❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-11 10:47:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

ته‌فسیری سووره‌تی الکهف - به‌شی دوازده‌هه‌م-
م.عبدالله‌   
((وتحسبهم  أيقاضا وهم رقود ونقلبهم ذات اليمين وذات الشمال وكلبهم باسط ذراعيه بالوصيد لوالطلعت عليهم لوليت منهم فرارا ولملئت منهم رعبا)) واتە:ئە گەر بیان بینی وادەزانی بەخەبەرن كەچی خەوتوون وەئەوخەوتوانە ئەودیو ئەودیویان پێدەكەین بەلای ڕاست و بەلای چەپدا.وەسەگەكــــــــــــــە یان هەردوودەستی دریژكردبولەبەر دەرگـــــــــــــــــای ئەشكەوتەكەدا.ئەگەرسەیرێكت بكردنایەبێگومان بەڕاكردن بەرەودواوە دەگەڕایتەوەوپڕبەدڵ لێیان دەترسایت.                   
دەفەرموێ: (تحسبهم أيقاضا) لێرەدا ووشەی (أیقاض)ئاماژەبۆئەوە دەكات كە ئەو خەوتوانە چاوەكانیان كراوەبوو وەكو بڵێی بەخەبەربوون.دانایی پەروەردگار لێرەدابۆئەوەیە كەچاوەكانیان بپارێزێ لەبەستن و ووشك بوون لەماوە دوورودرێژدا. ( وتحسبهم)واتە ئەی بینەر ئەگەر بیان بینی (أیقاضا)بەخەبەرن لەبەرئەوەی هیچ نیشانەیەكی خەوتنیان پێوە دیار نەبوو.وەكوئاشكرایە كەسی خەوتوو دەنگێكی لێوەدێت كەچی ئەوان وەك بڵێی بەئاگابوون هەربۆیەمرۆڤەكان جیاوازی لەنێوان كەسێكی خەوتوو وكەسێكی پاڵكەوتوو دەكەن لەبینینیان،ئەگەر یەكێك بیەوێ واخۆی نیشاندا كەخەوتووە ناتوانێ چونكە بەئاگایی پێوەدیارە . وەدەفەرموێ ((ونقلبهم ذات الیمین وذات الشمال)) . واتە:-ئەودیووئەودیویان پێدەكەین جاریك بەلای راست وجاریك بەلای چەپ دا،سەیركە خوای گەورە باسی پشت و سكی نەكردووە لەبەرئەوەی خەوتن لەسەر لای راست و چەپ باشترە تاوەكو زەوی زیانیان پینە گە یەنیت و پۆشاكەكانیان نەڕزینیتەوەو هیزە جەستە ییەكانیان نەڕوا بەهۆی مانەوەو بیدەنگی بەدریژایی مانەوە كەیان،تاوەكو مادە خوییەكان لەیەك لای جەستەداكۆنە بیتەوە و نەبیتە هۆی لەناوچونی جەستە .دانایی پەروەردگارلیرەداهاوسەنگ ڕاگرتنی خوینە،چونكە خوین لەناو جەستەدا هاتوچۆدەكات،ئەگەرلەسەریەك لابیت بیگومان لاكەی تر هەرەس دینێ،بەڵام خوای گەورە ئەودیوئەودیویان پی دەكات (سبحان اللە).           
سودەكەی :-زانایان وپسپۆڕان لەبواری پزیشكی دەڵێن:-لەتوشبونی جۆرێك لەنەخۆشی كەچارەسەری گران و كێشەیە كە پێی دەگوترێت(برینداربوونی خەوگە)بۆئەونەخۆشانەی كەبۆماوەیەكی درێژلەسەرجێ پاڵكوتوون بەهۆی شكانی حەوزو بڕبڕەی پشت و ئیفلیجی و سڕبوون و بێهۆشی درێژخایەن .وەئەوبۆچونانەی سەبارەت بەبرینداربون و مردنی خانەكانی پێست بەهۆی كەمكردنەوەی تێڕاوی خوێن لەهەندێ شوێنی پێست .دەرئەنجامی پاڵدان لەنێوان بەشەكانی هەستان لەلاشەدا و شوێنی پاڵكەوتن و ئەو شوێنانەی كەتووشی بێ هێزی دێن وەكە هەردوودەفەی شان وباڵ و دەستەكان و پاژنە پێكان .لەم كاتەدا هیچ بەرگرییەك نییە تەنیا هەڵگێڕو وەرگێڕی نەخۆش نەبێ.لەوانەیە پەروەردگار لە هەڵگێڕان و وەرگێڕانی یارانی ئەشكەوت بۆ پاراستن بێت لەم جۆرە نەخۆشیە .وەئەگەر سەیرێكە چیڕۆكی یارانی ئەشكەوت بكەین دەبینین باسەكانیان هەمووی دەچێتە نێو خانەی سەر سوڕهێن ودەرئاساكان.ئەمەش بەزەیی هاتنەوەی پەروەردگاە بەیارانی ئەشكەوت  .    دەرئاسایەكی زانستی لەسەر ئەم ئایەتە ئەوەیە كەزانایان دەڵێن:-كاتێك مرۆڤ بەپشتا دەكەوێت لەسەر جێگاكەی لەم كاتەدا قوڕسایی جەستەی پەستان دەخاتە سەر ئێسكە پەیكەرەكانی،ئێسكە پەیكەرەكانیش پەستان دەخەنە سەر ماسولكەكان بەتوندی و ئەو    پەستانەش پەستانێكی زۆر دەخاتە سەر خوێنبەرو خوێنهێنەر كەلەو شوێنەداهەن وەدەبێتە هۆی لاوازی لەهێزی ماسولكەكان.بۆیە ماسوكەكان ڕەنگیان سەوز دەبێت .وەئەگەر سەرنجی مرۆڤێكی خەوتووبدەین دەبینین لە شەوێكدا (38)جار خۆی هەڵگێڕو وەرگێڕدەكات،بەڵام شتێكی سەیرە چۆن مرۆڤەكان خۆیان هەڵگێڕو وەرگێڕدەكەن كاتێك كەخەوتوون ؟؟ زانایان دەڵێن:- چونكە لەمرۆڤدا شوێنی چڕكردنەوە(تەركیز)ی دەمارگیری هەیە كەهەست بە پەستان دەكات .
كاتێك پەستان كاردەكاتە سەر بەشێكی ماسوولكەكان،مەركەزی دەمارگیریەكە هەست بەم پەستانە دەكات و ئاماژە بۆ دەماغ دەكات ئەو مرۆڤەش لێرەدا خەوتووە لێرەدا پەستانێكی زۆر دەنێردرێ بۆ ئەوشوێنەی كەپەستانەكەی لەسەرە دەماغیش ئاماژە دەكات و فەرمان بەماسولكەكان دەكات و كە باری خەوتنەكەیان بگۆرن كەسێكی تەندروست تەواو لەشەوێكدا(38 تا 4.)جار باری نووستنەكەی دەگۆرێ.
ئەگەرهاتوو مرۆڤێك تووشی نەخۆشیەك هات كەپێدەلێن (فاقد الوعی) كەبریتیەیە لەبێئاگابوونی گشتی لەهەر شتێك كەبۆی دێت،یان مرۆڤێك كەتووشی ئیفلیجی جەستەبووە ناتوانــــێت بەخۆی جوولە بكات،یەكەم چارەسەریش بۆ ئەم بارە بریتیە لە ئەودیوئەودیوكردنی لەبەرئەوەی ئەگــــــەر مرۆڤێك لەسەر یەك لا بمێنێتەوە لەسەرووی 8 كاتژمێر ئەم گۆشتە دەست دەكات بەهەلوەشانەوە وە ئەگەر تێراوی خوێن چنرا،لەم كاتەدا گۆشتەكە دەست بەڕزین دەكات پێدەلێن (اهترالحمە)، وە ئەگەر خاوەنی نەخۆشی تووش بوو بەسڕبوون یان ئیفلیجی لەبیریان كــــــــــرد نەخۆشەكە ئەودیوئەودیو بكەن ئەوە پارچەیەكی گۆشتەكەی دەست بەداماڵین دەكات،زانایان ناویان لەم نەخۆشیە ناوە ( بریندار بوونی خەوگە )واتە(قرحە السریر).
تاكە چارەسەر بۆ هەموو نەخۆشیەكی تووش بوو بەئیفلیجی یان سڕبوون پێش هەموو چارەسەریەك بریتیە لە ئەودیوئەودیوكردن، بۆیە یاوەرانی ئەشكەوت ئەگەر خەوتبان لەیەك باردا كەخەوەكەیان (3..) ساڵی خایاند بێگومان پاش( 5.) ساڵ هیچ لەجەستەكەیان نەدەما،گۆشتەكەیان دەڕزیوكـــــــــرم دەیخواردن كەچی ئەوان پارێزراوبوون لەم ڕزی بوون و كرم خواردنە ئەمەش بەڵگەیەكــــــــــــــە لەبەڵگەیەكی دەرئاسای زانستی وە یەكێكە لەبەڵگەكانی خوای گەورە هەربۆیە بۆ ئەم ماوە درێژە جەستەكانیان مابۆوە كەچۆن خوایگەورە ئەودیوئەودیوی دەكردن واتە بەهۆی جوولەیەكــــــــەوە ئەودیوئەودیوی دەكردن،یان فریشتەكان ئەودیوئەودیویان دەكردن بەفەرمانی خوا یان خوایگەورە پێ یان دەفەرمووێ خۆتان وەرگێرن،وەردەگەڕانە سەر لای ڕاست وپاشان لای چەپ هەموو رۆژێ جارێك یان دوو جار،یان دووڕۆژ جارێك یاخود هەموومانگێك،ئا بەم شێوەیە ئەمەش دانایەكی پەروەردگاری گەورەبوو بۆ مانەوەی جەستەكانیان،ئەمەش بەڵگەیەكە لەسەر توانای خوای گەورە كەچۆن جەستەكانیان لەو ماوە درێژەدا پاراستوو مایەوە هەروەكو ئاشكرایە كە مردوو پاش 1.. ساڵ جەستەكانیان نامێنێتەوە هــــــــەر شتێكی بەسەردێت ئەمەش توانایی خوایگەورە بەدەردەخات لە پاراستنیان لەزەوی ورزیبونی ئێسقانەكانیان. ئەمەش هێزوتوانای كاربەجێیە (سبحانە وتعالی)كەسونەتەكانی بەڕێوەدەچن لەسەر زەوی بەندەكانیشی دەستە وسانن .
وەكاتێك گەنجەكان لەڕێگادا دەڕۆ یشتن بەرەو ئەشكەوت سەگەكە بەدوایان كەوت واپێدە چووسەگی یەكێ لەگەنجەكان بێتولەگەڵیشیان مایەوە،وە باسی ئەم سەگەش لەكاتی گێرانەوەی چیرۆكەكە چوارجار دووبارە بوویتەوە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر هاورێیەتی لەگەڵ چاكە كاران { وكلبهم باسط ذراعیه بالوصید }واتە وەكو بلێ نەخەوتوون (واللە أعلم)، {باسط ذراعیه } واتە دانیشتبوو لەسەر سكــــــــی دەستەكانی درێژكردبوو،پاسەوانی لێ دەكردن لەبەر دەرگای چوونە ژوورەوەدا وەكو ئەوەی كـــــــــە زیندوویەكی بەئاگابوو، { الوصید } واتە لەلاشیپانی لایەكی ئەشكەوتەكەدا، واتای ئەوەیە كەچۆن وەسفی باریان كراوە، وە باری سەگەكەش درێژبوون بوو لەسەر دەستەكانی لەلای دەرگەكەدا وەلێرەدا سەگەكە ئاگاداربوو پارێزگاری لێ دەكردن مابۆوەلەگەڵیان بەدرێژایی ئەو ماوە دوورودریژە، وە ئەوە بەڵگەیە لەسەر دروستبوونی ( جائز )ی سەگ بۆ هەلبژاردنی پاسەوانی كردن دووجۆرە پاسەوانی كـــــــردن هەیە،یەكەمیان بۆ مرۆڤ ودووەمیان بۆ مەڕوماڵات .
پاسەوانی كردنی سەگ بۆ مەڕومالات و كێلگە لەسوونەتدا هاتووە وە بۆ پاسەوانی مرۆڤ باشتـــــرە لەبەر ئەوەی دروستە هەلبژاردنی سەگ بۆ پاراستنی مەرومالات و كێلگە یان بۆ راووچی كە ئەمەش تەواوكەری هەلبژاردنی پارێزگاری مالە بەپلەی یەكەم.
وە قورئانیش گەواهی بۆ { الوصید }كردووە كەدەرگایە،هەروەها دەلێن { أصید }لەبەرئـــــــەوەی خوایگەورە دەفەرمووێت{ إنها علیهم موصدە }واتە داخراوە وەبەداخستنی هەمــــــــــــــوو دەرگاكان،كەدەرگایەكە لەدەرگاكانی ئەشكەوتەكەدا لەو دەرگایەی كەكراوەتەوە وەهیچ رێگرێك نیە بە ناونانی چوونەژوورەوەی ئەشكەوت بەدەرگا.
سوودەكەی : باسی سەگەكە چوارجار باسكراوە لەچێرۆكەكەدا ئەم سەگەش موفەسیران ولێكۆلینەوانی سەرقاڵكردووە بۆ دەرخستنی فەرموودەكە كەناوی سەگەكە چی بوە ڕەنگی چۆن بووە؟ وە پەیوەندی سەگەكە چی بووە بەوانەوە.لەكاتی گرینگی دانی لێكۆلەرەوەكان بەدرێژایی خەریك بوونیان هیـــــــــــــــــچ سوودوبەرووبوومێكی نەبووە جگەلە بەرووبوومی هاوەرێیەتی چاك وباش وە پێگەیانـــــــــــــــدنی سوودوگرتنەوەی پیرۆزی یاوەرانی ئەشكەوت وەكو باران كەبگاتە هەر شوێنێك سوودی هەیە، ئایا ئەمە بەسنیە كەئەم سەگە ناوی لەپەرتووكێكی وا بەرزو پیرۆزەدا هاتووە كەبۆ پیرۆزترین و بەرێزترین وبە رزترین پێشەوای مرۆڤایەتی دابەزیوە كــە محمد (صلی اللە علیە وسلم)ە لەژیاننامەی پیاو چاكانو پاسەوانی كردن ئایا بەڵگە نیە لەسەر پیرۆزی هـــاورێ ی چاك وباش ؟! لەوانەشە سەگەكە بۆ چەند بەمەبەستێك لەگەڵیان بووبێت : لەوانە بۆ ڕاوكردنێكی ڕێپێدراو یاخود بۆ پاسەوانی كردنی خۆیــان كەئەگەر هاتوو یەكێ هات بۆ هەواڵ زانینیان ئەوكات سەگەكە ئاگاداریان بكاتەوە و ئەوانیش ئامادەبن بۆ ڕاكردن.خوای گە ورە و پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزو لەم سورەتەداباسی ئەم سەگەی كردووە لەبەرئەوەی ئەم سەگە سوور بوەلەسەرئەوەی كەهاوڕێیەتی ئەوپیاو چاكانە بكات، ئەمەش بەڵگەیەكی روون و ئاشكرایە لەسەرئەوەی كەسێك دۆستایەتی پیاو چاكان و ئەهلی خێر بكات چاكەی زۆر بەدەست دێنێت خۆشتێكی ڕوون و ئاشكرایە سەگ پیسە (گڵاوە) لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورەو كاربەجێ لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسی كردووە، واپێ دەچێ یارانی ئەشكەوت سەگەكەیان لەبەردەرگای ئەشكەوت داناوەو خۆیان چونەتەنێو ئەشكەوتەكەوە سەگەكەش وەكو پاسەوانێك لەبەر دەرگا لەسەر هەردوودەستەكانی پاڵكەوتبوو هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت ((وكلبهم باسط ذراعیه باالوصید)) گومان نیە سەگەكە لەگەڵ یاراندا لەكاتی مردنی یەكەمیاندا مردبوو.كە گیانی تێدا نەمابو و ودرێژببوو ودەستەكانیشی درێژكردبوو.بەڵێ ئابەم شێوەیە مابوونەوەوگیانیان تیادانەمابوو .وەئەومردنەش كە خوای گەورە مراندبوونی ئەوان هەستیان پێ نەكردبوو.وەجەستەكانیان بەدرێژی لەسەر جێگاكە مابۆوە یان لەشوێنی خۆیان كەلەسەری خە وتبوون.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-19 08:19:59

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

ده‌ستت خۆش بیت به‌رێز کاک ده‌شتی گیان.

Kurdzhin
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی ده‌م بۆ ماچ
کاتێ روحیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ هه‌ناسه‌و لێویان ده‌ده‌ن له‌ خاچ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-23 09:12:44

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

زۆر سوپاس ئارین گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 

#4 2008-08-23 13:26:34

ده شنــــــى
میوان

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

دةست خوش دةشتى كيان سةركةووتوبيت

 


#5 2008-08-23 18:44:08

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

زۆر سوپاس ده‌شنێ گیان


ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزی من



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-23 18:50:45

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ کاک ده‌شتی گیان هه‌ر بژی ته‌مه‌ن درێژ بی به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-23 18:56:53

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

زۆر سوپاس کاکه‌ حسێن گیان

زۆر سوپاس ئه‌زیزی من بۆ په‌یامه‌که‌ت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-08-24 17:32:08

jenni
خونچەی نوێ
شوێن: **FINLAND**
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-24
دواترین سه‌ردان: 2009-01-20
په‌یامه‌كان: 92

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

dastan xosh  7az akam bardawam bn la sar shti wa  ba sud  pem xosha zor

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/9550c5ef64.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-08-25 18:41:24

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

زۆر سوپاس جینی گیان

ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بیت

انشاءالله‌ به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر  بابه‌تی ئایینی



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-08-27 00:29:29

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

کاک ده‌شتی ده‌ستو چاوت خۆش به‌رێزم
سه‌رکه‌وتو بیت ئشه‌ڵلا.
سوپاس

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-08-27 17:44:49

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف12

زۆر سوپاس کاکه‌ سه‌روه‌ر گیان

ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net