.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







لە ئاهەنگێكدا بووكێك دەبێتە خواردن و دەخورێت!
چەندین بیرۆكەی سەیر رۆژانە دەكەوێتە بەر مێشكی خەڵكانی جیهان، ئینجا بیرۆكەكان دەردەهێنن و دەیكەن بە شتی سەیر و سەمەرە، یەكێك لەم بیرۆكە سەیرانەی كە بۆتە شتێكی باو لەنێو خەڵكدا بریتییە لە دروستكردنی شێوەی كەسێك یان شێوەی خۆی لە كەرستە و شتی سەیر، وەك ئەوەی وێنەی كەسێك بكرێت لە شكوڵاتە یان لە كێك..
ئەمەش چیرۆكی ئەم بووكە جوان و رەش پێستەیە كە داوای لە هاوسەرەكەی كردبوو لە رۆژی ئاهەنگ (كێك)ێك دروست بكات لەسەر شێوەی خۆی، بۆیە زاوا دڵی بووك ناشكێنێت و داواكارییەكەی بۆ جێبەجێ دەكات. ئەم كارە سەیرە لە ویلایەتی (كالیفۆرنیا)ی ئەمەریكی ئەنجامدراوە و شێوەیەك لە كێك دروستكراوە لەسەر شێوەی بووكە و ئەوەی لە دوورەوە سەیری بكات وادەزانێت بووكە. بووكەكە ناوی (لارا)یە و بەڵام ئەوەی سەیر بێت ئەم كێكە چۆن بەم شێوەیە دروستكراوە! لە خوارەوە كێكە و لەسەرەوە وێنەی بووك بە ئاشكرایی دیارە، ئەم كارە هونەری و شیرینییە لەلایەن كارگەیەكی كێك و شیرنەمەنی بە هاوكاری وێنەكێشێك دروستكراوە. ئەمە جیهانە و ئەم شتە سەیرانەی لێوە روو دەدات. لە كۆتاییدا بووكی كێك دەخورێت لەلایەن ئامادەبووان و میوانەكان !
گوڵان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستخۆش
شتێکی سه‌یره

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه