❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆڵەی خوێنی دایكی كردەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-24 19:47:26

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

تۆڵەی خوێنی دایكی كردەوە

ویژدان لای مرۆڤ كەنزێكی بەهادارە، ئەوانەی ویژدانیان نییە،هیچ قیەم و ئەخلاقێكی مرۆیینەشیان تیا بەدی ناكرێت مرۆڤ بەحوكمی ئەوەی خوودان ئارەزوو و عەقڵە لەهەموو كائینێكی تر پڕ بایەخ و گرینگترە.. راستە هەر گیانەوەرێكی تر بۆ خۆی گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام گیانی مرۆڤ لەسەرجەم ئەوانەی تر پڕ بایەخترە بۆیە كاتێ كەسێك مرۆڤێك بكوژێ لەرووی یاسایی و كۆمەڵایەتییەوە سزای توندی بەسەردە دەسپێنرێ.. ئەم رووداوە رووداوێكی راستەقینەیە كە لەناوچەكانی باشووری عێراق روویداوە، ئەویش بەسەرهاتی ئەو كوڕە بوو كە پاش بیست و یەك ساڵ تۆڵەی دایكی كوژراوی خۆی كردەوە .. ئەمەش كتومت لەو پەندە كوردییەدا بەرجەستە دەبێ كە دەڵێت قەرز كۆن دەبێ و نافەوتێ ئەو كوڕەی تۆڵەی دایكە كوژراوەكەی خۆی كردەوە، هەر خۆشی خۆی تەسلیمی یاسا كردو گوتی: نەمتوانی چیتر لەگەڵ بكوژی دایكمدا بژیم و چاوپۆشی لە خوێنی بە فیڕۆچووی ئەو بكەم.

شوفێرێكی بێ ویژدان
عومەر كوڕە گەورەی دایك و باوكی بوو ئەو جگە لە خۆی سێ خوشكی هەبوو.. لە خێزانێكی بەختەوەردا لەدایك بوو، ئەحمەدی باوكی عومەر... خاون پاسێكی گەورە بوو، نەفەری دەگواستەوە لەنێوان دووشاردا.. زۆر جار مام ئەحمەد بە عومەری كوڕی دەگوت:كوڕەكەم هیوادارم تۆش لەدوا رۆژدا شۆفێرێكی باشت لێ دەربچێ تاكو بتوانی كە من سبەی رۆژێ پیر بووم تۆ جێگام بگریتەوە، بەڵام هەرچی یوسرای دایكی عومەر بوو دەیگووت: پیاوەكە وا تۆ خۆت كردە پەند بەدەست ئەم پیشەیەوە، با كوڕەكەت نەبێتە پەند، با عومەر بۆ خۆی بخوێنێ و دوا رۆژێكی هەبێ، بەڵام هەرچی عومەریش بوو زۆر ركی لەمەكتەب و خوێندن دەبووەوە، دەیگوت: منیش جێگای باوكم دەگرمەوەو شوفێری دەكەم، رۆژان هاتن و رۆیشتن عومەر تەمەنی گەیشتە 24ساڵان، كەڵكەڵەی ژنهێنان كەوتە مێشكییەوە ئەوە بوو عومەر دڵی چوو كچێكی خزمی خۆیان بەڵام باوكی كچەكە رازی نەدەبوو بیداتێ چونكە لە عەشیرەتی ئەوان نەبوون دواتر عومەر هەر چۆكی دانەدا و وازی نەهێنا تاكو ئەو ژنەی خواست، ئالێرەوە مام ئەحمەدی باوكی عومەر، تەواوی بەسەرهاتەكەی بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە.. دوای ئەوەی كوڕەكەم ژنی هێناو هەرسێ كچەكەشم بە شوودا ئیتر ئۆتۆمبیلێكم بۆی كڕی تاكو كاری تاكسی بكات و خۆی و ژنەكەی پێ بژێنێ ئەوەبوو عومەر دەستی بەكاری شوفێری كرد و رۆژانە پارەیەكی باشی وەچەنگ دەكەوت، ساڵێك بەسەر ئەوكارەیەدا تێپەڕی، شەوێكیان دوای نوێژی شەوان تووشی ئازارێكی زۆر بووم لەسكمدا وامزانی ریخۆڵەكە كوێرەم هەیە بۆیە هەرزوو عومەری كوڕم ئاگاداركردەوە، كە بمگەیەنێتە نەخۆشخانە.. ئەوە بوو عومەریش كە منی زۆر خۆش دەویست زۆر لەوە ترسا كە شتێكم بەسەر بێت بەپەلە ئۆتۆمبێلەكەی لەماڵ دەركردە دەرەوە.. زۆر پەشۆكا بوو گوتم: كوڕەكەم پەلە مەكە و لەسەرخۆ بڕۆ قەیدیناكا من بمرم باشترە لەوەی تۆ رووداوێكت بەسەر بێت، بەڵام عومەر هەر گوێی نەدا بەمن سەیارەكەی بەخێراییەكی ترسناك لێدەخوڕی كە من خۆم چەند ساڵ شوفێربووم لەژیانمدا ئاوا بەخێرای ئۆتۆمبیلم نەمهاژوشتووە ئەوە بوو لە ترسی ئەو خێرا رۆیشتنەی عومەری كوڕم، چاوەكانم قەپات كرد... بەڵام لەزیڕەی تایەكانی سەیارەكە بەئاگاهاتمەوە ، سەیری عومەرم كرد فرمێسكم لەچاوەكانی هاتنە خوارەوە گوتی: باوكە گیان چی بكەم ماڵم وێران بوو با دابەزین، خۆشم نەمزانی چۆن دەرگاكەم كردەوە بینیم منداڵێكی بچووك تەمەنی شەش ساڵێك دەبوو، لەسەر جادەكە كەوتووە، بێهۆشە ژنێكیش كە دایكی منداڵەكە بوو سەیری لەژێر تایەكەدا بوو ئەو عەلاگە سەموونەی بەدەستییەوە بوو سەموونەكان پەرش و بڵاوی ئەو ناوە ببوون، مام ئەحمەد دەڵێت: من كە سەری ئافرەتەكەم كرد بینیم گیانی لەدەست داوە، بەڵام منداڵەكە هیچ شوێنێكی بریندار نەبوو بەس تەنها زەبری پێ گەیشتبوو بۆیە خێرا هەڵمگرت و كردمە ناو سەیارەكەوە عومەریش كە هەموو گیانی دەلەرزێ گوتی: باوكە بە قوربانت بم ئەی چی لەم ژنە بكەین: گوتم: كوڕەم خێراكە ئەویش هەڵگرە، گوتی: باوكە ناتوانم من تەحەموولی زیندان ناكەم با بەجێی بهێڵین ئەگینا خاوەنی لێمان خۆش نابێت، بەڵام من گوتم: خوداهەڵناگرێ ئەوە بێ ویژدانییە كوڕەكەم.. ئاخر خودا قەبوڵ ناكات، بەڵام عومەری كوڕم زۆر شێتانە سەركەوتە سەر سەیارەكەی و تەرمی ئافرەتەكەمان بەبێ نازی بەجێهێشت بەڵام من هەردەگریام و دەمگوت: عومەر خوا بتگرێ هەزار جار بۆ بەقسەت نەكردم بۆ ئەو تاوانەت كرد بۆماڵت وێران كردین؟ ئێستا چی لەم منداڵە بكەین؟ خوداتۆڵەت لێ دەكاتەوە كە ئەم منداڵەت بێ دایك كرد، ئاخر ئێستا داخۆ ئەو ئافرتە چەند منداڵی تری هەیەو لەماڵەوە چاوەڕێی دەكەن، بەڵام عومەر بۆ یەكەمین جار بەگریانەوە هاواری كرد بەسەرمدا باوكە زارت ببەستە وسبە من ناخم وێرانە چیتر بەرگەی سەرزەنشتەكانت ناگرم، ئەم كوڕەش بۆ خۆم بەخێوی دەكەم و ئەوەندەش گرنگی پێدەدەم كە قەت هەست نەكات من باوكی ئەو نیم.
لە تۆڵەی خوێنی داكیدا!!
ئەحمەدی باوكی عومەر دەڵێت: دوای ئەوەی بەو شەوە گەیشتینە ماڵ ئەو منداڵەمان هێنایە خوارەوە ئاومان بەسەرو چاویدا كرد ئەو تەنها ترسابوو بەهۆش هاتەوە هەر هاواری دەكرد دایكە دایكە بە قوربانت بم من لەكوێم، ئەوەبوو هەموومان لە حەژمەتی هاوارەكانی ئەو منداڵە دەگریایین و نەماندەزانی چی بكەین ئەوەبوو بۆ چەند رۆژی دواتر ئەو منداڵە كە كوڕ بوو ووردە ووردە ئارامتر بوەوە، پێمان گوت: ناوت چییە، گوتی ناوم (كەریم)ە و باوكم نیەو مردووە،زۆر دڵمان بۆی سووتا، عومەر پەیمانی دا زۆر گرنگی پێبدا گوتی: من باوكی تۆم و بەژنەكەشی گوت: ئەوە دایكتە، بەڵام كەریم هەر دەگریاو دەیگوت: دایكم سەیارە لێداوە مردووە، دەمانگوت: نا نەخێر ئەوە خەونت بینیوە، بەڵام ئەو هەر هاواری دایكی دەكرد هاواری براو خوشكەكانی دەكرد، ئابەم شێوەیە چەند مانگێك ئەم منداڵە هەر ئارام نەدەبۆوە، تا ئەوەی ناردمانە قوتابخانە و، ناسنامەشمان بەناوی كەریم عومەر ئەحمەدەوە بۆ دەركرد، ئیتر كەریم ووردە ووردە دایك و باوكی خۆی لەبیر كرد و لەگەڵ خێزانەكەماندا راهات، ساڵان هاتن و رۆیشتن كەریم تەمەنی هەرزەكاری تێپەڕاند بەڵام زۆر جار ئەو پرسیارەی لەمن دەكرد و دەیگوت: باپیرە خۆزگە بمزانیبایە ئەو شوفێرەی لەمن و دایكمی دا كێ بوو، منیش دەمگووت: خوا دەیزانێ كوڕەكەم ، وەختێ تۆ لەسەر جادە كەوتبووی ئێمە هەڵمانگرتییەوە، مام ئەحمەد دەڵێت: كەریم تەمەنی گەیشتە بیست و یەك ساڵ قەرارماندا ژنی بۆ بهێنین، بەڵام ئیتر قەدەری خودا وابوو كێشەیەكی گەورە كەوتە نێوان عومەری كوڕم و ژنەكەیەوە مەسەلەكە گەورە بووە، ئەحلامی ژنی داوای تەڵاقی كرد ئەوەبوو عومەریش سێ بەسێ تەڵاقیدا، بەڵام گەورەترین نهێنی كە لەلای ئەحلام بوو، زۆر ترسمان لێ هەبوو بیدركێنێ ئەویش مەسەلەی مردنی دایكی كەریم بوو، ئەوەبوو ئەحلام بۆ یەكەمین جار دوای بیست و یەك ساڵ هەموو راستییەكانی خستبووە نێو دەستی كەریمەوە پێیگوتبوو كەوا عومەر قاتیلی دایكتە و بەسەیارە لێیداوە و تەنانەت تەرمەكەشی هەڵنەگرتۆتەوە.. بەڕاستی ئێمە نەمانزانی كەریم بەو نهێنیەی زانیوە، بەڵام كەریم لەپڕێكدا هاتە ماڵەوە تەسەروفاتی گۆڕا بەچاوی رەقەوە لە هەموومانی دەڕوانی گۆشەگیر دەبوو زۆر جار دەمدی، دەگریا و ئاهی قووڵی هەڵدەكێشا مام ئەحمەدی تەمەن 77 ساڵە پاشماوەی بەسەر هاتەكەی گێڕاوە: رۆژێكیان كاتی نیوەڕۆ بوو هەموومان لەسەر سفرەی نانخواردن كۆبوبوینەوە، عومەری كووڕم لەتەنیشت منەوە دانیشتبوو، كەریمیش لەو لاترەوە، ئێمە دەستمان بەنان خواردن كرد بەڵام دیقەتم دا كەریم نان ناخوات، گوتم: كەریم كوڕەكەم بۆچ نان ناخۆیت گوتی: ئێستا دەچم دەستم دەشۆم و دێمەوە، كەریم چووە دەرەوە ماوەیەكی پێچوو هاتە ژووەرەوە چاوەكانی پڕ فرمێسك بوون هێندەمان زانی چەقۆیەكی راوەشان و لە قۆڵنجی عومەری گیر كرد، ئەمجارەیان چەقۆیەكەی تری لەملی داو، عومەر كەوتە سەر زەوی هەموومان هەڵساین و هاوارمان كرد كەریم گەنجێكی بەهێز بوو رایكرد لەبەردەستمان و، خۆی تەسلیمی پۆلیس كرد، كەریم دانی بەتاوانەكەی ناو بەهەقێكی مەشروعی خۆی زانی، بەڵام دادگا تەنها بە 3 ساڵ زیندانی حوكمی دا بە لەبەرچاوگرتنی هەموو بیانووەكانی كەریم.
چونكە یەكەم جاری بوو تاوان بكات و ئەو تۆڵەی خوێنی دایكی خۆی كردبوەوە، ئا بەم شێوەیە كەریم دوای بیست و یەك ساڵ نەیتوانی لە خوێنی دایكی خۆش ببێ و ئەو پیاوە ببورێ كە ناوی عومەر بوو هەرچەندە بەخێوكەر و بایەخپێدەری یەكەمی بوو، بەڵام ئەو كوڕە هەرگیز نەیتوانی دیمەنی دایكی لەژێر تایەی سەیارەكەی عومەردا لەبیر بكات، بۆیە دوای ئەوەندە ساڵە ناخی عومەری سوتاند.
ده‌قی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گۆڤاری‌ گوڵان وه‌رگیراوه‌

سه‌رچاوه‌  ئاوێنه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-10 12:07:54

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: تۆڵەی خوێنی دایكی كردەوە

dastt xosh bet barezm 
yaxwa aw dastanay xosh bet  ka kushtuyate mn awam zor pe basha 
bo away aw kasanae basayara  la xalki ayan  ba bajeyan naheln  w bzann  ka  awash basar xoyan yatawa

sarkawt wbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-10 12:33:40

SHaD_HawleR
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-02
په‌یامه‌كان: 63

Re: تۆڵەی خوێنی دایكی كردەوە

ده ستت خؤش بيت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-34c3b8b31b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-10 12:44:37

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623

Re: تۆڵەی خوێنی دایكی كردەوە

ده‌ست خۆش و ده‌ستی ئه‌ویش خۆش سه‌رکه‌وتوو بییت.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net