.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






"ئه‌فسانه‌ی به سه‌رهاتی کوله‌که "
پیاوێکی پیری گاوان له گه‌ڵ ژنه‌که‌ی به ته‌نیا له گوندێک دا ده‌ژیان. ساڵیانی ساڵ بوو که منداڵیان نه‌ده‌بوو. ژنه‌که‌ی هه‌میشه ده‌گریا که بۆ چی منداڵی نابێت و پیره‌مێردی گاوانیش به‌م هۆیه‌وه ناڕاحه‌ت بوو. هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجییه‌وه که له گه‌ڵ یه‌کتر زه‌ماوه‌ندیان کرد بوو، هه‌میشه دۆعایان ده‌کرد که منداڵێکیان ببێت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م داخوازییه‌یان وه‌دی نه‌هاتبوو. له ناو گوند دا هه‌موو بنه‌ماڵه‌کان دوو-سێ کچ و کوڕیان هه‌بوو، جیا له ئه‌وان.
ڕۆژێک له ناکاو زگی پیره‌ژن به منداڵێک پڕ بوو. پیره‌ژن کاتێک ئه‌م شته‌ی زانی سووڕ ما. ده‌ستی به سه‌ر زگی خۆی داهێنا و له به‌ر خۆیه‌وه گووتی:
_ ئاخر چۆن ده‌بێ شتێکی وا بقه‌ومێ. ئه‌وه سیحره یان موعجیزه.
کاتێک پیره‌مێردی گاوان له گه‌ڵ گایه‌کانی له مه‌زرایه هاتنه‌وه، به خۆشحاڵییه‌وه ڕۆیشته پێشوازی و خه‌به‌ره‌که‌ی پێ دا.
به‌م جۆره چاوه‌کانی پیره‌مێرد پڕ بوون له فرمێسکی خۆشحاڵی و شه‌وێ جه‌ژنیان گرت...
* * *
دوای چه‌ند مانگ منداڵه‌که به دونیا هات. به‌ڵام به سه‌رسووڕمانه‌وه خه‌ڵکی گوند و گاوان و ژنه‌که‌ی دیتیان که له جیاتی منداڵ، کوله‌که‌یه‌ک له دایک بووه!!!
_ چی ؟! ژنی گاوان کوله‌که‌ی بووه!؟
_ جا چۆن شتی وا ده‌بێ؟! تا ئێستا قه‌ت شتی وا ڕووی داوه؟! کێ دیویه‌تی و کێ بیستوویه‌تی؟!
خه‌ڵک له به‌ر خۆیانه‌وه دوو به دوو و سێ به سێ که‌وتنه قسه کردن و لۆمه‌ی پیره‌مێرد و پیره‌ژنیان ده‌کرد. هێندێک که‌س پێیان پێده‌که‌نین و هێندێک که‌سیش گاڵته‌یان پێ ده‌کردن.
_ ها ها. دوای چه‌ندین ساڵ کوله‌که‌یان بووه.
_ بۆ ئه‌وه‌ی باشه کوله‌که‌یه. کوله‌که ده‌خوورێ. جا ئه‌گه‌ر مه‌یموون و پشیله‌یان زابا چ ده‌بوو! ها ها ها ...
پیره‌مێردی گاوان و ژنه‌که‌ی به خه‌مبارییه‌وه له گۆشه‌یه‌کی ماڵ دانیشت بوون و ده‌ستیان کرد بوو به گریان. له ڕوویان هه‌ڵنه‌ده‌هات له ماڵ وه‌ده‌رکه‌ون.
له ناکاو کوله‌که ده‌نگی لێوه‌هات:
_ دایه. بابه. ئه‌وه بۆ ده‌گرین.
پیرمێردی گاوان به په‌له فرمێسکه‌کانی پاک کرده‌وه و گووتی:
_ هیچ نییه ڕۆڵه گیان. کوا. خۆ ئێمه ناگرین.
کوله‌که گووتی:
_ دایه. ئه‌نگۆ منتان خۆش ناوێ ؟!
پیره‌ژن که به ده‌سره‌یه‌ک ده‌م و چاوی خۆی شاردبوویه‌وه، ده‌سره‌که‌ی له سه‌ر ڕووخساری خۆی لابرد و گووتی:
_ چۆن شتی وا ده‌ڵێی ڕۆڵه گیان. ئێمه ئه‌تۆمان زۆر خۆش ده‌وێ. ئه‌تۆ ئه‌ولادی ئێمه‌ی و ئێمه ساڵیانی ساڵ چاوه‌ڕوانی هاتنی تۆ بوون. ئێستاش هاتووی و به هاتنی تۆ خۆشحاڵین.
کوله‌که گوتی:
_ که وابوو له باوه‌شم که.
پیره‌ژن له باوه‌شی کرد و ماچی کرد. کوله‌که گه‌ش بۆوه.
_ بابه. له‌وه‌ی که ئه‌من کوله‌که‌م ئێوه ناڕاحه‌ت نین.
_ نا ڕۆڵه گیان. نا.
_ که وا بوو منتان خۆش ده‌وێت؟!
_ بێ گوومان.
_ که وابوو هه‌ر چی بڵێم به قسه‌م ده‌که‌ن.
_ هه‌ر چی بڵێی.
_ بابه. ئه‌من ئاشقی کچی پادشام. بڕۆ بۆ کۆشکی پادشا و خوازبێنیم بۆ بکه!
پیره‌ژن و پیره‌مێردی گاوان به تێکڕایی گووتیان:
_ چی ی ی ی ی !!!!؟
کولوکه دووپاتی کرده‌وه:
_ ئه‌گه‌ر منتان خۆش ده‌وێت و حازرن هه‌ر کارێکم بۆ بکه‌ن، ده‌بێ کچی پادشام بۆ بخوازن!
* * *
پیره‌مێردی گاوان ڕۆیشته ناو کۆشکی پادشا. له به‌ر ده‌رگای کۆشکی پادشا دوو سه‌نده‌ڵی لێ بوو، یه‌کیان سه‌نده‌ڵی زێڕ و یه‌کیشیان زێو. یاسا وا بوو که ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات و زێڕ و ماڵی دوونیا و زه‌وی ده‌چوونه لای پادشا، له سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێڕ داده‌نیشتن و ئه‌و که‌سانه‌ش که بۆ خوازبێنی کچی پادشا ده‌چوون، له سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێو داده‌نیشتن.
پیره‌مێردی گاوان یه‌کڕاست چووه سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێو دانیشت. تا ئێستا که‌س غیره‌تی ئه‌وه‌ی نه‌کردبوو که له سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێو دا‌نیشێت. ته‌نانه‌ت خوودی وه‌زیره‌کانی پادشا، چ بگات به گاوانێک!
جه‌ماوه‌ر که له ناو کۆشک دا ئه‌م دیمه‌نه‌یان دیت پێیان گووت:
_ پیره‌مێرد، ئه‌وه چ ده‌که‌ی. له جیاتی سه‌نده‌ڵی زێڕ له سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێو دانیشتووی!
هێندێک که‌س لایان وا بوو پیره‌مێرد هه‌ڵه‌ی کردووه و به هه‌ڵه له جیاتی سه‌نده‌ڵی زێڕ له سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێو دانیشتووه. هه‌ر بۆیه‌ش تێ‌یان ده‌کووتا و لۆمه‌یان ده‌کرد و پێیان ده‌گووت که هه‌ستێت. هێندێک که‌سیش گاڵته‌یان پێ ده‌کرد و پێی پێده‌که‌نین و لایان وا بوو که پیره‌مێرد شێت بووه. ئاخر گاوان و خوازبێنی کردن له کچی پادشا !
به‌م جۆره بوو که سه‌ربازه تووڕه‌کانی پادشا، پادشایان له‌م ڕوداوه ئاگادار کرده‌وه.
پادشا به تووڕه‌ییه‌وه هاته لای پیره‌مێرد و گووتی:
_ ها چییه پیره‌مێرد. بۆ له سه‌ر سه‌نده‌ڵی زێو دانیشتووی!؟
پیره‌مێرد به ترس و له‌رزه‌وه گووتی:
_ قووربان. بێ ئه‌ده‌بی نه‌بێت. من هاتوومه خزمه‌تتان تا داوای شازاده خانمی کچی ئێوه بکه‌م.
پادشا قاقایه‌کی لێدا:
- ها ها ها. ئه‌تۆی گاوان هاتووی بۆ خوازبێنی کچی پادشا. هیچ ده‌زانی ده‌ڵێی چی؟! کچه‌که‌ی منت ده‌وێ بۆ کوڕی خۆت...! ئێستا پێم بڵێ بزانم ناوی کوڕه‌که‌ت چییه و کوڕه‌که‌ت کێیه؟!
پیره‌مێرد سه‌ری داخست و گوتی:
_ گه‌وره‌م. جه‌نابی پادشا. کوڕه‌که‌م تازه‌له دایک بوو. ناوی هێشتا دیاری نه‌کراوه. یانی... یانی... ئه‌گه‌ر ڕاستیتان ده‌وێت... کوڕه‌که‌م، کوله‌که‌یه...
جه‌ماوه‌ر له ناو کۆشک دا ده‌ستیان کرد به پێکه‌نین و قاقا لێدان. به‌ڵام پادشا ئه‌م جاره‌یان به تووڕه‌یی به سه‌ر پیره‌مێرد دا نه‌ڕاندی:
_ هۆی پیره‌مێردی نه‌زان. هیچ ده‌زانی گاڵته کردن و سووکایه‌تی کردن به پادشا تاوانی چییه؟! یانی ئه‌تۆ بۆ خوازبێنی منداڵێک، ئه‌یش کوله‌که‌یه‌ک هاتوویه ئێره و داوای کچی من ده‌که‌ی. حه‌یف و مه‌خابن که به پێی یاسا هه‌ر که‌س ده‌توانێ بێت و له سه‌ر ئه‌و سه‌نده‌ڵییه زێوه دا‌نیشێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌بووایه به جهللادهکانم ده‌گووت سه‌رت بپه‌ڕێنن. باشه ئێستا که هاتووی، من ئاماده‌م کچه‌که‌م بده‌م به تۆ، به‌ڵام ...
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ناو کۆشک دا ئاماده بوون، له وه‌زیره‌وه بگره تا سه‌ربازه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی که بۆ هێندێک داخواز هاتبوون تا له سهرسهندهڵی زێڕ دابنیشن، چاویان له زاری پادشا بڕی بوو و چاوه‌ڕێ بوون بزانن چی ده‌ڵێت.
پادشا ده‌ستی کرد به پیاسه کردن له ده‌وری پیره‌مێرد.
پیره‌مێرد به هێمنی گووتی:
_ به‌ڵام چی گه‌وره‌م؟!
پادشا هه‌ر وا که هه‌نگاوی ههڵدههێناوه و به تووڕه‌یی به ده‌وری پیره‌مێرد دا ده‌هات و ده‌چوو، گووتی:
_ به‌ڵام به خۆشت ده‌زانی که خوازبێنی کردن له کچی پادشا هێنده‌ش سووک و سانا نییه و ئه‌و که‌سه‌ی که خوازبێنی له کچی من ده‌کات ده‌بێ شاییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ وه‌ڕێ بخات و زێڕ و پاره‌یه‌کی زۆری به دیاری بۆ بهێنێت. من شه‌رتم بۆ ئه‌و زه‌ماوه‌نده ئه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێوه بتوانن تا سبه‌ینێ، به‌ر له‌وه‌ی که تاو هه‌ڵبێت و گزینگ له لێواری چیا وه‌ده‌رکه‌وێت، چل سوار به چل شه‌مشیر و تارا و ئاوێنه و چل کیسه‌ی زێڕه‌وه له به‌ر ده‌م کۆشک ئاماده بکه‌ن، ئه‌وا کچه‌که‌م ده‌ده‌م به کوله‌که‌ی ئه‌تۆ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاماده‌یان نه‌که‌ی، ئه‌وا به تاوانی ئه‌وه‌ی که جه‌ساره‌ت کردووه و به تاوانی بێ ڕیزی به پادشا له ناو مه‌یدانی شار دا له سه‌رت ده‌په‌ڕێنم.
* * *
پیره‌مێرد به نائومێدی و ناڕاحه‌تییه‌وه ڕۆیشته‌وه ماڵێ و جارێکی دیکه له گۆشیه‌کی ماڵ به ته‌نیایی دانیشت. پیره‌ژن ڕۆیشته لای :
_ چ بووه؟! چی قه‌وماوه؟! له کۆشکی پادشا چی‌یان پێ گووتی؟!
پیره‌مێرد به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕاوه و گووتی:
_ سبه‌ینێ له سه‌رم به ته‌وری تیژی جه‌للاد لێ ده‌کرێته‌وه و ئه‌وه ئاخرین ڕۆژی ژیانمه. ئاخر ئه‌من چل سوار به چل کیسه‌ی زێڕ و چل ئه‌سپ و چل شه‌مشیر و ئاوێنه و تارا، له کوێ بهێنم.
له‌و کاته دا ده‌نگێک له کوله‌که‌وه هات:
_ بابه، خۆت ناڕاحه‌ت مه‌که. ئه‌و شتێک نییه خۆتی پێوه ناڕاحه‌ت بکه‌ی. ئه‌من جێ به جێی ده‌که‌م!!!
باوکی گوتی:
_ چۆن؟!
_ بابه. ئه‌وشۆ بڕۆ بۆ ئه‌و شاخه ڕه‌شه‌ی له‌و به‌ری گوندی ئێمه‌یه. له‌وێ کونه ئه‌شکه‌وتێکی لێیه . به ناو ئه‌و ئه‌شکه‌وته دا بایه‌ک دێت. له به‌رده‌م ئه‌شکه‌وت و بایه‌که ڕاوه‌سته و هه‌را بکه. بڵێ " هۆی مه‌حه‌مه‌د گیان، ئه‌حمه‌د ئه‌منی ناردووه. ده‌ڵێ سبه‌ینێ به‌ر له‌وه‌ی که تاو هه‌ڵبێت و به‌ر له‌وه‌ی که‌ڵه‌باب بخوێنێت و گزینگ لێ بدات، چل سوار به چل ئه‌سپ و شه‌مشیر و به چل تارای سوور و ئاوێنه و چل کیسه‌ی زێڕ له به‌ر ده‌روازه‌ی کۆشکی پادشا حازر بێت"
* * *
کاتێک وڵات تاریک داهات، پیره‌مێرد به بێ چاره‌یی له گونده‌که وه‌رده‌ر که‌وت و به‌ره‌و چیای ڕه‌ش وه‌ڕێ که‌وت. دوای چه‌ندین کاتژمێر ڕێگه پێوان گه‌یشته به‌ر ده‌م ده‌رگای ئه‌شکه‌وته‌که و له پێش بایه‌که ڕاوه‌ستا و هه‌رای کرد:
" هۆی مه‌حه‌مه‌د گیان، ئه‌حمه‌د ئه‌منی ناردووه. ده‌ڵێ سبه‌ینێ به‌ر له‌وه‌ی که تاو هه‌ڵبێت و به‌ر له‌وه‌ی که‌ڵه‌باب بخوێنێت و گزینگ لێ بدات، چل سوار به چل ئه‌سپ و شه‌مشیر و به چل تارای سوور و ئاوێنه و چل کیسه‌ی زێڕ له به‌ر ده‌روازه‌ی کۆشکی پادشا حازر بێت"
دواتر به ناهوومێدی گه‌ڕایه‌وه ماڵێ و تا به‌یانی خه‌وی لێ نه‌که‌وت.
* * *
به‌یانی به‌ر له‌وه‌ی هه‌تاو هه‌ڵبێت و که‌ڵه‌باب بخوێنێت، پیره‌مێرد هه‌ستایه سه‌ر پێ و به‌ره‌و کۆشکی پادشا وه‌ڕێ که‌وت. پیره‌ژن له به‌ر ده‌رگه پێی گووت:
_ ده‌ڕۆیه کوێ؟!
_ به‌ره‌و پێشوازی مه‌رگ ده‌ڕۆم. ده‌زانم که ئه‌مڕۆ سه‌رم لێوه ده‌کرێته‌وه. به‌ڵام له مردن نا‌ترسێم، ئێمه عوومری خۆمان کردووه و دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌مرین. به‌ڵام له‌وه ناڕاحه‌تم که به دوای عومرێک خه‌ڵک به سووکایه‌تی سه‌یرمان بکه‌ن و به شێتمان بزانن. من بۆ چی له سێداره ده‌درێم. له به‌ر خوازبێنی کردنی کچی پادشا بۆ کوله‌که‌یه‌ک ! له‌وه ناڕاحه‌تم که به‌م جۆره ژیانم کۆتایی پێ دێت و ده‌بمه هۆکاری گاڵته پێ کردنی هه‌ر که‌س و ناکه‌سێک...
پیره‌ژن له تاوان ده‌ستی به گریان کرد:
_ داوای لێبووردن له پادشا بکه. پێی بڵێ که هه‌ڵه‌ت کردووه و به قسه‌ی منداڵێکت کردووه. پێی بڵێ ...
پیره‌مێرد به شێوه‌یه‌کی جددی گوتی:
_ نا... ئه‌من په‌شیمان نیم. هه‌ر چه‌ند ده‌زانم که پادشا لێم نابوورێت. ئه‌من په‌شیمان نیم، ساڵیانی ساڵ چاوه‌ڕوانی منداڵێک بووم. که‌وابوو په‌شیمان نیم...
به‌م جۆره له گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی گریانی پیره‌ژن، پیره‌مێرد به هه‌نگاوه‌کانی خێراتر، به‌ره‌و کۆشکی پادشا وه‌رێ که‌وت...
* * *
له به‌ر ده‌رگه‌ی کۆشکی پادشا کۆمه‌ڵێک سوار ڕاوه‌ستا بوون. چل تارای سوور، چل شه‌مشیر، چل ئه‌سپ، چل کیسه‌ی زێڕ، چل ئاوێنه ... پیره‌مێرد له خۆشیان وه‌ک لاوێک ده‌ستی کرد به هه‌ڵاتن و هاواری کرد:
_ هوورا... ئه‌ی گیان... هوورا...
* * *
کچی پادشا دوای ئه‌وه‌ی که زانی ده‌بێ بدرێت به کوڕی گاوانێک، ئه‌ویش کوله‌که‌یه‌ک، ده‌ستی به گریان کرد :
_ بابه. ئاخر خۆ ئه‌تۆ پادشایه‌کی. جا چۆن کچی تۆ بچێته ناو ماڵی ته‌نگ و تاریکی گاوانێک بژی. ئه‌وه چ یاسایه‌که داندراوه، یاسای سه‌نده‌ڵی زێو!؟ بۆ ئه‌من به‌دبه‌خت ده‌که‌ن. ئاخر کوا وا ده‌بێت.
کچی پادشا ده‌گریا. به‌ڵام پادشا که ده‌یزانی مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌و یاسایه لابدات، به خه‌مبارییه‌وه ڕووی له پیره‌مێرد کرد و گووتی:
_ بیبه‌ن. ئه‌و کچه‌م دا به ئێوه...
* * *
به‌م جۆره کچی پادشا بۆ ماڵی پیره‌مێردی گاوان گوازرایه‌وه. له ناو چل ئاوێنه دا له ژووری گاوانی پیر داده‌نیشت و له به‌یانییه‌وه تا شه‌وێ و له شه‌وێ تا به‌یانی ده‌گریا.
کچی پادشا له ناو ئاوێنه‌کان دا چاوی له خۆی ده‌کرد و به خۆی ده‌گووت:
_ به‌ختت ڕه‌ش بوو. ئه‌وه چ مێردێک بوو که نه‌سیبی تۆ بوو؟!
دوای چه‌ندین شه‌و و ڕۆژ گریان، شه‌وێک له به‌ر ده‌م ئاوێنه‌کان خه‌وی لێ که‌وت و بێهۆش بوو. به‌یانی کاتێک وه‌هۆش هاته‌وه له ناکاو ده‌ستێک له پشته‌وه ڕا پرچی گرت و به هێمنی لاواندییه‌وه. کچی پادشا له ئاوێنه دا کووڕێکی جوانی که‌ڵه‌گه‌تی کاکۆڵ زێڕینی بینی. به په‌له ئاوڕی دایه‌وه:
_ ئه‌تۆ کێی ؟! لێره چ ده‌که‌ی؟!
_ ئه‌من... ئه‌من نێوم ئه‌حمه‌ده. ئه‌من هه‌مان کوله‌که‌م که خوازبێنی له تۆ کردبوو. له ڕاستی دا ئه‌من په‌ریم و له جڵدی کوله‌که دا هاتبوومه ئه‌و ماڵه. ئێستاش له جڵدهکهم هاتوومه ده‌رێ. ئه‌رێ به ڕاست، ناوی تۆ چییه؟! ئایا به‌وه که‌یفخۆش نی که بوویه هاوسه‌ری من؟!
کچی پادشا ئه‌مجاره‌یان هێندێک هێور بوویه‌وه و به هێمنی و له کاتێک دا ده‌ستی له که‌مه‌ری ئه‌حمه‌د ده‌هاڵاند ، سه‌ری به نیشانه‌ی په‌سه‌ند کردن جووڵانده‌وه:
_ ناوی منیش پهیزاده.
هه‌ر دووکیان به یه‌که‌وه بزه‌یان هاته سه‌ر لێو و یه‌کتریان له باوه‌ش گرت.
به‌م جۆره پیره‌مێردی گاوان و پیره‌ژنیش دوای ئه‌وه‌ی که زانیان کووڕهکهیان ناوی ئه‌حمه‌ده و له ته‌واوی کووڕه‌کانی گوند جوانتر و خوێن شیرینتره، له خۆشیان نه‌یانده‌زانی که چی بڵێن و چی بکه‌ن.
په‌ریزاد و ئه‌حمه‌د وه‌ک دوو ئه‌ویندار به خۆشییه‌وه به یه‌که‌وه له ناو ماڵی پیره‌مێردی گاوان ده‌ژیان. به‌لام ئه‌مجاره‌یان بۆ په‌ریزاد گرینگ نه‌بوو که له کوێ ده‌ژی. ئه‌و ئه‌حمه‌دی لا گرینگ بوو. ئه‌حمه‌د له کوێ ژیابا، ئه‌ویش ده‌بووایه له‌وێ با. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه ماڵی بچووک و تاریکی پیره‌مێردێکی گاوانێش بێت...
* * *
ئه‌حمه‌د ڕۆژانه له گه‌ڵ باوکی ده‌چووه مه‌زرا و له کاری کشت و کاڵ و ئاگاداری کردن له گایه‌کانی یارمه‌تی ده‌دا و شه‌وانه‌ش ده‌هاته‌وه ماڵێ بۆ لای په‌ریزاد. ژیانیان به خۆشی ده‌رباز ده‌بوو. پهریزادیش ڕۆژانه له گه‌ڵ پیره‌ژنی گاوان چێشتیان لێ ده‌نا و ماڵی خاوێن ده‌کرده‌وه.
په‌ریزاد له کاتی ماڵ خاوێن کردنه‌وه دا زۆر جاران تووشی جڵدی کوله‌که‌ی ئه‌حمه‌د ده‌هات و هه‌ستی به‌وه ده‌کرد که ئه‌م جڵده له‌م ژووره دا شتێکی زیادییه و ده‌بێ فڕێ بدرێت. به‌ڵام ئه‌حمه‌د پێی گوتبوو که نابێ ئه‌و جڵده فڕێ بدرێت یان بشکێت و خرا بکرێت، ئه‌گینا ئه‌حمه‌د بۆ هه‌میشه ده‌ڕوات و هه‌رگیز په‌ریزاد ناتوانێ بیبینێته‌وه!
* * *
پاییز داهات. ڕۆژێک له ڕۆژان په‌ریزاد له کاتی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵ دا قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی وه‌به‌ر چاو نه‌گرت و جڵدی کوله‌که‌که‌ی هه‌ڵگرت و هێندێکی له‌ت و په‌ت کرد و هێندێکی دیکه‌شی له ناو ئاگری سۆبه هاویشت و سووتاندی. له‌و کاته دا بوو که ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ باوکی له مه‌زرا ده‌هاتنه‌وه و تازه گه‌یشتبوونه به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵ، که له ناکاو ئه‌حمه‌د بوو به کۆترێک و له شه‌قه‌ی باڵی دا و چووه سه‌ر سه‌ربان.
په‌ریزاد که تازه تێگه‌یشت بوو چ هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه به په‌له له ماڵ هاته ده‌رێ و له حه‌وشه دا چاوی به ئه‌حمه‌د که‌وت که بووه‌ته کۆتر. هه‌رای کرد:
_ هۆی ئه‌حمه‌د. ئه‌وه چ بوو؟! چیت لێهات؟!
ئه‌حمه‌د گووتی:
_ په‌ریزاد. مه‌گه‌ر پێم نهگووتبووی که نابێ هیچ شتێک له‌و جڵده‌ی من بکه‌ی؟! ئێستاش که جڵده‌که‌ی من له ناو چووه، تازه ناتوانی بمبینییه‌وه. ئه‌من ده‌ڕۆم بۆ مه‌مله‌که‌تی خۆم، مه‌مله‌که‌تی دێ‌و و په‌رییان. لاقی ئاده‌میزادی په‌و وڵاته‌ی نه‌گه‌یشتووه. باڵدار بێت باڵی ده‌وه‌رێ، ناڵدار بێت ناڵی ده‌وه‌رێ. تازه به من ناگه‌ی. زۆر به‌داخم...
به‌م جۆره کۆتره‌که باڵی لێک دا‌و له به‌ر چاوانی پڕ له فڕمێسکی په‌ریزاد، به‌ره‌و قووڵایی ئاسمان هه‌ڵفڕی و ون بوو...
* * *
په‌ریزاد له به‌ر ده‌م ئاوێنه‌کان دانیشت و پرچی خۆی ڕنییه‌وه :
_ ئه‌وه چ هه‌ڵه‌یه‌ک بوو کردم؟! ئه‌وه چ کارێک بوو؟! هه‌رگیز خۆم نابه‌خشم... به ده‌ستی خۆم چیم کرد له خۆم... بۆ به قسه‌ی ئه‌حمه‌دم نه‌کرد...
ته‌نانه‌ت شێت ببوو و قسه‌ی له گه‌ڵ خۆی ده‌کرد. له ڕووی هه‌ڵنه‌ده‌هات چاو له پیره‌مێرد و ژنه‌که‌ی بکات. ئاخر کارێکت کرد بوو که خۆشه‌ویستی خۆی و تاقه کوڕی ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ده‌ست بچێت. هه‌ر بۆیه‌ش په‌ریزاد بڕیاڕی دا که ئیتر له ماڵی گاوان دا نه‌ژی. هه‌ستا و ڕۆیشته مه‌زرایه‌کی دوور و له‌وێ ماڵێکی بۆ خۆی ساز کرد و چه‌ند دارێکی بۆ خۆی چاند و باغ و بێستانێکی پێک هێنا.
* * *
په‌ریزاد له ناو باغه‌که‌ی خۆی دا ساڵیانی ساڵ به ته‌نیایی ژیا. ئه‌و هه‌میشه بیری له ئه‌حمه‌د ده‌کرده‌وه و باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو که ڕۆژێک ده‌توانێ بیدۆزێته‌وه:
_ نا، فه‌رق ناکات له کوێ بێت؟! مه‌مله‌که‌تی دێ‌و و په‌ریان بێت یان نه‌بێت، من ده‌بێ بیدۆزمه‌وه. لێره داده‌نیشم و هه‌ر که‌س بێت داوای لێ ده‌که‌م به سه‌رهاتی ژیانی خۆی بگێڕێته‌وه. شایه‌د له ڕووی به‌سه‌رهاته‌که‌ی ئه‌و بتوانم شوێن و نیشانه‌یه‌ک له ئه‌حمه‌د و مه‌مله‌که‌تی ئه‌و وه‌ده‌ست بهێنم.
به‌م جۆره بوو که له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه دا هه‌ر ڕێبوارێک که به قه‌راغ مه‌زرا و باغی په‌ریزاد دا تێده‌په‌ڕی، په‌ریزاد بانگی ده‌کرد. چایه‌کی بۆ وهسهردهنا و نانێکی ده‌دایه و پێی ده‌گووت:
_ به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆتم بۆ بگێڕه‌وه و منیش به‌سه‌رهاتی خۆمت بۆ باس ده‌که‌م.
به‌م جۆره هه‌ر ڕێبوارێک که ده‌هات به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌گێڕایه‌وه و پهریزادیش دواتر باسی له‌وه ده‌کرد که چۆن ئه‌و کچه پادشایه‌ک بووه و مێردی به کولوکهیهک کردووه و دواتر کوله‌که‌که بووه‌ته په‌ری و ئێستاش لێی ده‌گه‌ڕێت!
* * *
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک تێپه‌ڕی، ڕۆژێک له ڕۆژانی به‌هار، پیرێکی کوێری حافزی قووڕئان، له گه‌ڵ منداڵێکی چاوساغ که ده‌ستی ئه‌وی ڕاده‌کێشا و به شار و دێیان دا ده‌یگێڕا، به لای مه‌زرا و باغی په‌ریزاد دا تێپه‌ڕ ده‌بوون. په‌ریزاد بانگی کردن و دوای ئه‌وه‌ی که نان و چای له پێش دانان گووتی:
_ کاکی حافز، هه‌ر که‌س دێته ئێره به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی بۆ من ده‌گێڕێته‌وه و منیش به‌سه‌رهاتی خۆمی بۆ باس ده‌که‌م. تۆ له ژیان دا چیت دیتووه؟! به سه‌رهاتی خۆتم بۆ باس بکه.
حافز له حاڵێکدا به فڕه فڕ چایه‌که‌ی ده‌خوارده‌وه گووتی:
_ وڵاهی جا کچم، ئه‌من کوێرم و جیا له تاریکی شتێک نابینم. بێجگه له قووڕئانیش شتێکی دیکه نازانم. چیت بۆ باس بکه‌م. شتێکی سه‌رنجڕاکێشم له ژیانی خۆم دا هه‌ست پێ نه‌کردووه.
منداڵی چاوساغی حافز که خه‌ریکی نان خواردن بوو گووتی:
_ خانم. ئه‌من شتێکی سه‌رنج ڕاکێشم له ژیانی خۆم دا دیتووه. بۆتانی باس بکه‌م.
حافزی کوێر به تووڕه‌یی گۆچانه‌که‌ی له منداڵه‌که کووتا و گووتی:
_ ئاخر هه‌تیوه، خۆ ئه‌تۆ منداڵێکی که‌مته‌مه‌ن هێشتا ژیانێکی وات نه‌کردووه، شتی سه‌رنج ڕاکێشت له کوێ دیتووه. مه‌گه‌ر ئه‌تۆ هه‌میشه له گه‌ڵ من نی؟!
په‌ریزاد گووتی:
_ تکاتان لێ ده‌که‌م بهێڵن با قسان بکات.
منداڵه‌که له کاتێک دا پارووه نانه‌که‌ی به زه‌حمه‌ت قووت ده‌دا، ڕووی له حازفی کوێر کرد و گووتی:
_ ڕاسته. ئه‌من هه‌میشه له گه‌ڵ ئێوه ده‌گه‌ڕێم. به‌ڵام ئه‌من چاوم هه‌یه و ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌من ده‌یبینم ئێوه نایبینن.
حافز گووتی:
_ ده‌ی باشه ، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ی بیگێڕه‌وه با بزانن چیت دیتووه که من نایزانم.
منداڵه‌که ئه‌مجاره‌یان ڕوی له په‌ریزاد کرد:
_ خانم. ئێمه به زۆر وڵاتان دا گه‌ڕاوین و زۆر شتم له‌م نێوه دا بینیوه. حافز له هه‌ر شوێنێک قووڕئانی بۆ خه‌ڵک خوێندووه و پاره‌یه‌ک و پاروویه‌ک نانیان پێ داوین. ژیانی ئێمه هه‌ر ئه‌وه بووه. به‌ڵام جارێکیان له گوندێکه‌وه بۆ گوندێکی دیکه ده‌ڕۆیشتین. له سه‌ر ڕێگه تینوومان بوو. له داوێنی چیایه‌کی بڵێند که باوه‌شی ڕو به ئێمه کردبوویه‌وه و له ناو باوه‌شی دا دارستانێکی چڕ و پڕ ده‌بیندرا، چاڵاوێکم دیت. ویستم بڕۆم و له ئاوی چاڵاوه‌که ئاو ده‌رهێنم و بیخۆینه‌وه، که‌چی له پرتاوێکا د

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێ گیان sanarya بۆدابەزاندنی ئەم بابەتە جوانە ..
ژیانێکی بەختەوەر بۆ تۆی خۆشەویست..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بالەڕەمەزاندا دڵەکانمان ئاوەدان بکەینەوە بە پەرستشی پەروردگار..
بائەم مانگە پیرۆزە بکەین بەمانگی ئاشتەوایی و لێبوردەیی..
بەخێرهاتی ئەی مانگی پڕخێرو بەرەکەت ..بەخێرهاتی ئەی میوانی خۆشەویست...
دەرونــــــــــــــــــــــەیـــــــــــــــــــــی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه