❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-14 16:27:27

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ڕێکخراوی بونیاد   
  بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانى لاوان   

" هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت
هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت"

                                                                                            ئارام قانع

چ تاوانێكى مه‌زنه‌ مرۆڤ له‌ قوڵایى دڵیه‌وه‌ كه‌سێكى خۆشبوێت و ئه‌و خۆشى نه‌وێت  ها....؟! چ تاوانێكى مه‌زنه‌ به‌ خوێنى خۆت عاشق بیت و ئه‌وه‌ى خۆشت ئه‌وێت خۆى بابدات به‌سه‌رتا و بڵێ من تۆم خۆشناوێت ، من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ له‌ گولله‌ بارانكردنى مرۆڤ و سه‌ربڕینى به‌ چه‌قۆ خراپتره‌ !

ئه‌وه‌ى لێره‌ مایه‌ى باسكردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مه‌ودایه‌ى عیشق بۆ خۆى داگیرى كردووه‌ له‌ ناو چه‌قى قورسایى دڵى مرۆڤدا به‌ ئازادى و ئاره‌زوى خۆى گه‌مه‌ى تێدا ده‌كات بریتییه‌ له‌و پانتاییه‌ به‌رینه‌ى كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتگیر مرۆڤایه‌تى ئاوێته‌ى خۆى كردووه‌و له‌ زۆر جه‌مسه‌ره‌وه‌ فشارى ده‌رونى و بارى كه‌سێتى مرۆڤگه‌لێكى خستۆته‌ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه‌ پێى ده‌وترێت عیشق ، ئازادى مرۆڤ ئه‌گه‌رچى سنوردار و بارگاوى بێت به‌ هه‌ر پره‌نسیپێكى دیكه‌ ئه‌وا لێره‌دا عیشق ڕچه‌شكێنى هه‌ر ئایدیا و فیكره‌یه‌كى بزوێنه‌رى بیرى مرۆڤه‌ كه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ى كه‌ تێى كه‌وتووه‌ و به‌ پیرۆز ترین پرۆسه‌ى ژیانى خۆى له‌ قه‌ڵه‌مى بدات ، چونكه‌ عیشق په‌یوه‌ندییه‌كى تۆكمه‌ و كه‌ماڵى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بیرى تاك ره‌ویدا یاخود باشتره‌ بڵێین كه‌ عیشق بۆخۆى به‌ده‌ر له‌ تاكره‌وێتى شتێكى دیكه‌ نییه‌ ، چوونكه‌ عیشق نزیك بونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌لا هه‌لا بوون و ده‌ست خستنه‌ بۆ سه‌ر قورقوراگه‌ى خۆت و هه‌وڵێكه‌ بۆ خۆ له‌ناوبردن ، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م باسه‌ ناو بنێین لایه‌نه‌ نێگه‌تیڤه‌كانى عیشق ، چونكه‌ گۆڕینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى یاخود عاشق بوون له‌ لایه‌نێكه‌وه‌ بۆ لایه‌نێكى دیكه‌ ده‌گۆڕێت یاخود له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى دیكه‌ ده‌گۆڕێت ، ئه‌وه‌ى عاشق ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ وه‌سوه‌سه‌ و سه‌رى لێده‌شێوێت ئه‌وه‌ عیشقى تاك لایه‌نه‌یه‌  بڕیاره‌ تاك لایه‌نه‌كه‌یه‌ كه‌ كه‌سى عاشق هه‌ڵده‌سێ به‌ بڕیاردان و شوێن كه‌وتنى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ پێى سه‌رسام بووه‌   به‌ڵام نه‌هامه‌تییه‌كه‌ لێره‌دایه‌ چونكه‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن رێك ده‌كه‌وێت راسته‌وخۆ دوو كه‌سایه‌تى یه‌كترى قبوڵ بكه‌ن ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر چه‌مكى عیشق بكه‌ین ئه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گریت و ئه‌م تێكسته‌ش هه‌رگیز ناتوانێت پڕاوپڕ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێنێ چوونكه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر عیشق بابه‌تێكى تاقه‌ت پروكێنه‌ ، به‌ڵام من ئه‌وه‌ى فێرى بووم له‌ عیشقدا ئه‌وه‌یه‌ " هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت "  ئه‌مه‌ ئه‌و نهێنییه‌یه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تى به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ ، دواجار لێره‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ عیشق پیاده‌كردنى شه‌ریعه‌تى خوده‌ . مه‌به‌ستم له‌ شه‌ریعه‌تى خود ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێى ئه‌و یاسا وه‌همیانه‌ى مرۆڤ بۆخۆى دروستى ده‌كات ده‌روانێته‌ جه‌وهه‌رى عیشق ، كه‌واته‌ لێره‌شدا هێشتا گومانێك خۆى مه‌ڵاس داوه‌ و پرسیارێكى جه‌رگبڕیش ده‌ڵێت : ئایا عیشق ترۆپكى هه‌یه‌ ؟! من بۆخۆم تاكو ئێستا له‌ ماناى عیشق نه‌گه‌یشتووم و تا سه‌ر ئێسقان عاشقم به‌ هیچ ئه‌مه‌ش ماناى پوچ گه‌رایى نییه‌ كه‌ وا منێكى ته‌سلیم به‌ هیچ كردبێت به‌ڵكو یاسایه‌كى بنه‌ره‌تى له‌ ناو عیشقدا بونى نییه‌ تاكو یه‌كسانم بكات به‌ خۆى ، یاخود بنه‌ماكانى هه‌ڵگرى فیكرێكى نه‌گۆر نین تاكو كه‌سى تووش بوو به‌و موحیبه‌ته‌ سه‌خته‌ نه‌توانێت له‌ ناو ئه‌و گه‌مه‌ شیرینه‌دا بیگوزه‌رێنێت . هه‌ڵبه‌ته‌ نموونه‌ى زۆریشمان هه‌یه‌ و رۆژانه‌ له‌ ده‌ورو به‌رى خۆماندا ده‌بینین كه‌ چه‌ندین خه‌ڵك روبه‌روى ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ركه‌وتنێكى زۆریان هه‌یه‌ ئه‌توانین بڵێین به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى  مرۆڤ حاڵه‌تى سه‌رسامبوونى زۆر تێدایه‌ و هه‌میشه‌ به‌شوێن ئه‌و كه‌سه‌دا  ده‌گه‌رێت كه‌ پێشتر له‌ خه‌یاڵدانى خۆیدا وێناى كردووه‌ و پێى وایه‌ هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى كه‌ له‌ ناو ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ وه‌همییه‌دا هه‌یه‌ و ئه‌ بۆخۆى دروستى كردووه‌ ئه‌وا له‌ واقعیشدا ئه‌م كه‌سه‌ بوونى هه‌یه‌ و به‌ڵام پێویستى به‌ كات هه‌یه‌ تاكو ده‌توانێت بیدۆزێته‌وه‌ ، بۆیه‌ زۆرجار خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌ پێیان وایه‌ ده‌توانن به‌ رێكه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ وه‌همییه‌ له‌ناو واقیعدا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن ، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌و كه‌سه‌ وه‌همییه‌یه‌ى كه‌ باسى لێوه‌ده‌كه‌ین هه‌رگیز ناتوانین له‌ واقیعدا بیبینین یاخود بیناسین زۆرینه‌ى پرۆسه‌ى عیشق له‌ جیهاندا  (فه‌یك)ه‌ واته‌ رووكه‌شه‌ یاخود دروستكراوێكى نه‌زۆكه‌ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و كات به‌سه‌ربردن هه‌رگیز به‌رئه‌نجامێكى باشى لێناكه‌وێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن پێیان وایه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ ژیاندا چه‌ند جارێك وه‌ك و یانسیب شانسى خۆت له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌تدا تاقى بكه‌یته‌وه‌ و عاشقانه‌  چه‌ند كه‌ێسێك ئه‌زموون بكه‌یت تاكو له‌نێویاندا ئه‌و كه‌سه‌ بۆخۆت بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت تا كۆتایى له‌گه‌ڵت بێت كه‌ بێشك ئه‌م دیده‌ بۆ چه‌مكى عیشق دیدێكى ناكامڵه‌ له‌ كاتێكدا چه‌مكى عیشق خۆى به‌یان ده‌كات كاتێك  سه‌ره‌تاو كۆتاى قه‌ده‌ر بیخوڵقێنێت  . ئۆشۆ ده‌ڵێت : عیشق سه‌ماى ژیانه‌ ..... ! به‌ڵام به‌ختیار عه‌لى ده‌ڵێت : عیشق سه‌ختتره‌ له‌ خه‌یاڵ سه‌ختتره‌ له‌ جه‌نگ سه‌ختتره‌ له‌ گۆرانى وتن له‌ ژوره‌كانى مردندا . كه‌واته‌ لێره‌شدا تێروانینه‌كان له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى دیكه‌ ده‌گۆرێت  ، به‌ڵام ئێستا دێینه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى زۆر مه‌زن كه‌ ئاراسته‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى به‌ ته‌واوى هه‌موو زه‌مه‌نى خۆیه‌وه‌ كه‌سایه‌تیه‌كى له‌و جۆره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ و ئێستا له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ماوه‌ و زۆرێك له‌ خه‌ڵكى له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانى جیهاندا چاوه‌روانى هاتنه‌وه‌ى ئه‌ون بۆ سه‌ر زه‌وى و پاشان باوه‌ریشیان وایه‌ كه‌ ئه‌و مه‌زنایه‌تى خۆى كرده‌ قوربانى له‌ پێناوى خۆشه‌ویستیدا ، ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ى كه‌ ده‌مه‌وێت باسی لێوه‌ بكه‌م رێبازێكى فه‌نده‌مینتالى رقى هه‌یه‌ كه‌ پێى ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین فه‌لسه‌فه‌ى لێ خۆشبوون ئه‌و  ده‌ڵێت : جا ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ باوه‌ڕ و هیوا و عیشقه‌ ، به‌ڵام عیشق  مه‌زنترینیانه‌ چونكه‌ خودى خودا خۆى عیشقه‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ كارى گه‌وره‌و سه‌رسورهێنه‌رى كرد به‌و راده‌یه‌ى كه‌ مردووى زیندو كرده‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵكى تفیان تێكردوو تا دواجار له‌سه‌ر كۆته‌ره‌ى دوو دار هه‌ڵیان واسى و كوشتیان ، ئه‌و بێ ئه‌ندازه‌ مرۆڤى خۆشده‌ویست ، كه‌چى كه‌سێك نه‌بوو به‌هێنده‌ى ئه‌و مرۆڤى خۆشده‌ویست ئه‌و خۆشى بوێت ، كاتێك بابه‌ته‌كه‌م ناونا  " هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت " تاكه‌ بیانوم ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ هێنده‌ى سه‌ره‌ داوێك تروسكایم به‌دى نه‌كرد له‌وه‌ى بتوانم باوه‌ر به‌وه‌ بكه‌م كه‌ به‌ڵێ ده‌توانم كه‌سێك بدۆزمه‌وه‌ كه‌ وه‌ك و ئه‌وه‌ى من خۆشم ئه‌وێت ئه‌ویش بتوانێت منى خۆش بوێت . لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ خۆشه‌ویستى له‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ته‌نها له‌ نێوانى كچێك و كورێك بێت ، ره‌نگه‌ له‌ راستیدا خۆشه‌ویستى نێوان كور و باوك بێت یاخود هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كى خۆشه‌ویستى تر ، به‌ڵام عیشق بۆخۆى له‌زه‌تى شاهانه‌ى خۆى هه‌یه‌ له‌لاى هه‌ندێك خه‌ڵك له‌ كاتێكدا  سه‌رسه‌ختترین ئاده‌م كوژ "عیشق" ه‌  .

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-14 20:50:09

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ده‌سته‌کانت خۆش سه‌ناریاخان ، هه‌ربژیت و سه‌رکه‌وتووبیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-15 23:12:07

berivan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-30
دواترین سه‌ردان: 2011-05-19
په‌یامه‌كان: 52

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی جوانه‌.سه‌رکه‌وتوو بیت...

Kurdzhin
گوڵی باخی دڵم چاوی به‌ دوی تۆدا ئه‌وه‌ند گێڕا
هه‌تاکو چاوه‌که‌ی خۆشی له‌ ده‌وری چاوی تۆ گێڕا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-17 14:00:45

هاوسؤز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-11-08
په‌یامه‌كان: 258

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-17 17:25:53

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

به‌ ڕاستی شتێكی ناخۆشه‌ وات به‌سه‌ر بێت هیوادارم وام به‌سه‌ر نه‌یه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-17 22:50:05

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

dast xosh sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-09-23 05:43:51

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

دةستةكانت خؤش سةناريا خان بة هيواى سةركةوتن لة هةموو بواريكى زيانت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-09-23 07:38:08

Rawan_sherwani
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-09
دواترین سه‌ردان: 2010-02-28
په‌یامه‌كان: 1

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-09-23 09:38:42

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

dastakant xosh bet sarkawtu bit ba hiway bardawamit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-09-24 11:35:24

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ده‌ست خۆش  بۆ بابه‌ته‌ به‌سوده‌که‌ت سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-09-24 12:29:37

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

گۆڕینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى یاخود عاشق بوون له‌ لایه‌نێكه‌وه‌ بۆ لایه‌نێكى دیكه‌ ده‌گۆڕێت یاخود له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كى دیكه‌ ده‌گۆڕێت ......

ئه‌وه‌ى عاشق ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ وه‌سوه‌سه‌ و سه‌رى لێده‌شێوێت ئه‌وه‌ عیشقى تاك لایه‌نه‌یه‌  بڕیاره‌ تاك لایه‌نه‌كه‌یه‌ كه‌ كه‌سى عاشق هه‌ڵده‌سێ به‌ بڕیاردان و شوێن كه‌وتنى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ پێى سه‌رسام بووه‌   به‌ڵام نه‌هامه‌تییه‌كه‌ لێره‌دایه‌ ......

چونكه‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن رێك ده‌كه‌وێت راسته‌وخۆ دوو كه‌سایه‌تى یه‌كترى قبوڵ بكه‌ن .....

هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر چه‌مكى عیشق بكه‌ین ئه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گریت و ئه‌م تێكسته‌ش هه‌رگیز ناتوانێت پڕاوپڕ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگێنێ چوونكه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر عیشق بابه‌تێكى تاقه‌ت پروكێنه‌ ..


ده‌ست خۆش هاورێ گیان ، هه‌ر به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوو بیت ..

هه‌ر چه‌ند من  تێروانینم بۆ عیشق یا خۆشه‌ویستی زۆر جیایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تیروانینه‌ی خراوه‌ته‌ روو ،، ناڵێم هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ .. هه‌رده‌م  رێزم هه‌یه‌ بۆ راو و بۆچوونی به‌رامبه‌ر ..

به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌وه‌ش واقعێکه‌ و بۆچوونی که‌سانێکه‌ که‌ هۆکاری تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ وا بیر بکه‌نه‌وه‌ ؟؟!!

كاتێك بابه‌ته‌كه‌م ناونا  " هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت " تاكه‌ بیانوم ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌ هێنده‌ى سه‌ره‌ داوێك تروسكایم به‌دى نه‌كرد له‌وه‌ى بتوانم باوه‌ر به‌وه‌ بكه‌م كه‌ به‌ڵێ ده‌توانم كه‌سێك بدۆزمه‌وه‌ كه‌ وه‌ك و ئه‌وه‌ى من خۆشم ئه‌وێت ئه‌ویش بتوانێت منى خۆش بوێت ...

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-09-24 13:57:11

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بییت..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-09-26 18:48:11

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

dast xosh hawre gyan

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-10-29 11:39:06

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

axxxxxxxx xweshka sherenkm   ydgreknt      zorn        هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت
هه‌رگیز ناتوانیت ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزیته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تۆ خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-10-29 12:27:13

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: خۆشت ده‌وێت ئه‌و تۆى خۆشبوێت

ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net