❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-18 10:37:05

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

http://kurdzhin.org/uploads/0a8ee3795e.jpg

زۆرجار خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌رچی هه‌یه‌تی بیبه‌خشیَت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆشیده‌ویَت، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م پرسیاركردنم قورِگی پرِ بوو له‌گریان و فرمیَسكه‌كانی هۆن هۆن هاتنه‌ خواره‌وه‌و به‌هیَمنی وتی: من له‌ساڵی(1975) له‌دایكبووم و له‌خیَزانیَكدا په‌روه‌رده‌ بووم كه‌ تارِادده‌یه‌ك گوزه‌ران و ژیانمان خۆش بوو، له‌ساڵی(1997)یشدا قۆناغی ئاماده‌یی بازرگانی كچانم ته‌واوكردو له‌یه‌كیَك له‌فه‌رمانگه‌كاندا دامه‌زرام.
دواتر سارا وتی: ساڵی(2000) بوو ماڵمان گواسته‌وه‌ بۆ گه‌رِه‌كیَك كه‌ دوور بوو له‌فه‌رمانگه‌كه‌م، بۆیه‌ ناچار بووم له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِیَیه‌كمدا تاكسییه‌ك به‌كریَ بگرین بۆ هاتووچۆپیَكردنمان، شۆفیره‌كه‌مان ناوی(ئه‌حمه‌د) بوو رۆژ به‌رِۆژ خۆی لیَم نزیك ده‌خسته‌وه‌، به‌چه‌شنیَك مامه‌ڵه‌و قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ مندا جیاواز بوو له‌چاو ئه‌وانیتر، رۆژیَكیان فرسه‌تی لیَهیَناو پیَیوتم: زۆرم خۆشده‌ویَیت و مه‌به‌ستمه‌ ژیانی هاوسه‌ری پیَكبهیَنین، منیش دوای پرسیاركردنم و دڵنیابوونم له‌و ره‌زامه‌ندییم پیشاندا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی زوو داوام بكات.
پاشان به‌ئاهیَكه‌وه‌ وتی: تاده‌هات په‌یوه‌ندیی من و ئه‌حمه‌د توندو تۆڵتر ده‌بوو زیاتریش په‌یوه‌ست ببووین به‌یه‌كه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ستمده‌كرد ئه‌و زۆر سه‌رنجی جل و ئاڵتوونه‌كانم ده‌دات، هه‌ركه‌ پرسیاری ئه‌وه‌م لیَده‌كرد كه‌ی دیَته‌ خوازبیَنیم، ئه‌و یه‌كسه‌ر به‌وه‌ وه‌ڵامیده‌دامه‌وه‌و ده‌یوت: من جاریَ پاره‌م نییه‌، ئه‌گه‌ر حه‌زیش ده‌كه‌ی زووتر به‌یه‌ك بگه‌ین مانگانه‌ برِیَك له‌مووچه‌كه‌تم لا دابنیَ، تا كۆیبكه‌مه‌وه‌و بیَمه‌ داوات، منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرم خۆشده‌ویست ناچار بووم مانگانه‌ برِیَك له‌مووچه‌كه‌می لا دابنیَم، كه‌چی ئه‌و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو رۆژیَكیان داوای لیَكردم ئاڵتوونه‌كانیشمی بۆ بفرۆشم، له‌به‌ر خاتری ئه‌و ئه‌وه‌شم كردو چه‌ند پارچه‌ ئاڵتوونیَكم بۆ فرۆشت كه‌ بایی(1000) دۆلار بوو، یه‌كسه‌ر پاره‌كه‌یم دایه‌ ده‌ستی، كاتیَكیش ماڵه‌وه‌ پرسیاری ئه‌وه‌یان لیَده‌كردم بۆچی ئاڵتوونه‌كانم دیار نییه‌و نایانكه‌م به‌خۆمه‌وه‌، منیش پیَمده‌وتن هه‌ڵمگرتووه‌و حه‌زم لیَیان نییه‌ بیكه‌م به‌خۆمه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستمده‌كرد ئه‌حمه‌د ته‌واو گۆرِاوه‌و وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و ته‌له‌فۆن و نامه‌و بینینه‌كانیشی كه‌م كردبۆوه‌، هه‌ر كاتیَكیش په‌یوه‌ندیم پیَوه‌بكردایه‌ یان په‌یوه‌ندیی تری له‌گه‌ڵدا بوو یاخود مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو.
سارا كه‌میَك سه‌ری داخست و وتی: سه‌ره‌تای ساڵی(2003) بوو بۆ دواجار داوای بینینمی كرد به‌پاساوی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییمان، به‌ڵام به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ كه‌ بینیم ئه‌وه‌ی باسی نه‌كرد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بوو، زیاتر له‌چوار سه‌عات به‌یه‌كه‌وه‌ بووین و خۆی لیَ نزیك خستمه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵمدا لیَی دووربكه‌ومه‌وه‌، به‌ڵام بیَسوود بوو توانی به‌سه‌رمدا زاڵ بیَت و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كچیَنی خۆم له‌ده‌ستبده‌م، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ژه‌هری خۆی رشت ئیتر ده‌نگی نه‌ماو خۆی لیَ ون كردم، شه‌ش مانگ دیار نه‌ماو بیَده‌نگ بوو له‌و كاته‌شدا چه‌ند كه‌سیَك هاتن بۆ داوام، به‌ڵام من هه‌رجاره‌ به‌بیانوویه‌ك خۆمم رزگار ده‌كردو شووم نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بیَت كه‌ كچ نیم، زۆر هه‌واڵیم پرسی و به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی هه‌ر نه‌مدۆزییه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌شاردنه‌وه‌ی به‌ژنبوونیشم شكستم هیَنا، چونكه‌ رۆژیَكیان نه‌خۆش كه‌وتم و بردمیان بۆ لای دكتۆر ئه‌وه‌بوو ماڵه‌وه‌مان به‌مه‌سه‌له‌كه‌یان زانی، دوای هه‌رِه‌شه‌كردنیَكی زۆر باوكم لیَی پرسیم كیَیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستی برِیوم، منیش وردو درشتی مه‌سه‌له‌كه‌م تیَگه‌یاندن و ئه‌وانیش ویَرِای گه‌رِان و هه‌وڵدانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بیَسوود بوو.
له‌دواجاریشدا وتی: ماوه‌یه‌ك وا مامه‌وه‌ تاوه‌كو له‌ساڵی(2006)داو له‌رِیَی خوشكیَكمه‌وه‌ كه‌ له‌دانیمارك ده‌ژیا توانیم بچمه‌ ئه‌و وڵاته‌و دوای ماوه‌یه‌ك شووم كرد به‌كورِیَكی ئه‌ڵمانی له‌و كاته‌وه‌ له‌ویَ ده‌ژیم و له‌وپه‌رِی خۆشیشدا ژیان ده‌گوزه‌ریَنم، ئیَستاش كه‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خۆمت بۆ باسده‌كه‌م من به‌سه‌ردان هاتوومه‌ته‌وه‌و ده‌مه‌ویَت له‌و ریَگایه‌وه‌ به‌كچان بڵیَم هه‌رگیز خۆش باوه‌رِ نه‌بن و دوای كه‌سانی له‌و شیَوه‌یه‌ نه‌كه‌ون تاوه‌كو دووچاریی كیَشه‌و گرفت نه‌بنه‌وه‌.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ساڵی(2003) روویداوه‌و ناوه‌كانیش خوازراون.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-18 11:19:38

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

dastt xosh bet basarhateki naxosha  sarkawtn bo toi barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-18 11:25:55

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

dast xosh

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-18 11:32:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

زۆر سوپاس سویتی گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-18 11:34:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

رێژین گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-18 11:36:49

hanar e trsh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Nederland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-12-12
په‌یامه‌كان: 150

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

dastt xosh bet
basar hateki zoooor naxosha ba daxwaaaaa ka kch amana sawelako guna7a
koranesh la gal rezma hamouan nalim ba arazoi xoyan yare ba kchan akan  dast xosh 2 bara

Kurdzhin
chawakam bert akam zooorrrrr

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-09-18 17:35:33

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

زۆر سوپاس هه‌ناری ترش بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-09-18 19:32:46

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

dastt   xosh  bet .  hawre  yadgar

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-09-19 08:45:57

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: زۆر به‌دوایدا گه‌رِام كه‌چی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت(کچه‌که‌م) ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net