.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ناوه‌كه‌ت چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌رت جێده‌هێڵێت؟
عه‌زیز عه‌بدولڕه‌حمانی چل‌و دوو ساڵ به‌هۆی كاریگه‌ری ئاینییه‌وه، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا منداڵه‌كه‌ی ناو ده‌نێت ئوسامه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی منداڵه‌كه‌یدا كه ئێستا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه، بڕیاریداوه ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و ناوه‌وه هه‌ست به‌بێزاری ده‌كات له‌ناو هاوڕێكانیدا.
ئه‌و، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر منداڵه‌كه‌ی زۆری لێكردووه كه ناوه‌كه‌ی بۆ بگۆڕێت‌و ئه‌ویش ئێستا ناوی ناوه (ئاری).
هه‌ندێ كه‌س له‌ناوه‌كانی خۆیان رازی نین‌و پێیانوایه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ئه‌مڕۆیاندا یه‌كناگرێته‌وه‌و پێویست بووه له‌و كاتانه‌دا باوك‌و دایك‌و كه‌سوكاریان له‌هه‌ڵبژاردندا ناودا بیریان لهپاشهڕۆژیان بكردایه‌ته‌وه.
جه‌میله محه‌مه‌دی سی‌و سێ ساڵ نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت لهناوهكهیو ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حه‌زیكردووه ناوه‌كه‌ی هه‌ر وشه كوردییه‌كه بوایه به‌ناوی (جوانه)، چونكه ئه‌و ناوه هه‌م كوردییه‌و هه‌م ناسكتریشه لهوتندا، بۆیه ئه‌و ئافره‌ته ئێستا به‌نیاز نییه جارێكی‌تر ناوه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت "تا دهیگۆڕمو خه‌ڵك تێده‌گه‌یه‌نم پیر ئه‌بم".
پسپۆرانی بواری ده‌روونزانی ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ناونانی منداڵ یه‌كێكه له‌و مافانه‌ی لهجاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤدا هاتووه‌و ده‌بێت باوكان‌و دایكان وریا بن له‌ناونانی منداڵه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا، منداڵه‌كه به‌هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه هه‌ست بهشهرمنیو بێزاری نه‌كات له‌ناو هاوڕێكانیداو ناو‌و ناتۆره‌ی لێنه‌نێن، مامۆستایانی ئاینیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت ئه‌و ناوه‌ی له‌منداڵ ده‌نرێت شیاو بێت‌و بانگدانیش به‌گوێی منداڵی‌دا بهسووننهتو به‌شێك له‌عه‌قیده ده‌زانن.
هه‌رچی شاره‌زایانی بواری گه‌ردوونیشه ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ناوی منداڵ‌و دایكه‌كه پێكه‌وه (ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵهاتن)ی منداڵه دیاری ده‌كه‌ن.
پسپۆری بواری ده‌روونزانی، د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی باس له‌وه ده‌كات كه له‌یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنامه‌ی مافی منداڵانی جیهانیدا هاتووه كه پێویسته له‌سه‌ر باوك‌و دایك ئه‌و ناوه‌ی لهمنداڵهكهیانی ده‌نێن ناوێكی سه‌رده‌میانه نهبێتو ئه‌گه‌ر ناوه‌كه ناخۆش بێت پێشێلكردنی ئه‌و مافه‌یه "به‌ته‌ئكید ناوی ناخۆشی منداڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه‌و دواتر ناچار ده‌بێت ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت".
د. كه‌ریم به‌پشتبه‌ستن به‌چه‌ندین توێژینه‌وه كه له‌و بواره‌دا ئه‌نجامدراون ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌حاڵه‌تی ناخۆشی ناودا، نه‌ك هه‌ر بۆ منداڵه‌كه ناخۆشه، به‌ڵكو خه‌ڵكانی تریش تانه‌ی لێده‌ده‌ن "ته‌نانه‌ت حاڵه‌تی وا هه‌بووه كه له‌ناو توره‌كه‌یه‌كدا قورعه كراوه‌و خه‌ڵك ئه‌و ناوه‌یان هه‌ڵبژاردووه كه خۆشبووه، ههستكراوه كه ئه‌و ناوانه‌ی ناخۆشن زیاتر به‌ره‌و ئه‌نجامدانی كاری تاوان دهڕٍۆن".
ئه‌م پسپۆره‌ی بواری ده‌روونزانی پێیوانییه ناو، په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كه‌وه، به‌ڵكو زیاتر پێده‌چێت ڕه‌نگدانه‌وه به‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانییه‌وه جێبهێڵێت "مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر منداڵێك ناونرا سامان، ئیتر له‌ئاینده‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، یان بۆ نموونه ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵه‌كه‌یان ناو ده‌نێن محه‌مه‌د ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیتر ئه‌و منداڵه له‌ئاینده‌دا كه‌سێكی ئاینی ده‌رچێت".
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه مه‌رجه ئه‌و ناوه‌ی له‌منداڵ ده‌نرێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌یدا بگونجێت "ئێستا ناوی زۆر خۆشی كوردی هه‌یه كه خێزانه كورده‌كان ده‌توانن ناوی منداڵه‌كانیانی لێبنێن".
بانگدان به‌گوێی منداڵدا یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی له‌سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی منداڵداو وه‌كو واجبێكی ئاینی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی، مامۆستا شێخ ماجیدی حه‌فید ئاماژه‌ی پێدا سووننه‌ته‌و به‌شێكه له‌عه‌قیده كه بانگ به‌گوێی منداڵدا بنرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه ئاینی ئیسلام مه‌رجی داناوه بۆئه‌وه‌ی منداڵ ناوی خۆی لێبنرێت "كاتی خۆی پێغه‌مبه‌ر د.خ، پێی‌خۆش نه‌بووه ناوه‌كانی شه‌ڕو ئاژه‌ڵ له‌منداڵ بنرێن، به‌ڵكو به‌پێی ناوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه حه‌زی له‌ناوه‌كانی عه‌بدوڵاو عهبدولعهزیمو ئه‌وانه كردووه".
حه‌فید ئاشكرایكرد كه بانگدان به‌گوێی منداڵدا ته‌نها عه‌قیده‌یه‌و سووننه‌ته، بۆئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به‌بنه‌ماكانی ئیسلام‌و نوێژه‌وه.
ناوبراو ڕوونیكرده‌وه كه مه‌رج نییه ته‌نها مه‌لا بانگ بدات به‌گوێی منداڵدا، به‌ڵكو نزیكترین كه‌س باوكێتی كه ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر لهزارهوهكانی زمانی كوردی، د. فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی پێیوایه كه ده‌بێت خێزان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی ناو بۆ منداڵه‌كانیان ڕه‌چاوی سه‌رده‌مه‌كه بكهنو بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌و ناوه له‌پاشه‌ڕۆژدا زیان به‌منداڵه‌كه نه‌گه‌یه‌نێت.
ناوبراو پێیباشه كه ناوی وه‌رگیراوی میلله‌تانی تریش بنرێت له‌منداڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانه بتوانن ئه‌و ناوه وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی كوردی زۆر باشتره " بۆ نموونه له‌كتێبه ئاسمانییه‌كان زۆر ناو هه‌یه كه به‌چه‌ندین زمان وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی‌و خۆشن".
د. فه‌ره‌یدون جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه میلله‌تی كورد زۆر ناوچه‌و شوێنی دڵگیرو خۆشی هه‌یه كه ناوه‌كانیان مانای جوانیان تێدایه‌و ده‌كرێ سوودیان لێوه‌ربگرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌لایه‌وه ئه‌سته‌مه كه له‌مڕۆدا ناوی كوردی په‌تی مابێت كه له‌منداڵ بنرێت "ئێستا ناوی كوردی په‌تی زۆر كه‌م ماوه كه بۆ منداڵی هه‌ڵبژێرن، چونكه جاران خێزانه‌كان ناوی منداڵه‌كانیان به‌زۆری له‌ناوی پاڵه‌وانی چیرۆك‌و دراماكانه‌وه وه‌رده‌گرت".
ئهستێرهناسو شاره‌زای بواری گه‌ردوونی، ئایار فه‌له‌كی ڕوونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو ناوێك سه‌ره‌تاو كۆتاییه‌كه‌ی بهپیتێك ده‌ستپێبكه‌ن، به‌و ناوه ده‌وترێت (ناوی پیرۆز) به‌و مه‌رجه‌ی له‌نێوان ئه‌و پیتانه‌دا پیتی زۆر پێچه‌وانه نه‌بن.
پاشان باسی له‌وه‌كرد كه له‌ڕووی فه‌له‌كییه‌وه به‌گشتی ناوی مناڵ له‌گه‌ڵ ناوی دایكی (ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵهاتن) بۆ مناڵه‌كه دهردهچێو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ش له‌كاتی ناوناندا ههڵدێتو كاریگه‌ری چواره‌می ده‌بێ له‌سه‌ر ژیانی.
ئایار ئاشكرایكرد كه زانستی (پیت) به‌شێكی تره له‌زانستی (ژماره)و له‌و ڕێگایه‌وه پیته‌كان بۆ چوار به‌ش پۆلێن ده‌كرێن له‌وانه "پیته ئاوییه‌كان، كه‌سانێكی خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆن، ئاگرییه‌كان، زۆر به‌خێرایی بیرده‌كه‌نه‌وه‌و بڕیار ده‌ده‌ن، هه‌واییه‌كان زیاتر سیاسین‌و له‌ڕووی قسهكردنو ڕووخساره‌وه خۆشهویستنو زوو جێی خۆیان له‌دڵی خه‌ڵكدا ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچی خاكییهكانیشه له‌هه‌موو ژیانیاندا به‌شێوه‌یه‌كی ساده بیر ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌م پسپۆره‌ی بواری گه‌ردوونی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌موو پیتێك به‌رامبه‌ر خۆی ژماره‌یه‌كی هه‌یه‌و دوای كۆكردنه‌وه‌ی ژمارهكانو ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك، سیفاتی تایبه‌تی كه‌سه‌كه ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك وشه‌كان زۆر له‌یه‌ك جیاواز نه‌بن.
به‌پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی منداڵبوونی سلێمانی، له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا سیانزه هه‌زارو پێنج سه‌دو هه‌شتاو یه‌ك منداڵ له‌دایكبوون، له‌و ڕێژه‌یه‌ش شه‌ش هه‌زارو شه‌ش سه‌دو هه‌شتاو چواریان كوڕنو شه‌ش هه‌زارو هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌دو حه‌وتیان كچن.
هه‌روه‌ها ئامارێكی فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانیش ده‌ریده‌خات ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا ناوی سی‌و پێنج هه‌زارو هه‌شت سه‌دو ده منداڵ به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌وه له‌ناوشاری سلێمانی‌و شارۆچكه‌و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری تۆمار كراون.
ئا: ئاوێنه‌كان

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستة كانت خؤش بيت هاورى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xoshbe bawanm bahewae
bardawamew sarkawtnt
katt gwll
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت کاکه دۆستی گیان بابه‌ته‌که‌ت جوان و له جێ بوو
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ ئێوه هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌ڕێزانم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش هاورێکه‌م سه‌رکه‌وتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه