❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاتکردن له‌نێوانی کوڕان و کچان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-28 14:10:58

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

چاتکردن له‌نێوانی کوڕان و کچان

ناڵه‌یه‌که‌ له‌ دڵدا به‌ند بووه‌، ئازارێکه‌ له‌ ناخدا گیر بووه‌ و فرمێسکێکه‌ ڕژاوه‌ له‌ چاوه‌کان و ده‌یکه‌مه‌ مه‌ره‌که‌بی پێنووسه‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی پێ بنووسم:
به‌ڵا و موسیبه‌ته‌، داوێکی شه‌یتانه‌، چه‌نده‌های پێوه‌ گیرۆده‌ و لکاو بووه‌، پێوه‌ی گلاو بوون و لێی ده‌رباز نابن، نقوومی چاڵه‌ قووڵه‌ تاریکه‌کانی کردوون.. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ دوای هه‌ڵدێران، تیاچوون و ونبوون به‌شیان بێت.. ئه‌ویش تووشبوونه‌ به‌ ئازاری خۆشه‌ویستی به‌تاڵ و دڵ گیرۆده‌بوونه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پووچ و بێ بناغه‌..

چیرۆکه‌که‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێ ده‌کات. کاتێك که‌سه‌که‌ ده‌یه‌وێت بچێته‌ ئینته‌نێته‌وه‌، ڕوو ده‌کاته‌ زۆرێك له‌ یانه‌کان (منتدیات) یاخود به‌رنامه‌کانی چاتکردن به‌ نیازی سوودوه‌رگرتن یاخود وه‌رگرتنی ئامۆژگاری و بیرخسته‌نه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ڕۆژگار و به‌سه‌ربردنی کاتێکی زۆۆۆۆر، هاوکات هێواش هێواش چاودێری خوایشی له‌بیر ده‌کات‌، له‌یادی ده‌چێت ئه‌وه‌ی ده‌ینووسێ و ده‌یهۆنێته‌وه‌ تۆمارکراوه‌ له نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ‌وكل صغير وكبير مستطر[القمر: ٥٣].

ده‌بینرێ له‌ دوای ڕۆژانێک له‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستکردنی به‌ چاودێری خوا له‌ ده‌ست ده‌دات، هه‌موو باره‌که‌ی لێ هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌! بۆیه‌ ئیتر ده‌که‌وێ و هه‌ڵدێر له‌ دوای هه‌ڵدێران ده‌خزێته‌‌ ناخی نزمایه‌تی و خواری خواره‌وه‌ی دامێنه‌کان.
یه‌که‌م خزان له‌ چاتکردنه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات، چاتی نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌که‌(نێر و مێ) ، له‌ پێشدا به‌ خوشکی به‌ڕێزم و خوشکی موسوڵمان و .. دواتریش خوشکی خۆشه‌وسیتم و ئیتر خوشکه‌که‌شی لا ده‌با و ده‌بێته‌ ئازیزه‌که‌م و خۆشه‌ویسته‌که‌م! بۆ ئه‌وه‌ش قوڕه‌که‌ زیاتر خه‌ست و داوه‌که‌ باشتر بیگرێ، شه‌یتانیش گه‌رمیان ده‌کا و نایه‌ڵێت هه‌ر نووسین بێ و ده‌موچاوه‌ ته‌عبیرییه‌کانیشیان ده‌خاته‌ نێوان، له‌گه‌ڵ ڕێزه‌ی ههههههه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر دڵی مردووه‌ و هیچ هه‌ستێکی نییه‌!
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌م موسیبه‌ته‌ بزانن، له‌ پیاوه‌کان بپرسن که‌ ئایا ڕازی ده‌بن ژنه‌کانیان یان خوشکه‌کانیان، کچه‌کانیان له‌گه‌ڵ کوڕانی بێگانه‌(بێگانه‌ی شه‌رعی)دا ئه‌و هه‌ست و چاتانه‌ ئاڵوگۆڕ بکه‌ن!؟
له‌مه‌ش نه‌گبه‌تیتر ئه‌وه‌یه‌ وێنه‌ی خۆیان له‌ پرۆفیل یان وێنه‌یه‌کی بزواو نیشان ده‌ده‌ن..


ئه‌ی خوشکی پایه‌به‌رز: نه‌که‌ی تۆی پاک و به‌ به‌ها خۆت له‌و داڕوخان و ته‌ڵه‌ و داوه‌ بده‌ی، ئه‌وه‌ داوه‌کانی شه‌یتانه.. هه‌نگاوه‌کانێتیوَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ‌[البقرة:208]، نه‌که‌ی ئه‌و پێکه‌نین و ده‌موچاوه‌ ته‌عبیرییانه‌ بۆ پیاوان بنێری، دڵنیابه‌ له‌ هه‌موو کارێکێت ده‌پرسرێته‌وه‌وقفوهم إنهم مسؤولون[الصافات:24] .
ڕه‌نگه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هیچ مه‌به‌ستێکی تێدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت! ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێک قسه‌یه‌کت کرد یان نووسینێکت نارد، ئه‌و ئایه‌ته‌ت له‌به‌رچاو بێت که‌ ده‌فه‌رموێتفلا تخضعن بالقول فيطمع الذي في قلبه مرض وقلن قولا معروفا[الأحزاب:32] . قسه‌ی ڕه‌ونه‌قدار و به‌ مه‌یل مه‌که‌ن، چونکه‌ ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه‌ کاری تێ ده‌کا و چاوی تێ ده‌بڕێ..
نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پیاوان چات و پریڤات بکه‌ی مه‌گه‌ر له‌ زۆر پێویستی و شه‌رعیدا نه‌بێت.
نه‌که‌ی ده‌رگات کراوه‌ بێت چونکه‌ که‌سانی نزم و دڵنه‌خۆش زۆرن له‌ ده‌رگات بده‌ن به‌ ناوی جوان و به‌شکۆ و سه‌رنجڕاکێشه‌وه، ڕه‌نگه‌ هه‌ر به‌ناوی ئافره‌یتشه‌وه‌ خۆی په‌نهان دابێت! هه‌رگیز نه‌ڵێی من تووش نابم و من خۆم باش ده‌ناسم! ئایا کێ ده‌توانێت له‌ فیتنه‌ی ڕه‌شی ئه‌م زه‌مانه‌یه،‌ ئارام و بێ خه‌م بێأَفَأَمِنُواْ مَكْرَ اللّهِ فَلاَ يَأْمَنُ مَكْرَ اللّهِ إِلاَّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ[الأعراف:99].

تۆش ئه‌ی پیاو و ئه‌ی گه‌نج؛ چاودێری خۆت بکه‌ له‌ ترسی خوا، ئافره‌تان دایک و خوشک و کچی ئێمه‌ و تۆیه‌ و شه‌ره‌فی برایه‌کانته‌، داوامان لێ کراوه‌ دایپۆشین و بیپارێزین له‌باتی ئه‌تک و ڕووشاندنی!
ئه‌وه‌ش دوای عه‌وره‌ت و عه‌یبی خه‌ڵکی ده‌که‌وێت، خوای له‌ دوایه‌ و له‌ ماڵی خۆیدا ڕیسوای ده‌کات، پاداشتیش له‌ جۆری کرده‌وه‌که‌ته‌، چی بچێنی ئه‌وه‌ ده‌دوورییه‌وه‌.
ڕه‌نگه‌ ئافره‌تێکیش به‌ پێکه‌نین و ڕسته‌یه‌کی تۆ بهه‌ژێ و تووشی فیتنه‌ و سه‌رگه‌ردانی ببێت، چۆن پیاوان هه‌ستیان هه‌یه‌ ئه‌وانیش هه‌روه‌ها.
ئاگات له‌ قسه‌ و نووسینه‌کانی خۆت بێت و مه‌ڵێ ئه‌و ده‌ستی پێکردووه‌! ئه‌و هه‌رچییه‌کی کردبێ یان نووسیبێت، خوشکمانه‌ و ده‌بێت بیپارێزین.
ئێوه‌ش ئه‌ی خاوه‌نی ژوور و ئه‌دمینه‌کان؛ وریای ئه‌وه‌ بکه‌ن و بوار بۆ دڵنخۆشان مه‌ڕه‌خسێنن، با وه‌کو به‌رنامه‌کانتان بۆ باسی ئیمان و ئیسلامه‌، نه‌هێڵن ئه‌و ناشه‌رعی و که‌لێنانه‌ ته‌شه‌نه‌ و دزه‌ بکاته‌ ژووره‌کانتان‌.

فه‌توایه‌ک له‌ باره‌ی چاتکردن

  به‌ کوردییه‌که‌ی:
پرسیار: من ئافره‌تێکی موسوڵمانم و ده‌چمه‌(پاڵتۆک) و ژووره‌ ئیسلامییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌ زانستی شه‌رعیم ده‌ستکه‌وێت، کاتێک له‌ ژووره‌کان ده‌بم، هه‌ندێ جاران یه‌کێک له‌ موسوڵمانه‌کان(که‌ بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێ) داوام ده‌کات گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌م(له‌ ڕێگه‌ی چاته‌وه‌) بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسین، له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ندێ پرسیار ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی؛ له‌ کوێ ده‌ژیم؟ ته‌مه‌نم چه‌نده‌؟ ئایا به‌ مێردم(بۆ ئاگادریت، من به‌ مێرد نیم)، ئه‌ی چۆنه‌ ئه‌گه‌ر بمه‌وێ شوو بکه‌م؟ ئایا له‌گه‌ڵ که‌سوکارم ده‌ژیم؟ ... ئیتر پرسیاری تر له‌م ڕووه‌وه‌.
گرفتی من ئه‌وه‌یه‌؛ نازانم ئایا ڕه‌وایه‌ به‌ پێی شه‌رع من ئه‌م زانیارییانه‌ بده‌م له‌ باره‌ی خۆمه‌وه‌ به‌ موسوڵمانێکی نامه‌حره‌مم؟ ئایا وتووێژ به‌ نووسین له‌گه‌ڵ گه‌نجێکدا به‌ تاوان ده‌ژمێردرێ؟

وه‌ڵام:
سوپاس و ستایش بۆ خوا.
هیچی تێدا نییه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تی موسوڵمان سوود له‌ ئینته‌رنێت وه‌ربگرێ، و بچێته‌ نێو تۆڕی "پاڵتۆک" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌گه‌ر نه‌بێته‌ هۆی به‌زاندنی قه‌ده‌غه‌کراوێکی شه‌رعی، وه‌کو قسه‌کردن له‌گه‌ڵ پیاوان، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ئاسانکاری بۆ قسه‌کردن ده‌کات و به‌ره‌و کاریگه‌ربوون و تووشبوون به‌ فیتنه‌ ده‌ڕوات به‌ زۆری، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ پێداگری و دوورکه‌وتنه‌وه‌ بکرێ له‌و چاتانه‌، له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا، و وریایی له‌ سزای.

چه‌ندین جار ئه‌م چاتکردنانه‌ بۆته‌ مایه‌ی شه‌ڕ و به‌ڵا له‌سه‌ریان، گه‌یاندوونیه‌ حاڵتێک تووشی عیشق و به‌ڵکوو شێتی له‌ عیشقدا کردوون، به‌ڵکوو هه‌ندێکیانی به‌ره‌و له‌وه‌ مه‌ترسیدارتر بردووه‌، شه‌یتانیش هه‌ردوولایان وه‌سف ده‌کات به‌ خه‌یاڵی جۆراوجۆر بۆ ئه‌وی تر بۆئه‌وه‌ی بیانخاته‌ داوی به‌ستنه‌وه‌ی ناپاک بۆ دڵێکی ناپاک که‌ دونیا و دین تێک بدات.
شه‌ریعه‌تیش هه‌موو ده‌رگاکانی داخستووه‌ له‌ ڕووی فیتنه‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ حه‌رامکراوه‌ ڕۆچوون له‌ قسه‌کردندا، قه‌ده‌غه‌کراوه‌ کۆبوونه‌وه‌ی پیاو و ئافره‌تی بێگانه به‌ ته‌نیا‌، گومانیشی تێدا نییه‌ ئه‌م جۆره‌ وتوێژه‌ تایبه‌تانه‌ نابنه‌ خه‌ڵوه‌تێک له‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ی په‌ی پێ ببات. به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌ترسیدارترینی هۆیه‌کانی فیتنه‌یه‌ هه‌روه‌کو ده‌یبینین.

ئه‌وه‌یش به‌سه‌ر تۆ هاتووه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی باشه‌ له‌ دروستی ئه‌وه‌ی وتمان، ئه‌و پرسیاره‌ تایبه‌تانه‌.. گرانه‌ له‌سه‌ر پیاو ڕوبه‌ڕووی ئافره‌تێکی موسوڵمان بیکات مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ ڕێی ئه‌م هۆکارانه‌وه‌ بێت که‌ به‌ داخه‌وه‌ به‌ ناباشی به‌کارهێنراون.

بۆیه‌ له‌به‌ر خوا خۆت دوور ڕاگره‌، خۆت بگره‌وه‌ له‌ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ پیاوانی بێگانه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ سه‌لامه‌تتره‌ بۆ دینه‌که‌ت و پاکتره‌ بۆ دڵه‌که‌ت، بشزانه‌ که‌ شووکردن به‌ پیاوێکی موسوڵمانی چاک نیعمه‌ت و مننه‌تی خوایه‌، نه‌شبووه‌ نیعمه‌ت به‌رده‌ستکه‌وێت به‌ سه‌رپێچی و تاوان.

پرسیارێک له‌ شێخ ئیبن جه‌برێن کرا له‌و باره‌یه‌وه‌-خوا بیپارێزێت- که‌ ئایا حوکمی چاتکردن له‌ نێوانی کوڕان و کچاندا چییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاته‌ خاڵییه‌ له‌ گوناهه‌ و عیشق و خۆشه‌ویستی؟

فه‌رمووی:
جائیز نییه بۆ هیچ مرۆڤێک چات و نووسین گۆڕینه‌وه‌ بکات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی بێگانه‌ لێی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆی فیتنه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ که‌سێک گومانی وابێت هیچ فیتنه‌ و ئاشوبێکی تێدا نه‌بێت له‌ بنچینه‌وه‌! به‌ڵام به‌رده‌وام شه‌یتان فریوی ده‌دات به‌ره‌و ئافره‌ته‌که‌، ئافره‌ته‌که‌ش به‌ره‌و ئه‌و، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانی کردووه‌ به‌ موسوڵمانان ئه‌گه‌ر ده‌جالیان به‌رگوێ که‌وت له‌ شوێنێکه‌ لێی دوور که‌ونه‌وه و هه‌ڵبێن‌، وه‌ هه‌واڵی داوه‌ که‌سێک ده‌گاته‌ ده‌جال و ئیمانداره‌ به‌ڵام به‌رده‌وام فریوی ده‌دات هه‌تاوه‌کو تووشی فیتنه‌ی ده‌کات(مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ که‌ فتینه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی پیاو و ئافره‌تیش به‌و جۆره‌یه‌). ‌
بۆیه‌ له‌ چاتکردنی کوڕان بۆ کچان فیتنه‌یه‌کی مه‌زن و مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ لێی دوورکه‌وتنه‌وه‌ بکرێت، ئه‌گه‌رچی که‌سی پرسیارکه‌ریش ده‌ڵێ: عیشق و خۆشه‌ویستی تێدا نییه‌.

* گومانیش نییه‌ له‌وه‌ی وتووێژکردن له‌ ڕێی چاته‌وه‌ زیاتر کاریگه‌ری هه‌یه‌ و مه‌ترسی گه‌وره‌تره‌ له‌ چاو نامه‌گۆڕێنه‌وه‌ و له‌ هه‌مووش شه‌ڕ هه‌یه‌.

ده نگی ئیسلام


--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-29 07:38:21

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: چاتکردن له‌نێوانی کوڕان و کچان

سڵاوو

خانم دەست خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە

هەر چەند توانجم هەیە لەسەر بەڵام مادەم وەرگیراوە هەڵی ئەگرم بۆ سرچاوە

خۆشحاڵم کە بەژداری لەم بەشە خووشکی ئازیز

هەر شادبیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-29 07:48:05

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

Re: چاتکردن له‌نێوانی کوڕان و کچان

dest xosh berasti babeteki jwan bw hiwadarm kchan u kurani esta hele neken  dwbare deast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-29 09:10:20

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709

Re: چاتکردن له‌نێوانی کوڕان و کچان

dast  xosh  bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net