.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











وه‌رگێڕان له نۆروێژییه‌وه: قادر نیکپوور – 2ی/سێپتامبری/2008
جارێك له جاران، له نێو دارستانێکی گه‌وره، دارشکێنێك هه‌بوو که به خۆی و دوو مناڵ ژیانیان ده‌کرد. کابرای دارشكێن کچ و کوڕێکی هه‌بوو که ناویان کاوان و باوان بوو. ئه‌و دارشکێنێکی فره فه‌قیر بوو. ئه‌و بنه‌ماڵه قه‌ت به‌دڵی خۆیان تێر نانیان نه‌ده‌خوار و رۆژ به رۆژ خه‌رابتر و فه‌قیرتر ده‌بوون. سه‌رئه‌نجام هیچ پاره‌یان نه‌ما تاکو نان و خواردنی پێبکڕن.
شه‌وێك له شه‌وان کاتێك کاوان و باوان له نێو جێگا راکشابون، باوکیان له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی که دایکێکی خه‌راپ و ناله‌بار بوو باسیان له‌وه ده‌کرد که چۆن خواردن په‌یا بکه‌ن. پیاوه‌که زۆر به په‌رۆش بوو بۆ مناڵه‌کانی، مناڵه فه‌قیر و بهستهزمانکهنم. هاوسه‌ره‌که‌ی که زڕدایکی ناله‌بار بوو، به پیاوه‌که‌ی وت.
پیاوه‌که، با شتێکت پێبڵهم، ئێمه به‌یانی ئه‌و مناڵانه له‌گه‌ڵ خۆمان ئه‌به‌ین بۆ شوێنێکی دوور و نادیار له‌م دارستانه تاکو هیلاک ئه‌بن و خه‌و ده‌یانباته‌وه، که خه‌ویان لێکه‌وت ئه‌وان جێده‌هێڵین. که وابوو ئه‌وانیش رێگای مال پێنازانن و ئێمه‌ش له بیری ئوه نابین که خواردن بۆ ئه‌وان په‌یا بکه‌ین.
باوکه وتی نه، من تاقه‌تی ئه‌م به‌زمه‌م نیه، گورگ دێت‌و مناڵه‌کانم ئه‌خوات. زڕدایکه وتی، کاتێك تۆ ناتوانی نان و خواردنی ماڵ ومناڵهکانت په‌یا بکه‌ی باشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م منالانه له کۆڵ خۆت بکه‌یه‌وه. زڕدایکه ئه‌وه‌نده‌ی قسه کرد تاکو پیاوه‌که‌ش تاقه‌تی به سه‌ر چوو و وازی له‌و هێناو، به خه‌م و په‌ژاره خه‌وی لێکهوهت.
کاوان و باوانی بێچاره که له برسان خه‌ویان نه‌بوو، گوێبیسی هه‌موو قسه‌کان بوون. باوان ده‌ستی کرد به گریان، به‌ڵام کاوان به سرته به گوێی خوشکه‌که‌ی وت که، نابێ بگری چونکه کاتی گریان نیه، ده‌بێ هه‌رچی زوو خۆمان له ده‌ست ئه‌م کێشه‌یه رزگار بکه‌ین. کاتێك هه‌ستیان به‌وه کرد که دایك و باوکیان خه‌وتون به بێده‌نگی و له‌سه‌رخۆیی رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ده‌رگایان داخست.
تریفه‌ی مانگه شه‌و وڵاتی رووناک کردبوو. ورده به‌ردی سپی که به تیشکی مانگه شه‌و ده‌دره‌وشانه‌وه سرنجی کاوانیان به خۆ راکێشا. کاوان گیرفانه‌کانی پڕکرد له ورده به‌ردی سپی‌و گه‌راه‌وه بۆ ژۆره‌وه، دوای تاوێك ئه‌ویش خه‌و بردیه‌وه. به‌یانی زوو پێش رۆژهه‌ڵات، کاتێك زه‌ره‌ده له‌سه‌ران ده‌دا، زڕدایکه له خه‌و هه‌ڵساو وتی: هه‌ڵسن، ئه‌ی ته‌نبه‌ڵ و تهپلۆسینا، هه‌ڵسن رێکه‌ون له‌گه‌ڵمان بن بۆ نێو ئه‌م دارستانه. هانێ بگرن ئه‌مه‌ش نانی ئه‌مڕۆتانه. چیتر نه‌ماوه، هه‌مووی هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو، هه‌مووشی به یه‌کجار نه‌خۆن. هه‌موو پێکه‌وه رێکه‌وه‌تن. کاوان خۆی خسته دواوه‌و جاروباریش ئاوڕی ده‌داوه. باوکی وتی: چیه رۆڵه، چما هه‌ر سه‌یری دواوه ئه‌که‌ی؟ وه‌ره پێشکه‌وه، سه‌یری پێش خۆت بکه باشتره!
نا هیچ نیه، سه‌یری ئه‌م بێچۆ پشێله ده‌که‌م که له‌سه‌ربانی ماڵه‌که‌مان دانیشتووه و سه‌یری ئێمه ئه‌کات. حه‌ز ده‌که‌م ماڵئاوایی لێبکه‌م. زڕدایکه وتی: تۆ مناڵێکی گه‌وج و گێژی. به‌م به‌یانه زوویه هیچ شتێك له‌و سهربانهڕا سه‌یر ناکرێ، ته‌نیا زه‌رده‌ی خۆر له‌وێڕا دیاره. له‌ڕاستیدا مه‌به‌ستی کاوان شتێکی‌تر بوو، ئه‌و بۆیه ئاوڕی ده‌داوه تاکو ورده به‌رده‌کان له‌سه‌ر رێگا بلاو بکاته‌وه تاکو له کاتی گه‌ڕانه‌وه رێگای ماڵه‌وه پێبزانێتهوه، ئه‌گینا هیچ بێچۆ پشیله‌یه‌ک له سه‌ربانی ماڵه‌که نه‌بوو.
دوای رۆیشتنێکی زۆر، باوکه ئاگرێکی خۆشی کرده‌وه، به مناڵه‌کانی وت که، له ده‌وری ئه‌م ئاگره دابنیشن و نانه‌که‌تان بخۆن، وا ئێمه‌ش ئه‌ڕۆین تاکو که‌مێك دار کۆبکه‌ینه‌وه. زڕدایکهش وتی، ئه‌گه‌ریش خه‌وتان هات، بخه‌ون تاکو ئێمه ئه‌گه‌ڕێینه‌وه. زۆر چاوه‌ڕوان بوون به‌ڵام هیچ ده‌نگ و باسێك له‌وان نه‌بوو، ناچار به هیلاک و شه‌که‌تی خه‌ویان لێکهوهت. کاتێك له‌خه‌و هه‌ڵسان، ئاگرکه تینی نه‌مابوو، وڵاتیش تاریك ببوو، دایك و باوکه‌ش دیار نه‌بوون. باوانی به‌سته‌زمان سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به گریان کرد، کاوان وتی: هه‌ر تۆزێك سه‌برت هه‌بێ تاکو مانگ ده‌رده‌که‌ویت، ئه‌وجار ولات رووناک ده‌بێت، ئێمه‌ش رێگای ماله‌وه ده‌دۆزینه‌وه. که مانگ هه‌ڵات، ورده به‌رده‌کان له‌سه‌ر رێگا وه‌ک ئه‌ڵماس به تیشکی مانگ ده‌دره‌وشانه‌وه.
کاوان و باوان هیچ کێشه‌یه‌کیان بۆ رێگا دۆزینه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام رێگای ماڵ زۆر دوور بوو، ئه‌وه‌نده دوور بوو که شه‌و تا به‌یانی به‌ڕێوه بوون. کاتێك گه‌یشتنه ماڵه‌وه، له په‌نجه‌ره‌یان دا، باوکیان به دیتنی مناڵه‌کانی فره شاد بۆوه، وه له کرده‌وه‌ی خۆی زۆر په‌شیمان بوو. به‌ڵام زڕدایکه وتی: بڕۆن جه‌هه‌نه‌م بن ئه‌ی ناحهزینه که له خه‌و هه‌ڵساون.
ئه‌مجار دایك وباوکه بڕیاریاندا که مناڵه‌کانیان بۆ دوورترین شوێنی ئه‌و دارستانه به‌رن تاکو ئیتر رێگای ماڵ نه‌دۆزنه‌وه. مناڵه‌کان ئه‌مجاره‌ش سه‌رله‌نوێ گوێیان له‌م باسه بوو، به‌ڵام کاوان دڵخۆشی خۆی ده‌داوه که ئه‌مجاره‌ش هه‌ر چۆنێك بێت رێگای ماڵه‌وه بدۆزێته‌وه. نیوه شه‌و بوو که کاوان له خه‌و راپه‌ری، هه‌ڵسا تاکو وه‌ک شه‌وی رابڕدوو ورده به‌رد کۆکاته‌وه. به‌ڵام به‌داخوه ده‌رگای ماڵه‌وه قفڵ کرابوو.
به‌یانی سه‌ر له نوێ که‌وتنه رێ، ئه‌مجاره‌یان زۆر دوور رۆیشتن. که گه‌یشتنه دوورترین شوێن، باوکه ئاگری کرده‌وه، ئه‌مجاره‌ش هه‌ر وه‌ک جاری پێشان به بیانوی دارکۆکردنه‌وه مناڵه‌کانیان جێهێشت و خۆیان له‌وان شارده‌وه. باوان له نانه‌که‌ی خۆی بڕێکی به‌شی براکه‌یدا، دوای تاوێك به جووت خه‌ویان لێکهوهت. ئه‌مجاره‌ش که له خه‌و راپه‌ڕین ئاگره‌که تینی نه‌مابوو و ولاتیش تاریك ببوو.
باوان سه‌رله نوی ده‌ستی کرد به گریان، کاوان وتی: چاوه‌ڕوان به تاکو مانگ هه‌ڵدێ، له دواییدا رێگای ماڵ ئه‌دۆزینه‌وه. که مانگ هه‌ڵات، کاوان ده‌گه‌ڕا به دوای ورده ناناکهنی که به دوای خۆیدا بلاوی کردبوونه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه چۆله‌که‌کان هه‌موو ناناکانی سه‌ر رێگایان خواردبوو. کاوان که چاوه‌کانی پڕ له فرمێسك بوو سه‌یری براکه‌ی ده‌کرد، براکه‌شی دڵخۆشی ده‌داوه که ئه‌م دارستانه له شوێنێك کۆتایی پێدێت و ئه‌وانیش خه‌ڵکیتر ده‌دۆزنه‌وه، باشتر ئه‌وه‌یه که رێکهوهن و ئیتر نه‌وه‌ستن.
رۆیشتن و رۆیشتن، هیلاک و برسی بوون، خواردنێك له غه‌یری خورادنی نێو دارستان وه‌ک توی کێوی، سێوه ترشه، ترشۆکه، نه‌بوو که بیخۆن. خۆشك و برا سێ رۆژ ئه‌م دارستانه‌یان پێوا تاکو هێزی رۆیشتنیان لێبڕا. له ناکاو چاویان به باڵنده‌یه‌ک که‌وت که له سه‌ر چڵی دارێك هه‌ڵنیشتبوو، باڵنده‌یه‌کی سه‌یر و جوان بوو، باڵه‌کانی ئه‌وه‌نده سپی بوون که له دووره‌وه ده‌دره‌وشانه‌وه.
باوان، سه‌یری ئه‌م باڵنده جوانه که! کاوان وتی: ره‌نگه ئه‌م باڵنده‌یه بتوانێت ریگای ماڵمان نیشان بدات. باڵنده‌ش هه‌ر له‌و چڵ بۆ ئه‌و چڵ ده‌فڕی، ئه‌و فهقیرانهش به هیلاکی به دوایدا هه‌ڵده‌هاتن تاکو له پڕ چاویان به ماڵێكێ جوان و قنجیلانه که‌وت. باڵنده‌که رێك له‌سه‌ر بانی ماڵه‌که نیشت. ئه‌و ماڵ، ماڵێکی زۆر سه‌یر بوو، ماله‌که هه‌مووی له خواردنی خۆش و کێك و شیرنی دروست کرابوو.
باوان وتی: وه‌ره با تێر و پر له‌م شته خۆشانه بخۆین. دوایی تاوێك پیره‌ژنێکی نا ته‌رز و ناله‌بار له نێو ماڵه‌که هاته ده‌ره‌وه و وتی: ئه‌ی له منداڵه جوانانه. وه‌رن، وه‌رن بۆ لام، وه‌رن بۆ ئێره به دڵێ خۆتان خواردن بخۆن و له جێگای گه‌رم و نه‌رمیش بۆی بخه‌وه‌ن! کاوان و باوان له نێو دوو ته‌ختی گه‌رم و نه‌رم که له توکی قوو سازکرابوون خه‌وتن، جۆرێك که باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد.
به‌ڵام ئه‌و پیره‌ژنه ژنێکی سحربازبوو. مه‌به‌ستی ئه‌و ته‌نها له ناو بردنی مناڵه‌کان بوو، چونکه ئه‌و پلانی خواردنی ئه‌وانی هه‌بوو. ئه‌و شه‌و به‌سه‌ر چوو، به‌یانی پیره‌ژن به قه‌ڵس و توڕه‌یی مناله‌کانی له خه‌و هه‌ڵساند و کوڕه‌که‌ی له ته‌ویله به‌سته‌و کچه‌که‌شی له ژۆره‌وه له‌نێو قه‌فه‌سێكدا ئه‌سیر کرد. له‌هه‌مانکاتدا پیره‌ژن کاره‌کانی ماڵێشی به باوانی به‌سته‌زمان ده‌کرد. پیره‌ژن هه‌موو رۆژێك به وردی سه‌یری کاوان و باونی ده‌کرد تاکو بزانێت که چه‌نده قه‌ڵ و گۆشتن بوون، تاکو سووریا‌ن بکاته‌وه و بیانکات به که‌باب.
ئیتر رۆژێك له رۆژان تاقه‌تی به‌سه‌ر چوو و خۆی بۆ رانه‌گیرا. بانگی کچه‌که‌ی کرد و وتی: براکه‌ت زۆر قه‌له‌و بووه، خێرا ئه‌و ئاگره داگیرسێنه و خۆشی که تاکو بیکه‌م به که‌باب و بیخۆم. باوانی به‌سته‌زمان هیچ چاره‌ی نه‌بوو، ئاگره‌که‌ی خۆش کرد و هاواری پیره‌ژنی کرد تاکو سه‌یری ئاگره‌که بکات. که پیره‌ژن له ئاگره نزیك بۆوه، زاری پڕ بوو له ئاو و له تاوان هۆشی به‌سه‌ر چوو که باوان له پشت سه‌ری وێستاوه. باوان ئازایه‌تی کردوو به په‌له پاڵێکی پێوه‌ناو که‌وته نێو ته‌نوره‌که، وه ده‌رگای تهنوریشی له‌سه‌ر داخست. هات و هاور و قیژه‌ی پیره‌ژن ده‌گه‌یشته ته‌شقی ئاسمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تازه که‌س فریاد ره‌سی نه‌بوو. تازه کار له کار ترازابوو.
زۆری نه‌خایاند که پیره‌ژن سوتاو بوو به خه‌ڵوسی ته‌واو. باوان له خۆشیان یه‌کسه‌ر غاری‌دا ته‌ویله‌و براکه‌ی ئازاد کرد، به براکه‌ی نیشانی‌دا که ئێتر پیره‌ژن مردووه و ده‌نگ و فه‌نگی نه‌ماوه. که پیره‌ژن خه‌ڵاسی هات، ئه‌وانیش ده‌ستیان کرد به پشکنینی که‌لێن و قوجبنی ماڵه‌که. گه‌لێکیان زێر و جه‌واهێرات و شتی به نرخ دۆزییه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان. رۆیشتن و رۆیشتن تاکو گه‌یشتنه ئاوێکی گه‌وره، ئاوێك که سه‌روبنی نه‌بوو. کاوان وتی: مه‌حاڵه ئێمه بتوانین له‌م ئاوه رزگارمان بێت. له دووره‌وه قوویهک له‌و به‌ری ئاوه بۆ خۆی ده‌سووڕاوه و خۆلی لێده‌دان. هاواری قوویهیان کرد، قوویهش به مه‌له کردن هات بۆلایان.
خۆشک و برا به جووت له‌سه‌ر پشتی قوویه دانیشتن تاکو گه‌یشتنه ئه‌و به‌ری ئاوه‌که. ئه‌و به‌ری ئاوه‌که‌یان بۆ نائاشنا نه‌بوو، که‌مێك رۆیشتن، ماڵه‌که‌ی خۆیان ناسییه‌وه. به هه‌ڵاتن و غاردان گه‌یشتنه ماڵه‌وه، که گه‌یشتنه ماڵه‌وه له ده‌رگای ماڵه‌وه‌یاندا. باوکی که بینی مناڵه‌کانی له ده‌ره‌وه له پشت په‌نجه‌ره‌ن، له خۆشیان حه‌به‌سابوو، به په‌له له ماڵ هاته ده‌ر. باوکیان له‌و رۆژه‌وه که مناڵه‌کانی لێ دوور بوو خه‌و و خۆراکی نه بوو.
مناڵه‌کانیش هه‌رچی زێڕ و جه‌واهێرات بوو پێشکه‌شیان کرد به باوکیان، باوک و مناڵه‌کانی له خۆشی و ئاسوده‌ییدا ژینی خۆیان به‌سه‌ر ده‌برد.
سه‌رچاوه : سایتی قه‌له‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ئةو دةست جاوانةت خؤش بيت زيكاف كيان بة هيواى سةركةوتنت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





جاوشين نووسی:
ئةو دةست جاوانةت خؤش بيت زيكاف كيان بة هيواى سةركةوتنت
گیانه‌که‌م زۆر سوپاس بۆتۆی به‌رێز....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی خۆشەویست کاکە ژیکاف
بەڕێزم دەستت خۆش بۆ بابەتەکە و خۆش حاڵم کە لەم بەشەدا بەژداری
هەر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه


wala shte wa naxosha xwa 1000 bauki wa bbret ba qsa zhnakai bkat o 2 mnlae jwanesh awa li bkat
mnal!!!! chunka dle paka har che habwa yaweyate ba baoke
dastt xosh bet zor bar saer bww

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خؤش جيرؤكيكى زؤر خؤش بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه





_Namo_ نووسی:
سڵاو‌و
هاووڕێی خۆشەویست کاکە ژیکاف
بەڕێزم دەستت خۆش بۆ بابەتەکە و خۆش حاڵم کە لەم بەشەدا بەژداری
هەر شاد بیت
سلاو کاکه نامۆ گیان...
ئه‌زیزه‌که‌م من هه‌رده‌م حه‌زم به‌م جۆره بابه‌تانه‌یه
کاتێکی خۆش...
له‌سه‌ر هێڵ نییه





hanar e trsh نووسی:
wala shte wa naxosha xwa 1000 bauki wa bbret ba qsa zhnakai bkat o 2 mnlae jwanesh awa li bkat
mnal!!!! chunka dle paka har che habwa yaweyate ba baoke
dastt xosh bet zor bar saer bww
هه‌نار گیان ئه‌زیزه‌که‌م
زۆر سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت به‌قوربان
خۆشحالت کردم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه





په‌ری نووسی:
ده ست خؤش جيرؤكيكى زؤر خؤش بوو
په‌ری خان زۆر سوپاس....
له‌سه‌ر هێڵ نییه