❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆمەڵگە و رەگەزی مێینە....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-04 14:55:51

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

كۆمەڵگە و رەگەزی مێینە....

جێگەی داخە لە كۆمەڵگەكەمان رۆژانە چەندین جۆرە پێشێلكاری بێسنوور و لە رادەبەدەر بێ حورمەتی نادادی یەخەی رەگەزی مێینەی گرتووە، كە دوورە لە هەموو ( یاسا- رێسا - عورف - ئاكار - لۆژیك - مەنتیق - ویژدان و سۆز) ئازارمان دەدا و هەرگیز ناتوانرێ لێی بێدەنگ بین! گوێبیستی هەندێ روودا و چیرۆك دەبم سەبارەت بەژن كە شایانە تیشكی بخرێتە سەر مەسەلەی نەزۆكی و پەیدابوونی جێندەری كوڕ و كچە، یاخود نێر و مێ لەلای ژنانەوە. لە بۆچوونی كۆمەڵگەمان بەگشتی ژنان تاوانبار دەكرێن بەوەی ئەگەر تەنها كچی ببێ و كوڕی نەبێ، لە كاتێكدا چەندین بەڵگە و دیكۆمێنت ئەوە دەسەلمێنن ئاشكرایە پێكهاتەی دروست بوونی منداڵ شێوازێكە كە زانست و ئایین كۆكن لە سەری، چۆن ژن تاوانبار نییە لەوەی ئەگەر هەموو منداڵەكانیشی كچبن و رەگەزی كوڕی نەبێت! چونكە ئەم پیتاندنە بەهۆی هۆرمۆنی (XY) لەگەڵ هۆرمۆنی (XX) ژن دروستدەبێ، بۆ زیاتر روونكردنەوە و شیكاری ورد لە سەر ئەو بابەتە و دروستبوونی رەگەزی مێ، یاخود نێر زانستی تاقیگەی بایلۆژی سەلماندوویەتی كە لە كاتی كرداری پیتاندن و گەیشتن بە حاڵەتی ئۆرگانیزم، هۆرمۆنی پیاو كە XY یە و تایبەتمەندی ئەم هۆرمۆنە ئەوەیە كە هەردەم زاڵە بە سەر هۆرمۆنی XX ی رەگەزی مێینە، هەر بۆیە بەهۆی ئەم خەسڵەتەی كە هۆرمۆنی پیاو هەیەتی، هۆی بنجی دروستبوونی رەگەزی نێر یاخود مێ لەلایەن پیاوانەوە دروستدەبێ و هۆرمۆنی پیاو بڕیار دەرە!!

ئەمە شیكاری زانستی سەلمێندراوە و نەگۆڕە گفتوگۆ هەڵنەگیرێ، سەبارەت بە منداڵنەبوون واتە نەزۆركی “عەقیم”، ئەمەش زانستی تاقیگەی بایلۆژی روونیكردۆتەوە كە زۆر حاڵەت هەیە كۆئەندامی زاوزێ هەردوو رەگەز تووشی نەخۆشی دەبێ، جا هەیە بواری هەیە و چارەسەر دەبێ و دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و چارەسەر ناكرێت، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە هەردوو رەگەزی دووچاری نەزۆركی ببن، هەروەك كردگاری دلۆڤان لە قورئانی پیرۆزدا لە سورەتی الشوری ئایەتی 48 - 49 فەرموویەتی و دڵنیامان دەكاتەوە هەر زاتی خۆی بڕیار دەری دروستكراوەكانە و ئەوەی دەیەوێ دروستدەبێ، كەواتە دروستبوونی منداڵ رێژەی نییە، بەڵكو نەگۆڕە و رەهایە، بۆیە ئەو راستییانە بەڵگەن لە سەر بێگوناهی و بێئاگایی رەگەزی مێینە.

ماوەیەكە بەبەسەرهاتی ژنێك گرفتار بوویمە بۆیە دەمەوێ بیوروژێنم، ژنێك كە دانیشتووی یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێرە، ئەویش ماوەی 8 ساڵە شووی بە پیاوێكی نەخوێندەوار كردووەو كێشە و گرفتەكەیان لەوەدایە لە ماوەیەی هاوسەرگیریان ئەو ژنە سێ كچی هەیە و كوڕی نەبووە، پیاوەكەی و خانەوادە بێوژدانەكەی پیاوەكە بەردەوام ئەو ژنە قوربەسەرەی سەرزەنشت دەكەن و گلەیی ئەوەی لێدەكەن بۆچی تۆ كوڕت نابێ!!.

ئەوەندەی كە ئاگاداری كێشەی ئەو خێزانەبم، ئەو ژنە داماوە رۆژانە لەلایەن مێردەكەیی و خەسوو و خەزورییەوە رۆژانە تووشی ئازاردانی دەروونی دەبێتەوە، بەشێوازی بەكارهێنانی چەندین فۆنیمی هەست برینداركەر وەك ئەگەر تۆخێرت هەبایە تووشی ئێمە نەدەبووی، یاخود تۆ داری بێبەرهەمی، یان پێی دەڵێن: تۆ ناوكت لە كچان بڕوا، وێڕای ئەوەی ئاگادارم ئەگەر ژنەی داماو وەڵامیان بداتەوە و بەرگری لە خۆی بكا، مێردە بەناو پیاوەكەی تێر و پڕ لێی دەدا و جەستەی تێكدەشكێت و رەوانەی ماڵە باوانی دەكاتەوە، ئەوەی ئاگادارم بەهۆی هاوڕێیەكم كە هاوسێی ماڵی ژنەیە، ئەو ژنە ماوەی مانگێكە دەركراوە لەماڵە مێردەكەی، ئەمجارەیان مێردەكەی بەنیازە بڕیاری جیابوونەوەی لەگەڵدا بدات و بەنیازە ژنێكی دیكە بێنێت.

خەڵكینە ئێوە دادوەربن كەی رەوای هەقە لە چاخی بیست و یەكەم كە ناسراوە بە چاخی كێبڕكێی لە سەر مانەوەی زیاتر لە بۆشایی ئاسمان و تەكنەلۆژیا و ئازادی بیروڕا و دیالۆك و ژیاری .. تاد، تێڕوانینی بۆچوونی كۆمەڵگەكەمان لەو ئاستە بێ كە بۆچوونەكەمان لە گۆڵ پاكتر و تەندروستبێ، هیچ خەوش و گوناهێكی نەبێ، تووشی هەڕەشە و ئازاركێشانی دەروونی و لێدان و دەركردن و كێشمە كێشمە بێ، تاڕادەی گەیشتن بەبڕیاری جیابوونەوە و ئارەزوو كووشتن و سوكایەتی.

ئەم بەسەرهاتەی ورووژاندم دڵۆپێكە لەوتاوانە و بێویژدانییەی كە رۆژانە و بەرۆژی رووناك یەخەی جێندەری مێینەی كۆمەڵگەكەمانی گرتووە، وێڕای ئەوەش ئەم بەسەرهاتە لە كلتووری ئێمە شتێكی نامۆ نییە كە لە سەر مناڵ نەبوون، یاخود لە دایكبوونی رەگەزی مێینە یان درەنگ منداڵبوون، یاخود نەزۆركی بەهەزاران ژن سووكایەتیان پێكراوە و سەرزەنشت كراون و رەنجەڕۆ بووینە تاڕادەی بەنهێنی كووشتن لە ژێر چەندین هۆی پەردەپۆشكراوەو ئەتكرد و ئابڕوبردنیشیان، بۆیە دەپرسم ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ئەم ناهەقیانە مەحموكم بكەین و بەرگری لەو رەگەزە بكەین كە كائاین و بوونەوەرێكی یەكجار هەستەوەر و ناسكن؟ وێڕای سۆز و ئەڤین و خۆشەویستی و بونیادی شیرازەی خێزان و كۆمەڵ و ژیاندۆستن لە فەلسەفەی خەلق و كەونیش نیوەی كۆمەڵن.



سه‌رچاوه‌:
کوردستان راپۆرت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net