❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-14 13:44:54

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه‌     
%45 ی پرۆسه‌ هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌هه‌ولێر ئه‌نجامی ته‌ڵاقیان لێكه‌وتۆته‌وه
به‌پێی ئامارێكی هۆبه‌ی ئاماری دادگای باری كه‌سی شاری هه‌ولێر، ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 45% ی پرۆسه‌ هاوسه‌رگیرییه‌كان ئه‌نجامی ته‌ڵاقیان لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌م پێیه‌ش له‌چاو ساڵی پاردا 15% رێژه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ زیادیكردووه‌، چونكه‌ هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ ساڵی پار رێژه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ 30% بووه‌.

دوو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دادگای ناوبراو ماوه‌یه‌كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و به‌یان عه‌بدولڕإه‌حمان- ی توێژه‌ر ده‌ڵێت: هه‌ندێكجار هۆكاره‌كه‌ هێنانی ژنی دووه‌مه‌، ئه‌و هۆكارانه‌ش رۆژانه‌ روو له‌زیادبوونن و دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌كوردستاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌ساڵی رابردوو رووی له‌زیادبوونكردووه‌و مانگ به‌ مانگ زیاتر ده‌بێت.
نه‌هله‌ جه‌وهه‌ر كه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دادگای باری كه‌سی هه‌ولێر، باسی له‌سه‌ره‌تاكانی هۆكاری جیابوونه‌وه‌ كردو وتی: هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ زۆرن، به‌تایبه‌تی جیاوازی ته‌مه‌ن و بیرو بۆچوون و نه‌زۆكی و لایه‌نی سێكسی و جیاوازی ئاستی رۆشنبیری و ئازادی و Imageته‌كنه‌لۆجیای نوێ وه‌ك موبایل كه‌ئێستا بۆته‌ دیارده‌یه‌كی زۆر باو له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا كه‌ ده‌بێته‌هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد.
وتیشی: هه‌ندێكجار دۆسیه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان دوا ده‌خه‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه‌چاره‌سه‌رێك،  زۆرجاریش چه‌ندین كێشه‌مان چاره‌سه‌ركردووه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێكجار دواخستنی دۆسیه‌كان هیچ سوودێكی نیه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ لێكجیابوونه‌وه‌ كۆتایی دێت.

http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/news_small/m3.2008/talaq25.jpg
(ه.ع) له‌هۆڵی دادگا چاوه‌ڕێی ژنه‌كه‌ی ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی بێت بۆ دادگاو لێی جیاببێته‌وه‌، له‌وه‌ڵامی پرسیاری هۆكاری لێكجیابوونه‌وه‌یان، به‌دڵێكی پڕله‌خه‌مه‌وه‌ وتی: ته‌نها 9 مانگه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م ژیانی هاوسه‌رییم پێكهێناوه‌، سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریمان زۆر توندوتۆڵ و خۆش بوو، به‌ڵام دواتر هه‌ڵسوكه‌وتی گۆڕا زۆرجار ژنه‌كه‌م ده‌یوت (باوكم به‌ زۆر منی داوه‌ به‌ تۆ، من هه‌رگیز تۆم دانه‌نابوو بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ هاوسه‌رم)، به‌ڵام من بڕوا ناكه‌م وابێت،  چونكه‌ له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریماندا یه‌كترمان زۆر خۆشده‌ویست، ئه‌گه‌ر ئه‌و راستی ده‌كرد با له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌و شه‌وه‌ی كه‌ ماره‌بڕیمان كرد رازی نه‌بووایه‌و نه‌گه‌یشتایه‌ ئه‌م رۆژه‌ی كه‌ژیانی له‌ من و له‌خۆشی تاڵكردووه‌.
ناوبراو وتیشی: هاوسه‌ری ژیانم به‌ڕێكه‌وت و به‌هۆی ناسیاوێكه‌وه‌ بوو،  هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ نایه‌وێت له‌گه‌ڵمدا بژی، هه‌رچه‌نده‌ من ماڵم جیایه‌و بێ كێشه‌ ده‌ژین و باری ئابووریم باشه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ خێزانه‌كه‌م داوای جیابوونه‌وه‌م لێده‌كات.
Imageهه‌ردی و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی (ه) و خێزانه‌كه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی دادوه‌ردا بوون تاماره‌بڕی یاساییان بۆبكرێت، سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی و هۆكاری لێكجیابوونه‌وه‌ وتی: پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی به‌خۆشه‌ویستی بێت یان به‌ڕێكه‌وت بێت جیاوازی نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشن و له‌یه‌كتر تێبگه‌ن و باسی ژیانی خۆیان بۆ یه‌كتری بكه‌ن، دواتر بڕیاری هاوسه‌رگیریی بده‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بژین و رێزی یه‌كتر بگرن، سه‌باره‌ت به‌لێكجیابوونه‌وه‌ راسته‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ روو له‌زیادبوونه‌و هۆكاره‌كه‌شی تێنه‌گه‌یشتنه‌ له‌یه‌كتر، بچوكی ته‌مه‌نی كچ و كوڕ هۆكارێكی تره‌ بۆ جیابوونه‌وه‌یان، چونكه‌ ئه‌وان له‌ته‌مه‌نێكدان ناتوانن به‌رگه‌ی كێشه‌كانی ژیانی هاوسه‌ریی بگرن و ناچارده‌بن بڕیاری جیابوونه‌وه‌ بده‌ن، خراپی باری ئابووریی و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون هۆكارێكی دیكه‌ی لێكترازانی هاوسه‌ره‌كانه‌، بۆچاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ش پێویسته‌ حكومه‌ت ئاسانكاریی بۆ گه‌نجان بكات وپێویسته‌ گه‌نجانیش تا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ باش نه‌بن و باری ئابوورییان باش نه‌بێت و شوێنێكی باش نه‌بێت بۆ حه‌وانه‌وه‌، بڕیاری هاوسه‌رگیریی نه‌ده‌ن.
ته‌ڵاقدان و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت زانایانی ئایینی ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌قێزه‌ونترین هۆكاری پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیبه‌كانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
مامۆستای ئایینی عه‌بدولخالق شوانی ده‌ڵێت: ئێمه‌ ناڵێین له‌ئیسلامدا دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام زۆرجار دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ به‌هۆی شتێكی زۆر بچووكه‌وه‌یه‌، له‌وانه‌ هۆكاری ئابووریی، ئێمه‌ وه‌كو رێنماییه‌ك بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێین: مرۆڤ زۆر ماددی نه‌بێت و  زۆر حه‌ز له‌ئاره‌زوو و كه‌یف و گه‌ڕان نه‌كات و رازی بێت به‌و خۆراك و پۆشاك و ئه‌و ژیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و سۆزو خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینه‌ی كه‌ خوا پێی به‌خشیون و له‌نێوانیاندا دروستبووه‌، هۆكاری دووه‌م له‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا فشاره‌، پێویسته‌ حكومه‌ت چاوبخشێنێته‌وه‌ به‌و گه‌نج و لاوانه‌ی كه‌ خانووبه‌ره‌یان كه‌مه‌و باری ئابوورییان لاوازه‌، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك دروستبكرێت به‌ناوی كۆمه‌ڵگای بووك و زاوا، بێگومان ئه‌گه‌ر خانووشیان له‌ دار بۆ دروستبكرێت له‌و بڕوایه‌دام پێی رازی ده‌بن و ئه‌و كاته‌ش كێشه‌ی جیابوونه‌وه‌ روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات،  زۆرلێكردنی كچ یان كوڕ له‌لایه‌ن دایك و باوك و كه‌سوكاره‌وه‌ بۆ دیاریكردنی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بۆ پێكهێنانی خێزان بێ ره‌زامه‌ندی هه‌ردووكیان هۆكارێكی دیكه‌یه‌، یان ژنێك  3 تا 4 جار خوای گه‌وره‌ كچی پێبه‌خشیوه‌، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی كردویه‌تی به‌كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و داوای كوڕی لێده‌كات، له‌كاتێكدا خۆی به‌شداره‌ له‌دروستبوونی منداڵه‌كه‌دا، بێگومان له‌ یه‌كترتێنه‌گه‌یشتن و ئاستی رۆشنبیری خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته‌هۆی لێكجیابوونه‌وه‌ رووبدات.
ناوبراو له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: ئێمه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمانین و دادگا مۆڵه‌تێكی باشی داناوه‌، جاری واهه‌یه‌ دۆسیه‌ی نێوان دووهاوسه‌ر ساڵێك ده‌خایه‌نێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده‌ له‌ یه‌كتر جیاببنه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییش له‌دادگا تۆمارنه‌كراون، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان ئه‌و ژن و مێرده‌دا، بۆیه‌ وا پێویسته‌ مامۆستایه‌كی زانكۆی به‌شی ده‌روونی له‌لیژنه‌ی جیابوونه‌وه‌ ئاماده‌بێت، چونكه‌ زۆرجار وشه‌یه‌كی ساده‌ یان هه‌ڵه‌یه‌كی بچووك لێكجیابوونه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌:گه‌لی کوردستان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-14 13:50:54

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم

کاکه‌  شادۆست گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت

هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم  هاوڕێی ئه‌زیزم

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-14 18:50:41

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

Dast xosh sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-16 18:05:45

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت......
خوازیاری ژیانێکی ئاسودم بۆ تۆی خۆشەویست..
                 سەرکەوتو بیت.....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-24 12:05:26

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان هه‌ر بژین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-24 12:59:03

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

ده‌ست خۆس شادۆست گیان سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-27 17:06:46

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: رێژه‌ی ته‌ڵاقدان زیادیكردووه

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت sozi خان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net