.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






دۆڕاندنی كچێك به قومار
سڵاو هاوڕێیانی مه‌کۆ ئه‌م کاته‌تان باش.
ئه‌مه‌ی که نوسراوه به‌شێکه له چیرۆکێکی واقیعی، هیواداوم سودی لێ ببینن.
دۆڕاندنی كچێك به قومار
ژیان زۆر جوانه تا مرۆڤ مابێ به‌دوای ژیانی خۆشدا ئه‌گه‌ڕێ، به‌س به‌داخه‌وه پیاو سالاری له وڵاتی ئێمه‌دا، كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر مرۆڤایه‌تی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی ئافره‌تان، زۆر جار ده‌بینین یاخوود ده‌بیستین كه یه‌كێ له فریشته‌كانی خواوه‌ند خۆی سوتاندووه، هه‌موومان بۆی دڵ ته‌نگ ئه‌بین، به‌س من له‌م چیرۆكه‌دا ئاشناتان ده‌كه‌م، به‌و فریشته‌یه‌ی خواوه‌ند كه سوتاندیان له ده‌شتی هه‌ولێر، (ئه‌حمه‌د)ی شوان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی دا ده‌ست ده‌كات به‌یاری دامهكردن كه ناوی (له‌تیف)ه، به‌ڕاستی (ئه‌حمه‌د) یاریزانێكی زۆر به‌توانا و زیره‌ك بوو له یاری دامهكردندا، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ (له‌تیف)دا گره‌ویان كرد ئه‌گه‌ر (له‌تیف) بدۆڕایه ده‌بوو بیست مه‌ڕ بدات به (ئه‌حمه‌د) وه ئه‌گه‌ر (ئه‌حمه‌د) بدۆڕایه ده‌بوو (فاتم)ی كچی بدا تبه (له‌تیف) واتا مرۆڤ له مقابیلی ئاژه‌ڵدا پێ ناسه كرا؟
ئه‌وه بوو له ئه‌نجامی یارییه‌كه‌دا (ئه‌حمه‌د) دۆڕاندی و قوڕ بۆ (فاتم)ی داما و گیرایه‌وه، واته باجی قومارهكهیان (فاتم)دای به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی تر هه‌بێ وار وه‌ربگرێ، له‌پاش ئه‌وه‌ی (فاتم)یان دۆڕاند به قومار پاش چه‌ند ڕۆژێك (فاتم)ماره كرا، به‌س ئازاره‌كان له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه ماره كرا، به‌ڵێ (له‌تیف) (25) ساڵ له (فاتم)ی ته‌مه‌ن (19) ساڵ گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام چار نه‌بوو به ده‌رده سه‌ری و ماڵ وێرانی (3) ساڵ فاتم ژیانی هاوسه‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ له‌تیف به‌سه‌ر برد، به‌س له‌تیف به‌رده‌وام داوای منداڵی له فاتم ده‌كرد، فاتمی داماویش نه‌یده‌زانی بۆچی منداڵیان نابێ، ئه‌وه‌بوو له‌دوای سێ ساڵ ژیانی هاوسه‌رێتی، له‌تیف فاتمی برد بۆ موصڵ بۆ لای پزیشكی تایبه‌ت به ئافره‌تان، پاش فه‌حص كردنی فاتم دكتۆر پێی وت كه ده‌بێ به‌یانی بێنه‌وه بۆ جوابی فهحسهكه، ئه‌مڕۆ ده‌رناچێ دوای ده‌رچوونیان له عه‌یاده‌ی دكتۆر له‌تیف به فاتمی وت ئه‌مشه‌و ده‌چین بۆ ئوتێلی تایبه‌تی، به‌یانی ئه‌گه‌ر نه‌تیجه‌ی فهحسهكانمان وه‌رگرته‌وه ئه‌وسا ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وه بوو له‌تیفی و فاتم ڕۆشتن بۆ یه‌كێ له ئوتێله هه‌ژاره‌كان، ئه‌و ئوتێلانه‌ی كه هه‌رزان بوو، چونه ژووری ڕه‌قه‌م (7) شه‌و به‌سه‌رداهات و خه‌وتن، له‌نیوه شه‌ودا (فاتم) ده‌یه‌وێ بچێت بۆ ته‌والێت به‌هۆی ئه‌و ته‌نگاو ده‌بێ، پاشان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به چاوێكی خه‌واڵوه‌وه لێی تێك ده‌چێ و خۆی ده‌كات به ژووری ژماره (8)دا كه پیاوێكی لێ خه‌وتبوو، فاتم وای ده‌زانی كه (له‌تیف) هه‌ڵده‌ستێ سه‌یری جێگای فاتم ده‌كات له جێگادا نه‌ماوه و پاشان له‌تیف ده‌چێ بۆ لای خاوه‌ن ئوتێله‌كه و ده‌ڵێ ژنه‌كه‌م لێره نه‌ماوه دوای گه‌ڕانی ژووره‌كان ته‌ماشا ده‌كه‌ن (فاتم) له‌ته‌نیشت پیاوێكه‌وه له ژووری ڕه‌قه‌م (8) خه‌وتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی چ پیاوه‌كه وه چ (فاتم) به‌و وه‌زعه بزانن، كاتێ كه له‌تیف ئه‌وه ده‌بینێ ده‌كه‌وێته لێدانی گیانی (فاتم) دواتر خاوه‌ن ئوتێله‌كه ده‌ریان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێ جارێكی تر بێره‌دا نه‌یه‌نه‌وه (له‌تیف) واز له فهحسهكه دێنێ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دێكه‌ی خۆیان، له‌و ڕۆژه‌وه له‌تیف زۆر خراپ ده‌بێ له‌گه‌ڵ (فاتم) ئه‌وه بوو پاش ماوه‌یه‌ك فاتم هه‌ست ده‌كات كه حامیله‌یه، له‌تیف وتی فاتم تۆ سێ ساڵه خێزانی منی و حامیله نه‌بووی، به‌ڵام ئێستا وادیاره كه ئه‌و سكه‌ی هه‌ته له‌من نییه و له‌و پیاوه‌یه كه له ئوتێله‌كه‌دا له ته‌نیشتی خه‌وتبووی، ده‌بێ له‌به‌ری به‌ری من منداڵی زۆڵم ناوێ كه له‌خۆم نه‌بێ، فاتمی برد بۆ لای دكتۆر و سكه‌كه‌ی پێ له‌بار برد، له‌دوای ئه‌وه زۆر خراپ بوو له‌گه‌ڵ فاتمدا و ئه‌وه بوو له‌ساڵی (2004) له‌تیف فاتمی ته‌ڵاق دا، به‌س له‌پاشی (3) مانگ په‌شیمان بۆوه و دووباره داوای له فاتم كرد كه بگه‌ڕێته‌وه و به‌ڵێنی پێدا كه زۆر باشبێ له‌گه‌ڵیدا، پیاوێكیان هێنا كه‌ناوی (مام حسن) بووتا ماره به‌جاشی بكه‌ن و مه‌لایان هێنا و له‌مام (حه‌سه‌ن)ی ژن مردویان ماره‌كرد، به‌پێی شه‌رع فاتم بوو به حه‌ڵاڵی مام حه‌سه‌ن، مام حه‌سه‌ن زۆر ڕێزی له فاتم ده‌گرت، دواتر مام حه‌سه‌ن فاتمی داگیر كرد و نهیدایهوه، چونكه ده‌یگوت له‌تیف نازانێ ڕێزی بگرێ، له‌تیف خه‌ڵكی نارد بۆ لا یمام حه‌سه‌ن كه فاتم ته‌ڵاق بدا و بیداته‌وه، به‌ڵام مام حه‌سه‌ن كابرایه‌كی چاو قایم بوو هیچ حسابێكی بۆ له‌تیف نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌پاش (6) مانگ فاتم له مام حه‌سه‌ن حامیله بوو، كاتێك له‌تیف زانی كه فاتم سكی هه‌یه له‌مام حه‌سه‌ن بۆیه بڕیارێكی نائینسانانه‌ی ده‌ركرد، شه‌وێك له‌تیف و خالیدی برازای له‌تیف چوونه سه‌ر ماڵی مام حه‌سه‌ن و هه‌ردووكیان كوشتن دوای كوشتنه‌كه‌ش به به‌نزین هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌یان به خانوه‌كه‌وه سوتاند.
له‌پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس بۆیان ده‌ركه‌وت كه له‌تیف و خالید ئه‌م كاره‌یان كردووه، زۆری پێ نه‌چوو خالید له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام له‌تیف ڕایكرد بۆ ئه‌وروپا و ده‌ستگیر نه‌كرا، پاشان له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر خالید دا سه‌پێنرا، هه‌مان سزاش له‌سه‌ر له‌تیفدا سه‌پێندرا درا به نادیاری، به‌ڵام خالید له‌كاتی خۆیدا له‌سێداره درا وه به‌ڵام له‌تیف هه‌رماوه .
له كۆتایدا ئه‌وه ماوه بیڵێین كه غه‌در له ویژدانی خۆمان نه‌كه‌ین و ئافره‌ت به‌كه‌م نهزازین، ئه‌وانیش مرۆڤن و شایه‌نی هه‌موو ڕێزێكن، بوونی ئافره‌ت مانای به‌رده‌وامی ژیان ده‌دات و هه‌موومان پێویسته ڕێز له بوونی ئافره‌ت بگرین.
-------------------------Twana. Marwani -------------------------------------------------------
ئه‌سیری بسکی ئاڵۆزی کچه کوردێکی نه‌شمیلم
ته‌ماشاکه‌ن چ سه‌یرێکه به ده‌ستی دیله‌وه دیلم

له‌سه‌ر هێڵ نییه