.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











..81...
لێم گەڕێ-- بە(میک)--- زۆر سووپاس بەڕێزم و سەر کەووت و بیت... هاووڕێ یان ڕێز و سڵاوم بۆتان ... ڕەنگە نتوانم بەشعر بەژار
بم بەڵام بە پەخشانێک بەژدار ئەبم گەرلێم قبووڵ بکەن ... کە ئەکرێ ناوی بنێم بیر کردنەوە یەکمە بە دەنگی بەرز....
درۆ ئەکەم ...گەر بڵێم لە بیرت ئەکەم
زەردەخەنە و نیگا و هەناسەت لە خەیاڵ دەر ئەکەم
بەڵام گووڵم ... نازانم تەمەن چۆن هات و چۆن چوو
چارە نووس و بڕیارم لە لای ئەوو بوو
بڕۆ ئیدی چیتر لەبەر دەرگای چاوەڕوانی مەوەستە!!!! نە ئازار کۆتای د ێ و نەڕێگاش ئەبڕێتەوە........
لێم گەڕێ ...باتەمەنێکی کەش بەدیار ازارم بمێنمەوە...من خۆم ونم چۆن بتوانم تۆ بدۆزمەوە؟؟؟؟؟
ڕۆشت ئەوو شەوانەی پەنجەم لەنێوو پرچتا ئەڕوا!!!!!!!!!!!!ئەوو کاتانەی چاوەڕێم ئەکرد فێری ماچم کەیت!!! ڕۆشت ئەوو ساتانەی
پێم ئەووتی فێرم کە زمانی ئەستێرە کان و چۆن بتوانم بەخەیاڵ هەموو شەوێک بێمە ئێرە؟؟؟!!!
ئەوو ڕۆژانەی دیوارەکانی دەووری ژوانمان بە نهێنی هەڵ ئەچنی
هەمووی ڕۆیی گووڵم !!!!!! لەم پایزی عوومرە چاوەڕێی چی دەکەیت لە ژیان بیچنی؟؟؟؟!!!!!
بڕۆ دوای حەزە هەڵهاتووە کانت بکەوە.....
لێم گەڕێ با میش تەنیم ئاشت کەمەوە.....
کەی توانیت هاواری ئازارە کان بێ دەنگ کەیت و وەڵامە تۆراوەکان بێنی تەوە ؟؟؟؟؟؟
بەڵێن بێ منیش ڕاووردووت بۆ دێنم و ئەی کەمە دیاری و گرێ بەستی بڕیارێک و وەک گەردانە ئەنێمە گەردنی ڕۆژێکی نوێ وە
......
زۆر سووپاس بۆ گوێ گرتنتان و گووڵە جوانە کانتان کە خۆتان ئاسای ڕوومە کەی ڕازاندبووەوە.... فەرموو بەڕێزم کاک دابان
بەڕێز و ئیحترامە وە مایک ئازاە بۆت .
دابان -بە (میک)----- زۆر سووپاس ئازیزم و دەستت خۆش بۆ پەخشانە جوانە کەت ...سڵاوو بۆ ئێوی ئازیز و خۆشەویست ....بشم
بوورن تۆزێ نەخۆشم ڕەنگە دەنگم زۆر باش نەبێ بەڵام لە بەر ئێوی خۆشەویست بەژدار ئەبم هۆنراوەیەکتان پێش کەش ئەکەم
بە ناوی (( هیوا )) هیوادارم بە دڵتان بێ
......1......
ئەگەر ڕێگام
ئاوەهاکە پێچاو پێچ و
پڕ لە گرێ کوێرە نابایە
زوو دە گەشتم
گەر بە یانیان
تەمی باڵای چیایەک نە بایە
دوا نەدەکەووتم
گەر حەزی شێت و
سەرکێشی گەنجێتیم و
بینینی کەشتی و
هاووڕێ یەتی نەوورەس نە بایا
ئاوا لە غەریبی وون بنەدە بووم
گەر عەشق
دوور لەلەزەت و
ترسە ماچ بایا
دەبوومە عاشقێک و
خیام ئاسا
سەرخۆشی ئەم ژوان و ئەوو ژوان دەبووم
ئێستا بەر لە پە پوولە
وەک مەوولەوی
چرای شەووم بەر ن ئەدا
گەر نیشتمانم دەبوو
چیم دابوو لە دڕکی ئەوو دیوو سنوور
لە قاچی شکاوی مەیخانەو
لەوو کچانەی بەزۆر کران بە ژن
لەوو منداڵانەی
ئاسمان بە هەتیوی باراندنی
...................
.....2......
دەیان ساڵە
بێشکەی کووڕم وا بەکۆڵمەوەیە
نە کۆڕەوە تاجێی بڵم
نە خەویش ئەی باتەوە
جستەی لاوازم ڕای دەژەنێ
هەندێ جار گڕووگاڵ
هەندێ جارگریان
بەسەرما ئەڕوخێنێ
وەک و زریان
کەووشکیش بوو
بیابانی چی بیابانی چی
هەزار تەمنا بە بێروون
هەر هیچ نە بێ سەرابیش بێ
کانیاوێکت دەست دەکەوێ
بۆ گریانیش لافای چی
ڕوباروو دەریای چی
هەر هیچ نە بێ
شەپۆل بەلەمێکت بۆ دێنێ
یان نەوورەسێک
مزگێنی نزیک بوونەوەی کەنارێکت ئەداتێ
ترسم لە مەرگ چووە
لە داووسێی قەبر
تۆبڵێی
من و بەختەوەر ترین مرۆڤ
تاریکی یەک قبر
لە ڕێمان بێ
تۆبڵێی
(( هیوا )) هێشتا مابێ
لە کۆچەەی پەشێمان بێ
ئەگەر وابێ
ئەبێ بەر لە من
چەند کەسی تر جەژنی بێ
........
زۆر سووپاس بۆ گوێگرتنتان بەڕێزان لە کەم و کووڕیم ببورن.... فەرموو بەێزم !!!! بە خوا ناو کەت سەیرە بۆم ناخوێنرێتەوە!!
ڕاکە_هات- بە(میک)---- باشە مەمنوونین .. ئەرێ دەنگ هەیە ؟؟؟؟ چوونکە یەکە جارە میک بگرم بە تەڵە ههههههههههههه
منیش شعرێکم نووسی وە هیوادارم بە دڵتان بێ .. هەر چەندە بە دەنگ خۆشی گەڕەک بە ناوو بانگم بەس بە میک نازانم چۆنە
با ناوی (ڕاکە_هات) فەرموون
ڕاکە هات هەوورێکی تووڕە
خۆت بشارەوە تای نەی کردویت بە چلوورە
بیجامەکەم بۆ بێ نن
با میوانی ناوەخت نەی دڕێنن
لەوو ڕۆژەەی لە هندەوە توورمان بۆ دێنن
دەنگمان خۆش و وەک قیتار ئەلوورێنین
کەوەر و تەڕەتیزە
بمرێ جەفەری و بژی خوولە پیزە
حاجی(ئەدمین) بە(میک)----- تووخوا بمبوورن زوو دام نەگرت ... ووتم با بیشکێنی شەکرەکەی !!!! ئەرێ هەزەلی گەر یەکەم جارتە
ئەوە بزانە ئێرە (ڕوومی هووەرە) گەر هەزەلیت و قسەت خۆشە بڕۆ بۆ (ڕوومی لاوان ) ئەم جارە خاتری ئەوە بێ یەکەمارتە
ئەگین (باندم) ئەکردی !!! خۆزگە دەنگیشت خۆش بایە ماڵتم بە پووش گرت ئەت ووت دەڕابەی دووکانە ... وەرە میک بگرەبس
ڕاست بڕۆ ئەگین لە گیرەت ئەدەم .
ڕاکە_هات- بە(میک)---- ئەی باووکە گیان .... ئەمە (ئەدمینە) یان (ساسۆکی یە) ئەرێ من کوا هەڵەم کرد ؟؟؟ ئاخ بۆ شێخ ڕەزا
بە دوو دێر لە ئەدمینەوە بتکات ....... دەی نایڵێم با باند نەکرێم ... خوایە ئەم غەدرەقبووڵ نەکەیت دوژمنم تووشی شستکەیت
دەی من ئەڕۆم دڵمتان شکاند خوا دڵتان وەک قاپی باغە لێ کات.
حاجی(ئەدمین) بە(میک)----- ههههههههههههههه دی ئەم جارە خاتری قسە خۆشەکانت بێ کوڕە ئەوە تۆ چیت قرتام ئەوە ندە
پێکەنیم وەرە با بین بۆ لاوان لەوێ ژنت بۆ دێنم و ئشتت ئەکەمەوە.... هاووڕێ یان بمان بوورن ئێمە لە گەڵ ڕاکە هات ڕا ئەکەین بۆ لاوان.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-29 15:35:36)

لهسهر هێڵ نییه





.....82.....
کەش-بە(میک)---- چۆنن هاووڕێ یان ؟؟ دەنگم هەیە؟؟ ئەرێ کاکی (ئەدمین) خۆی کەش و هەوای ڕوومەکەی تێک داوو
ڕۆشت!! دەی بەر حاڵ پیاوانی حووکەمت یاسا بە پێی مەزاج جێ بەجێ ئەکەن ههههه
هاووڕێ یان زۆر سووپاس بۆتان بۆ ووتەکانتان ... ئەڵێن چی بچینە (ڕوومی بابەت) تۆزێ ؟؟؟
(ڕوومی بابەت)
حوول حوولی-بە(میک)--- تازە کان بەخێر بێن و کۆنەکان ماندوو نەبن ... بەڕێزان بەڕاستی هەڵسوو کەووتی پارتە عەرەبی
یەکان هەمووی هێما بەوە ئەدەن کە بە نێتێکی پاکەوە مامەڵە لەگەڵ کووردا ناکەن !!!! تازە ترین هەواڵ ئەوەیە ئەوو عەرەبانەی
کاتی پڕۆسەی ڕزگار کردنی عیراق هەڵهاتبوون و گەڕابوونەوە شوێنی خۆیان لە باشوور ... ئێستە لە لایەن پارتە
هاووپەیمانەکانی کوورد لە حووکمەت !!!! شیعەکان بە تایبەتی هان ئەدرێن بگەڕێنەوە !!! هەر چۆن کۆن سەدامی نەعلەتی
بە پارە و مووڵک و دەسەڵات هانینی بۆ کەرکووک ئەوانیش هەمان پیلان ئەکان !!!! نازانم ئەم ڕفتارە بۆ سەرکردەسیاسی
یەکانمان ناجووڵێنێ ؟؟؟؟ هیوادارم بەژدار بن هاووڕێ یان چوونکە بەسە باسی خۆشەویستی و کۆچ و پەنابەری و درۆ و
خیانەت !!!! کاتی ئەوە هاتووە تۆزێ باسی نەتەوایەتی بکەین و ئەوو مەترسیانە بخەینە ڕوو کە بەرەوو ڕوومان دەبێتەوە؟؟!!
من لەوە زیاتر مایک ناگرم با ڕێ بەوو هاووڕێ یانەش بدەم بەژدار بن ... زۆر سووپاس بۆتان بۆ گوێ گرتنتان فەرموو بەڕێز
ئەرسەلان جوانترین مایک بۆ بەڕێزت ،
ئەرسەلان-بە(میک)--- زۆر سووپاس بەڕێزم .. سڵاوو لەئێوەش هاووڕێ یان بۆ بەژداری و کۆبوونەوەتان لێ رە .. هەڵبەت
باروودۆخی عیراق بەگشتی ئەکرێ ناوو ببرێ بە گۆڕەپانی یاری یەکی بێ سەرەوو بەرە !!!! چوونکە یاری یەکی دیاری کراوی تیا
ناکرێ مەبەست سیاسەتە !!! بەڵکوو کۆمەڵێ بەرژەوەندی تێکەڵ بووە ساتێ یەک ئەگرێ و زووربەی جاریش دژ بە یەکە!!
باسی کەرکووک ئەکرێ کە من وا بۆی ئەچم یاری یەکە زۆر لەوە گەوورەترە کە دەسەڵاتی سیاسی کوورد بتوانێ بێ کێشەوو
بە ئاسانی گرەوو تیایدا بەرێ تەوە !!!! بەڕاستی کوومەڵێ ووڵات ئەم کەش و هەوایەیان درووست کردووە کە هەستی شۆفێنی
لە ژوورە تاریکەکانی نێتی عەرەب دەر بێنێتەوەو بە ئاشکرا خۆیان بە برا گەوورەمان ببینن !!!
بەداخەوە کوورد چەندە لە شەڕا ئازاوو بەجەرگە و شێر ئاسا بەرگری لە خاکی ئەکات بەقەد ئەوە گەر زیاتر نەبێ دڵ نەرم و
ساویلکەین لەسەر مێزی گفتووگۆ و ڕێکەووتن .. من تێناگەم سیاسەت مەدارەکانمان بۆ ئەوەندەی بەزمانی کووردی بۆ ئێمە
ئەدوێن و دڵ نەوامان ئەکەن کە قەت ڕێ نادەن شۆفێنی یەت لە لایەن عەرەبەکانی عیراق هەڵ باتەوە !!! بۆ بەزمانی عەرەبی بۆ
یان نادوێن لە بەغداد و پێ یان بڵێن خەتی سوورە بەرگری کردن لە سیاسەتەکانی ڕژێمی بەعەسی لە ناوو چوو بە تای بەتی
تەعریب ؟؟؟؟ بۆ ؟؟ بەڕاستی سەر سووڕمێنەرە کە لە پەرلەمانی عیراق کەسانی تیایە لە سەدام دڵسۆزتر بوون بۆ فکری
شۆفێنی عەرەب !!! ئەمانیش دانیشتوون لە گەڵیاندا لە یەک پەرلەمان ؟؟؟ ئەوانە بە نەمانی تۆ وەک کوورد ڕازی ئەبن کەواتە
بێ هوودەیە دانیشتن لە گەڵیاندا ..... ئەوو عەرەبانەی هێنرانە کەرکووک و دواتر هەندێکیان ڕایان کرد و لە حەووشەی پشتی
ماڵی کوورد (کەرکووک ) وادێنەوە .... من هەر ئەوەندە ئەڵێم خۆزگە کوورد ئەوەندەی کێشەناوو خۆی یەکانی لەدڵ ئەگرێ و قەت
بیری ناچێتەوە !!!! بە نیوەی ئەوە لە بیری بێ کە عەرەب چی پێ کردین .. مایک ئازادە
کەش-بە(میک) ---- باشە بەڕێزم دەم خۆش بۆ ووتەکانت... ئێوەش سڵاووتان لێ بێ ... بەڕاستی من چەند ڕۆژێکە
هاتوومەتەوە لە کووردستان و چەند جارێ سەردانی کەرکووکم کردووە ... بەڵام شاراوە نی یە کە ململانێی پارتە کووردی یەکان
لەوو ناووچانەی کە لە ساڵی 2003 ڕزگار کران کارێکی کردووە کە دووژمنی ڕاستی خۆمان نەبینین !!!! من بەڕاشکاوی ئەڵێم
لەبەر ئەوو ململانێ یە زۆر جار بەدەستی خۆمان عەرەب ئەکەینەوە کوێخا ... ڕاستە پاڵ پشتی نێوودەووڵەتی کارەکانت ئاسان
ئەکات بەڵام نەبوونی ئەوو پاڵ پشتە مانای ئەوە نی یە ئیتر تەواو فاتیحە بۆ خەوی میلەت بخوێنە ... نا .. ئیرادەی میلەت بەهێز
ترین و گەوورەترین پاڵ پشتە ... زۆرن لە میلەتانی دنیا گەشتە ئاواتی خۆ یان .. لە کاتێکدا گەوورە زل هێزەکانی دنیا نەک پاڵ
پشتی نەدەکردن بگرە دژایەتیشی ئەکردن وەک (باشووری ئەفەریقا)... بەڕاستی تەبا بوون پیلانی شۆفێنی یەکانی عەرەب
هەڵ ئەوەشێنێ .... ئەمەریکاش گەر کوورد بە تاقە دۆستی خۆی بزانێ لە سەر گۆڕەپانی سیاسەتی نێوودەووڵەتی ئەوا دوور
نی یە بەدەسەڵاتی (ڤیتنام) نەبین کە لە ناکاوو پشتی تێکردوو هەڵ هات و ئەوو خەڵکەی باوەڕی بە خەوی ئەمەریکی کردبوو بە
جێ مان بۆ چارەنووسی خۆیان ومن وەک خۆم بە هیچ شێوەیەک گەش بین نیم بە دۆستایەتی عەرەبی عیراق چوونکە ئەوە
میلەتێکن گۆشەکراوی 35 ساڵەی بەعسی فاشین !!! گەر بەعس نەمابێ بەس فکرەکەی لە کەلەی پڕ لە حقدیان بەرام بەر
هەر شتێ پێی بووترێ کوورد ماوە ....
تەنیا -لە(ڕووم نووسی)---- سڵاو و ڕێز هاووڕێ یان
کەش-بە(میک)---یاخوا بەخێر بێت کاک تەنیا .. ڕوومی بابەتت ئاوەدان کردەوە ... با لەوە زیاتر میک نە گرم .. فەرموو کاک
تاریق میک ئازادە بۆ بەڕێزت .
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-27 09:26:31)
لهسهر هێڵ نییه





....83....
فەرهەنگ-بە(pm)---- چاووم ڕوون کاک تەنیا یاخوا بەخێر بێی تەوە بەڕاستی بیرم کردی ... زۆر هەووڵم دا پەیوەندیت پێوە
بکەم بەڵام نەم دەزانی چۆن ؟؟؟
تەنیا-لە(pm)---- زۆر سووپاس کاکە فەرهەنگ کاک کەش ئاگاداری کردم ... سووپاسی هەوواڵ پرسینی هەمیشەیت ئەکەم
منیش هەردەم لە هەواڵتم پرسیوە ...
فەرهەنگ-بە(pm)---- چاوی منی کاک تەنیا .. ئەگەر کاتت هەیە پێکەوە تۆزێ قسە بکەین ؟؟؟ ڕووخسەت لە کاک کەش وەر
ئەگرین تا کاک نالی دێت تۆزێ قسە ئەکەین ؟؟؟
تەنیا-لە(pm)---- خەریک بوو من پێت بڵێم ههههه دەی با برۆین حەز ئەکەم بزانم چیت کرد
(121)
فەرهەنگ--- کاک تانیا باڕاستی خۆشحاڵ بووم بە قسە کردنەوە لە گەڵت
تەنیا---- منیش هەر وەها کاک فەر هەنگ .... بەتای بەتی کە کاک کەش بۆی باس کردم گۆڕان کاری یەکان زیاتر تامەزرۆ بووم
فەرهەنگ----- زۆر سووپاس هاوورێ .. بەڕاستی بابەتم زۆر پێ یە نازانم لە کوێ وە دەست پێ بکەم ؟؟؟؟
تەنیا------ منیش ئاگاداری کارەکەی تۆ نیم بە تەواوی !!! بۆیە ئەکرێ بە کەیفی خۆت باسی کەیت ...کەشم ئاگادار کرد هەر
کاتێ جەماعەتی حووکمەت لێرە نەمان واتە خەتەرە کان هههه ئاگادارم بکات لە (msn) تا هەموو نچینە ڕۆمێک و قسە بکەین
فەرهەنگ------ زۆر چاکە .. بەڵام ئەتوانم بزانم هاتنەوەت سەردانە ؟؟؟ گەر سنوور بڕین نەبێ ؟؟؟
تەنیا----- بە پێچەوانەوە هاووڕێی بەڕێزی منی ... بەڕاستی هاتنەوەم یەک جاری یە !!!
فەرهەنگ------ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ چۆن و بۆ ؟؟؟ ئەی خەوونەکەت !!! وازی لێ دێنی ئەوو
پڕۆژەیەی بەتەما بووی بیکەیت ؟؟
تەنیا----- پڕۆژە بۆ کێ و بۆ چی !!! کاک فەرهەنگ بەڕاستی لەوێ تووشی ئەسین بووم !!! باوەڕ ئەکەیت هەستم بە نامۆ بوون
ئەکرد لە ناوو کەس و کارم .... سەرە تا خۆشە وەک خەوێکی دوای ماندوو بوون وایە ... بەڵام کە هەستایت و حەقیقەت زۆر لەوە
تاڵ ترە کە هەیە .... نازانم لە گوومانێکی زۆر گەوورەدام کێشە منم یان ئەوان ؟؟؟؟ هەستم ئەکرد تازە ئەیان ناسم و تازە ئەم
ناسن ... ئەوو کەسانەی کە تەمەنێکمان پێکەوە بردبووە سەر ئەوانە پێش هەموویان گۆڕاوون !!! لەوێ هەموو شتەکان لەسەر
بنەمایەکی گەر بڵێم هەڵە ڕەش بینی نی یە !!! هەر لە ئابووری تا ئەگاتە کۆمەڵا یەتی !!!! ئەوو پارە زۆرەی لە بازاڕا هەیە بە هیچ
شێوەیەک لە گەڵ بواری کووردستان یەک نا گرێتەوە هەڵ ئاووسانێکی درووست کردووە کە بە قەد (کێشەی ئۆزۆن) گەوورەیە
ووڵاتێک ژێر خانی هێشتا لە هەنگاوەکانی سەرە تاش دا نی یە و سەرخانی ئەکرێ بە بلۆکی کۆنکرێتی ناوو ببرێ !!! بەس
کۆشک درووست کردن و بچووک کردنەوەی خەوونی کۆمەڵە ئەمەش فێڵی سیستەمی ئابووری ووڵاتە زل هێئە کانە کە کۆمەڵ
لە بری ئەوەی بەرەوو داهێنان و بەرەوو پێش بچن بە ئاقاری کە ئەیان بەن کە بەس بە کار هێنەر بن نەک دا هێنەر .
لە دەرزی تا ئەگاتە گەوورەترین شت پشتمان بەدەرەوە بەستووە تاقە شت کە هەمانە کشت ووکاڵە ئەویش بەرەوو پووکانەوە
ئەچێ....لەوێ هەموو ڕا ئەکات !!! وەک ئەوەی لە شتێک جێ مابێ !!!! هاووکێشەی فەقیریش تێک چووە !!! کەمالیات و شتە
گرنگە کانیان تێکەڵ کردوە .... بەڕاستی من باوەڕم نەدەکرد خەریک بوو چاوی خۆم بە درۆ ئەخستەوە !!!!
خزمایەتی نەک کاڵ بگرە ئەفسانەیە گەر بتەوێ بەراووردی کەیت لە گەڵ کۆنداوو بڵێی خۆزگەم بە جاران ئێستە بۆ وا نی یە
نازانم چۆن باسی کەم !!! خەڵکیان هەموو کردۆتە مووچە خۆری دەووڵەت واتە بە تەواوی دوور خراوونەتەوە لە داهێنان ..
فەرهەنگ----- ئەی کاک تەنیا ناکرێ ئەوو مووچە خۆرانە وەک یارمەتی یەک بێ لای دەووڵەت ؟؟؟ هەر چۆن لە ئەوو رووپا
سیستەمی سۆسیال هەیە و یارمەتی خەڵکانی بێ دەرامەت و بێ ئیش ئەدەن ؟؟؟؟
تەنیا------- بۆ نا ئەکرێ !!!! بەخوا لەوێ ووشەی مەحاڵ بەس لە یەک شتا ئەبینن (مەحاڵە قەناعەت کردن) ئەگین هەموو شت
ئەبێ .. گەر خانوویەک نرخی یەک سان بێ بە نرخی خانوویەک لە ئەوورووپا !!!! ئەوە هەموو شت ئەکرێ
فەر هەنگ----- بەس تا ئێستە بەر بەست نابینم لە بەرام بەر پڕۆژەکەت !!!! ئەوەی باست کرد زۆر ئاسای یە بۆ کۆمەڵگایەک لە پ
شوودا بێ لە دوای شەڕووکووشتارێکی زۆر ... ئەیەوێ تا شتەکان بنەمای ڕاستی خۆیان ئەدۆزنەوە ؟؟؟
تەنیا----- بەر بەست .....هاووڕێ من ڕاستە کووڕی ئەوێم بە ڵام ساڵانێکە لێرە دەژیم واتە گەر ئەوورووپیش نە بم هەڵبەت
شتێکم لە ژیانی ئەوان وەر گرتووەو بە بێ پلان وەک ئەوان هەندێ ڕەفتار ئەکەم ....من لێرە لە چات زۆر باسی گەندەڵی مان
کردووە بەڵام هەردەم (گەندەڵی = دەسەڵات ) بەس ئەوە ڕاست نی یە گەندەڵی واتە (کۆمەڵ هەمووی و دەسەڵات بەشێکە
لەوو کۆمەڵە ئەزانم ئەم قسەیەم بریندار کەرە بەس ڕاستی یە گەر من ڕازی بووم پارە بدەمە مووچر خۆرێ تا کارەکەمم بۆ ڕا
پەڕێنێ !!!! ئەکرێ بەس ئەوو مووچەخۆرە بە گەندەڵ ناوو ببرێ ؟؟؟ بێ گوومان منیش گەندەڵم کە بەژدار بووم لە ڕوودانی ) لە و
ێش هەڵە کانی ئەکرێ خەڵکانی دەرەوەی دەسەڵات بەژدارن لە خەڵق کردنی ....
فەرهەنگ----- کەواتە کۆمەڵ بە دەسەڵاتی ئەکات یان بە پێچەوانەوە مەبەست گەندەڵی یە ؟؟
تەنیا----- هەردووکیان ڕاستە !!!!
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-29 15:36:15)
لهسهر هێڵ نییه





....84.....
هەرچەندە باسەکەش ئەگۆڕم بەس باشت کرد ناوی خۆتت گۆی ...پێویست ناکات ناوی ڕاستیت بزانن لێرەیەک کە بەس حەقیقەت
تیا نی یە ئەگین پڕە لە هەموو شت!!!
فەرهەنگ--- بەڕاستی کاک تەنیا دوای تۆ چیرۆکی سەیرم بەر گوێ کەووت بۆیە بڕیارم دا نامۆ بە کار نەهێنم !!! بەڵام کاک تەنیا
هەچەندە ئاگاداری سەفەرەکەت نیم!!!! بەڵام تووڕەی یەکت پێوەدیارە کە لە بێزاری چۆتەدرێ و بۆتە ئەسین !!! گەر هەڵە نەبم؟
چوونکە زۆر ڕەشبینانە ئەڕوانیتە باروودۆخی کووردستان !!!ناکرێ لایەنە باشەکانی پشت گوێ بخرێ چ لەبواری ئابووری خەڵک و
ئاوەدان کدنەوەی کووردستان و سیاسیش بەرەوو پێش چووە !!؟؟ڕەنگە هەندێ خزمەت گووزاری وەک کارەبا و سووتەمەنی کەم
تەرخەمی هەبێ بەڵام ئەوەش گرێدراوی بواری سیاسی وگۆڕانکاری یەکانی عیراق و دەووروبەر دیاری ئەکات؟؟
تەنیا---- منیش ئەڵێم هەیە و کراوە شتی باش !!! بەڵام باشە هەموو ئەی بینین و هیچ منەتێکی تیانی یە کاتێ دەسەڵات بۆ
هاووڵاتی خۆی ئەکات !!!! بەڵام کەم تەخەمی وبێ یاسای هەندێ جار شاراوەیە بەس ئەوانە بەدی ئەکەن کە ڕاستەووخۆ پێوەی
ئەتلێنەوە!!! لەوێ پارتەکان مەبەت دەسەڵات دارەکان واتە هەمووشت یاسا و ئابووری و سیاسی !!! هەمووشتن !!! ئەوە وای کردووە
ئازادی بەس بەووشە بمێنێ ئەگین گرنگترین داموودەزگای دەووڵەت کە دادگاوو یاسایە کە ڕێگری گەندەڵی و خراپەکاری تاکن
ئازاد نی یە بەڵکوو لەژێر ڕکێفی دەووڵەتە ئەویش واتە پارت !!! لەمیدیا کان هەرانیان کردووین بە ووڵاتی یاسا باوەڕ بکە ئەوەی
لای ئێمە بێ ڕێز بێ یاسایە ؟؟؟هەر لەتاک تا ئەگاتە کۆمەڵ وەک پێویست پابەندی نابن ...بازایش مەگەر ئاسمان بزانێ لەسەر چ
سیستەمێک ئەڕوات و بەرز بوونەوەو دابەزینی چۆنە !!! بەینی خۆمان بێ پارتەگەوورەکانیش ئەزانن!!!!!!!!
فەرهەنگ---- کاک تەنیا بمبوورە وا ئەڵێم بس من وای ئەبیم کە گلەیمان لە سنووری خۆی چووتەدەرێ و زەڕنەقووتە ئاسا بەس
دەم ئەکەینەوە بۆ دەسەڵات بیکات بە قووڕگماندا ؟؟!!!
تەنیا---- کاک نانۆ .. ئووف بمبوورە کاک فەرهەنگ بەڕێزت دەمێکە لە ئەڵمانیا ئەژیت ئایا دەووڵەتی ئەڵمانی واتە دەسەڵات
لەگەڵ هاووڵاتی یەکانی تەبان بەوو شێوەیەی ڕازیببن و بڵێن تەواو هەموو شتێکمان بۆ دابین کراوەو دەستان خۆش ؟؟؟ لەکاتێکدا
ئەوو خزمەت گووزاری یەی لە ئەڵمانیا هەیە بە 100 ساڵی تریش لای ئێمە ناکرێ !!!! دەسەڵات مادەم خۆی کردە برا گەوورەو
لەسەر کوورسی دانیشت !!! ئەوا ئەرکی سەر شانیەتی خزمەت و خزمەتگووزاریبکات ...
ئەمەش ناکرێ بە بەهانەی ئەوەی خەباتیان کردبێ ئیتر نابێ گلەی بکرێ و ناڕەزای دەربڕی خۆ کۆی کوورد بەژدار بووە لە ئازار و
مەینەتی کە داگیر کەر سەپانبووە سەر کوورد .
فەرهەنگ------ بەڕاستی هەندێ جار ترازان ئەبینم لەنێوان کووردەکانی تەراوو گەوو ناوەوەی کووردتان !!! ناحاڵی بوونێک !! کە
بۆتە هۆی گرژی و ناتەبای !!؟؟؟
تەنیا----- هەڵبەت وایە و تاانێکی گەوورەش دەرهەق بەکوورەکانی هەندەران ئەکرێ !!!!
فەرهەنگ------ تاوان !!!! مەبەستت چی یە لە تاوان ؟؟؟
فەرهەنگ------ هەڵبەت کوورد یەکێک بووە لە وو میلەتانەی بەدەگمەن خاکی جێ دێڵێ و هەردەم ... هەربۆیە لەدەرەوە کوورد
تازەبوو ... لەدوای شەی کەنداوی یەکەم و ڕاپەڕینی بەهاری 1991 کووردێکی زۆر ڕوویان کردە هەندەران کە زووربەی هەرە زۆری
گەنج بوون ... لەدوای ڕاپەڕین و ململانێی پارتەکان و دواتر شەڕی ناووخۆ کە باری ئابووری کووردستانی بەتەواوی شڵۆق تر کرد
ئەوو گەنجانە بوون سەربازی وون .. لەوێ لەبری خوێندن و خۆرووست کردن کەووتە ئیش کردن و توانیان پارسەنگێک لە ئابووری
کوردستان درووست بکەن ... بەدەگمەن ماڵێک ئەندامێکی لەدەرەوە نەبوو کە بوبوە هۆی بووژانەوەو دەرباز بوونی لە برسێتی و
قات و قڕی ئەوو سەردەمەی لەسەر پارەی گوومرگ شەڕیان ئەکرد و خەڵکیان زیاتر برسی ئەکرد ....
کە هەووری ڕەش وەلا چوو ... پارتەکانیش دانیان بە هەڵەی خۆیانادا و سەرکردەکانیان داوای لێبووردنیان لە میلەت کرد ..
کەسێکمان نەدی بڵێ ئەوو لاوانەی خەوونی خۆیان کووشت و گەنجێت خۆیان لە قاپ شتن و کرێکاری بردەسەر ...پیان بڵێ باشتان
کرد ... نەک ئەوە بگرە دژایەتی ئەکران بە هەڵهاتوو وە ترسنۆک لە قەڵەم دران و پێیان ووترا بۆ دوا کەوون کوا بڕوانامەی
خوێندن کوا زمان فێر بوون کوا تازە گەری !!! هەموو بیر چووەوە ... گەنجێک کە 10 ساڵ بە کرێکاری و قاپ شتن توانی خانەوادی
لە هەژاری دەرکات و بستێ خانوو بۆ خانەوادی دابین کات ..ئێستە بەراوورد ئەکرێ لەگەڵ قاچاخ چی سنووری ئێران و
فەرهوودچی باشوور و دز و گەندەڵ چی دام و دەزگاکانی دەووڵەت !!!! ئەگەر ئەم بە ئارەقەی ناوو چەوان و ناڕەەتی نامۆ بوون
چەند هەزار دۆلارێکی پێکەوە نابێ ... دزێک دێ و بە بلۆکێ دۆلار گاڵتەی پێ ئەکات .. ڕاستی وونە یاسا وونە ڕابووردووش بیر
چوووەوە و وەفاش بەس لە خەیاڵی عاشقاندا مایەوە...
فەرهەنگ----- بەداخەوە ئەوە ڕاستە کۆمەڵێ گەجی زۆر بوونە سووتەمەنی شەڕی ناوو خۆوو کۆمەڵێکیش بوونە سووتەمەنی نامۆ
بوون ... بەڵام خەنی لە خۆمان تەواو هاتن بۆ دەرەوە وا خەریکە نامێنێ ...ئیتر گەنج بیر لەوە ئەکاتەوە لە ووڵاتی خۆی خۆی
رووست کات ..
تەنیا------ بەخوا بمبوورە پێکەنینم دێ !!! منیش وام ئەووت تاگەڕامەوە باوەڕ بکە گەر سنوور واڵابکرێ گەنجی تیا نامێنێ هەمووی
دێ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-29 07:32:49)
لهسهر هێڵ نییه





......85.......
ئەوەی ای گرتووە و بەری لەوو لێشاوە گرتووە ئەوو پارە زۆرەی تێی ئەچێ !!!! کە بە 2 ساڵ ئیش کردن لە ئەوورووپا بۆت
کۆنارێەوە جا کەباسی بێهوودەی هاتن ئەکەیت و باری دانانی پەناهەندەی لەلایە ئەوو ووڵاتانەی جاران پێشوازیان لە کوورد
ئەکرد کە زۆر گۆڕاوەو بە هیچ شێوەیەک ئێستە پێیان قبووڵ نی یە !!!! باوەڕت پێناکەن !!! گەر بیشی کەن ئەوا هەر دێن!!
فەرهەنگ---- بەڕاستی جێی داخە گەر دەسەڵات چاوی ڕەحمی لێیان بێ ئەوو گەنجانە مایەی پێشکەووتن و سامانی ووڵاتن بەس
باروودۆخی سیاسی ناوو چەکە بە گشتی کارێ کی کردووە کە زۆر هەنگاوو نەنرێ
تەنیا----- باوەڕ بکە هاووڕێم ئەوو ووزەیەی لە گەنجا هەیە بە هەڵە بەگەڕ ئەخرێ !!! خەتاش هەمە لایەنەیە !!
فەرهەنگ----- ڕەنگە بێ ئیشی و بەتاڵەی هۆیەکیان بێ !! بەس گرنگ
تەنیا------ بێ ئیشی !!!!!!!! گەر کابرایەک لە بەنگلادیشەوە بێت و لە کووردستان ئیش بکات بۆ خەڵکی خۆی نابێ !!! بەڵام
ڕوویان نایەت!!!چوونک تاقەلایەن کە زۆر پێش کەووت وە بیناسازییەواتە بەکووردی خۆان کرێ کاری جا ئاغا چۆن ئەوو ئیشە
ئەکات فوول خۆی ئەگۆڕێ و دوو دوو کردوویەتی بە لا قەیدا !!!
فەرهەنگ----- ئەمە چی ؟؟؟ وا دوو هەڵی ئەگرێ ؟؟
تەنیا------- تەلەفۆنی دەستی (مۆبایل) !!!! جا مۆدێل مۆدێلی نووکە و مەسج و بلۆتۆسە !!! بڕۆ بڕوانە چ کارەساتە ڕیکۆدکردن و
رەسم گرتنی کچان و ئابڕوو بردنی خەڵک ئۆففففففففففففففففففففف ئەوەش ئازارێکی گەوورەیە هاووڕێ وا بۆ 10 ساڵ ئەچێ ئەوو
خزمەت گووزاری یە هاتووتە کووردستانەوە تازە بەتازە یاسای بۆ دا ئەنێن و سزای ئەوو کەساە ئەدەن کە سووکایەتی بە خەڵک
ئەکات لە ڕێی مۆبایلەوە !!!!! پاش ئەوەی بلۆتۆس بووە هۆی کووژرانی دەیان ئافرەت و ئازار دانی سەدان ئافرەت و سووکایەتی
کردن بە هەزاران کچی کوورد !!!!!
فەرهەگ------ هەڵبەت دانانی ئەوو جۆرە یاسایانە بۆ ووڵاتێک کە دیمووکرتی یەت مەشخەڵی بێ پێی ئەچێ .. چوونکە بەس
دەسەڵاتە دیکتاتۆری یەکان هەموو تێکیان خێرایە یاسا دانان کووشتن و بڕیار!!!!
تەنیا------ دیموکراسی !!!!! زۆر مان ماوە جارێ بەس ێی تێ بگەین !!! جا پەیڕەووی کەین !!!! هاووڕێم ئێستەش نیوەی کۆمەڵ وا
ئەزان دیمووکراسی واتە ئازادی و ڕێنە گرتن لە بیروو ڕات و هەڵس و کەووتت !!!!! وە هەرسێکی بەرەڵای لێ ئەبێتەوە نەک
ئازادی چوونکە لە دنیادا بەس شێت ئازادە ئەویش گەر خەڵک ئازار بات ئەیخەن شێتخانە!!!!! ئەگین مرۆڤ ئازاد نی یە بەڵکوو
یاسا و کەلتوور سنووری بۆ دا ئەنێ کە نی بڕێ ... واتە بەس لە سنووری خۆتا ئازادی .... نەک سووکایەتی بەخەڵک کەی بەناوی
ئەوەی ئازادی !!!!!! وەک زووربەی ڕەخنە گرانی ڕۆژنامە ئەلکترۆنی یەکان کە جوێن و ڕووشاندن بە پاساوی ئەوەی دنیا ئازادی
یە بەکار دێنن !!! ئەمەئەوان !!! جا خەڵکی سادە ئەبێ چۆن بێ ....ئەمە شتێکم بیر ئەخاتەوە کاتێ سەرەتا هاتین لە خانوویەک
دا بوین چاوەڕێی قاچاخ چی بووین بەڕێ مان بکات ...خێزانێکی مەسیحیمان لە گەڵدابوو خەڵکی عەین کاوەی هەوولێر بوون
خێزانە کەم خەریکی شتنی جلی (ماکوان)ی کووڕم بوو... ماکوانی لای من جێهێشتبوو بە ڵام بۆم دابین نەدەکرا هەر دەگریا و
داوای دایکی دەکرد ....کاک (سەڵاح) لەوو لاوە ڕاکشابوو ماکوان نازانم چۆن (سەڵیێک کە بەزنجیرێکی ئاڵتوونەوە بوو) لە ملی
ڕایکێشابوو ە بەر باریکی زنجیرەکە بچڕاندبووی و سەڵیبەکەی بەدەستەوە بوو یاری پێ دەکرد !!! دوای هەستم ب شتێک کرد
بەدەستی یەوە !!! کەسەیرم کرد خێرا ێم سەند ترسان قووتی بدات لەم کاتە دا کاک (سەڵاح) بەخەبەر هات من ب ماکوانم ئەووت
(کووڕم ئەوە پیسە (قخەیە) نەی کەیت بەدەمتا) هەر چەندە زۆری پێ ناخۆش بوو بەڵام زۆر بە هێمنی و بەڕێزەوە پێی ووتم
سەڵاح------- کاک نالی ئەزانم مەبەستت ئەوە نی یە کە ئاینمان ئیهانە کەی ... بەڵام هەن کە ئەوو ڕەفارە بە هەڵە وەر ئەگرن
تانیا----- وای تووخوا بمبوورەبەخوا نەک مەبەستم اینتان نی یە بەڵکو بە هیچ شێوەیەک حەدی ئەوەم نی یە کە پێغەمبەرێکی
یەزدان لە کە دار کەم .... بەڵام بم بوورە وا ئەڵێم ئەوە درووست کراوی مرۆڤە و ئەکرێ پیغەمبەرێکی تیا بەرجەستە بکەیت ؟؟
سەڵاح------ تا نەکەوینە گفتووگۆی ئەوەی 1400 ساڵە لە ئارادایە و ئێمەی نەشارەزا لەوو بوارە هەڵە نە کەین ... من پرسیارێکت
لێ دەکەم دڵنیام وەڵامت پرسیاری هەردووکمان ئەداتەوە،
تەنیا------ فەرموو !!!!!!
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-29 15:36:52)
لهسهر هێڵ نییه





......86.......
سەڵاح---- کاک تەنیا ماوە ماوە ئەتبینم وێنەیەک دەر ئەهێنی و کەمێک تێی ئەڕوانی و خەیاڵێکی قوڵ ئەتباتەوە .. کەلێم پرسیت
خاوەنی ئەوو کەسە کێ یە ووتت دایکمە کە خۆشەویسترین بوونەوەرە لام ... منیش لە گەڵتام کەس ناتوانی جێی خۆشەویستی
دایک بگرێتەوە... بەڵام ئەوو وێنەیە دایکت نی یە بەڵکوو دەست کردی مرۆڤە وەک سەلیبەکەی من بەڵام هەر یەکەمان
خۆشەویستێکی خۆی تیا بەدی ئەکات ؟؟؟؟
تەنیا---- ئافەرین و زۆر ڕاستە ... دووبارە بمبوورە و دڵنیابە هیچ مەبەستێکی شاراوەم لەبوو لە پشت ئەوو ڕەفتارەوە.
سەڵاح---- دڵنیام برام .
فەرهەنگ------ زۆر جوانە و ڕاستە ئازادی واتە یەکتر قبووڵ کردن نەک پێشێل کردنی یەکتر .... ئەی کۆنتاکت ماوە لە گەڵ کاک
سەڵاح؟؟؟ یان وەک زۆربەی خەڵک کە بینیمان و بیر چوونەوە ؟؟؟
تەنیا----- بەداخەوە کۆچی دوای کرد !!!! زۆر کەسێکی بەڕێز بوو کە شایەنی ئەوەبوو ناوی هاووڕێ یەکی بەڕێزی لێ بنێیت.
فەرهەنگ------- زۆر بەداخەوە .. بە کارەسات بوو یان نەخۆشی ؟؟؟ گەر سنوور بڕین نەبێ؟؟؟
تەنیا----- نا هاووڕێم ئاسای یە هەڵبەت بە کارەسات بوو.... دووهەفتەی تەواو لە ماڵێکدا بوین تا قچاخچی یەکە بەلەمی دابین
کرد بۆ پەڕینەوە بۆ بەشی یۆنان .... تازە چووبە ژیانی هووسەر گیری یەوە خێزانە کەی خۆی ئاسای هێمن و بە ڕێز بوو ..
بەهەردووکیان دایم خەریکی ماکوان بوون و یاریان لە گەڵ دەکرد پێ یاەوە دیار بوو کە زۆر حەز بە منداڵ درووست کردن ئەکەن
ئەوەندەی تێگەشتبووم کۆمەڵێ خزمی زۆریان لە ئەمەریک بو لە ناویاندا دوو برای کاک سەڵاح کە نیاز و پیلانی ئەوێ یان بوو
قاچاخ چی یەکەمان بادینی بوو هەر چەندە دوای دەر کەووت ئەوو ئەندامێکی بچکۆلەی لەوو تۆڕی بازرگانی کردنە بە ژیانی
مرۆڤ....بەیانی یەکی زوو هات بۆ لامان .
سعید----- پس مام خۆتان ئامادەکەن ئێوارە ئەکەوینە ڕێ ... بەڵام بەس شتی پێویست بێنن چوونکە خاوەن بۆتەکە قبووڵ ناکات
زیادە لە گە خۆتانا بێنن!!!! ئەوەش شرووی خەوە بۆ کووڕە کەت با تا لە ئاوی توورکیا دەرباز ئەبن دڵنیا بین کە ناگری و ەشفمان
ناکات چوونکە بەشەوو دەگ ئەڕوات !!!
تەنیا------ زۆر چاکە برام ... ئەی ئە شرووبە بەتوورکی لێی نووسراوە دڵنیایت هی خەوەو بۆ منداڵی دووساڵە ئەبێت ؟؟؟
سعید------- بۆ ئەوەی شرووبی خەوو بێ دڵیام ... بۆ ئەوی تر نازانم بەڵام من بە (وەجیه ئابی)م وت ئەوو کڕی وویەتی .. خەمت
نەبێ... ئەوە ئیشی یەکەم جاری نی یە .. دەی پس مام ن ئەڕۆم کاک سەڵاح کەهەستا تێی گەیەنە .
تەنیا------ زۆر چاکە ... بەسەر چاوو تا ئێوارە.
خۆمان کۆکردەوە و چاوەڕێ بوین بێن بە دوامان دا ... دەمەوو ئێوارە بە پاسێکی بچووک هاتن بە دوامان دا کە چەند کەسێکی
تیابوو ... بە ئێمەوە 7 کەس بووین بە بێ ماکوانی کووڕم ... نیووسەعاتێک ڕۆشت دواتر لای دایە سەر ڕێگایەک کە بەرەوو
بەحرەکە ئەی بردین ... دنیا هێشتا تاریک نەبوو بوو گەشتینە ئەوێ دابەزین و چەند کابینەیەکی چۆڵی لێ بوو خۆمان دایە پەنا
یەکێک لەوو کابینانە کە بەس لە هاویندا ئەکرایەوە بۆ گەشتیاران .... ئەوەندی پێنەچوو کۆمەڵێکی تر پەیدا بوون تا دنیا تاریک
بوو هەموو بوینە 40 کەس !!!! سعید هەرزوو ەجێی هێشتین و تەسلیمی کابرایەکی توورکی کردین کە بە لایت هەر خەریکی
ئیشارەت دان بوو بۆ ناوو بەحرەکە .. لە ناوو جەرگەی بەحرەکەوە وەڵامی وەرگرت بەلەم دەر کەووت بەئێمەی ووت دەی بۆ سەر
ئاوەکە .. بەلەم نزیک بوەوە چوونکە تاریک بوو سیمای جوان دیر نەبوو بەڵام لە بچووکە کان بوو هەروەها بەدەنگی ماتۆڕەکەیا
زۆر کۆن بوو !!!! سەرکەووتین بەوو حاڵەی جێ یکمان دەست کەووت مردین چوونکە کە سەر کەووتین دەر کەوو زۆر لەوە بچووکترە
کە 40 کەس بگرێ بێ لە دوانە کەی بەڕێ وەیان ئەبرد.... ڕاستی یەکەی من زانیری ئەوو ڕێگایەم نەبوو بۆیە بوونی ئەوو
دووکسەی کە لەوان بوو دڵنەوای ئەامێ چوونکە گەر مەترسی تیابێ بۆ ئەوانیشە .... ماکوان کەووتبووە جووڵەوو دەنگی
بەحرەکەوو چرپەچرپی ئەوانەی ناوو بەلەمەکە هەراسانی کردبوو .... لە کەنار چەند سەد مەترێک دوور کەووتنەوە زۆر ئاسای
بوو بێ لە ناڕەحەتی ونی دانیشتنمان .... من شرووبەکەم دابووە (تەنکە) تا لە کاتی پێویست بیداتە ماکوان بەڵام نازانم بۆ زۆر بە
گوومان بووم لێی بۆیە لێم وەر گرت و خستمە بەحرەکەوە بە دزی یەوە تا خۆم لەوو گومانە دەر باز کەم .... لەناکاوو ئەوو دوانە
لە گەڵ یەکێکدا بوو بە دەنگە دەنگیان و گەشتە ئەوەی تۆزێکیشیان تێسرەواند !!!!!! هەر بەوەوە نەوەستان یەکێکیان دەمانچەی
پێ بوو دەری هانی و خستی یە سەر سەری هەموو ساکابوون و کەس ورتەی لێ وە نەئەهات خێزانی کاک سەڵاح هاووڕێی توورمانی
هەبوو لە هەوولێر بۆیە شتێک تێ ئەگەشت ... بە چرپەوتی ئەوە باسی پارە ئەکەن کە گوایە ئەم کەسە لە بەلەمەکەیا پارە
تەسلیم ئەکات و ئێستا ئەڵێ کە گەشتم ئەیدەم ..... ئێمە لە گوێ گرتندا بووین لە خێزانی کاک سەڵاح هاوارێک کراوو وەک
کەسێک هەڵدەنە ئاوە کەوە!!!! ئا ئا کارایان فڕێدایە بەحرەکەوە و هێزیان دایە ماتۆڕوو بەرەوو قووڵای دەریا کەووتنە ڕێ
هەڵبەت ترسێکی زۆر لە هەموومان نیشتبوو لەوو ڕەفتارە ئیتر نازانم کابر خنکا یان توانی بە مەلەوانی بگاتەوە کەنار؟؟؟
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-30 08:46:12)
لهسهر هێڵ نییه





.....87..... )r(
ڕاستە درەیا هێمن و لە چاوو ئەوەی پایز بوو سارد نەبوو..... بەڵام لەبەر بچووکی بەلەمەکە و زۆری سەرنشینی ترسێكێ لای
هەموان درووست کردبوو.... تا دەهات ڕووناکی گڵۆپەکانی کەناری توورکیا کز تر دەبوو تا وای لێ هات هەرچواردەوور ئەتڕوانی
ئاوو بوو ....ماکوانم لە باوەش نابوو بە هەوو دەست خەریکی بووم و یاریم لەگەڵ دەکرد تا نەگری !!! بەڵام چوونکە ئێمە نزیکی
ماتۆڕی بەەلەمەکە بووین فایەی نەبوو دەستی بە گریانێک کرد ژیر نەدەبووەوە کابرا لە پێشەوە کردی بە هەرا من توورکیم نە
ئەزانی بەڵام هەستم ئەکرد ووشەی ناشیرین بەکار دێنێ خۆم پێ نەگیرا و هاوارێک لێ کرد منیش هەندێ شتم ووت باوەڕ بکە
نازانم چی بوو بەڵام لە بەر مندڵە کە ئاگام لە خۆم نە مابوو ..
سەڵاح----- کاک تەنیا تکات لێ دەکەم دان بەخۆتا بگرە ئەوانە مافیان و زۆر بێ ئەدەبن بەچاوی خۆت نەت دی کابرای هەڵدایە
ئاوە کەوە !!!! تۆ بە تەنیا نیت ئەوو ژن و منداڵە لە تۆ بەرپرسە شتێکت لێ بێ ئەوان چی بکەن دان بەخۆتا بگرە تکایە؟
تەنیا---- ئاخخخخ ڕاست ئەکەیت برام بەس نابینی هەڵە ئەکات ؟؟؟!!!!
سەڵاح---- برام ئەوە وەک سەگ وایە ... دەریا بەدمی سەگ پیس نابێ ...
تەنیا----- تەنکە گیان کوا شروبی خەوە کە با تۆزێکی بەمێ؟؟
تەنکە----- ئەی بەخۆت نەبوو ؟؟؟ بەس مەی دەێ خوا ئەزانێ ئەوە چی یە؟؟!!!
تەنیا----- ئەها وایە خوایە چیم لێ کرد ؟؟؟؟؟
زۆر گەڕام بۆی بەس دوای بیرم کەووتەوە کە فڕێم دا وە.... خوایەچۆن تووش بووم ئێستە من چی بکەم ؟؟ بە نەعلت بی هەندران
هەزار جاریش خۆم ... کە بیرم لە مەینەتی و ناخۆشی یە کردەوە ئاخخخخخ تووکێکی بێ شەرفیش بێتە ئاغا بەسەر تەوەو
دەسەڵات نەبێ ئوفففففففففف
ژنێک----- برام ئەوو شرووبەی تۆزێ بەرێ منیش منداڵە کەم بەوە خواند
تەنیا---- ئۆ ماڵت ئاوبێ .... باوەڕ ئەکەیت لە سەغڵەتی خۆمان ئاگامان لە دنیا نەماوە !!! وام زانی بەس ئێمەی تیاین منداڵیان
پێ بێ ؟؟؟؟ بەڵام ئەم شرووبە هی خەوە ؟؟؟؟ کووڕەەم 2 ساڵە بۆ ئەبێ ؟؟؟
ژنێک----- برام منیش منداڵەکەم هەر تۆزێ لە وەی تۆ گەوورەترە .... بەخوا کابرا دینێ مێردەکەم داوای لێ کرد ... ئێمە
توورکمانی کەرکووکین لێین تێ ئەگەین ..
تەنکە------ ئەوە ئەوو وورتە وورتەت لە چی یە لە گەڵ ئەوو ژنە ؟؟؟
تەنیا------ ههههه ناشێ لەم وەزعە جواەماندا دڵمان لێ پیس کەیت؟؟؟
تەنکە------- دڵ پیسی چی بۆ دڵ ماوە بەخوا خەریکە زیە ئەکەم .!!!!! بەڕاست چی ئەڵێ؟؟
تەنیا------ گیانی من ئەوەندەمان نەماوەو ئەگەینە یەکەم دوورگەی یۆنانی خەمت نەبێ .... ئەوو خێزانێکی توورکمنن منداڵیان
پێ یە وەک ئێمە ... شرووبی دامێ بیدەمە ماکوان ....
تەنکە------- نەکەی خوا ئەزانێ چی تیایە !!!!
تەنیا------ گیانی من ئەوە نی یە داویانە بە منداڵە کەیان !!! ئەوەنە واس واس مەبە
بەڕاستی منیش خەمم بوو بەس چارم نەبوو ئەەندە گریا خەریک بوو لە تاوا دڵم ئەوەستا ..... منیش هەموو گیانم ئەلەزی لە
ترسا بەس لەبەردەم تەنکە خۆم وادەر نەدخست نەوەک یاتر بترسێ!!!
کاک سەڵاح ماکوانی خستە کۆشی یەوە تا تۆزێ بحەوێمەوە .... هەر لە سەر قاپی شرووبەکە دوو جار کرد بەدمیا .... کاک سەڵاح
سەڵێب و زنجیرەکەی دەر هێنا و دایە دەستی تا خۆی پێوە خەریک کات و ڕوانی یە من و ووتی
سەڵاح------ برام خەمت نەبێ نایەڵم بیبات بۆ دەمی!!!
تەنیا----- نا خەمم نی یەلای تۆ ... لە خوا بەزیاد ێ هێمن بووەوە... بەخوا بەردەوام بوایە دڵم ئەوەستا ئەوەندە پەرێشان بووم
کە گوێم لە گریانی ئەبوو ...
لە ناکاوو کەش و هەوا گۆڕا و نمە نمە باران ئەباری و شەپۆلە کانیش تا دەهات زیای دەکرد !!! ئەوەی خەوو تبوو هەستاوو بوو
بەهاوار !!! وەک پەڕی باڵنەمان لێهات بەدەم ڕەشباوە .. شەپۆل ئەیبردینە نیوەی ئاسمان و ئەیداینەوە بە ئاوە کەدا وا هەستت
ئەکرد خەریکە لە هەوور نزیک ئەبیتەو ن باوەشم بە تەنکەیا کردبوو لەوو هەرایەشدا ماکوان کەوو تبووە لای کاک سەڵاح بەس
کەس لەجێی خۆینەمابوو ئەوەندە ئەم سەروو ئەوو سەری پێکردین ئەم شەپۆلە تووڕانە !!! هاوارم کرد لە کاک سەڵاح باش بوو
دڵنیای کردم کە ماکوان لای ئەوە بەڵام تەنکە کردبووی بە هەرا
تەنکە----- کوا کووڕەکەم ؟؟؟؟ تەنیا چیت لێ کرد ب گوێم لە دەنگی نی یە ؟؟؟
تەنیا ------ لای کاک سڵاحە خەمت نەبێ
تەنکە------ کووڕەکەم ئەوێ چۆن خەمم نی یە ئەزانم ئاگات لێی نەبووەو کەوو تۆتە ئاوە کەوە کوا ؟؟
تەنیا----- ژنەکە هەڵ مەسە ئەوە شێت بوویت ئاوی چی ئەوە خەریە تۆ ئەکەویتە ئاوە کەوە!!!!
قەت تەنکەم بەوو شێوەیە نەدیبوو هەموو دەم و چاوومی ڕنی بووەوە خەریک بوو خۆی هەڵ ئەدایە ئاوە کەوە
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-30 15:19:47)
لهسهر هێڵ نییه





....88....
هێندەی نەبرد ماتۆڕی بەلەمەکەش لە کار کەووت !!! ئەووسا دراما دەستی پێ کرد !!!بەلەم پڕ بو لە ئاوو هەر کەس لجێی خۆی
ئەوەی ئکەووتە بەردەستی بەکاری ئەهێنا بۆ ئاوو دەرکردن... من زۆر هەووڵم دا خۆم بگەیەنمە کاک سەڵاح تا ماکوانی لێ وەر
گرم بەڵام نەت ئەتوانی لە جێی خۆت هەستی بەلەم وەک پەڕی باڵندەی لێهاتبوو بەدەم ڕەشەباوە !!! ڕووناکی گڵۆپەکانی
دوورگەیەکی یۆنانی دەر کەووتبوو بەڵام چوونکە ماتۆڕی بەلەم لەکار کەووتبوو درابووینە ڕەحمەتی شەپۆل کە بە ئارەزووی خۆی
ڕاست و چەپی پێ ئەکردین !!!! پێشتر کابرا هەر هاوارهاواری بوو بەڵام لە پڕ دەنگی نەما نە خۆی نە هاووڕێ کەی !!! وەک ئەوەی
تاقە چارە بۆ ئەم نەهامەتی یە بەس هاواری فریا کەووتن بێ وا بوو چوونکە چاری تر نەما !!! بە ئوومێدی ئەوەی گوێ یان لێ مان
بێ !!! تەنکە ئەوەندەی هاواری بەسەرما کردبو وە خۆی ڕاسپساندبوو ماندوو شەکەت بەحاڵ دەنگی دەر ئەهات کە بەس هاواری
ماکوانی ئەکرد ... چەند دڵ تەنگ بووم بە حاڵی ئەوندەش خۆش حاڵ کە وازی لێهێنام تا ئاگام لێی بێ
هەستت ئەکرد دنیا بەرەوو ڕووناک بوونەوە ئەچێ ... بەڵام باران و باو و ئەم سەر و ئەوو سەری شەپۆل تا دەهات زیادی ئەکرد .
هاواری ئەوو خەڵکەش هێدی هێدی بەرەوو تەسلیم بوون ئەچوو لە گەڵ گریان و بانگ کردنی خۆشەویستان .. بەتایبەتی کە یەکەم
کەس شەپۆل ڕای کێشا بۆ ناوو دەریا .. کووڕێکی لاوو بوو کە لەوە ئەچوو مەلە نەزانێ چوونکە هەرچەندە چاکەتی ڕگارکەرمان
لەبەردابوو لەخنکان واتە سەر ئاوو ئەکەوی و ئەگەر هەووڵ بدەی ڕەنگە بگەیتەوە بە بەلە مەکە بەڵام چەند جارێ هاواری کرد بۆ
مان و ئیتر دەنگی نەما !!!! ئەوو لاوە یەکەم قووربانی بوو کە هەموومانی دڵنیاکرد کە واین لە باوەشی مەرگا ...تووند دەستی
تەنکە گرتبوو لە لایەکیشەوە ئەم ویست خۆم بگەیەنمە ماکوان چوونکە دەنگی نەبوو دڵم هەزاروو یەک گوومانی لام درووست
ئەکرد !!! یەکێکیان ئەوە بوو کە ڕەنگە پەڕێبێ بۆ ناوو ئاوەکە بەس کاک سەڵاح ڕاستیم پێ نەڵێ !!! بەڵام نەشم ئەوێرا دەست لە
تەنکە بردەم چوونکە نیمچە بووراوەیەکی لێ هاتبوو وە هۆشی ئەوەی نە بوو کە تووند خۆی بگرێ !!! لەم مل ملانێ یەدابووم
شەۆلێکی گەوورە بەلەماکەی برد بە حەوادا و دای ئە ئاوەکەدا چەند کەسێ کەووتە ئاوە کە کە یەکێکیان خێزانەکەی کاک سەڵاح
بوو کە بە زمانی خۆیان هەر هاواری بوو بۆی !!!! بەڕاستی بەردی ئەکردە ئاوو ئەوو دیمەنە !!! بەڕاستی ئەوەندە بێ دەسەڵات
بووین هەر یەکەلەجێی خۆی چاوەڕێی شەپۆلی داهاتووی ئەکرد بیبات لە گەڵ خۆی !!! تەواو دەرفەت نەماو مەرگیش لێت ناگەڕێ
تا یەک یەک نەیان بات لە گەڵ خۆی .... من نزیکی ماتۆڕە کە بووم سیمێکی پێوە بۆ کە بۆ ئیش پێکردن بە کار ئەهێنرا لە گەڵ
قایشی پانتۆڵەکەم تووند گرێم داو لە ئەڵقەی چاکەتی تەنکەم هەڵکێشا تا ئەگەر کەووتە ئاوەکەشەوە لە بەلەمەکە دوور
نەکەوێتەوە......دڵنیا بووم کە تەنکە لە بەلەمەکە دوور ناکەوێتەوەکەووتمە ئوەی خۆم بگەیەنمە کاک سەڵاح لە ناو سکی بەلەەکە
چەند کەسێک ترس کردبوونی یە تەرم هیچ نە ئەجووڵن بەس بە هەناسەیاندا ئەت زانی زیندوون !!!! زۆر دوور نە کەووتمەوە لە
تەنکە شەپۆلێک هات وەک ئەوەی ڕقێکی گەوورەی پێبێ و ئەیەوێ پێمان بڕێژێ وابوو بەلەمی لە گەڵ خۆی بەرز کردەوە بەڵام ئەم
جارەیان هەر بە حەواوە بەلەم وەر چەخاوو قڵپ بووەوە .
چەند چرکەیەکی ویست تا بزانم چی ڕوویداو خۆم کۆ بکەمەوەهەرچەندە من هەر لە منداڵی یەوە مەلەوانم بەڵام دووژمنت زۆر لە
خۆت بەهێزترە بۆیە تاقە سوودی مەلەوانی لەوو ساتەدا بەس ئەوە بوو کە ڕەنگە خنکاندنت تۆزێ دواخات و خەفەتی مردنی
ئەوانی تر لە بەر چاووت بکات بەدڵدا .... من ئەوەی زۆر گرنگ بوو زتەنکە بوو خۆم گەیاندە بەلەەکە کە سەرەوو خوار بوبو ژێری
ڕووی کردبووە ئاسمان چەن کەسێ خۆیان پێوە گرتبوو یەکێکیان تەنکە بوو چوومە لای
تەنیا----- تەنکە گیان جوان دەستت بگرە نزیکین لە کەنا
تەنکە------ ماکوان ماکوان
تەنیا------ تووند دەست بگرە ئەچم ئەی هێنم ......
...................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-30 20:27:02)
لهسهر هێڵ نییه





....89.....
ئەووم لای بەلەمەکە جێ هێشت و کەووتمە گەڕان بەدوای ماکوانا !!!! لەلایەکەوە دڵنیا بووم کە نەماوەو ئاستەمە توانیبێتی لەم
کارەساتەی منی باووک و حەزی دایکی تێماخستبێ دەرباز بووبێ!!! ڕەنگە ئەوو دڵنیای یە بوبێ لەلام کە بەر لەوو فریای تەنکە
کەووتم !!! بەڵام ئاواش وەک ئەوەی پم قبووڵ نەبووبێ ئەوو ڕاستی یە وابوو وەک شێت کەوو تبومە گەڕان و هار کردن !!! لە هەر
چوار لاە هاوار و گریان و پاڕانەوە بوو !!! نەت ئەزانی فریای کێ کەوی !!! بەتایبەتی منی باووک کە خەیاڵی کووڕەکەی هەموو
شتێکی لێ زەووت کردووە.!!!! زووربەی زۆریان لەبەر نەشارەزای یان کەم پارەی چاکەتی فریا کەووتن لە خنکاندیان هی ئەم
جۆرە ارستانە نەبوو بەڵکوو بۆ ملەوانگەی ئاسای درووست کرابوو !!! بۆیە هەر زوو دڕا لەبەریانداوو دەریا لووشی دان و دوای چەند
دەقەیەک فڕێی دانەوە دەرێ و بوونە تەرمێکی بێ ڕووح بەسەر ئاوەکەوە کە شەپۆلەکان ئەی هێنان و ئەی بردن و هەندێ جاریش
ئەیکێشان بە زیندووە کاندا ..... من لە گەڕان بووم و هەر شتێکم بەسەر ئاوەکەوە بدیایە بۆی ئەچووم و ئەم پشکنی!!
لە پڕ یەکێک قاچی گرتموو لە گەڵ خوای ڕای کێشام بۆ ژێر ئاوەکە !!!! هەووڵم دا خۆمم بەوەوە سەر ئاوو خستەوە سەرە تا ویستم
خۆممی لێدەرباز کەم !!! چوونکە زۆر پەشۆکابوومەلەشی نەدەزانی بۆیە ئەترسام منش بخنکێنێ لە گەڵ خۆی !!! بەس کە زانیم
ئافرەتە و ئەوەکەی شەووبوو کە شرووبە کەی دامێ (ژنە توورکمان )ە کە .... سارد بوومەوە و پێم ووت
تەنیا------ تۆ خانم هێمن بە من ڕزگارت ئەکەم !!!! بەس وابکەیت منیش ژێرئاوو ئەخەیت!!! خۆت شل کەوو من ئەتگرم و دەستت
مەجوڵێنە بەس هەووڵ بە قاچە کانت بەکار بێنە
ژنەکە----- تووخوا فریام کەوە ؟؟؟ منداڵە کەم خنکا و پیاوەکەم دیار نی یە !!!! بەس تۆ و خوا شک ئەبم
تەنیا------ وەک ووتم ئا ئاوا سەرت ڕێ کە !!! ئاوەکە سوێرە واتە بەئاسانی نووقم نابی گەر هێمن بی !!!
ژنەم گەیانەوە لای بەلامەکە بەڵام تەنکە لەبەشی پشتەوە بوو نەم ئەدی هاوارێکم لێ کرد بەڵام وەڵام نەبوو ژنەم جێهێشت و
هەووڵم دا بچمەوە بەشی ئەوو دیوو !!! تەنکە نەبوو !!!!!!!!!!! هەر ماتۆڕەکە لێ بوو بوەوە!!!! هاوارم بۆ کرد بەس وەڵام نەبوو !
دنیا ڕووناک بوو بوو دوو بەلەمی پۆلیسی یۆنانی لە نزیکی بەلە مە کە بوون خەریکی ڕزگار کردنی زیندووە کان و هەڵ گرتنەوەی
تەرمە کان بوون !!! لەو کاتەیا لە دووری 100 مەترێکەوە پەڕۆیەکی سپیم بەر چاوو کەووت کە نازانم چۆن تەنکم بیر چوەوە و
دڵنیا بووم ماکوانە !!!چوونکە دەمێک بوو لە ئاوە کەدابووم و ساردیش بوو بەرە بەرە پلەی گەرما لەلەشما دائەبەزی و هەستم بە
گێژی ئەکەرد ... بەس کۆڵم نەدا و بەرەوو شتە سپی یەکە چووم ... خۆم گەیاندێ تەرمی کاک سەڵاح بوو کە لەوە ئەچوو سەری بەر
شتێکی ڕەق کەوو تبێ وابوو چوونکە خوێنێکی زۆری لێ ئەڕۆی لەسەری !!! ماکوان بوو کە بە دەستێکی بە سنگی یەوە گرتبووی !!
بەڵام کووڕەکەشم بووبوە جەستەیەکی بێ ڕووح !! نەم ویست باوەڕ بکەم چوونکە ئەت ووت خەوو تووە
تەنیا------ کووڕم هەستە بابە هات !!! کووڕم بەسە خەوو دایە بێ تاقەتی تۆیە با بچین بۆ لای !!!!
دەستم هێنا بەدەم و چاویدا دەت ووت بەفرە هێندە سارد !!!! بەڵام لە سنگی تەرمەکەی کاک سەڵاح نە ئەبوەوە وەک ئەوەی
یەکیانگرتبێ و پێکەوە بڕیاریان دابێ یەکتر جێ نەهێڵن !!! نەشم ئەوێرا زۆر هێزی بەمێ چوونکە ماکوانم زۆر ناسک بوو منداڵێکی
دووساڵ بەرگەی ڕاکێشانی وا ناگرێ و ئەترسام شوێنێکی بشکێنم!!! لە کاتی هەووڵ دانا سەلیبەکەی کاک سڵاح هات بەدستمەوە
کە لەنێوان دەستە بچووکە کانی دای نابوو !!!!! قەیرێ بە تەنیشتی یەوە وەستام تێر تێر ماچم کرد وەک ئەوەی لە ویزگەبم و بۆ
سەفەرێ بەڕێی کەم وابوو ... کۆڵیشم دا لە جیاکردنەوەی لە تەرمەکە !! چوونکە ێزم تیانەما چاووم تارمای ئەبینی و هندێ
جاریش تاریک دا ئەهات بەر چاووم.. دەستە بچکۆلە سڕبووەکەیم گرتبوو
تەنکە----- تەنیا گیان لەسەر ڕێکەووتنی خۆمان کچ بوایە من ناووم ئەنا .. بەڵام ئاسمان ویست وابوو کووڕێکی جوانی وەک تۆمان
باتێ ... دەی ناوو نانی لە سەر تۆیە؟؟
تانیا------ زۆر چاکە کووڕە جوانە کەی بابە ناوو ئەنێم ماکوان لەسەر ناوی خاڵی ... تا وەک خاڵی پێژمەرگەیەکی ئازاوو نیشتمان
پروەر دەرچێ... چۆنە تەنکە گیان؟؟
تەنکە----- زۆر ناوێکی خۆشە ... وەک باوکی جوان و لە ئازایەتی دا لە خاڵی بکات.. لە عاقڵیشا ئحم ئحم لە دایکی ههههههه
تەنیا----- جا وەک دایکی عاقڵ بێ کەواتە خوا خۆشی ویستووم .
لە ناکاوو ڕووناکی یەک لە چاووم دراوو وەک ئەوەی یەکێک پێڵووی چاووم بکاتوە وابوو بە جوانی نەم ئەدی بەس بە پێی وێنە
لێڵەکانی ئەم دی چەند کەسێ لە دەوورم بوون و بەزمانێکی بیانی قسەیان ئەکرد
............
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-31 07:48:58)
لهسهر هێڵ نییه





......90......
دایکی تەنیا----- کووڕم ئەووکچەت هانی بێ ئەوەی ئێمە ڕەزامەندی مان لەسەر بێ !!!!
تەنیا------- دایکە گیان کەواتە ئەگەر هەژار بیت نابێ خۆشەویستی بکەیت؟؟؟؟ من و تەنکە یەکترمان خۆش ئەوێ من کرم بە
دەووڵەمەندیانەوە نی یە هەر یەکەم ڕۆژ بە تەنکەم ووتوەمن هەژارم ناتوانم هەندێ شت هەیە کە کچ خوی پێوە ئەبینێ کە
هاووسەری دواڕۆژی بۆی بکات بۆت بکەم.... بەڵام هەووڵ ئەدەم بەختەوەرت کەم ..
دایکی تەنیا------ ئاخر کووڕم ڕێزدار نابی لایان چونکە هەست ئەکەن پێویستت پێ یانە هەردەم!! واتە وەک سواڵ کەر ئەڕوننە
ئێمە نابینی لەوەتەی زەواجت کردوە ماڵی باوکی چەند ار سەدانی ئمەیان کردووە !!! براگەورەکەشی لەوو لاوە چوار پێنج ساڵک
بەو شاخەوە بووە ئیتر وا ئەزانێ کووردستان مووڵکی باووکی یەتی و ئەوو ڕزگاری کردووە!!!! وەک ئەوەی ئەوو خەڵکەی ماڵ و
سامان و تەمەنی فەووتان لە بەر کووردایەتی هیچ نین!!!! بەس ئەوو ساڵانەی نەفی کرابوین بۆ خوارووی عیراق ڕۆژێکی بەقەت
هەموو ساڵە کانی کاکە ماکوانتە!!!!
تەنیا----- چی یە دایە گیان ئەڵێی من کووڕی ئەوانم نەک هی تۆ وا قسەم لە گەڵ ئەکیت؟؟!!
دایکی تەنیا----- کووڕی من بویت ئەوو سا !!!! بەس کە کچی ئەوانت هانی و ڕازی بویت لە خانوی کچیاندا دانیشی و مەجلسیان
بەر نەدەی !!!! ئەوە کووڕی ئەوانی!!!! تۆ ئەزانی ئێمە هەژارین ئەوو سا بەتۆوە باری ئابووریمان باش وو بەس ئێستە وا بزانم
خانمە کەت هانت ئەدا کە یارمەتیمن نەدەی؟؟
تەنیا------ ئاخخخخ کە ڕقم لە ووشەی هەژاری یە !! دایە هەژارین بەس خۆ کەرامەتمان هەیە دەووڵەمەندیشین لەوەدا بۆ
واهەست ئەکەیت کەمن شتیان لێ قبووڵ ئەکەم و تەنازوول ئەکەم !!! من وا نیم و واشنابم !! ئەزانم تووڕەی چوونکە باسی
سەفەرم کرد !
دایکی تەنیا------ دایک هەیە بە دوور کەووتەەی کووڕی دڵ خۆش بێ !!! ئەوان ئەیانەوێ بەتەواوی تۆ لە ئێمە کەن
تەنیا----- دایە گیان دڵنیابە گەر پارەشم بۆ خەرج بکەن ئەیانمەوە من لەوو کەسانە نیم .. بەڵام لێرە ناتوان خۆم بنیاد بنێم
دەرفەت و بۆم هەڵ کەووتووە لەوێ هەم خۆم درووست ئەکەم هەم یارمەتی ئێوەش ئەدەم... گەر ئەوەم قبووڵ بکردایە یارمەتی
ئێوەم ئەیا ئێستە بەڵام لەدەرەوە مووچەکەم هیچی بەهی خۆمی نازانم .... ئەزانی وام لێ ئەکەیت ڕەش بین بم !!! بۆ دایە گیان
دەرگاکانم لەسەر دا ئەخەیت !! لێم گەڕێ خەوو ببینم .. بۆ ماڵی خەزوورم دێن بەخێر بێن نایەن ئاخیان بۆ هەڵ ناکێشین بۆ
ماکوانیش کابرا لە شاخ بووە ئێستە چی یەئەوە کاری بەئێمەوە نی یە ڕێزمان لێ ئەگرێ و هەڵەوو بێ ئەدەبی نەکردووە
بەرامبەرمان ... بەخوا ببێ بەسەرۆکی ووڵاتیش بۆ من هەریەکە چوونکە کارم پێی نی یە..
دایە گیان دەستت ماچ ئەکەم ئەوانە کەس و کاری تەنکەن تۆش گلەیت لەوو نی یە ... ئەوە بۆ من گرنە...بۆ ڕۆشتن کەست دیوە
ڕۆشتبێ و نەگەڕابێەوە؟؟؟؟ منیش هەردێمەوە بەخوا شەوو ڕۆژ هەووڵ ئەدەم و ئێوه م قەت بیر ناچێتەوە بەایبەتی تۆ دایە
گیان..... توو خوا ئێوارە تەنکە ئەهێنم با نەزانێ دڵ گرانی لێ
دایکی تەنیا----- بەخوا کووڕم دایک حەز بە دڵخۆشی منداڵی ئەکات خوا مەرازت بێنێتە دی و سەرشۆڕی کەست نەکات
..............
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-31 16:16:26)
لهسهر هێڵ نییه





........91......
دەنگێک----- بەڕێز گوێت لێمە؟؟؟؟؟ عەرەبی ئەزانی؟؟؟لێم تێ ئەگەیت؟؟؟
تەنیا-----بەڵێ گوێم لێ تە کێیت بەڕێزم؟؟؟
دکتۆر----- من ناووم فاتمەیە باووکم عەرەبە و دایکم یۆنانی یە و لەم نەخۆشخانەیە پزیشکم .... ئەتوانی جوان ببینی؟؟
تەنیا----- ئەبینم بەس لێڵە بەر چاووم
دکتۆر----- ئەوە ئاسای یە ئاسمان ژیانی پێ بەخشیتەوە !!! چوونە پلەی گەرمای لەشت بشێوەیەکی ترسناک دا بەزیبوو
تەنیا----- چەند ڕۆژە لێ رەم ؟؟؟
دکتۆر------ ئەوە دوو ڕۆژە ... ڕۆژی پێشوو هەمووی بێ هۆش بوویت !!!ئەمڕۆ تۆزێ قسەت کرد لەبەر خۆتەوە بەس تێنەگەشتم بە چ
زمانێک قسەت ئەکرد؟؟
تەنیا------ من کووردم و لە کووردستانی عیراقە وە هاووم .... دکتۆر خێزانەکەم ؟؟؟ کێ ڕزگاری بووە خێزانەکەمی تایە ؟؟؟
دکتۆر------ کۆمەڵێک ڕزگاریان بووە ئافرەتێکی تیایە زۆر گووناحە چوونکە منداڵە کەی و هاووسەرەکەی خنکاون
تەنیا----- ئەزانم ئەوە خێزانێکی توورکمان بوون لە گەڵمان ... ئەی ئافرەتی تر ؟؟؟
دکتۆر------ باوەڕ بکە من نازانم بەس بەیانی هەموو زانیاریت بۆ ئەهێنم... تۆ بحەوێوە ئێستە بەیانی دێمەوە بۆ لات کاتێکی
خۆش و خۆشحاڵم بە ڕزگار بووت
تەنیا------ خۆشتر بۆتۆ و زۆر سووپاس
ئای خوایە بۆ منت هێشتەوە بۆ ئەم ئازارە بۆ کامین بگریم جگەر گۆشەکەم یان خۆشەویستەکەم ئاخخخخخخخ بۆ وەک کاک سەڵاح
ڕووحت نەکێشام ....ماڵم وێران بوو ئاییییی هەموو تەمەن بە نەگبەتی و هەژری ڕام کێشا یەک خەوون هەبوو ئەویش ڕۆشت و نەما
من بۆ چی بژیم بۆ ئای خوایە گیان بۆ بۆ بۆ
دکتۆر------ چی یە بەڕێز ؟؟؟؟؟؟!!!!! تۆزێ لەمەوو پێش باش بوویت ؟؟ ئازارت هەیە ؟؟
تەنیا---- ئا ئا ئازار هەناووم هەموی ئازارە ماڵم وێران بوو
دکتۆر----- بەڕێز ئەوەی ئاسمان ئەی دا و ئەیباتەوە لەسنووری دەسەڵاتی ئێمەی مرۆڤا نی یە ئەبێ شووکر بیت ئازیزانت خوا لە
گووناهیان ببورێ و بەهەشت جێگایان بێ دووعایان بۆ بە کە ... یارەتیم بە ئێستە دێمەوە شتێکم لایە هی بەرێزتە
تەنیا----- فەرموو دکتۆر
دکتۆر---- بگرە ئەم سەڵیبە هی جەنابتە لە دەستا بوو کاتێ ڕزگاریان کردی ... مەسیح یارمەتی دایت
تەنیا----- بەداخەوە یارمەتی خاوەنەکەی نەدا !! ڕەحمەتت لێ بێ اک سەڵاح
دکتۆر----- بەڕێزت مەسیحی نیت
تەنیا----- نەخێردکتۆر من مووسڵمانم ئەوە ئامانەتە لام خاوەنەکەی سەفەری کرد ئاخخخخخخخخ خۆزگە منیشی ئەبرد لە
گەڵ خۆی
دکتۆر----- وەک اووکم دەی ئاین گەر خواپەرستی ڕاستەقینە بێ هەمووی یەکە .... ئەوو دەرزی یەت لێ ئەدەم تا ئەم شەوو باش
بنویت... وەک ووتم ئاسمان دای وهەر ئەویش بردی یەوە خوا سەبووری و هێمنیت پێ ببخشێ .
تەنیا------ دووبارە سووپاس .
چی بە کەس و کاری خۆم و تەنکە بڵێم !!!!! بە خوا تاقە ڕێگا سەرهەڵگرتنە و لەشوێنێکی ئەم دنیایە چاوەێی مردن بم باشترە
تەنکە------ تەنیا پرسیارێکت لێ ئەکەم بەس بەڕاست وەڵام بەرەوە؟؟
تەنیا------- خێر فەرموو بزانم چی یە جارێ هههههه ناوێرم بەڵێن بەم
تەنکە------ ئەگەر مردم چی ئەکەیت ؟؟؟
تەنیا------ چی ئەکەم ؟؟ئم ئم ماگێک ڕەش پۆش ئەبم بۆت و دوای ئەگەڕێم ژنێکی جوانی وەک تۆ ئەدۆزمەوە بەس وەک تۆ ها
تەنکە------- شتە پیس !!!! لاچوو وام زانی ئەڵێی مان ئەگرم لە ژن هێنان چوونکە دڵم نایەت کەس بخەمە جێت!! وەڵا تووڕە بووم
تەنیا----- خوانەکات تووڕەبی .. بەخوا ڕیش ئەهێ ڵموەو وەک مەجنوون ئەیەمە دەشت و دەر
تەنکە------- ئەزام ڕا ئەبوێری !!!! پیاوو وەفایان نی یە یەکسەر ژن ئەهێننەوە و شانازیش بەوەوە ئەکەن ژنی قووڕ بەسەرش کە
بێوەژن بوو عەیبە شووکاتەوە!!! ئای کە زاڵمن
تەنیا------ کچێ ئەوە ئەڵێی چی !!!! بەخوا گاڵتەت لە گەڵ ئەکەم خوا نەکات هیچت لێ بێ دی من ... بەس ها بزانە کە من
مردم شونەکەیت ها بەخوا شووبکەیت دێمەدەرێ بۆت ههههههههههههه
تەنکە------- چلەت ناچێ شوو ئەکەم هههههههههههههههههههههه
تەنیا------خوا بەخێری بگێڕێ ئەم شەوو باس باسی مردنە بەس مردوو شۆرێکمان کەمە ههههه
.............
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-08-31 18:18:53)
لهسهر هێڵ نییه





......92......
دکتۆر---بەیانت باش بەڕێز تەنیا.... ئەمڕۆ باشتر دیاری ؟؟؟ هەر چەندە بەدەستی خۆت چاک بوونەوەت دوا ئەخەیت!! گریان و
خەمباری و نان نەخواردن ئازیزانت بۆ ناگەڕێتەوە!!!
تەنیا---- دکتۆر بەدەست خۆم نی یە گەر ژیان تاریک ببینم !!!! ئەوان چاوی بینینم بوون .. ڕووحم بوون ... هەناسەم بوون.. بێ
ئەوان چۆن بتوانم بژیم چۆن؟؟؟؟؟؟دوای ئەوەی من بوومە هۆی خنکاندنی هەردووکیان!!!!
دکتۆر----- بۆ وائەڵێیت ئەوە کارەساتێکە ڕاستە هەڵەی خۆتانی تیابوو بەڵام ویستی ئاسمانە و مرۆڤ زۆر لەوە بێ دەسەڵات ترە تا
بتوانێ بەرەنگاری سرووشت بێتەوە!!! ئەتوانێ تێکی بات و بیشێوێنێ بەس بەسەریا سەر ناکەوێ بۆیە ئەوو شێواندنە بە زیان
بەسەر خۆیدا ئەشکێتەوە!!
تەنیا---- ئەگەر کووڕەکەم لای خۆم ئەبوو ڕەنگە بمتوانیایە ڕزگاری بکەم !!! ژنەکەشم ئاخخخخ من بەستمەوە بەماتۆڕی
بەلەمەکەوە تا شەپۆل دوور نەی بات !! نەم زانی لەگەڵ خۆی نووقمی ئەکات !!
دکتۆر------ ژنەکەت بە ماتۆڕەکەوە بەستبوەوە ؟؟
تەنیا------ بەڵێ بە ملی شکاووم ... بەس کە ماتۆڕەکە لێ بوەوە لەگەڵ خۆی بردبووی
دکتۆر----- بەس من لە کەنارەکە ئەوو بەلەمەم دی کە پێی هاتبوون !!! لە چەند لایەکەوە شکابوو .. بەس ماتۆڕەکەی پێوە بوو!!
تەنیا------ چۆنننننننن !!!! ئەی من نەم دی ؟؟ ئەی ژنەکەم !!!
دکتۆر------ ئەوە نازانم .. بەس ئەەی لەم نەخۆشخانەیە چارەسەر ئەکرێ بەس تۆی !!!! لە کۆی 11 کەس کە دەرباز بوبون بەس
تۆیان لێ رە هێشتەوە ئەوانەی تردوێنێ ڕەوانەی ئەسینا کران !!!
تەنیا-------- ئەی تەرمی خنکاوەکان ؟؟؟؟
دکتۆر------- 27 تەرمیان دەرهێناوە تا ئێستە کە ئافرەتێک و دوومنداڵی تیایە و 25 قووربانی یەکەی تر لە نێوان گەنج و کامڵ دایە
هەووڵم دا بزانم کێن بەس بەداخەوە لە بەر ئەوەی زوور بەی هەرە زۆریان پێناسەیان پێ نەمابوو پۆلیس خۆشیان نەیان ئەزانێ
کێن ..!!! بەتایبەتی بارودۆخی عیراق زۆر ئاڵۆزەوو باڵوێزی عیراق وەک پێویست نەهات بەدەم کێشەکەوە.
تەنیا------ دکتۆر ئەوانە هەموو خەوونی ئەوەیان هەبوو بگەنە ئەرووپا و بیهێنەدی !! بەڵام مەرگ ڕێی پێ نەدان و بۆ ئەبەد
لەباوەشی خۆیدا خەواندنی!!!!
دوای ئەوەی پۆلیس لە گەڵما قسەیان کرد و پسووڵەی یاسای یان بۆ کردم کە 6 مانگ بەیاسای بمێنمەوە لە یۆنان چەند ڕۆژێک لە
نەخۆشخانە مامەوەو دوو ڕۆژ لە ماڵی دکتۆرە فاتمە مامەوە کە هاووسەرەکەشی هەر دکتۆر بوو لە هەمان نەخۆشخانە ..
ئەدرێسی کەس و کاری پێدام لە ئەسینا کە یارمەتیم بەن و ڕێ و شوێنم پیشان بەن تا تەرمی خێزان و منداڵە کەم وەر گمەوە .
باری سیاسی عیراق زۆر خراپ بوو !!! بەتایبەتی کشانەوەی ئیداری لە کووردستان و دابڕانی ئەوو پارچەیا لە عیراق و تووشبوونی
بە دوو گەمارۆی ئابووری !!! ئەوەی نەتەوە یەگرتووەکان سەپاندبووی بەسەر عیراق و گەمارۆی دەسەڵاتی بەعس بەسەر کووردستان
تەلەفۆن کردن زۆر ئاستەم بوو وە ژمارەی تەلەفۆنی براکەی تەنکە لە کەنەدا وونم کردبوو بۆیە دا بڕابووم بەتەواوی تاقە هیوام
باووکی دکتۆرە فاتمە بوو ...... بە گەشتنم لەوێ چاوەڕێی ئەکردم کابرایەکی بەتەمەن بوو بەس زۆر هێمن و ڕووخۆش بوو زوو
ئەچووەو دڵەوە... بە گەرمی پێشوازی کردم و ئۆتۆمبیلێکی کەشخەی تازە مۆدێل و شۆفێرێکی لە گەڵ بوو یەکسەر ئەت زانی کە
کەسێکی هەبوو وە جێگەیەکی تایبەتی هەیە ە کۆمەڵگا .. من سەرەتا بە کەسێکی بازرگان تێگەشتم !! بەڕاستی سەیرم لێ هات
کە بەوو شێوەیە پێشوازی لێ کردم !!!! لە پایتەخت دوور کەووتینەوە تۆزێ کەووتینە ناووچەیەک کە هەمووی دارسان و
بەشێوەیەکی هەندەسی ڤیلەی تیا دابەش کرابوو کە باووکی فاتمە خاوەنی یەکێکیان بوو !!!!!!!!
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-02 13:49:34)
لهسهر هێڵ نییه





......93.....
کە نزیک بووینەوە هەر ئەت ووت کۆشکە خەیاڵی یە کانی چیرۆکە ئەفسانەی یەکانی سەدە کانی پێشووە .... هەر چەندە پایز بوو
بەڵام سووزی دار سنەووبەرەکان ئەی خستیتە گوومانەوە کە وەرز بەهارە نە ک پایز !!!! لە ڕێگا بەس بەخێر هاتنی کردم و لێم
گەڕا لەەیاڵی خۆم وون بم و پرسیاری گەوورەم لا درووست بێ !!! چوونکە هەر لە سەرەتاوە پێی ووتم بە مامە بانگم کە بە
بەهانەی ئەوەی حەز بە نازناوە کانی تر ناکات .... ماوەیەک ڕۆشتین و دەروازەی ڤیلەکەمان جێهێشت کە دەرگایەکی گەوورەی
دووتاک بوو .. ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام بوونی دوو پاسەوان لە بەر دەرگاکە کە جلو بەرگی شێنیان لە بەر دا بوو لە گەڵ شتێک
بەدەستیانەوە کە وەک ڕادیۆ وابوو ئالێری هەبوو .... گەشتینە بەر ڤیلە و هەمان شێوە چەند پاسەوانێک لەوێ بوو یەکێکیان
دەرگای کردەوە سەرە تا ئەوو دا بەزی و دواتر من ....بەڕاستی من ترس لە دڵم نیشت و خەریک بوو گوومان دزە بکات بۆ دڵم
چوونکە زۆر لە چیرۆکی گرووپە مافیا کانمان چ لە فلیم چ لە باسی ئەوانەی دەەوەی ووڵاتیان دیبوو بیستبوو ....
بە هێواشی بەدوایدا کەووتمە ڕێ بەڵام لە نی وەی ڕێگا وەستا و ئاووڕی بۆ دامەوە
مامە----- کووڕم بۆ دوا ئەکەوی ؟؟؟ وەرە و لە تەنیش مامی خۆت بڕۆ وا بزانە لە ماڵی خۆتی
تەنیا------ بەڵێ .!!!! شەرمی ئەوەم نی یە جیوازی نی یە ماڵی مامی بەڕێزمە !!!! بەڵام جوان نی یە لە تەنیش بەڕێزتەوە بڕۆم ؟
مامە------ کووڕم ئەگەر من بە مامی خۆت ئەزانی لە دوامەە مەڕۆ دای بت بینم
-تەنیا----- بەچاوان مامی بەڕێزم .!!!!
بەڕاستی تا دەهات هەڵسووکەووتی ئەی ترسانم ئەوو هەموو گرنگی یە کە پێی ئەدام تێنە ئەگەشتم بۆ !!!!! کە چووینە ژوورێ
بەڕاستی نەت ئەزانی سەرنج بدەیتە کام لەوو شتە جوانانەوو تازانە بۆ من کە ئەوو کۆشکەی پڕ کردبوو بەڵێ کۆشک چوونکە
گەوورەی و فراوانی هیچی لە کۆشک کەمتر نەبوو !!! لە ژوورەوە پڕ بوو لە خز،مەت کار کە کەس سەیری ئەوی تری نەدە کرد و
دەت ووت رووپی شانەی هەنگەوو سەرقاڵی کاری خۆیانن !!!! بە دەستە چەپی هۆڵە گەوورە کە کە لە ناوەڕاستیا پەیکەرێک کە
لە شێوەی (ئەبوو هۆل) ی میسری دانرابوو کە هەر چەندە زۆر گەوورە بوو بەس لە بەر فراوانی شوێنەکە بچووک ئەهاتە بەر
چاووت دەرگاەکی گەوورە کە لەوە ئەچوو ژووری تایبەتی خۆی بێ چوونکە داخرابوو خۆی بە کلیل کردی یەوە !!! چوومە ژوورێ
ساکام چوونکە لە پڕ کەووتمە دنیایەکی ترەوە کە هەموو شتەکانی ئەوو ژوورە لەوە ئەچوون ساڵانێک بووبێ لەجێی خۆی
دەستکاری نەکرابێ و جێی دانیشتنەکە ئەوەندە کۆن بوو کە لای ئێمە هەژار ترین خێزان بەکاری ناهێنێ و لەپشت مێزەکەوە کە
کوورسی یەکی داری کۆن دانرابوو بەسەریشی یەوە کتێبخانەیەک بە هەڵواسین بەدیوارە کەوە هەڵواسرابوو کۆمەڵێ کتێبی تیا ڕیز
کرابوو !!!! ڕاخەر کۆن و هەمووشتەکان !!!! بە دیوارەکانەوە کۆمەڵێ ڕەسم هەڵواسرابوو کە ڕەش و سپی بوون هەمووشی هێمای بۆ
خێزانێک دەکرد و هەر ئەوان بوون دووبارە دەبوونەوە پیاو ژنێک و کچ و کووڕێک !!! گران نەبوو بەڵامەوە وێنەی پیاوەکە بزانم کێ
یە باووکی فاتمە بوو واتە (مامە) بەس ئەوانی تر نەم دەزانی کێن چوونکە بە کۆنی وێنە کە ئەکچەی لە وێنە کەیا هەیە فاتمە
نەبوو !!! نە بەشێوە نە بەتەمەنیش !!! بە پێی ئەوو بروارانەی لەسەر وێنەکان ئاماژەی بۆ کرابوو !!!
مامە----- کووڕم زانیت بۆ وا گرنگیت پێ ئەدەم ؟؟؟
-تەنیا---- بم بوورە هیچ تێ ناگەم !!!! سووپاست ئەکەم گەر تێم گەیەنی ؟؟؟
مامە----- هەرچەند چیرۆکت ناخۆش و خەفەتاوی بێت بەقەد ئەوە ناخۆش نی یە کە دوای 40 ساڵ هەمان چیرۆک ببینەتەوەو
برینی کنت دیسانەوە تازە بێتەوە !!! من لە دایک بووی ئەسکەندەری یەی میسرم باووکم میسری یەو دایکم یۆنانی کە باووکم لای
باپیرەم کاری ئەکرد لە بواری بازرگانی کە باپیرەم چەند کەشتی یەکی هەبوو ئەوو سەردەمە .. من تاقانەی ئەوان بووم هەر
چۆن دایکم تاقانەی باپیرم بوو ..... منداڵی یەکی خۆش و هەرزەی یەکی لەوو خۆشتر بردە سەر لە باووکمەوە خۆشەویستی
نیشتیمان فێر بووم کە ووڵاتی میسر بەهەشتی سەر زەوی یە .... خەڵ کەکەشی کەسانی ڕاست گۆن لە گەڵ خوودی خۆیان و
هاووڕێ یەتی یەکی زۆر پتەویان هەیە لە گەڵ خاکا ... لە زانکۆ بووم لە قاهرە (دەلال)م ناسی دایکی فاتمە کە ئەویشوەک من لە
بەشی ئەندازیاری بەحری ئەی خوێند باووکی باڵوێزی میسر بوو لە ووڵاتی فەڕەنسا.... لەبەر ئەوەی کچی خێزانێکی ناوودار و
هەبوو بون ئاسان بوو بۆم کەس و کارم ڕازی کەم کە بۆم داوا کەن بەر لەوەی پەیوەندی یەکەمان بگاتە ئەوەی پێی بڵێم کە خۆشم
ئەوێ .... ڕەنگ بە گەنجێتی ترسنۆک بووبێتم !!!! لە ساڵی دووەمان بوو دەست نیشانم کرد و بڕیارمان دا دوای دەرچوونمان لە
زانکۆ زەواج بکەین .
ئەوو ماوەیەی لەزانکۆ بووین نموونەی دووعاشقی بەختەوەر بوین هەردەم جێی باسی ئەوانەی تر بوین لە ناوو خێزانە
کانیشماندا ...... لەدوای دەر چوونمان لە زانکۆ چووینە دنیای هاووسەر گیری یەوە هەر ساڵی یەکەم فاتمە لەدایک بوو کە ئەکرێ
بڵێی فریشتەی ماڵ بوو چوونکە هاتنی کۆمەڵێ ڕووداوی خۆشی بەدوای خۆیدا هێنا .... دەلال لەبەر فاتمە سارد بوو لەوەی دەست
بەخوێندنی باڵا بکات و بەس هانی منی ئەدا کە تا دوا لووتکەی بواری خۆم بڕۆم دوای ماجستێر و دکتۆرا لە ووڵاتی بەریتانیا کە
دەلال تاقە پاڵ پشتم بوو ... لە گەڵ باووکم دەستم بە کاری بازرگانی کرد بە چەند مانگێک لە لەدایک بوونی (حووسام)ی کووڕم
باپیرەم کە تەمەنی گەشتبووە 80 ساڵ کۆچی دوای کرد و بەشی خۆی هەموو کردبوو بە ناوی منەوە ....
.....................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-02 13:52:31)
لهسهر هێڵ نییه





......94.......
بمبوورە ئیستە دێمەوە بۆ لات
تەنیا----- فەرموو بەڕێزم
ئەت ووت لەخەوودام !!!! شتەکان تێکەڵ و ئاڵۆز بوون !!! ئەم زانی لە دڵەوە چیرۆکی خۆی ئەگێڕێتەوە بەشێوەیەک چاوی پڕ لە
ئاوو بوو قسەی بۆ تەواو نەکرێ !!! بەڵام پەیوەندی من بەوو ڕووداوەوە چی یە!!!! خەریک بوو ئەکەووتمە گوومانی ئەوەی مردبێتم و
ئەمە دنیایەکی ترە !!! بە ڵام بۆ نا ؟؟!! لەوو خەیاڵە دا بووم هاتەوە
مامە----- کووڕم تۆ باری تەندرووتیت باش نی یە دوا نی وەڕۆ قسە کانمان تەواو دەکەین .... لە دەرەوە خزمەت کارێک چاوەڕێتە
تا ژوورەکەتت پێ نی شان بدات .
تەنیا ------ مامی بەڕێز گەر بۆ منتە من تێگەشتنم زۆر باشترە لە نا ئارامی و دڵە ڕاووکێ !!! بمبوورە وا ئەڵێم بەس باوەڕ بکە
سەرە ڕای ئەوو هەموو ئازار و ناخۆشی یەی ئەوو کارەساتە کردی بەدڵما ...؟؟؟؟؟؟؟؟ خەریکە خۆمم ؟؟؟؟؟
مامە----- تەواوی کە کووڕم !!! ئەزانم سەر سامی و تامەزرۆی بزانی و تێبگەیت ... باشە کووڕم بە ئارەزووی خۆت ..
هەڵبەت بازرگانی ئێمە پەیوەندی ڕاستەوو خۆی بەوو چەند کشتی یەوە هەبوو کە هەمان بوو !!!! لە ساڵی 1956 جەنگێ ڕووی دا
لە نێوان ئیسڕائیل و فەڕەنسا و بەریتانیا دژی میسر !!! لە جەنگەدا لە ڕۆژی سێهەم بەندەرەکەی کە کەشتی یەکانمان تیایدا لە
نگەری گرتبوو وە لە بەر جەنگ لە کار کەووتبوو بووردوومان کرا و لەناوو ەوو ەشتی یانەی سووتێنران ق نووقم بوون 5 سەر بە
کۆمپانیاکەی ئێمە بوو !!! هەر هەمان ڕۆژ بابم کە هەواڵە کەی بیست چوو بوە بەندەرەکە تا زیانە کان ببینێ بەڵام لە یەکێ لە
بۆردوومانە کان بۆمبێک نە تەقیبووەوە لەکاتی هەڵمەتی ڕزگار کردن و نەشارەزای هەندێ کەس کە بەر لە تیمە کانی
فریاکەووتن لەوێ بوون دەست کاریان کردبوو بە مەبەستی ئەوەی دووری خەنەوە لە ئاگرەکە بۆیە تەقیبوەوەو لە ناوو ئەوو
کەسانەی کە بوونە قووربانی باووکم بوو کە هەرچەندە دووری ڕووداوەکەش بووبو بەڵام پارچەیەک ئاسن کاسەی سەری بڕی بوو
ئەم ڕووداوە کاری گەری زۆری لەسەر دایکم هەبوو دوای چەند ڕۆژێک باری تەندرووستی زۆر خراپ بوو وە دڵی بەرگەی ئەوو هەموو
خەفەتەی نەگرت کە بۆ کۆچ باووکم خواردی مانگێک لەدوای باووکم ئەویش کۆچی دوای کرد ...
بۆ من لەرزینێکی گەوورە بوو ....شەر کۆتای هات و ەک من بگرە زۆرینەی خەڵک زیانی گیانی و ئابووری لێ کەووت !!! بەڕاستی
ئەوو کارەم لەبەر چاوو کەووت بۆیە من و دایکی فاتمە بڕیارمان دا هەموو ئەوو شتانەی ماومانە بیفرۆشین و لە یۆنان بژین .
ڕاستە دایکم یۆنانی بوو بەڵام تێکەڵی زۆرم نەبوو لە گەڵ خزمەکانیا بەتایبەتی کە باپیرەم بەس یەک کچی هەبوو وە جێ
هێشتنی سەروەت و سامانی بۆ کچەکەی و من کەسەکانی زۆر زویر کربوو !!!! بەڵام سەرە ای ئەوو هەموو زیانە ی لێمان کەووت ئەوو
مووڵکانەی تر کە هەمان بوو بەپارەکەی ئەمان توانی ژیانێکی سەربەرز و خۆش بۆ کچ و کووڕ کەماندا بین کەین .
تەنیا----بەڵام مامە دکتۆرە فاتمە تەمەنی زۆر لەوە منداڵ ترە کە باسی ئەکەیت!!!؟؟؟ بمبوورە قسەم پێ بڕیت!!
مامە----- دوای وەستانی شەڕ و ئاڵۆزی سیاسی لە میسر و ئەوو سەربازانەی کۆدتایان کردبوو بە ڕابەرایەتی (جمال عبدول ناسر)
لە هەووڵی ئەوەدا بوون جڵەوی ئابووری لەدست سەرمایەارەکان دەربهێنن و یەکسانی یەک لە نێوان چی نەکانی کۆمەڵ درووست
بکەن بۆیە بردنە دەرەوەی پارە بەڕێژەیەکی زۆر ڕێپدراوو نەبوو !!! لەبەر ئەوە هەووڵی نایاسای ما ن دا بۆ دەربا بوونی خۆمان
سەروەت و سامانمان ...لەڕێی کەسێکەوە ڕێ و شوێنی دەرباز بوونمان دارشت و بەلەمێکی ڕاوو کردنمان بە کرێ گرت کە بمان
گەیەنێتە یۆنان من وەک خۆم ڕەگەز نامەی یۆنانیم هەبوو لە پاڵ میسرییە کەدا بەس منداڵە کان و هاووسەرەکەم نەیان بوو
بە شێوەیەکی نهێنی و هەموو ئەوەی هەمان بوو فرۆشتمان ... هەندێکی بە نی وەی نرخی فرۆشتمان !!!! لە شەوێکی تاریکی
بەهاردا بە بەلەمێکی بچووک گواستیانی نەو بۆ قووڵی دەریا لەوێ بەلەمی ڕاوەکە چاوەڕێی ئەکردین ... تاڕادەیەک گەوورە بوو
بەس کۆن و ماندوو دیار بوو سێ سەر نشینی لەسەر بوو ... بەلەمەکەی پێی هاتبوی بەسیانەوە و سەرکەووتین ئەوەی ئێمەشی لە
کەنارە کەوە هێنا ئەویش سەر کەووت ... دوای دەر کەووت ئەویش دێت و ئەمێنێتەوە .... پێشوازیان لێ کردین لە ناوو سکی
بەلەمەکە دووژووری مام ناوەندی درووست کرابوو بە یەکسانی و ڕێڕەوێکی باریک ئەی کردن بە دوو بەشەوە ... یەکێ لە ژوورە
کان بۆ ئێمە تەرخان کرابوو تا ڕادەیەک پاک و خاوێن بوو وە پێخەفەکانیش تازەوو لە نایلۆندا بوون .. منداڵە کان زۆر هیلاک
بوون بۆیە خێرا جێمان بۆ ڕاخستنوو خەووتن ... من و دایکی فاتمە چووینە سەرەوەو سەیری گلۆپەکانی شاری (ئەسکەندەری یە)
مان ئەکرد !!! من دڵم پڕ وو بوو بەس دانم بە خۆدا گرت بە پێچەوانەی خێزانەکەم کە فرمێسک لە چاوی نەدە بڕا
..............................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-02 13:58:29)
لهسهر هێڵ نییه





..........95.......
تا لەوە زیاتر بێ تاقەت نەبێ داوام لێ کرد بچینەوە ژوورێ لای منداڵە کان ..... لەم کاتەدا یەکێکیان کە لەوە ئەچوو سەر
گەوورەی قاچاخچی یەکان بێ اتە پێ شێ و پێ وتم (بچنە خوارێ و مەیەنەدەر تا لە ئاوی میسری دەر ئەچین نەوەک کەمینی
پۆلیسی بەحری هەبێتە ئەوو ژوورەی ئێوە وادرووست کراوە کە بە ئاسانی دەر گاکەی دائەپۆشرێ بۆیە تکایە کە هەستان کرد دەنگە
دەنگ پەیا بوو زۆر بێ دەنگ بن !!! هەموی 2 ساعاتی ترەو لە مەترسی دەر ئەچین ) چارم نەبوو قبووڵم کرد .. چووینە خوارێ و
دەرگایان لەسەرمان داخست و وەک ئەوەی شت بخەە بەر دارگاکە وابوو ... لەم کاتەدا فاتمە خەبەری ووەوە
فاتمە----- دایە بۆ لەم شوێنە پیسە ئەخەوین ؟؟؟ من دڵم بەیەکدا دێت و ئەترسم جاڵجاڵۆکەی تیابێ !!!
دەلال----- ناکچم هیچی وای تیا نی یە بتترسێنێ ... هەر ئەم شەوە ئەڕۆنەوە بۆ ماڵی تازەمان .
دەلال خەریکی خەواندنی فاتمە بوو دەنگە دەنگێک لە دەرەوە پایا بوو !!!! خۆمان بێ دەنگ کردوو ماوەیەک ماینەوە دەلال خەوو
چاوی قورس کردبوو بەس من ئەت وت چاوەڕوانی ارەساتێکم هێندە سەغڵەت و لە دڵە ڕاووکێ دا بووم ...بەتای بەتی هەرچی
پارەو ئاڵتۆن و دیکۆمێند مان بوو لە دوو جانتا دا بوو لە سنووقێکمان نا بوو لە بەرقوورسی نەیان هێنایە خوارێ منیش تا گوومان
نەکەن پێم دا نەگرت لەسەر ئەوەی لە ژوورەکەی خۆماندا داینێین !!!!! ئەوەی ئەم کارەی بۆ جێ بەجێ کردین نزیکترین هاووڕێ
ی خۆم بوو بۆیە گوومانم لەسنووری بۆسەی پۆلیسی میسری یان هێزەکانی ئەمەریکی کە لە ناووچە کەدا هەبوون .!!!
نازانم چەند بوو بەس خەوو زەفەری پێهێنام و لە گریانی حووسام خەبەرم بووەوە .... دنیا ڕووناک بوبو
دەلال----- یاسین دنیا ڕووناکە بەس دەنگ نی یە وەک ئەوەی کەس لەسەرەوە نە بێ و بەلەمەکەش زووزوو ئاڕاستەی ئەگۆڕێ !!
ئەوە ئاسای نی یە .
هەڵبەت خێزانم ئەندازیاری بەحری بوو بۆیە شارەزای هەبوو من یەک سەر زانیم دەفە بەرەڵا کراوەو کەسی لەسەر نی یە !! بەس
تا مندا ڵە کان نەترسن بە هێمی کەووتمە پاڵ نانی دەرگا کە ... دوای هەووڵ دانێکی زۆرکۆڵم دا چوونکە لە دیوی ئەو دیوەوە
شتی زۆریان خستبوە بەر !!! بۆیە گەڕام لە ژوورە کە تا ( پارچەیەک ئاسن)م دۆزی یەوە ئەوسا کەووتمە گەوورە کردنی
پەنجەرەکە کە بەسەر دەریاکەدا ئەی ڕوانی ... دەلال زانی جێیان هێشتووین بۆیە دەستی بە گریان کردوو هەردوو منداڵە کەی لە
باوەش نا ....هەرچۆنێک بێ توانیم پەنجەرەکە ئەوەندە لێبکەم کە لێوەی بچمە دەرێ .... بەڵام کێشەکەلەوەدا بوو دەرفەت بەس
ئەوە بوو خۆم فڕێ دەمە ئاوە کەوو لەوو لاوە سەر بکەوومەوە ... دەلال ڕازی نەبوو سەرە تا بەس کە زانی دوا ڕێگەیە کۆڵی دا
بەلەم لەسەر ڕەحمی شەپۆل وەستابوو خۆش بەختانە دنیا هێمن و بەلەمەکەش زۆر لەسەر خۆ ئەم لاوو ئەوو لای ئەکرد ...
خۆم ڕوت کردەوە و خۆم فڕێ دایە ئاوە کەوە .. لە هەووڵی ئەوە دابووم کە ێگەیەک بدۆزمەوە تا سەر کەوومەوە لە پڕ دەنگێک کە
لە ڕێی بڵند گۆوە بوو بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی هەڕەشەی ئەوەی کرد نەیەنە دەرێ و تەسلیم نە بن نووقمی ئەکەن !!! من نەم
ئەبینی بەس دەنگەکە لە دیوی ئەوو دیوە وە بوو !! وەک شێت کەوو تمە ئەوەی بسووڕێمەوە بەڵکوو بمبینن و تەقە نەکەن بەڵام
فریا نە کەووتم دەست ڕێژێکیان کرد کە هەندێکی ڕاستەوو خۆ بە لە مەکەی پێکا !! لە پەڕێنی هەندێ دار و شتوومەکی سەر
بەلەمەکە من دوور کەووتمەوە !!! وەک ئەوەی کەشتی هێرش کەر دڵنیا بێ کە کەسی تیا نی یە بۆیە وازی لە بانگەواز هێنا و
چەند دەست ڕێژێ کە وەک 60تیری فڕۆکەوا بوو کردیان و هێدی هێدی دوور کەووتە وە ... بەلەم لە چەند لایەکەوە ئاگری تێبەر بوو
لەویا گەمەی ڕاکردنی زەمەن و من دەستی پێ کرد هەردوو لە پێش بڕکێ دا بوین !!! دڵ خۆش بووم کە پێشی کەووتم و سەر
کەووتمە سەر بەلەمەکە و هەووڵم دا ئارە کە بکووژێنمەوە بەس بە شێوەیەک تەشەنەی کردبوو دەسەڵاتم بەسەریا نە ئاشکا
هاوارم زۆر کرد بۆ ئەوان بەڵام دەنگ نە بوو !!! نەم ئەزانی چی بکەم ئازیزانم لە بەر چاووم ئەمردن و دەسەڵاتم نە بوو !!
بەلەم کەووتە مەیلان و لە تەمای ئەوەدا وو نووقم بێ چووپێکی ئۆتۆمبیلی لێ بوو کردمە ملم و وەک شێت بە دەووری خۆمدا
ئەسووڕامەوە خۆشم نەم ئەزانی بۆ چی ئەگەڕێم !!! ئەت ووت شانۆگەری یە ئەهاتە بەر چاووم کە چۆن لە کاتێکدا ئێمەیان لە
ژوورەوە نا چۆن بەلەمێکی تر کە دوور نەبوو لێ رە هاتوو هەموو شت و مەکە کانمانیان بار کردوو وە جێ یان هێشتین تا نزیک
بووینەوە لە کەشتی یەکی سەربازی کە نازانم کوێندری بوو !!! لەم کاتەدا بیری بەلەمە بچووکە کەی کە پێی هاتین کەووتەوە کە
کە لە هەمان دیی ئەوو پەنجەرەیە دا هەڵواسرا کە لێوەی هاتمە دەرێ !!! ڕوانە ئەوو دیوە بەڵێ لێی بوو خێرا دام بەزانە اوو
ئاوە کە و گڕام ئەوەی بەکارم هات هەڵم دایە ناوی و دوورم خستەوەو ئەم ڕوانی یە خەوون و دواڕۆژم کە چۆن بە بەر چاوومەوە
ئەسووتێ و نامێنێ !!! ماندوو بن و ئەوو ڕێژە زۆرەی دووکەڵ کە هەڵم مژیبوو بێ هۆشی کردم و دوای دوو ڕۆژ لەسەر بەلەمێکی
ڕاوەماسی یۆنانی هۆشم هاتەوە ..
.........................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-02 16:47:18)
لهسهر هێڵ نییه





.............96...............
تەنیا----- زۆر بەداخەوە هەستت پێ دەکەم بەڕێزم بەڕاستی جەرگ بڕە !!!! زامێکە نە ڕۆژگار ساڕێژی ئەکات و نە بیر چوونەوە
پی دەوێرێ!!!!!
مامە----- بەڵێ ساڕێژ نابێ بە ڵام کۆتایش بە ژیان ناهێنێ !!! چەند ڕووخێنەروو بە ئازار بێ ژیان ناچارت ئەکات لە گەڵیا
بڕۆیت ..... ڕەنگە بۆ من بوونیڕەگەزنامەی یۆنانی و تەواو کردنی خوێندنی باڵا لە ئەووروپا یاری دەدەرم بووبێ بۆ دەست
پێکردنەوە بەڵام ئاواش سەرەتا ئاسان نەبوو لە کاتێکدا کەسەکانی دایکم هەموو پشتیان تێکردم !!!!بەڵێ 3 ساڵی یەکەم دۆزەخ
بوو !!! لە گەڵ ناسینی دایکی دکتۆرە فاتمە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی بچووک بوو دەرگای هیوا و ڕێگای ژیانێکی تازەم بۆ کرایەوە
کە بۆ خۆمی بسەلمێنم نە ناووبانگی باووکم و نە پارەی باپیرم هیچیان ساتێ باوەڕ ناهێنێ کە خوودی خۆت بیکەیت کە ئەتوانی
سەرکەویت گەر بتەوێ....
من سەرتا ئەوو هەواڵەم لە ڕۆژنامەیەکدا خوێندەوە کە کۆمەڵێ پەنابەر تووشی کارەسات بوون و چەند قووربانی یەکی لێ
کەووتۆتەوە !!! داخم بۆ خوارد بەس بەقەد ئەوە سەرنج ڕاکێش نە بوو کە دیم !!!! هەڵبەت کچەکەم لە ڕێخراوێکی مرۆیی کار
دەکات کە خۆی جێگری بەڕێووبەری ئەوو ڕێخراوەیە ... کاتێ بۆ هەواڵ پرسین تەلەفۆنم بۆ کرد باسی ئەوو کارساتە هاتە پێشێ و
لێم پرسی چەند کەس دەرباز بوون ... لەناوو قسە کانیا باسی تۆی کرد کە خێزان و منداڵت لەدەست داوە !!! ئەووساتە نازان بۆ
خۆمم کەووتەوەو ڕووداوە کۆنەەی بەسەرمدا هاتبوو هاتەوە بەر چاوو !!!
هەر بۆیە داوام لە دکتۆرە فاتمە کرد ڕەوانەی لای منت کات تا ئاگام لێت بێ .... کووڕم من ڕاستە کەسێکی دەووڵەمەند و
جێگەیەکی دیارم هەیە لە کۆمەڵگادا .. بەڵام لە ناخمدا هەمان ئەوو کەسەم کە هاووڕێکەم غەدری لێ کردم و بووە هۆی ئەوەی
خێزان و هەردوومنداڵم لەدەست دەم ... ئێستە زانین هۆی گرنگ پێدانەت لە لایەن منەوە چی یە ؟؟؟ من لەدوای ئەوو کارەساتە
وەک مرۆڤێکی وون لەناوو ئەم کۆمەڵگایە دا ئەگەڕام و شەوو لەسەر شاقام ڕۆژ حەماڵی و هەندێ جاریش بەڕێکردنی شەوو ڕۆژ بە
برسێتی کەسێ نەبوو دەست بە سەر ڕووحی بریندارمدا بێنێ و ئاهوو حەسرەتم بڕەوێنێتەوە 3ساڵ لەوو دۆزەخەدا بووم تا بە
دایکی دکتۆرە فەتمە ئاشنا بووم کە پێکەوە ڕەنجمان داوو خۆمان درووست کرد و بوینە یەکێ لە خێزانە بەناووبانگەکانی یۆنان.
تەنیا---- بەڵێ تێگەشتم !!!! بەڵام وەک ووتت بەڕێزت هەندێ شت یاری دەدەرت بوە !!! بەس من منداڵیم باس ناکرێ لە ناخۆشی
یەکانی بێزار ئەبی !!! هەرزەیشم لەوو تاڵ تر بۆیە بەرگەی گوێگرتنیشی ناگری !!!!! بەس خەوونێکم شک ئەبرد ئەویش تاساندیان.ئاخخخخخخخخخخخخخخخخخخ
مامە------ کووڕم فرمێسکت بسڕەوە .. هەر چۆن نازناوی مام یان لێنام .. ئاواش نازناوی کووڕی خۆمت لێ ئەنێم دڵنیا بە
هاووکارت ئەبم تا ڕێگەی ناخۆشی ئەم کارەساتە ئەبڕی !!! ئێستە بڕۆ بحەوێرەوە دوای قسە ئەکەین .
تانیا----- زۆر سووپاسی میهرەبانیت ئەکەم مامی بەڕێز .
ژوورێکی یان بۆ ئامادەکردبووم لە نهۆمی دووەم ... وەک ئەوەی سەدەیەک بێ نە نووستبێتم وا بوو خۆم نە گۆڕی هەر بەوو
جلانەی کە لە ناخۆشخانە دکتۆرە فاتمە پێی دام لەسەر سیسەمەکە خەوو بردیمی یەوە.
..................................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-03 15:21:51)
لهسهر هێڵ نییه





.......97.......
تەنکە------ تەنیا هەستە کاکە ماکوانم هاتوە !!! دەی هەستە ئەم نیوەڕۆخەوە چی یە؟؟
تەنیا----- ئا... تەنە گیان بە خوا دوێنێ زۆر هیلاک بووم !! کێ هاتووە؟؟
تەنک----- کاکە ماکوانم ... جا تەنیا گیان کەللەڕەقی خۆتە ئەگین هەمان پارە وەر ئەگری گەر ببیت بە چەکدار لای کاکم و هەر
لەماڵیشەوە ئەبی !!!
تەنیا----- بەخێر بێت بڕۆ با بەتەنیا نەبێ ..... بۆ چەکداری ژنەکە من قەت چەکداری ناکەم بۆیە واز بێنە !!! ئەگەر بڕیارم داوو
خوا سەی لێ گۆڕیم ئەوە لای کاکت ئەی کەم !!!!
تەنکە------ هەر ئەبێ قسەی خۆت بێ ئووففففففففف
تەنیا------- کاک ماکوان یاخوابەخێر بێیت ... ئەوە ماکوانی بچووک بێزاری نەکری ؟؟؟
ماکوان------ سووپاس کاک تەنیا .. نا نا ئەوە گووڵی خاڵی خۆیەتی بەخوا هەموو دوو سێ ساڵی ترەئەبێ بە سەر لەش کر و خاڵی
ئەبێ بە پاسەوانی
تەنکە--------- بەخزمەت کارت بێ کاکە !!!! ئەبێ بە پاسەوانی خاڵی ئیشائەڵا
تەنیا-------- کاک ماکوان ئاگات لێ یە هههههههههه بەخوا دایکی چاکە لاخۆ بڵێ ئەبێ بە دکتر بە ئەندازیار پارێزەر یەکسەر
کڵاشنکۆفەکەی بۆ دانا ههههههه
ماکوان------ ئەوە بەڕاستە گووڵی خاڵە گەوورەترین بڕوانامە وەر ئەگرێ دام ناوە ببێت بە وەزیر هههههه
تەنیا------ ئەرە کاک ماکوان تۆ بەڕاستی ئەزانی لەم کاتەدا کە کووردستان پێویستی بە ئارامی هەیە !!! ئاوا لایەنەکان
کەووتوونەتە دژایەتی کردنی یەک و شەڕ!!!!!؟؟؟؟؟
ماکوان------- بەخوا کاک تەنیا ڕاست نی یە بەڵام ناشکرێ چەند اڵە ڕەنج و شەهید ئەدەین و خەبات ئەکەین کۆمەڵێ کە کەس
نازانێ کێن لە پڕ پەیابن بڵێن ئێمە نوێنەری خواین !!!! بەئارزووی خۆیان خەڵ کافر کەن !!!!
تەنیا----- بەڕاستی من وەک خۆم نەم بیستوون و ڕابووردوویان نازانم بەس ئەوەی لە مزگەووتکاندا دەی ڵێن و باسی ئەکەن
خراپەی تیا نابینم !!!!
ماکوان------ ئاخر کێشە کە لەوەدایە باسی خۆیان ناکەن دێن بەرامبەر ئەسڕنەوە !!! وای لێ ئەکەن یان ئەوان یان ئێمە واتە
پارتە علمانی یە کان!!!
تەنیا----- ئەی ئێوە چۆن تەماشای ئەوان ئەکەن ؟؟؟؟ پێتان قبووڵە لە گۆڕە پاندا پارتی تر سەر هەڵدا ؟؟
ماکوان------ بۆ نا نابینی ئەوو هەموو پارتە درووست بوە !!! نەک دژایەتی ناکرێ بگرە پاڵپشتیشی ئەکرێ !!
تەنیا------ نازانم ئەوو پارتە بچووکانەی لەدوای ڕاپەڕینەوە درووست بوون من بە دەست کردی پارتە گەوورە کانی ئەزانم !!!
ماکوان------خەریکە شکت لێ دەکەم !!!! ئەرێ تەنکە ناشێ مێردەکەت لەوو ڕیشننا نە بێ کە خۆیان بە فریشتەو خەڵک بە
ئەهریمەند ئەزانن؟؟
تەنکە------ نەوەڵا کاکە تەنیا نوێژ ئەکات بەس تاقەتی ئەوانەی نی یە
تەنیا----- کاک ماکوان ڕاستە ئەوانە بێ ئەەی بناغەیەکی پتەویان هەبێ هەڵسووکەووتی دەووڵەت ئەکەن !!! بەڵام مانا ئەوە ی
یە کە تا سەر ئێسقان هەڵە بن !!! من ئەڵێم گفتووگۆ و نزیک بووەوەو تێگەشتن چارەسەری ئەکات ئەوو گرژی و ئاڵۆزی یە
ماکوان----- بەخوا هەر یەکەیان دمی ئەکاتەوە خوێنت حەڵاڵ ئەکات کەواتە دەرفەت بۆ گفتووگۆ نی یە لە گەڵ کەسێک پێش
وەخت بڕیاری دابێ کە تۆ کافریت و کووشتنت غەزایە !!!!!!! شەماڵ مامە حسێنم ئەناسی ؟؟؟؟
تەنیا----- ئەی چۆن کووڕە بچکۆلە کەی مامت وا نا ؟
ماکوان---- بەڵێ ئەوو .... ئەمە منداڵی دوێنێ یە و بەس خەریکی خوێندن بووە تا ئێستە مام ڕۆژانەی ئەیاتێ و ڕۆژێ کاسبی
نەکردوە ... ئەوە ماوەیەکە ئەچێتە مزگەووت مێشکیان تێک داوە مامم پی ووتم بانگی کە تۆزێ ئامۆژگاری بکە
تەنیا----- ئێ ؟؟؟؟ ئامۆژگاریت کرد ؟؟؟؟
ماکوان------ کاکم جوابم بۆ نارد کە بێت بەس نەهاتبوو ووتبوی من ئامۆژاری مۆنافقم پێ قبووڵ نی یە !!!!!
تەنیا------ بەداخەوە !!!! ئێ وازت لێ هێنا؟؟
ماکوان-----خەڵکم بەدوایا نارد هەر بەشق هێنایان
تەنیا------- شەق !!!!!!!!!!!!!!!
ماکوان------ ئەی من 15 ساڵ لەوو گەوورەتم چۆن وا بێ ئەدەبی ئەکات .... دام ناوو پێم ووت
(نوێژ ئەکەیت .. ڕیش ئەهێڵیتەوە... شەووڕۆژ لە مزگەووت ئەکەوی ... ئەوە ژیانی خۆتە ئازادی بەڵام لە ماڵ وورتەت بێ
بەرامبەر مام و ئامۆژن و کچەکان هەردوو چاووت دەر ئەهێنم ... کەی بویتە خاوەن ماڵ و خێزان و منداڵ ئەووکات فەرمان بکە
بەسەریاندا نەک ئێستە دەست لا بابت پان ئەکەیتەوە دوایش پێی بڵێی ئەوو نوێژانەی ئەی کەیت بۆت حساب نی !! ئاخر تۆ لەوو
دنیاوە هاتوی تۆ چۆن ئەزانی ؟؟؟؟ بەخوا لە بەر مامم نەبوایە ئێستە ئەم کردی بە قووربانی فیشکێک )
تەنیا----- بەس نە ئەبوایە بەوو شێوەیە بت شکانایە چوونکە زیاتر ڕق ئەستووری ئەکەیت !!!
ماکوان----- بەخوا زۆر تووڕەی کردم دووهەفتە ختمە ژێرزەمینەکەوە چەند جارێ دارکاریم کرد .. ئەووسا مامم خۆی هات داوای
کرد ئازادی کەم .. ئا ئا دوای ووتبووی هە ئەبێ بیکووژم هههههههههههههه
تەنیا----- ئەی ئێستە لە کوێ یە ؟؟؟
ماکوان ----- خوا ئەزانێ لە کوێ جیهاد ئەکات ههههه ئەوە کێشەی من نی یە بەس مامم بزار نەکات چی ئەکات بیکات .. گووناح
نی یە مامم چوار جار لە شۆڕشی ئەیلوول بریندار کراە ئەوو هێشتا لەدایک نەبووە !!! ئێستە ئەوو پێی بڵێ تۆ هیچ نازانی !!!
ئەوە بێ ئەدەبی یە ئیسلام کوا وا ئەڵێت !!!؟؟؟
تەنکە----- تەنیا ئەزانی ترسام تۆ و کاکم تێک بچن و کێشە درووست بێ !!! بەخوا هەتا ڕۆشت دووعام ئەکرد هیچ ڕوونەدا چونکە
کاکم زۆر دەمار گیرە!!!
تەنیا------ بەڵێ زۆر ترسناکە دوای لە ژێر زەمینمان ئەنێت هههههههههههههههههه
تەنکە ------ چی یە گاڵتەت لێ دێ ؟؟؟
تەنیا----- نا گیانی من بەس پێکەنینم پێ دێ هههههه مامت پێی ووتوە ئامۆژگاری بکە بەس کاکت هەڵی فڕان و کووڕەی لە مامت
کرد!!! ئەی توانی بە قسەی خۆش لە گەڵیا بوایە ؟؟؟
تەنکە ------ دەی ئەوە کەی کێشەی ئیمەیە .. من ئەچم ماکوان ئەخەوێنم
تەنیا----- باشە گیانی من .
(لەدەرگا درا )
تەنیا------ فەرموو
مامە ------- خەووتبوی؟؟؟؟
تەنیا-----وەڵا دەمێکە هەستاوم بەس خەیاڵێک بردمی یەوە بۆیە هەر لە جێگادام ... ببوورە فەرموو
مامە-----خۆشت نەگۆڕی وە !!!! ئەوو کەنتۆرە بیجامەی خەوی تیایە بۆ بەکارت نە هێناوە ؟؟؟
تەنیا------ باوەڕ بکە قسە کانت ڕەگە دڵنەوای یکی تیابووبێ چوونکە لە ڕۆژی ڕووداوە کەوە وا نەنووستووم بە شێوەیەک هەر
بەجلی دەرەوە خەووم لێ کەووت !!!
......................................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-03 15:23:13)
لهسهر هێڵ نییه





....98.....
مامە------ ئاوێک بکە بەخۆتا و وەرە خوارێ خۆم زۆر بە کەمی ئێواران نان ئەخۆم بەس لەبەر خاتری تۆ ئەڕۆ نان ئەخۆم
تەنیا----- خاترت خۆش مامی بەڕێز ... ئێستە دێمە خوار.
بەدرێژای نان خواردن و دواتر تا نی وەی شەوو گوێی لە چیرۆکی ژیانم ئەگرت .... منیش نازانم بۆ هەستم بە ئارامی ئەکرد بە
گێڕانەوەی چیرۆکم.... لە نێوان من و ئەوو جیاوازی یەکی گەوورە هەبوو لە گشت بوارە کانەوە !!!! هەر ئەوو شەوە زانی من کووردم
و عەەب نیم چوونکە عەرەبی یەکەم زۆر باش بو بە پێی ئەوەی لە باشوور ژیابووم درکی بەوە نەکرد .. بەس ەزانی کەووتە باس
کردنی نەتەوەی کوورد زۆر شتی ئەزانی من نەم ئەزانی ..
زۆر پرسیار هەبووکە تامەزرۆی وەڵامی بووم ئەوو شەوە وەرم گرت بەتای بەتی نهێنی ئەوو ژوورە ؟؟؟؟ بۆ کچەکەشی دکتۆرە فاتمە
سەیر بوو بەلامەوە کە بەوو هەموو هەبوون و دەووڵەمەندی یەوە لە دوورگەیەکی دوور لە ئاوای کار دەکات ..
مامە------ کچەکەم خۆشەویستی کارەکەی بردوویەتی بۆ ئەوو دوورگەیە !!! منیش خۆشحاڵم کە دەووڵەمەندی هەمووشتێک نی یە لە
ژیانیا نەک ئەوو سۆنیا شم ەر وا گەوورە کردووە
تەنیا---- بۆ منداڵی ترت هەیە ؟؟؟ بێ لە دکتۆرە فاتمە ؟؟؟ بمبوورە قسەم پێ بڕیت ،
مامە----- بەڵێ کچێکی ترم هەیە لە دکتۆرە فاتمە بچووترە بە 4 ساڵ ناوی سۆنیا یە .. ڕاستە من لە دوای 40 ساڵی ژنی دووەمم
هانی و باووکێکی گەنج نەبووم بۆ کچەکانم .... بەڵام توانیم هاووڕێ یەتی یان بەرمەوەو وەک هاووڕێ هەڵس و کەووت بکەین .
بۆ ژوورەکەی خوارەوە .... ئەوا هەر پارچەیەکی چیرۆکێکی پێ وەیە !!!! لە دوای 6 ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر ڕووداوە کەدا
سەفەرێکی میسرم کرد و کۆمەڵێ خزم و کەس و کاری خۆم و خوالێخۆشبوو دەلالم بەسەر کردەوە لای ئەوو خزمانە هەر یەکەیان
شتێکم لا هێنان کە پەیوەندی بەمن و دەلالە وە هەبوو بەتایبەتی ئەوو وێنانە کە لەماڵی خاڵی دەلال دەستم کەووتەوە لە گەڵ
کتێبەکانی کاتی زانکۆمان هەندێ شت و مکی تر ... لەوو ژوورەم ناوە سەرە تا ماە ماوە خۆم پاکم ئەکردەوە بەس ماوەی چەند
ساڵێکە حەوو سەڵەی ئوەم نە ماوە و نە خۆشی و تەمەن ڕێگرن ...
تەنیا------ ئەی ئەوو کارەکەرانەی هەتن بۆ بەوانی ناکەیت ؟؟؟
مامە------ 33 ساڵە لە دایکی دکتۆرە فاتمە زیاتر کەس ڕێ پێدراوو نەبوە بچێتە ئەوو ژوورە لەوەتەی ئەویش کۆچی دوی کرد ئەوە
5 ساڵە ماوە ماوە خۆم ئەی کەم ..
کچەکانیشم بۆیە دوورەپەرێز دام ناوون تا ئەووڕ ابووردووە ناخۆشە پڕ لە گریانە تێکەڵ بە داهاتوویان نەبێ بەس لای خم بێ تا
خوا تەمەن ئەسەنێ و بە ئازیزانم شاد ئەبم لەوو دنیا ،
تەنیا------- خوا تەمەنت درێژ کات و بتهێڵێ بۆ کچەکانت،،،،، پرسیارێک کەم دڵگران نابی ؟؟؟
مامە------ نا کووڕم دڵگران نابم بڵێ
تەنیا------ سووپاس مامی بەڕێز.. کاتێ باسی منداڵەکانت کرد سۆنیات باس نەکرد بۆیە هەر سێ منداڵ کەووتە قسە کانتەوە !!!
بەس ئەم ڕۆ سۆنیا باس کرا !!! کچی ڕاستی خۆتە یان نا ؟؟؟؟
مامە------- بەڵێ خوێن و گۆشتی خۆمە بەس !!!
تەنیا----- مامی بەڕێز داوای لێ بووردن ئەکەم ... بۆ پرسیارم
مامە----- نا کووڕم بەس با هەڵی گرین بۆ کاتی تر !!!! مامە پیر بوە توانای مانەوەی تادرەنگی نەماوە .!!
تەنیا----- لەخوا داواکارم تەندرووستیت هەر باش کات مامی بەڕێز هیلاکم کردی لە گەڵ باسەکانم ... شەوێکی ئارام و خەوێکی
خۆش بۆت.
مامە------ بۆتۆش کووڕم تا بەیانی
تەنیا----- تا بەیانی بەڕێزم ..
نازانم هاتنی ئەم پیاوە بەتەمەنە کە سەرتاپا ژیانی نهێنی یە بۆ ناوو ژیانم !!!! ڕزگار کەرە یان لێژبوونەوەیەکی تری لەدایە
هەموو هەڵسووکەوتی هێمای کەسێکی باش نیشان ئەدا بەڵام نازانم بۆ هەر هەست بە دڵە ڕاووکێ ئەکەم کاتێ جێم دێڵێ !! ڕەنگە
سەرتاپا چیرۆکەکی بۆ گەنجێکی وەک من نامۆ بێ بۆیە وا لەوو ئاڵۆیەدا خۆم ئەبینمەوە !!! باڵام منێک بەس خاوەنی جەستەیەکی
بێ ڕووح چیم هەیە لێی بترسم گەر مەبەستێکی خراپ لە نزیک وونەوەی دا هەبێ !!! هەموو شتکم دۆڕاند و لە دەستم چوو !! بۆیە
ئەم ڕێگا پڕ لە نهێنی یە ئەگرم بزانم بۆ کوێم ئەبات !!! ئەنجامی بۆ من یەکە و هەرگیز دوو نا بێت هەرگیز
..................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-03 15:24:24)
لهسهر هێڵ نییه





.........99........
ئەوو کاتە پەیوەندی کردن مەحاڵ بوو لەبەر دابڕانی کووردستان لە پایتەخت و بڕینی هێڵی تەلەفۆن و کارەبا لەلایەن ڕژێمی
بەعس !!! وە تاقە ڕێگا بۆ گەشتنی دەنگت بە کەس و کارت تەنها بە تەلەفۆن کردن بۆ ئوو کەسانەی لەژێر دەسەڵاتی ڕژێم
ئەژیان بەڵام بوونی چاوودێری لەسەر تەلەفۆن ئەوو کارە مەترسی بۆ ئەوا درووست ئەکرد !!!!1
منیش ئەوەی ئەم ناسی و ژمارەیم لەبەر بێ خزمێکی دایکم بوو لە کەرکووک بەڵام دووکووڕی پێژمەرگە بوو بۆیە زۆر بە پارێزەوە
هەڵسووکەووتی ئەکرد نەوەک سەرنجی پیاوانی دەسەڵات بۆخۆی ڕابکێشێ !!! مافی خۆشی بوو چوونکە بەساڵا چووبوو ە خاوەنی 4
کچ بوو !!!
ڕۆژی دوەمم دکتۆرە فاتمە تەلەفۆنی بۆ کردم.
دکتۆرە فاتمە-بە (تێل)-- پێم خۆشە هاووڕێ یەتیت لە گەڵ بابم درووست کرد بابم زۆر کەسێکی بەسۆزە هەر لەبەر ئەوەشە
هەرچی ئەی ناسی خۆشی ئەوێ.
تەنیا-بە (تێل)-- کەسێکی بە ڕێزە خوا بۆتی بهێڵێ بەڕاستی میهرەبانە لە گەڵم ...
دکتۆرە فاتمە-بە (تێل)-- زۆر سووپاس... هەواڵێکم پێ یە بۆت !!!! هەڵبەت تیم کانی کە بۆ پشکنین و گەڕان هاتبوونە ئەوو ناوو
چەی ئێمە دوێنی کارە کانیان کۆتای پێ هێنا .... بەس بە داخە وە تەنها 23 تەرمیان هەڵگرتەوە لە دەریا کە !!!!
بەیانی تەرمەکان ڕەوانەی ئەسینا ئەکرێن و ئەمەش هەواڵە کەیە بۆ تۆ !!! ڕێخراێکی خێر خواز ئەرک گواستنەوەی تەرمەکانی
گرتۆتە ئەستۆی خۆی و گەڕانەوەی بۆ عیراق لە ڕێی توورکیاوە . من لە گەڵ بابم قسەم کرد ئەوو پارێزەرێکت لە گەڵ ئەنێرێ
بەیانی تا بچت و گەر کرا ژنە کەت و منداڵە کەت ببینی گەر لە ناوو ئەوانەدا بوون کە هەڵگیراوونەتەوە .
تەنیا-بە (تێل)------ زۆر سووپاس بەڕاستی ماندووم کردوون و شایەنی هەموو شتێکن !!! نازانم هەست ئەکەم پرسیارێکم لە بابت
کرد دڵگران بوو !!! یان من وا هەست ئەکەم !!!؟؟؟
دکتۆرە فاتمە-بە (تێل)----- بابم کەسێکی بێ دەنگە خۆی بەڵام گەر شتێ بێ زاری بکات دەری ئەبڕێ !!! پرسیارەکەت چی بوو لێی
واوا هەست ئەکەیت بێ تاقەت بوو پێی ؟؟؟؟
تەنیا-بە (تێل)------ ڕۆژێ پێشتر مامە باسی تۆ وبراکانتی کرد بەڵام ئەمڕۆ لە پڕ ناوێکی تر هاتەئاراوا (سۆنیا ) ی خووشکی بچکۆ
لەت منیش وەک پرسیارێکم لا درووست بوو !!! دوای پێم زانی ئەبوایە نەم کردایە !!!!
دکتۆرە فاتمە-بە (تێل)----- مە بەست باس نەکردنی کچی دووەمی
تەنیا-بە (تێل)------ بەڵێ مەبەستم ئەوە وو یەکەم جار وەک ئەوەی بە کچی خۆی نەزانێ و دواتر وەک کچی خۆی تەماشای کرد ؟؟؟
دکتۆرە فاتمە-بە (تێل)----- یەکەم ببمە کە زۆر ناسکە و دڵ ڕەجاندنی کاردانەوەی خراپی لێ دەکەوێتەوە !!!! دووەم هەر بابمە
کە چەند هەڵە بکەیت و تووڕە بێ لێت لە ناخیا هەر خۆشی ئەوێیت !!!!! سۆنیا هەرە بچووکە کەمانە کە لەناوومانا هەردەم
تایبەت بووە وەک من و براکانم ناردی یە میسر تا زمانی عەرەبی بخوێنێ و بتوانێ وەک ئێمە قسەی پێ بکات !!! چوونکە بابم
هەردەم ئەڵێ سۆزی نەوەی نیل هەڵگەرەوو بیر و هۆشی یۆنانیشت هەبێ !!! چوونکە دوو میلەتن کەلتوور و ڕابووردوویان
بەڵگەنامەی گەوورەی یانە
.....................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-04 08:29:35)
لهسهر هێڵ نییه





.....100.....
لە ناوو ئەوو کەسانەی کە سۆنیا ئاشنای بوو لاوێک بوو بەناوی (هیلال) کە دەرچووی زانکۆ بوو وە لە کۆمپانیای بیناسازی کاری
ئەکرد کە باووکی خاوەنی بوو ...هەر چەندە 10 ساڵێک لە سۆنیا گەوورەتر بوو بەڵام ڕێگری ئەوە نەبوو کە خۆشەویستی لە
نێوانیاندا درووست ببێ ... هەر لەبەر ئەوە سۆنیا بڕیاری دا لەوێ درێژە بە خوێندن بات سەرە تا بابم پێی خۆش بوو وە هانی دا
کە بەردەوام بێ .. بەڵام لە گەڵ زانینی پەیوانی نێوان هیلال و سۆنیا و پرسیار کردنی دەر بارەی کەس و کاری هیلال بابم گۆڕا
بەشێوەیەک کە کەسمان بەوو شێوەیە بابمان نەدی بوو ..!!!!! نەک هەر ڕەتی کردەوە بەڵکوو مانەوەی لە میسر بە سەرپێچی و بێ
ڕێزی لە بابم لە قەڵەم ا سۆیا نەی ئەزانی چی یە کێشە کە ڕاستە بابمی خۆش ئەوێ و ڕێزی لێ ئەگرێ بەڵام نەک ئەوو ئێمە
هەموومانم بابم وا گەوورەی کردووین کە کەسایەتی یەکی بەهێزمان هەبێ و ملکەچی هیچ فەرمانێک نەبین گەر باوەڕ مان پێی
نەبێ گەر ئەوو بڕیارە هی خوودی بابیش بێ !!!!
بۆیە سۆنیا پاش ئەوەی بابم نەی توانی بیهێنێتە سەر باوەڕ کە شایەنی واز لێ هێنان بێ !!! قسەی بابمی شکاند و مایەوە لەوێ
خوێندنی تەواو کرد و هەر بەوەشەوە نەوەستا شوی بە هیلال کرد کووڕێکیشیان هەیە تەمەنی 3 ساڵە ناویان ناوە یاسین هەر
بەنای بابمەوە ..
تەنیا-بە(تێل)------ ئەی بابت هەڵوێستی چی بوو ؟؟؟
دکتۆرە فاتمە- بە (تێل)----- زۆر دەمار گیریانە هەڵسووکەووتی کرد !!!! خۆ بێ بەری کردن لە سۆنیای ڕا گەیاند و لەوێش زۆر
هەووڵی دا کە هەرەس بەوو پڕۆژەیە بێنێ !!!! کە سۆنیا و هیلال بەتەما بوون بیکەن !!! بەڵام چوونکە یلال تاقانەی باب و دایکی
بوو وە لەدوای 20 ساڵ هاووسەر گیری و گیرۆدەبوون بە نەزۆکی و گەڕان بە هەموو دنیا بۆ چارەسەر دواتر هیلال لەدایک بوو بابی
کە کەسێکی دەووڵەمەندن و بەناووبانگن لە میسر ئامادەبوو هەموو شتێک بکات تا کووڕەکەی بەختەوەر بێت مامە مووسا کە
باووکی هیلالە 5 جار هاتە لای بابم بەس بابم دەری ئەکرد کەس لەوو تووند ڕەوی یەی بابم سەری دەر نەدەکد چونکە بابم
و مامە مووسا زۆر هاووڕێ بوون کۆن !!!!!
تەنیا-بە(تێل)------ بەڕاستی ناخۆشە بۆ هەردوو لا !!! بەڵام وەک ووتت بابت چەند تووڕە بێ لە ناخەوە هەر سۆنیای خۆش ئەوێ
سۆنیاش وەک ئیسپات کردنێک بۆبابت کە خۆشی ئەوێ و گوێنەگرتنی لە تێنەگەشتنە لە پاساوی بابت ئەگین خۆشەویسترین کەسە
بە بەڵگەی ئەوەی یەکەم کۆرپەی بەناوی ئەوەوە ناوە !!! بەڵام هەڵە نەبم بابی مووسا ئەزانم بۆ قبووڵ نی یە لە لای !!!!
دکتۆرە فاتمە- بە (تێل)----- چۆن ئەزانی ؟؟؟؟!!!!
تەنیا-بە(تێل)------ دڵنیا نیم جارێ !!! بەس لە باسی ڕووداوە کانی کۆن بەسەر بابت هاتووە !! گوومان هەیە کە ڕەت کردنەوەی
هیلال پەیوەندی بە چیرۆکێکی کۆنەوە هەیە !!!
دکتۆرە فاتمە- بە (تێل)----- هەڵبەت وایە بەس بابم قەت بە شێوەیەکی ڕوون شتە کۆنەکانی بۆ باس نەکردوین !!!!
................................
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن _Namo_ (2008-09-04 08:32:32)
لهسهر هێڵ نییه