❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-18 09:00:04

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436

ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م ..

ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م


هه‌روه‌کو ئاشکرایه‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م یاسایه‌ و ده‌سه‌ڵاتی دووه‌م راپه‌راندنه‌ و ده‌سه‌ڵاتی سێ یه‌م دادوه‌ری یه‌ ، ئه‌مه‌ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌ پراکتیزه‌که‌ی ناو واقیعه‌ ..
به‌ڵام کاتێک زانرا راگه‌یاندن رۆڵێکی گرنگ له‌ ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بینێت له‌ چاودێری کردنی ره‌وشی ژیانی خه‌ڵک و جڵه‌و کێشی ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر ، کاتێک راگه‌یاندن له‌ هه‌وڵی ئاشکرا کردنی راستی یه‌کان ده‌بێت ناوێکی مه‌جازی به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌وه‌ وه‌رگرت ..
له‌ دوای ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا شاره‌زایان و پسپۆران ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ یان دروست کرد ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی پینجه‌مه‌ ..
مه‌به‌ست له‌ ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م ئه‌م رێکخراوانه‌یه‌ که‌ به‌ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناسراوه‌ و کار له‌و بوارانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ هه‌وڵی دروست کردن و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌ وه‌کو مافی مرۆڤ و دیموکراسی و جیا کردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ و بایه‌خ دان به‌ کرانه‌وه‌ی عه‌قڵ و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌کانی جیاوازی له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی ژن و پیاو ، به‌کار هێنانی پره‌نسیپی زانستی له‌ره‌وشی کارگێری و به‌رێوه‌ بردنی کۆمه‌ڵگه‌ .
ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م به‌و رێکخراوه‌ مرۆڤ دۆستانه‌ ده‌وترێت که‌ له‌ناو ریزه‌کانی خه‌ڵکدا به‌و په‌ری لێبورده‌ییه‌وه‌ کار ده‌که‌ن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ، یه‌کتری قه‌بوڵ کردن و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ شاره‌زایی یاسایی و ناسینی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ ئه‌رکی نه‌براوه‌ی خۆی ده‌زانێت  .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م راگه‌یاندن به‌ ته‌نها راستی یه‌کان ده‌ر بخات و ووته‌ بێژی راستی بێت و دابراو بێت له‌ جه‌ماوه‌ر به‌ مانا خه‌ڵکی له‌ ده‌ورو پشت نه‌بێت ، ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌توانێت پشت ئه‌ستور بێت به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ، جیاوازی ئه‌م رێکخراوانه‌ له‌گه‌ڵ حیزبی سیاسی به‌ته‌نها ره‌نگه‌ له‌وه‌ ده‌بینینه‌وه‌ که‌ حیزبی سیاسی له‌ هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌ بۆ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی و ئامانجی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ده‌سه‌ڵاته‌ ..هه‌رچی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه‌ [ئاره‌زوی]ده‌سه‌ڵاتی نی یه‌ و به‌ نیازی حوکم رانی کردن نی یه‌ ..
ئه‌م رێکخراوانه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاشتی بنیات بنێن و چه‌وساندنه‌وه‌ی تیادا پیاده‌ نه‌کرێت و هه‌موو که‌سێک ماف و ئه‌رکی خۆی تێدا بزانێت ...
اسعد عزیز محمد   
ئاسۆ.. ژماره‌ 240

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-20 17:04:22

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م ..

دەست خۆش هاورێ گیان soz2 بۆ ئەم بابەتە  جوانە .....
ژیانێکی ئاسودە بۆ بەڕێزت.....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-22 18:49:01

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436

Re: ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م ..

زۆر سوپاس هاورێ گیان ، یاخوا تۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوو و به‌رده‌وام بیت له‌ کاره‌کانت .. رێزت هه‌یه‌ ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net