.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ئیعجازی زانستی لە سورەتی التین
نوسینی : ئاكۆ عەزیز حەمەد
خودای گەورە لە سورەتی التین دەفەرموێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
(وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ {1} وَطُورِ سِينِينَ {2} وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ {3} لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ {4}).
واتە سوێند بە هەنجیر و زەیتون، بە كێوی توور )ئەو شوێنەی كە خوای مەزن قسەی لەگەڵ حەزرەتی موسا كرد)، بە شاری مەككە كە شارێكی هێمن و ئارامە، مرۆڤمان لە جوانترین شێوەو و رێككترین شێوازدا دروستكردووە. لێرەدا سەرەتا خودای گەورە سوێندی بەو دوو میوەیە خواردووە، خوداش سوێند بە شتێك ناخوات گرنگ و مەزن و پیرۆز نەبێت. دوای سوێند خواردن بە هەنجیرو زەیتون و كێوی توور و شاری مەككە، كە نیشانەی سوێند خواردنێكی گەورەیە، وە ئاماژەیە بۆ پیرۆزی و پر بایەخی ئەو دوو میوەیە لە لایەنی جەستەیی و ئەو شوێنە پیرۆزانەیە لە لایەنی رۆحی بۆ مرۆڤ، بۆ پییشاندانی شتێكی باڵا ئەویش دروستكردنی مرۆڤە بە جوانتریت شێوە، ئەو مرۆڤەی كە خودای مەزن لەسەر هەموو دروستكراوەكانی خۆی پەسەند تری (تفچیل) كردووە و هەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە خستوویەتیە ژێر دەسەڵاتی ئەو. لەم چوار ئایەتەدا جۆرە پەیوەندییەك بەدی دەكەین لە نێوان هەنجیرو زەیتون و دروست بوونی مرۆڤ هەروەك لەو سورەتەدا لە ئایەتی 4 دەفەرموێت (لقد خلقنا الأنسان فی أحسن تقویم). لە پەرتووكە ئاینیە پیرۆزەكانی ئینجیل و تەورات و قورئان دا هەنجیرو زەیتون ناویان بە پیرۆزی هاتووە، هەروەها لە پەرتووكەكانی مێژووشدا زۆر بەبایەخەوە باسكراون كە بۆ گەلێك مەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی و بەهێزكردنی جەستەی مرۆڤ بەكارهێنراون. لە زانستی نوێشدا لێكۆلینەوە زانستیەكان دەریان خستووە، هەنجیرو زەیتون دوو میوەی زۆر بە نرخ و بەسوودن بۆ مرۆڤ بە گشتی و كۆرپەلە و دایك بە تایبەتی هەر بۆیەشە بە خۆراكی تەواو (غژاء كامل) دادەنرێن. لەم دوو ئایەتەدا ئەوە دەخوێنینەوە، هەنجیرو زەیتون پەیوەندییان بە دروست بوونی مرۆڤ هەیە (كە دروست بوونی تۆو sperm لە نێرو هێلكە لە مێ و ئەو شتانەی پەیوەندییان بە پیتاندنی هێلكە هەیە دەگرێتەوە) لەلایەك و دروست بوون و گەشەی كۆرپەلەش بە جوانترین و رێكترین شێوە (دوور لە هەموو جۆرە نەخۆشی و كەموكورییەك) لەو كاتەی لە سكی دایكیدایە و دواتریش لەلایەكی تر، ئەگەر بێتو بە شێوەیەكی رێكو پێك لەلایەن دایك وەربگیرێت. شایانی باسە لە قورئانی پیرۆزدا یەك جار ناوی هەنجیر هاتووە و 7 جاریش ناوی زەیتون هاتووە واتە دەتوانین بلێین رێژەكە 1:7 وە ناوی هەنجیر پێش ناوی زەیتون هاتووە لەمەوە دەگەینە ئەنجامی ئەوەی كە بلێین سوودەكەی لەوەدا دەبێت، مرۆڤ یەكەم جار هەنجیرەكە بخوات ئنجا یەكسەر دوای ئەوە 7 دانە زەیتون (قەبارەی مام ناوەندی) بخوات چونكە من وای بۆ دەچم كە لەناو لەشی مرۆڤ لە ئەنجامی تێكەڵ بوونی هەنجیرو زەیتونەكە ئەو پێكهاتە (ماددەیە) دروست بێت كە كاریگەری دەبێت لەسەر دروست بوونی مرۆڤ لەسەر جوانترین و رێككترین شێوە. ئەمەش حیكمەتێكی خواییە دەكرێ ئێمە سوودی لێ وەربگرین و لێكۆلینەوەیەكی مەیدانی بۆ بكەین. بەنسبەت بڕی خواردنیشی ئێمە ئەگەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەر (دخ) بكەینە پێوەر كە دەفەرموێت من تصبح بسبع تمرات عجوة لم يضره ذلك اليوم سم ولا سحر (ئەوەی بەیانیان حەوت دەنكە خورما بخوات ئەوا لەو رۆژەدا ژەهرو سیحر كاری لێ ناكات). بەو پێ یە مرۆڤ دەتوانێت رۆژانە لە بەیانیان)كاتی چێشتەنگاو) یەك دەنكە هەنجیرو حەوت دەنكە زەیتون (یان بە ئەندازەی حەوت دەنكەكە زەیتەكەی) بخوات، چونكە پێغەمبەرمان موحەمەد (د.خ) دەفەرموێت: كلوا الزیت و ادهنوا به، فأنە من شجرە مباركە. واتە زەیتی زەیتون بخۆن و خۆشتانی پێ چەور بكەن چونكە بە راستی ئەوە لە دارێكی زۆر پیرۆزە. رۆژانە خواردنی ئەم برەی هەنجیر و زەیتونە هیچ زیانێكی نابێت بۆ مرۆڤ بەڵكو بەپێچەوانە ئەو سوودانەی لێ وەردەگرێت كە باسمان كرد. خواردنی هەنجیرو زەیتون بۆ هەموو كەسێك زۆر بەكەڵكە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كێشەی منداڵ بوونیان هەیە چ لە سەرەتاوە یاخود لە كاتی سكپری كە زۆر جاران منداڵەكە بە نارێكی دەبێ (تشوهات خلقیە) یا بە نەخۆشی دەبێت وەك نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن و كەمئەندامی و هی تر. هەرچەندە تا ئێستا تۆژینەوە لەو بوارە نەكراوە بەڵام من زۆر گەشبینم كە هەنجیرو زەیتون رۆڵێكی ئێجگار گرنگیان دەبێت لە كەم بوونەوەی یا نەمانی ئەو حالەتانە چونكە خودای گەورە دەفەرموێت (فی أحسن تقویم) واتە باشترین شێوە و رێكترین شێواز كە هەموو شتێك دەگرێتەوە. بە پێی لێكۆلینەوەو تۆژینەوە زانستیەكان دەركەوتووە كە هەنجیر و زەیتون زۆربەی ئەو ماددەو ڤیتامین و كانزا و ترشەڵۆك و ریشاڵانەی تێدایە كە بۆ گەشە و پاراستنی مرۆڤ بە سوودن، بە هۆیانەوە بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان زیاد دەبێت، گەنجێتی و جوانی مرۆڤ (أحسن تقویم) دەپارێزن و پیرێتی دوا دەخەن و جەستەی بەهێز دەكەن، ئەمە جگە لەوەی كە هاوسەنگی لەشی مرۆڤ رادەگرن. هەر یەك لە ئێمە هەنجیرو زەیتونمان خواردووە بەڵام لەوانەیە بەو شێوەیە نەمان خواردبێت كە لە قورئاندا باسكراوە. من لێرەدا داوا لە پسپۆرانی بواری زانستی خۆراك، منداڵ بوون، نەخۆشییەكانی زگماك، هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە با لێكۆلینەوەی تاقیگەیی Experimental study ئەنجام بدەن لەسەر كۆمەڵێك ئافرەتی دووگیان، ئەو منداڵانەی نەخۆشی تالاسیمیایان هەیە، ئەوانەی كێشەی مندالأ بوونیان هەیە، بۆ ماوەیەك (مانگێك تا سێ مانگ) بری دیاریكراوی هەنجیرو زەیتونیان بدەنێ لەگەڵ چاودێری بەردەوامییان بكەن، بەڵام بۆ كۆرپەلەو دایكەكە وا باشترە لە ماوەی سكپری و دواتریش تا 2 ساڵ كە ماوەی شیردانی منداڵەكەیە بەردەوام رۆژانە یان هەفتەی 2 رۆژ هەنجیرو زەیتون بخوات چونكە ئەوە خواردن و ووزەیە بۆ هەردووكیان سوودی هەیە. ئێمە نابێ ئەو برە دیاریكراوە فەرامۆش بكەین چونكە حیكمەتەكە لە دیاریكردنی برەكە دایە كە 1 بۆ 7 واتە پێكهاتە (ماددە) كە لە ئەنجامی تێكەڵبوونی ئەو رێژەیەی هەنجیر و زەیتونەكە دروست دەبێت و ئەو كاریگەرییانەی دەبێت كە لەسەرەوە باسمانكردن. لەوانەیە لە كاتی تاقیكردنەوە شتی تریش دەربكەوێت كە ئێمە ئێستا نەیزانین.


لهسهر هێڵ نییه







ئهو دهستانت خۆش بێت برای بهرێزم
کاکه دهشتی گیان ههر بژی بهقوربان تهمهن درێژ بیت
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم سهرکهوتووبیت هاوڕێی ئهزیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

لهسهر هێڵ نییه






سڵاو کاکه حسێن گیان
ئهزیزهکهم زۆر سوپاس بۆ پهیامهکهت
هیوادارم که خوای گهوره پاداشتت بداتهوه
کاتێکی شاد
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه

ده ست و به نجه ت خوش بيت كاك ده شتى كيان بو ئه و با به ته به سوده
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆش هاورێی بهریزم فوتبۆڵ گیان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش بابهتیکی بهسود به خوا پاداشت باتهوه اشالله

لهسهر هێڵ نییه









ده سته كانت خو شبيت سه ركه وتوبيت كيانه


لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئهزیزهکانم بۆ پهیامهکانتان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه




دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئهزیزهکهم
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئهزیزم کاکه کاردۆ گیان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش بێت برای بهرێزم کاك دهشتی
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم
ههميشه سهرکهوتووبیت بهرێزم

چى له خۆرى ئاسمان بکهم خۆ من دايمه ڕۆژم ڕهشه
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس برای ئهزیزم کاک بێلان گیان
دهستی تۆش خۆش بیت بهقوربان
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh


لهسهر هێڵ نییه








بژیت ڤاریا گیان
دهستی تۆش خۆش بیت ئهزیزم
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه