.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له دهۆك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی سووتان و جوانكاری كرایه‌وه
PNA – ئیسماعیل تاهیر / دهۆك – به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و جوانكاری رووخسار‌و جه‌سته‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی سووتانه‌وه تووشی شێواوی رووخسار ده‌بنه‌وه، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له پارێزگای دهۆك كرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك به ئاژانسی په‌یامنێر راگه‌یاند، نهخوشخانهیهكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی سووتان و جوانكاری له شاری دهۆك كرایه‌وه و راسته‌وخۆ سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆكه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: نه‌خۆشخانه‌كه له چه‌ندین هۆل و ژوور و به‌شه جیاجیاكانی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خوش و سێ نهوم پێكهاتووه، كه ته‌واوی پێداویستی پزیشكی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆی دابینكراوه".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له توانایدایه له كاتێكدا بۆ چاره‌سه‌ركردن پێشوازی له 50 نه‌خۆش بكات، به‌شه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئافره‌تان، منداڵان، پیاوان له‌یه‌ك جیاكراونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه