❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 13:44:18

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

  به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی جه‌زایر





به‌ڵگه‌نامه‌ی "72" له‌ به‌رواری: "18/نیسان/1975"دا

له‌: تۆماس بریملو/نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌/له‌نده‌ن

بۆ: سێر جۆرج بۆڵتون/بانکی لویدزی جیهانی/زۆر نهێنی

به‌رێزم سێر جۆرج سوپاس بۆ نامه‌که‌ی ڕۆژی (15/نیسانت). منیش له‌ گه‌ڵ جه‌نابت هاوڕام که‌ جوڵه‌یه‌ک له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کاروباری باشوری ئه‌فریقا بکرێت. تێبینیه‌کانت سه‌باره‌ت به‌ که‌نداو زۆر دڵیان خۆشکردم و ، هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شا له‌ گه‌ڵ عێراق خراپ بوون ، چونکه‌ بارودۆخێکی دروست کرد که‌ ناتوانرێ به‌رگری له‌ کوردستان بکرێت. به‌ڵام له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ مافه‌ مێژووییه‌کانی ئێرانی له‌ شط العربدا مسۆگه‌ر کرد. ئێمه‌ نازانین ئایا به‌ندی نهێنی له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا هه‌یه‌ یان نا. به‌ڵام مشت و مڕی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سامانی عێراق له‌وه‌ ڕزگاری بووه‌ که‌ دژ به‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کورد به‌کاربهێنرێت و ، دژی کوه‌یت به‌کاربێت. ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ سعودیه‌ له‌م بارودۆخه‌یدا ، که‌ مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ کوژراوه‌ ، هێنده‌ بێ هێز نییه‌. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته‌کانی تری که‌نداویش بێ هێز نین و ، زۆربه‌شیان گومانیان به‌رامبه‌ر ئێران هه‌یه‌ و ، زه‌مینه‌ی ئه‌و ترسه‌ش هه‌یه‌ که‌ ئێران بکشێ به‌سه‌ریاندا. ئه‌مه‌ش له‌و کاته‌دا دێت که‌ که‌ ئێران به‌نیازه‌ ڕۆڵه‌ کۆنه‌که‌ی ئێمه‌ وه‌ک هێزێکی زاڵ له‌ که‌نداودا ببینێت. هه‌روه‌ها سعودیه‌ش به‌نیازه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینێت ، به‌ڵام پله‌یه‌ک له‌ ئاره‌زووی ئێران نزمتره‌.

ئیمزا: تۆماس بریلمو



به‌ڵگه‌نامه‌ی "85" به‌ به‌رواری "15/مایس/1975"

له‌: جی ئه‌ی گراهام/باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ به‌غداد

بۆ: ئه‌ی تی ئێم لیوکاس/وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا/ئیداره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست/زۆر نهێنی

بابه‌ت: ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایر

تێبینی: ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ له‌ "11" بڕگه‌ پێکهاتووه‌. ئێمه‌ ئاماژه‌ بۆ چوار بڕگه‌یان ده‌که‌ین چونکه‌ بڕگه‌کانی تر په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌وڵه‌تی کوه‌یته‌وه‌ هه‌یه‌.

1. له‌ ڕۆژی (2/مایس) داوام له‌ محمد سه‌بری الحدیثی وه‌کیلی جێگر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ماوه‌یه‌کی زۆریش بوو نه‌مبینیبوو ، که‌ یه‌کتر ببینین. ئه‌و پیاوه‌ زۆر چالاک بوو له‌ شوینپێ هه‌ڵگرتنی ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایردا و ، دوای چاوپێکه‌وتن یه‌کسه‌ر پێمووت که‌ ئێمه‌ پێشوازیمان له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ کردوه‌. هه‌روه‌ها لێم پرسی که‌ ڕێکه‌وتننامه‌که‌ چۆن ده‌ڕوات.

2. حه‌دیثی ووتی: سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی له‌ میدیادا ده‌نووسرێ ناتوانین زیادیان بکه‌ین بۆ ڕێکه‌وتننامه‌که‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ لایه‌نی دیاری کردنی سنووره‌کانه‌وه‌ هه‌ندێک کێشه‌ هه‌ن ، به‌ڵام به‌ گشتی مه‌سه‌له‌کان به‌ ئاسانی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌ڕۆن. له‌و کێشانه‌ی که‌ هه‌ن: بوونی سه‌هۆڵ له‌ زۆر جێگادا که‌ ناهێڵی کاریان تێدا بکه‌ین. له‌ باره‌ی پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ دیاری کردنی سنوور و چاودێریکردن و هاتووچۆی هاوبه‌شی ناو ئاو و...هتد ، حه‌دیثی ووتی: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی کۆتاییدا تۆمار ده‌کرێن.

3. دوای ئه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ جێگیرکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ شوێنه‌کانی خۆیان ، ووتی: زۆر له‌ کورده‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ لای حکومه‌تی عێراق و ، له‌م ڕۆژانه‌شدا شاندێک ده‌چێته‌ ئوردوکانی ناو ئێران تا قه‌ناعه‌ت به‌ کورده‌کان بکات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراق. پێمووت: من هه‌ندێک پڕوپاگه‌نده‌م بیستووه‌ و ، له‌ میدیاش باس کراوه‌ ، که‌ گوایه‌ حکومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ ئه‌و کورده‌ گه‌ڕاوانه‌ له‌ باشوری عێراق نیشه‌جێ بکات. ووتی: من دڵنیام که‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی میدیاکان ڕاست نین و ، چاوم به‌ کارمه‌نده‌ حکومییه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ که‌وتووه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ هێچیان له‌ گه‌ڵ من باس نه‌کردووه‌. پێمووت: من لێتی ناشارمه‌وه‌ که‌ نیشته‌جێ کردنیان له‌و ناوچانه‌ ئاسان نابێت بۆ کورده‌کان ، چونکه‌ شێوازی کشوکاڵ له‌ باشوری عێراق جیاوازه‌ و ئه‌وان ناتوانن له‌ گه‌ڵ ئه‌و شیوازه‌ ڕابێن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌وان سوننین و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ش شیعه‌ن.

4. نکوڵی کردنی حه‌دیثی له‌ مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێ کردنی کورده‌کان له‌ باشوری عێراق ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ من چاوه‌ڕوانم ده‌کرد. پێم وایه‌ که‌ نه‌خشه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ جێگیرکردنی ژماره‌یه‌کی دیاری کراو ، به‌ تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ حکومه‌تی عێراق پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر بیانبه‌نه‌وه‌ ناوچه‌کانی خۆیان ڕه‌نگه‌ جموجوڵ ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌. ئه‌و جێگیرکردنه‌ش بێگومان ئه‌و که‌سانه‌ تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌کات که‌ کلیلی کێشه‌ی کوردیان به‌ده‌سته‌.

ئیمزا: جی ئه‌ی گراهام

 
 
                   


                          la    Azmoon  wargirawa

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن darwnae (2008-05-17 13:45:24)

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-27 08:22:13

شؤرش!!!
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى -سه رجنا?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-23
دواترین سه‌ردان: 2010-04-22
په‌یامه‌كان: 300

Re: به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

ده ستت خؤش بيت بؤ بابه ته كه ت هه ر سه ركه وتو بيتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-14 00:43:35

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت  به‌رێزم darwnae  گیان هه‌ر بژی  ته‌مه‌ن درێژ بیت  هاوڕێی ئه‌زیزم .

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-14 10:32:13

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

dast xosh bet sarkawtu bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-14 18:29:20

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926

Re: به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

desst xosh bet her serkewtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-18 18:35:40

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

 

zor  supas hawreyani  xoshawist  bo payama jwanakantan
hawrei xoshawist  kaka shorsh
hawrei aziz w xoshawist kaka 7usen xoshnaw
hawrei  xoshawist  varya
hawrei  xoshawist frishtaykurd
zhyantan   prbe la shadi w kamarani
katan    shad
hawretan_______darwnae 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-12-06 19:44:01

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا

ده سته كانت خوش بيت سه ركه وتوبيت هاورئ كيان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net