.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ تاراوگه‌یه‌کی دیکه
بـــــــــــەشـــــــــــــــــــــــی دەوەم
1973، پینۆشێ ڕێژیمی گه‌لێری سه‌لڤادۆر ئاللیندی له چیلی، به کوودێتایه‌کی له‌شکریی ڕووخاند و ڕێژیمێکی دیکتاتۆریی هێنایه سه‌ر کار و به‌وه‌ش بوو به هۆی کوشتن و له‌نێوبردن و ڕاونانی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته و خه‌ڵکێکی زۆریان هه‌ڵاتن و له ئه‌وروپا بوونه په‌نابه‌ر. 1989، که ئیدی پینۆشێ له ده‌سه‌ڵات نه‌ما و ڕێژیمی وڵات بوو به دیموکراتی و بڕێک ئازادی هاته ئاراوه، ئیدی له دوای ئه‌و ساڵه‌وه خه‌ڵکێکی زۆری ئه‌و وڵاته که‌ڵکه‌ڵه‌ی بیری گه‌ڕانه‌وه‌ی چیلی "وڵاتی دایک"، که‌وته که‌لله‌یانه‌وه. به‌شێکی زۆر له‌و چیلییایانه‌ی ئه‌وروپا ئیدی له ساڵانی 1990ه‌کاندا گه‌ڕانه‌وه. بڕێک له‌و خه‌ڵکه له چیلی مانه‌وه و زۆرینه‌یان له‌وێ هه‌ڵیان نه‌کرد و گه‌ڕانه‌وه تاراوگه‌که‌ی خۆیان. هۆکاری جێگیرنه‌بوونی ئه‌و زۆرینه‌یه له چیلی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌نده‌ران و هۆکاری جێگیربوونی ئه‌و که‌مینه‌یه‌ش له چیلی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌نده‌ران گه‌لێکن و هه‌ر یه‌که له دید و بۆچوونی خۆیه‌وه لێکی ده‌داته‌وه. منداڵی چیلییایی له‌دایکبووی هه‌نده‌ران و له هه‌نده‌ران گه‌وره‌بوو و فێری زمان و فه‌رهه‌نگی دیکه، مانه‌وه‌یان له چیلی و قایل‌بوون به ژیانی باپیران و داپیرانیان، که دایک و باوکی خۆیشیان تا ڕاده‌یه‌ک پێی قایل‌بوون و ده‌یانه‌ویست ئه‌و منداڵانه‌یشی پێ قایلکه‌ن، زۆر پێ سه‌خت بوو و پێیان قه‌بووڵ نه‌ده‌کرا. ئه‌وانه به‌شێکی زۆریان بۆ خۆیان به ته‌نێ گه‌ڕانه‌وه هه‌نده‌ران و ئه‌وانه‌یشیان توانییان باوک و دایکیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نده‌ران قایل که‌ن، یا باوک و دایکیان بۆ خۆیان ئاماده‌ییان هه‌بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌نده‌ران، چونکه ئه‌وان بۆ خۆیشیان له‌گه‌ڵ ژیانی نوێی وڵاته‌که‌یاندا ڕانه‌ده‌هاتن، هه‌موو گه‌ڕانه‌وه. هه‌ندێک له‌و خێزانانه، نه‌ک هه‌ر منداڵ بوونه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌نده‌ران، به‌ڵکه گه‌وره‌ساڵان و باوک و دایکان بۆ خۆیان له‌وێ هه‌ڵیان نه‌ده‌کرد و نه‌یانده‌توانی بمێننه‌وه. گه‌وره‌ساڵان، که باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵات و زێد ده‌که‌نه‌وه، له دیدی خۆیانه‌وه ته‌ماشای وڵات و زێد ده‌که‌ن. ئه‌وان به‌و چاوه‌ی چه‌ندین ساڵی به‌ر له‌وه‌ی خۆیان، کاتێک له‌و وڵات و زێده‌دا ده‌ژیان، ده‌نۆڕنه وڵات و زێده‌که‌ی خۆیان. ئه‌وان، که له هه‌نده‌رانن، هه‌موو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و نه‌بوونه و ڕاوه‌دوونان و زیندانی و جه‌نگ و...شته‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان، که لێی هه‌ڵاتوون و هۆکاری هه‌ڵاتنیان بوون، لێ ده‌بێته بیره‌وه‌ری و یاده‌وه‌ری و خۆشی و...هه‌موو شته‌کان وه‌ک نۆستاڵژیا و ته‌زوویه‌کی خۆش و موچوڕکێک، به به‌رچاو و مێشکیاندا تێده‌په‌ڕێت و وه‌ک ڕووداوی فیلمێکی خۆش وه‌بیری ده‌هێننه‌وه. ئه‌و باسه، بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆیان و منداڵه‌کانیان، هیچ ناگه‌یه‌نێت و ئه‌وان هه‌ر بیریشی لێ ناکه‌نه‌وه.
که وڵاتێک ڕزگار ده‌بێت و ئیدی خه‌ڵک و خاکه‌که‌ی وه‌ک ئازاد ده‌ژمێردرێن و جۆره سیستمێکی دیموکراتی و مرۆڤدۆستیی تێدا دێته ئاراوه، وا چاوه‌نۆڕ ده‌کرێت، خه‌ڵکه هه‌ڵاتووه‌که‌ی، که په‌راگه‌نده‌ی وڵاتان بوون، بگه‌ڕێنه‌وه و تێکه‌ڵ به ڕه‌وشی نوێی وڵاته‌که‌یان ببنه‌وه و به‌شداریی له ئاوه‌دانکردنه‌وه و دروستکردنیدا بکه‌ن، به‌ڵام ئایا وا ده‌بێت! ئێریتریا یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ی، که کۆڵۆنی بوو و به شۆڕش و خه‌باتی دانیشتووانی گه‌یشته سه‌ربه‌خۆیی. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا هه‌ر دوای جاڕدانی ڕزگاربوونی ئێریتریا، تاکه یه‌ک ئێریتریایی له هه‌نده‌ران نه‌مێنێته‌وه و هه‌موو بگه‌ڕێنه‌وه، لێ ئایا وایان کرد! ئایا تا ئێستا چه‌ند ئێریتری له هه‌نده‌رانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئێریتریا! گه‌لێک که‌م.
تازه‌کی نێزیکه‌ی ساڵێک ده‌بوو هاتبوومه سوێد، پاشنیوه‌ڕۆیه‌کی له‌گه‌ڵ(سوعاد)ی خێزانمدا سواری ئۆتۆبووسێک بووین به‌ره‌و ماڵه‌وه. له ئۆتۆبووسه‌که‌دا له پشت پیاوێکی شه‌پقه‌له‌سه‌ر دانیشتین. کابرا دیار بوو بیانییه. ده‌سبه‌جێ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ کردین، خه‌ڵکی کوێین! پێمانگوت و ئه‌ویش گوتی، که خه‌ڵکی ڕۆمانیایه و ماوه‌ی بیستوئه‌وه‌نده ساڵێکه له سوێده. ئه‌وده‌می حه‌په‌سام و نه‌مده‌توانی بڕوا به گوێی خۆم بکه‌م و پێموابوو هیچ بیانییه‌ک ناتوانێت هێنده له وڵاتی بیانی و تاراوگه بژی. هه‌زارانی ڕۆمانی، پۆڵۆنی، هه‌نگاری، بوڵگاری، چیکی، سلۆڤاکی، ڕووسی و...هه‌ڵاتوانی وڵاتانی به‌نێو سۆسیالیست، وڵاتانی خۆیان جێهێشتبوو و له‌م ئه‌وروپایه گه‌وره‌بوون و پیربوون و مردن و نه‌گه‌ڕانه‌وه وڵاتانی خۆیان، هه‌رچه‌نده وڵاته‌کانیشیان گۆڕانیان به سه‌ردا هات و هاتنه ڕیزی ئه‌وروپای ڕۆژاواوه و بوون به سه‌رمایه‌داری و چوونه نێو یه‌کیه‌تیی ئه‌وروپا و ناتۆیشه‌وه. که‌واته گۆڕان له‌و وڵاته‌ی لێیه‌وه‌ی هاتووی هیچ مه‌رج نییه بۆ پاڵپێوه‌نانت یا هاندانت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆی!.
گه‌ڕه‌کگه‌لێکی وه‌ک چایناتاون(China Town)، ساوسهۆڵ(Southal)، هارینگه‌ی(Haringey)، بریکستن(Brixton)ی شاری له‌نده‌ن و تێنستا (Tensta) و ڕینکه‌بی(Rinkeby) و فیتیا و سوێده‌رتێلیای شاری ستۆکهۆڵمی سوێد و ڕووسنگۆردی شاری مالموێی سوێد و گه‌ڕه‌که عه‌ره‌بنشین و جووله‌که‌نشین و ئێرانینشین و تورکنشین و ئه‌رمه‌نینشینه‌کانی شاره‌کانی پاریس و نیویۆرک و برۆکسل و به‌رلین و...ده‌یان شاری دیکه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، نموونه‌ی مانه‌وه‌ی خه‌ڵکی بیانی و جێگیربوونیانن.
له 1991ه‌وه به‌شێکی باشووری کوردستان ئازاده و ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی به‌غدای به سه‌ره‌وه نه‌بووه و نییه و خه‌ڵکی کوردی هه‌ڵاتوو و نێشته‌جێی هه‌نده‌ران، نه‌ک هه‌ر نه‌گه‌ڕاونه‌وه کوردستان، به‌ڵکه سه‌دان هه‌زاری خه‌ڵکی کوردستان له دوای 1991ه‌وه کوردستانیان جێهێشتووه و ڕوویان کردووه‌ته هه‌نده‌ران. ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی دوای 1991 باشووری کوردستانیان جێهێشتووه، گه‌ڵێک له‌وانه‌ی پێش 1991 ئه‌و کاره‌یان کردووه، زیاتره و پێموایه هه‌ر به‌راورد ناکرێت. ئه‌گه‌ر به پێی تیۆری هاتنه‌ئاراوه‌ی بڕێک ئازادی یا ڕوودانی بڕێک گۆڕان و به‌ره‌وباشه‌چوون بووایه ، ئه‌وا ده‌بوو کورد پاش 1991 و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حوکوومه‌تی باشووری کوردستان و ده‌ڤه‌ری دژه‌فڕین له‌وێ و پاش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس و سه‌ددام حوسه‌ین، تاراوگه‌یان جێهێشتبا و ڕوویان بکردایه‌ته‌وه کوردستان و له‌وێ بژیایه‌ن، لێ وا نه‌بوو و خه‌ڵک وای نه‌کرد!
نه‌ورۆزی 1981، من بۆ خۆم تازه‌کی و ده ڕۆژێک بوو گه‌یشتبوومه سوێد، چوومه ئاهه‌نگێکی نه‌ورۆز له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم. هۆڵێکی بچووکی ئه‌و شاره ئه‌وده‌مه جێگه‌ی هه‌موو کوردی شاری ستۆکهۆڵمی تێدا بووبووه‌وه و سه‌روزیادیان بوو. ئێستا نه‌ک هۆڵێک ده‌یان هۆڵی مه‌زن جێگه‌ی نیوه‌ی کوردانی شاری ستۆکهۆڵمیان تێدا نابێته‌وه.
دوکتۆرێکی سوێدی، که چه‌ند ساڵێک بوو هاتوچۆم ده‌کرد، ساڵی 2002 جاری دووه‌مم بوو چووبوومه لای پرسیاری لێکردم، که خه‌ڵکی کوێم و چه‌ند ساڵه له سوێد ده‌ژیم. بۆم باس کرد و پاشان باسی خۆی کرد، که ته‌مه‌نی 76 ساڵه و زۆر زۆر منداڵ بووه کاتێک باوک و دایکی له سکۆتلانده‌وه هاتوونه‌ته سوێد و هه‌موو ژیانی له سوێد به‌سه‌ر بردووه و ئێستا ئیتر خۆی له سوێدییه‌کان زیاتر به سوێدی ده‌زانێت و خه‌ڵکی سوێده و سوێد به وڵاتی خۆی ده‌زانێت. ئه‌و به منی گوت:"تۆ تازه نا‌توانیت له وڵاتی خۆت بژیت، تۆ بوویته خه‌ڵکی ئێره و له‌وێ نامۆیت و چ پێوه‌ندێکت به‌وێوه نه‌ماوه، هه‌وڵده لێره ژیانی خۆت بگونجێنه و بژی و به‌ره‌به‌ره که‌ونه‌وڵاته‌که‌ی خۆت له‌بیر ببه‌وه". من دروستی و نادروستی قسه‌که‌ی ئه‌و ناسه‌لمێنم، لێ ته‌نێ وه‌ک بیروڕایه‌ک باسی ده‌که‌م.
ئیمام عه‌لی ده‌ڵێ:"اﻟﻐﻨﻰ في الغربة وطن، والفقر في الوطن غربة" واته: دارایی له غه‌ریبیدا نیشتمانه و هه‌ژارییش له نیشتماندا غه‌ریبییه. تۆ له هه‌نده‌ران بژیت و دارا بێت هه‌ست به‌وه ناکه‌یت ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر و تاراوی و له وڵاتی خۆیشت بژی و نه‌دار و هه‌ژار بیت، تۆ به هه‌موو شتێکی وڵاته‌که نامۆیت و هیچ شتێکی بۆ تۆ خۆش نییه.
ئه‌و وڵات و زێده‌ی مرۆڤ بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتێک نه‌بێت بۆ هه‌مووان، پێی ناگوترێ وڵات. وڵاتێکیش بۆ هه‌مووان، وڵاتێکه جۆرێک له یه‌کسانی و دادی جڤاکی تێدایه، وڵاتێکه ته‌واوی پێویستییه بنگه‌ییه‌کانی هه‌موو مرۆڤه‌کانی به‌گوێره‌ی ئابووری و گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی وڵاته‌که دابین کراون. وڵاتێکه نان، خانوو، ئاو، ئه‌له‌کتریک، گه‌رمی، ساردی، سووته‌مه‌نی، له‌شساغی، دوکتۆر و ده‌رمان، بیمه، فێرگه و خوێندنگه، جاده، هاتوچۆ، کار، کۆمه‌کی پیر و په‌ککه‌وته، ئازادی که‌سیه‌تیی و تاک، ئازادی ڕاده‌ربڕین و...هه‌موو ده‌سته‌به‌ر کراون. وڵاتێکه، به گوێره‌ی ستانداردی خۆی، له هه‌موو ماڵێکیدا به‌فرگر، فرێزه‌ر، چێشتلێنه‌ر، ژووری میوان، ژووری نووستن، جێی خۆشۆردن، ئاوده‌ست، ته‌خته‌ی نووستن، قه‌نه‌فه و کورسی، ئاوی سارد و گه‌رم و... هه‌یه و که‌س بیر له نه‌بوونیان ناکاته‌وه. وڵاتێکه له ته‌واوی ئه‌و شتانه‌دا هه‌مووان له گه‌داوه تا شا وه‌ک یه‌کن و هه‌موو هه‌یانه و که‌س لێیان بێبه‌ش نییه. ئیدی خه‌ڵک هه‌یه چرای ژووری میوانه‌که‌یان بایی سێهه‌زار دۆلاره و خه‌لکیش هه‌یه ئه‌و چرایه بیست دۆلاری پێ داوه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دارایی ئه‌و خه‌ڵکانه خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سێهه‌زار دۆلاری داوه به چراخانێک و ئه‌ویشی بیست دۆلاری داوه به چرایه‌ک، سه‌رچاوه‌ی ئه‌له‌کتریکه‌که‌یان هه‌ر یه‌که و هه‌ر سواری یه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بن، که ده‌چنه کار و منداڵه‌کانیان ده‌چنه یه‌ک باخچه‌ی منداڵان و خۆیشیان ده‌چنه کن یه‌ک نه‌خۆشخانه. وڵاتێک بۆ هه‌مووان، ئه‌و وڵاته‌یه، که ژێرخانیی ئابووری و هه‌موو پێویستییه‌کی ژیان بۆ هه‌موو هاووڵاتێک وه‌ک یه‌ک هه‌ن و که‌س ناتوانێت له‌وی دیکه‌ی ببڕێت و داگیر بکات. له کوردستان که‌ی وایه؟ کوردستان وڵاتێک نییه بۆ هه‌مووان. کوردستان وڵاتێکه، ئه‌وه هیچ که خه‌ڵکێکی لێ ده‌ژی، هه‌زاران ساڵه نه‌وه له دوای نه‌وه له‌وێ چێ بوون و گه‌وره‌بوون و به‌و خاک و ئاوه‌وه ڕاهاتوون و به هه‌موو مه‌رجه‌کانی ژیانیشی قایلن، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نێ بژی و مهمر ده‌ژین و ناچارن بژین و به ته‌واوی هه‌لومه‌رجه‌کانیش قایل بن. ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له کوردستان، چ ئه‌وانه‌ی بۆ خۆیان له‌وێ ده‌ژین و چ ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌رانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بیه‌وێت تێروته‌سه‌ل و خۆشگوزه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوو و توانا و دارا بژی، ده‌بێ که‌سێک بێت: قۆڵبڕ، خۆگه‌هێن، دز، ساخته‌کار، سیاسه‌تکار، حیزبی، ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌ستڕۆ، خاوه‌ن هۆز و خێڵ و خزم، مه‌راییکار و ده‌بێ له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بێت و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا هاوبه‌ش بێت و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا و به هاریکاریی ده‌سه‌ڵات هه‌موو کاره‌کانی ئه‌نجام بدات. ئه‌وه‌ی لێی نه‌زانێت، له کوردستان جێی نابێته‌وه و ئه‌وه‌یشی ماستاوساردکه‌ره‌وه و مه‌راییکار بێت، له کوردستان به باشترین شێوه ده‌توانێت جێی خۆی بکاته‌وه و بژی. خه‌ڵکانێک هه‌ن له هه‌نده‌رانه‌وه گه‌ڕاونه‌وه کوردستان، له‌وێش به پاره‌پووڵێکی که‌م و به کوێره‌وه‌ری و به‌دبه‌ختیی نه‌خۆشی و مووچه‌یه‌کی گچکه‌ی خانه‌نشینی ئه‌وروپا، ده‌ست و داوینپاک، سه‌ربڵند ده‌ژین، بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هیچ زه‌لکاوی ده‌سه‌ڵاتێک خلیسکابن. نموونه‌ی ئه‌وانه زۆر که‌من و ئه‌وانه خه‌ڵکانێکی که‌نارگیر و قایل و زۆر تایبه‌تن، لێ ئه‌وانه‌ی به گشتی له تاراوگه‌وه گه‌ڕاونه‌وه کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بژین، بێجگه له‌وه‌ی خه‌ڵکێکی یه‌کجار که‌من، دوو جۆره مرۆڤن:
یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ن، که سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن و خه‌ڵکی سه‌ر به حیزبن و ده‌چنه‌وه له کوردستان کارگێڕی و ده‌سگا و جێکاریان بۆ ئاماده ده‌که‌ن و له هیچی نه‌بوو بۆیان ساز ده‌که‌ن و ته‌واوی پێویستییه‌کانی ژیانیشیان، له خانوو و ئۆتۆمبیل و مووچه و پاره‌وپووڵ و که‌ره‌سه‌ی پێویست و بواری ڕابواردن و پاسه‌وان و خۆشگوزه‌رانییان به زیاده‌وه بۆ دابین ده‌که‌ن و له هیچیان که‌م نابێت و ده‌شیانکه‌نه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. ئه‌مانه خه‌ڵکانێکن هیچیان پێ شه‌رم نییه و ڕه‌نگه تا دوێنی نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وێ بووبێتن، لێ ئێستاکه سه‌ری بۆ داده‌نوێنن و ملکه‌چی هه‌موو پێوه‌ره‌کانی ده‌بێن و داکۆکی له هه‌ڵه و کرداره ناڕه‌واییه‌کانیشی ده‌که‌ن. که مرۆڤ له کوردستان بووبه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئیدی به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و ده‌وڵه‌مه‌ندییش له کوردستان خه‌ڵک پێیانوایه خوا پێی داوه و به‌خشینی ئه‌وه. که ده‌سه‌ڵاتدار بێت و ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت یا ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و ببێته ده‌سه‌ڵاتدار، خه‌ڵک هه‌م پێیانوایه خوا پێی داوه و هه‌م واده‌زانن مافی خۆیه‌تی و پێیشیانوایه چه‌ندی مرۆڤی به‌رپرس پایه‌ی باڵاتر بێت ده‌بێ سامانیشی زیاتر بێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ن، که سه‌رمایه‌دارن و به گیرفانی تژییه‌وه ده‌چنه‌وه و پرۆژه‌ی کار و بازرگانی و وه‌گه‌ڕخستنی پاره‌وپووڵیان پێیه و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ڕاوه قازانج ده‌که‌ن و هاوبه‌شن.
به‌ده‌ر له‌و دوو ده‌سته‌یه، که لێنه‌بڕاون و هه‌نده‌رانیان به‌ته‌واوییش به‌جێنه‌هێشتووه و گه‌لێک جاریش به سوودوه‌رگرتن و به‌هره‌مه‌ندبوون له هه‌موو چاکه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌نده‌رانه‌وه ده‌ڕۆنه‌وه کوردستان و له‌وێش ده‌ستبه‌رداری نابن، هیچ خه‌ڵکێکی کوردی ئاسایی دانیشتووی هه‌نده‌ران، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان. ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی کوردستان بۆ کوردستانییانی ناحیزبی و بێلایه‌ن و ده‌ستوپێ سپی و هه‌ولێری گوته‌نی"ده‌مچه‌فت"ی هه‌نده‌راننشین، چ نه‌خشه و به‌رنامه‌یه‌کیان نییه و زۆریش به گه‌ڕانه‌وه‌یان دڵخۆش نابن، چونکه به بڕگه‌یه‌کی سه‌رئێشه و ئاوازێکی ناجۆر و ناساز و گوشارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراویان داده‌نێن، که ڕه‌نگه هه‌ر هیچ نه‌بێت، ببنه هۆی ورووژاندنی پرسیار و به‌راوردکاری.
گیربوونی خه‌ڵک و مانه‌وه‌یان له ئه‌وروپا و هه‌نده‌ران و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ کوردستان، به پله‌ی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: باری ئابووری ئه‌وروپا، ئارامی ئه‌وروپا، عه‌داله‌ت و یه‌کسانییه‌کی ڕێژه‌یی، که له ئه‌وروپا هه‌یه، خزمه‌تی له‌شساغی و پیر و په‌ککه‌وته و هاندیکاپ و منداڵ و ژن و خێزان، که له ئه‌وروپا هه‌یه، ئازادی ژن و منداڵ و ڕاده‌ربڕین، بێده‌نگیی خه‌ڵک و خۆتێهه‌ڵنه‌قورتاندنیان له هیچ کارێکی که‌سێکی دیکه‌دا، ساکاری و ساده‌یی سیاسه‌تکاران و ده‌سه‌ڵاتدارانیان و نه‌رمی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ هه‌موو تاکێکدا، خۆبه‌نزمگرتنی ڕۆشنبیران و سیاسه‌تکارانیان و یه‌کسانییان له‌گه‌ڵ هه‌موو تاکێکدا، ئازادی تاک، چ ده‌خۆی، چ له‌به‌ر ده‌که‌یت، چ ده‌که‌یت، ڕێزگرتنی مرۆڤ، هه‌موو ئه‌مانه هۆن بۆ مانه‌وه له ئه‌وروپا و ئه‌وروپایش له وڵاتگه‌لێک پێکهاتووه، که بۆ هه‌مووانن. ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌نده‌رانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان، پتر له‌و خه‌ڵکانه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ند یا سیاسه‌تکار و حیزبی یا هه‌رسێک ئه‌وانه‌ن وێکڕا، کوردستان بۆ ئه‌وانه خۆشه، چونکه ئه‌وه‌ی به بیریاندا دێت، ده‌توانن له سه‌ر حیسابی خه‌ڵکانی ناگرێدراو و ناوابه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی بده‌ن و ئیمام عه‌لی گوته‌نی "ما جاع فقیر ﺇﻻ بما متع به غني" واته: به‌وه‌ی، ده‌وڵه‌مه‌ند چێژی لێ ده‌بینێت، هه‌ژار برسیی ده‌بێت. به برسیبوون و نه‌داریی هه‌ژارانی کوردستان، ئه‌وان، ده‌وڵه‌مه‌ندانی کوردستان، خۆشگوزه‌رانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی - سوێد
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2008-09-16 17:05:10)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستی تۆی خۆشەویست خۆش هاورێ گیان تۆڵاس..
بۆ پەیامەکەت..
ئاسودەبیت.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه