.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ڕوو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات
فاتیمه ئه‌حمه‌د ژنێكی ته‌مه‌ن سی‌و هه‌شت ساڵه، له‌ناو سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی دهۆكدا له‌تاو نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كه‌ی ناوبه‌ناو هاواری ده‌كرد‌و ناوبه‌ناونیش ده‌گریا، ئه‌و، له‌گه‌ڵ دایكی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی هاتبووه سه‌نته‌ره‌كه‌و دایكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كچه‌كه‌ی پێشتر هیچ گرفتێكی نه‌بووه، كه‌چی ماوه‌ی دوو ساڵه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی بووه‌و به‌ته‌واوی (ده‌روونی شڵه‌ژاوه)و وتی "تائێستا چه‌ندینجار بردوومانه‌ته لای پزیشك‌و پسپۆرانی ده‌روونی، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ هۆكارێك ده‌گه‌رێننه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا پزیشكێك پێیوتین كچه‌كه‌تان به‌هۆی خه‌م‌و خه‌فه‌ته‌وه دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه بووه".
مسته‌فاش گه‌نجێكی تری ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵی دانیشتووی شاری دهۆكه‌و ئاماژه به‌نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كه‌ی خۆی كرد‌و ڕوونیكرده‌وه گه هه‌ندێكجار وا هه‌ست ده‌كات گایه‌ك له‌ناو مێشكیدایه‌و جووڵه ده‌كات‌و دواتر باری ده‌روونی تێك ده‌چێت.
ئه‌م گه‌نجه به‌هۆی خراپی باری ئابووری خێزانه‌كه‌یه‌وه له‌قۆناغی ناوه‌ندی ده‌ستی له‌خوێندن هه‌ڵگرتووه‌و سه‌رقاڵی كاسپیكردن بووه، تا ئێستاش هێنده حه‌زی له‌خوێندنه‌و بیری لێكردۆته‌وه تا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه.
ئه‌و وتی "ئێستاش كه باسی كولێژو ژیانی زانكۆم بۆ ده‌كه‌ن، باری ده‌روونیم ته‌واو تێكده‌چێت‌و هه‌ر ڕۆژێكیش ئه‌و حه‌ب‌و ده‌رمانه‌ی له‌م سه‌نته‌ره بۆیان داناوم، به‌كاریان نه‌هێنم، وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌عسابم شێواوه".
له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له‌شاری دهۆك تووشبووان به‌نه‌خۆشییه‌كانی ده‌روونی ڕوویان له‌زیادبوون كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژانه سه‌ردانی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌كه‌ن كه ساڵی 2001 به‌هاوكاری ڕێكخراوی دیاكۆنیای سویدی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دروستكراوه.
ئامارێكی ئه‌و سه‌نته‌ره ئاشكرای ده‌كات له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردووه‌وه تائێستا چوار هه‌زار‌و سێ سه‌د‌و نه‌وه‌د‌و یه‌ك كه‌س تووشی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری سه‌نته‌ره‌كه، كامه‌ران عه‌بدولكه‌ریم باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه به‌رده‌وام خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن‌و به‌حاڵه‌تێكی ناخۆشیشی ده‌زانێت كه ساڵانه ژماره‌ی تووشبووان ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن "ئێمه به‌هاوكاری چه‌ندین پزیشكی پسپۆری بواری ده‌روونزانی‌و ئه‌و ستافه پسپۆره‌ی كه له‌سه‌نته‌ره‌كه كار ده‌كه‌ن‌و خولی جیاوازیان بینیوه، هه‌وڵمانداوه چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییانه بكه‌ین كه تووشی هاوڵاتیان ده‌بن".
هه‌روه‌ها ئه‌سیره موحیسن له‌به‌شی ده‌رمانسازی سه‌نته‌ری ده‌روونی دهۆك، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان به‌شێكی زۆری ده‌رمانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان لایه‌و ئه‌گه‌ر لاشیان نه‌بێت، ئه‌وا نه‌خۆشه‌كه له‌ده‌ره‌وه په‌یدای ده‌كات.
پسپۆرانی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌روونیش به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌زانن.
له‌و ڕووه‌وه پزیشكی پسپۆری منداڵان‌و قوتابی ماسته‌ر له‌بواری ده‌روونزانی، د. به‌هار سڵێمان كه له‌و سه‌نته‌ره‌دا كارده‌كات به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانێت كه ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان ڕوو له‌زیاد بوون ده‌كه‌ن‌و نموونه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی (خه‌مۆكی‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و تێكچوونی ده‌روونی) هێنایه‌وه كه به‌به‌رده‌وام سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، له‌ناو منداڵانیشدا نه‌خۆشی میز به‌خۆده‌كردن.
بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و نه‌خۆشییه، پزیشكانی ده‌روونی داوا ده‌كه‌ن كه هه‌رچی زووتره حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزنه‌وه.
سه‌رۆكی به‌شی كارگێڕی په‌روه‌ده‌یی له‌كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین‌و پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر‌و شاره‌زا له‌بواری ده‌روونی، د. عومه‌ر ئیبراهیم په‌تی، پێیوایه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و كاریگه‌ری جیهانگیریدا ڕۆژ به‌ڕۆژ ژیان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌روات‌و پێداویستیه‌كانی تاك زۆرتر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاویش نامێنێت تا مرۆڤ بتوانێت به‌هۆیه‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیانه بگرێت، بۆیه نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ناوبراو باری ژیان‌و لایه‌نی ئابووری ئه‌مڕۆی خه‌ڵًكی كوردستان به‌هۆكارێكی تری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه ناو ده‌بات‌و باس له‌وه ده‌كات كه لایه‌نی ئابووری ئه‌مڕۆی خێزانه كورده‌كان به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانیان ناكات‌و ئه‌وه‌ش فشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌روونیان دروست ده‌كات‌و وا ده‌كات كه په‌نا ببه‌نه به‌ر بیركردنه‌وه‌ی زۆر‌و دواجاریش دووچاری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بن له‌وانه (خه‌مۆكی، دڵه‌راوكێ‌و چه‌ندین نه‌خۆشی تریش).
هه‌رچه‌نده پزیشكانی سه‌نته‌ری ده‌روونی دهۆك جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه توانای چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان هه‌یه كه ڕوویان تێده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بۆچوونی د. عومه‌ر، له‌كوردستان ئاستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان وه‌كو پێویست نین "ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان ڕوو له‌زیادبوونن، به‌لاَم چاره‌سه‌ره‌كان له‌ئاستی پێویستدا نین"، هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ئاگا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی خێزانێك تووشی ئه‌و نه‌خۆشییانه ببێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ساڵانی ئاینده‌دا ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌شی تووش بكات".
awenekan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xosh bet bo am babata basuda sarkawtu bit


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ڤاریا گیان هه‌ربژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم کاکه شادۆست گیان هه‌ر بژی ته‌مه‌ن درێژ بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






zor swpas bo to kaka hsen gyan har bzhit bawanm bahiway swdmand bwnt lam babata har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



دةستت خؤش بيت شادؤست كيان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ئاخ بؤ ئةم نةخؤشية
خةريبوو بةكوشتم بدات
شكوور بؤ خوا بة نويز كردن و قورعان خويندنةوة خؤم خةريك كرد تا ئةو شتةم لةبير جؤيةوة
دؤستى خؤ بيرت يةت ؟؟؟؟
دةستت خؤش ئازيزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






swpas bo to hawsoz gyan har bzhit
كاكه راسيان كيان سوباس بؤتؤ ئا كيان بةلى بيرم يةت سوباس بؤ خوا لةو قةيرانه رزكارت بوو هيوادارم دةروونت هةميشه ئارام بيت و هةميشه ئاسووده بيت باوانم.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه