایەتەکانى دواتر باسی دەکات.
- { بَعَثْنَاهُمْ } زیندوومان کردنەوە بەوەى کەبەخەبەرمان هێنانەوە لە خەوە درێژەکەیان ، وە کە دەفەرموێ { بَعَثْنَاهُمْ } زیندوومان کردنەوە ؛ چونکە نوستن جۆرە مردنێکە هەروەکو دەفەرموێ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُسَمًّى ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (60)}الأنعام، واتە : وە هەر ئەو خوایەیە کە دەتانمرێنى لە شەودا وە ئەشزانێ لە ڕۆژدا چ کارێکتان ئەنجام داوە پاشان لە ڕۆژدا زیندووتان دەکاتەوە بۆ ئەوەى تەواو ببێ ماوەى دیاری کراوى هەموو کەسێ ، ئەوسا هەر بۆ لاى ئەوە گەڕانەوەتان ، پاشان هەواڵتان پێ دەدات بە هەر کردەوەیەک کە کردوتانە.   
- { لِنَعْلَمَ } بۆ ئەوەى بزانین ، لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە : ئایا پێش ئەوە خواى گەورە نازانێ تاوەکو ڕوودەدات ئینجا دەزانێ ؟ دیارە نەخێر ، بەڵام ئەوەى لێرەدا مەبەستە - والله اعلم - (لنعلم علم ظهور و مشاهدة) واتە : بۆ ئەوەى بزانین زانیارى بەدیارکەوتن و دیتن ، واتە خواى گەورە پێشتر دەزانێ ، بەڵام لەسەر ئەم زانیاری یە حساب لەگەڵ بەندەکانى ناکات ، بەڵکو کاتێک کە ڕوودەدات بە شێوەى بەرچاوى بەندەکان - کە هەر بەو شێوەیە کە پێشتر خواى گەورە دەیزانى - ئیتر لەسەر ئەوەى ڕوودەدات حسابیان لەگەڵ دەکات.   
- { أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَى لِمَا لَبِثُوا أَمَداً }   لەو دوو تاقمە کامیان چاکتر ماوەى خەوى خۆیان دەژمێرن لە ئەشکەوتەکەدا ، هەروەکو دواتر دەفەرموێ { وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ....} واتە : ئا بەو شیئوەیە لە خەو خەبەرمان کردنەوە تاوەکو پرسیار لە یەکتر بکەن ، کە هەندێکیان دەڵێن : ڕۆژێک یان کەمتر ماینەوە ، وە هەندێکیان دەڵێن : پەروەردگارتان زاناترە بە ئەندازەى مانەوەتان ، کەواتە یەک لە حیکمەتەکانى هەستانەوەیان لە دواى سێ سەد ساڵ ؛ تاوەکو پرسیار لە یەکتر بکەن دەربارەى ماوەى نوستنەکەیان کە پاشان وەڵامى ڕاست بۆیان ڕوون دەبێتەوە تاوەکو بۆ ئەوان و ئەوانەى کاتى هەستانەوەکەیان لە ژیان دان و بۆ دواى خۆیان تاوەکو ئێستا بۆ ئێمەش و دواى ئێمەش تا ڕۆژى قیامەت ڕوون بێتەوە کە خواى گەورە بە دەسەڵاتە لەسەر زیندووکردنەوەى مردووەکان و بە دەسەڵاتە لەسەر هەموو شتێک.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-18 20:03:31

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف8

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ کاک ده‌شتی گیان.

Kurdzhin
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی ده‌م بۆ ماچ
کاتێ روحیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ هه‌ناسه‌و لێویان ده‌ده‌ن له‌ خاچ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-22 20:29:42

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف8

زۆر سوپاس ئارین گیان ده‌ستی تۆش خۆش بیت گوڵی من



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-22 20:34:49

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف8

ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

کاک ده‌شتی گیان هه‌ر بژی ته‌مه‌ن درێژ بی به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-22 21:05:13

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف8

زۆر سوپاس کاکه‌ حسێن گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بیت  گیانی من

خوای گه‌وره‌ پاداشتی تۆش بداته‌وه‌ ئه‌زیزم




ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net