.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












منداڵه‌كه‌ت ده‌زانێت سه‌عات چه‌نده؟
زۆربه‌ی دایك‌و باوكان كاتێكی زۆریان ده‌وێت تا منداڵه‌كه‌یان فێر بكه‌ن سه‌عات چه‌نده، زۆر جاریش كه له‌منداڵه‌كه‌ت ده‌پرسیت سه‌عات چه‌نده؟ پاش كه‌مێك رامان له‌میلی كاتژمێره‌كه هیچ شتێك تێ ناگات‌و له‌خۆوه ژماره‌یه‌ك ده‌ڵێت.
هه‌میشه بۆ فێركردنی منداڵه‌كه‌ت له‌كاتژمێری ئاساییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌و داوای لێ مه‌كه سه‌عاته ئهلكتۆرنییهكان فێر ببێت، منداڵ میلی كاتژمێر وه‌ك وێنه‌یه‌ك دهبینێتو ئاسانتر بۆی له‌به‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام زه‌حمه‌ته له‌كاتژمێرێك تێ بگات كه بهئهلكتۆرنی لێی نوسراوه 5:45.
چۆن فێری ده‌كه‌یت؟
منداڵ زه‌حمه‌ته به‌ئاسانی تێبگات كه رۆژێك لهبیستو چوار كاتژمێر پێك هاتووه‌و هه‌ر كاتژمێرێك له‌شه‌ست خولهكو هه‌ر خوله‌كێكیش له‌شه‌ست چركه پێك دێت، كاره‌كه‌ی لێ ئاسان بكه‌و چه‌ند رووداوێكی بۆ باس بكه وه‌ك شتنی سه‌یاره، وه‌ستان بۆ هێمای هاتوچۆ، له‌ده‌رگادان، سه‌ر چاككردن، سه‌فه‌ر بۆ ئێران، پاشان لێ بپرسه هه‌ر یه‌كێك له‌م ئیشانه چه‌ند كاتی ده‌وێت. به‌م شێوه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانیت جیاوازی نێوان سهعاتو خولهكو چركه‌ی تێبگه‌یه‌نیت.
كاته‌كانی بیر بخه‌ره‌وه
پێنج كارتۆن بهێنه‌و وێنه‌ی میلی كاتژمێری له‌سه‌ر بكێشه، بۆ نموونه یه‌كه‌میان وێنه‌ی سه‌عات 8ی له‌سه‌ر دروست بكه بۆ هه‌ستان له‌خه‌و، دووه‌میان وێنه‌ی سه‌عات 11ی له‌سه‌ر بكێشه بۆ یاریكردن، سێهه‌میان وێنه‌ی سه‌عات 12.30 له‌سه‌ر بكێشه بۆ كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ، چواره‌میان وێنه‌ی سه‌عات 4.45ی له‌سه‌ر بكێشه بۆ خۆشتن، پێنجه‌میان وێنه‌ی سه‌عات 11.10ی له‌سه‌ر بكێشه بۆ كاتی خه‌وتن، هه‌ر پێنج وێنه‌كه لای یه‌كتره‌وه دابنێ‌و پێی بڵێ كه ئه‌وانه كاتی چ كارێكن، پاش چه‌ند رۆژێك ده‌بینیت هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی له‌به‌ركردووه‌و هه‌ر كه سه‌عاته‌كه‌ی بینی راسته‌وخۆ پێت ده‌ڵێت كاتی چییه.
به‌یاریكردن تێیبگه‌یه‌نه
پارچه‌یه‌ك كارتۆنی بازنه‌یی بهێنه‌و له‌ژماره یه‌ك تا دوانزه‌ی له‌سه‌ر بنووسه، دوو پارچه كارتۆنی تری باریكی ره‌نگاو ره‌نگ بهێنه كه یه‌كێكیان درێژتر بێت له‌وه‌ی تریانو وه‌ك میلی كاتژمێر بهكاریانبهێنه، بۆ نموونه میله كورته‌كه بخه‌ره سه‌ر سه‌عات 11و میله درێژهكهش بخه‌ره سه‌ر خوله‌كی 10، گڵۆپی ژووره‌كه بكوژێنه‌ره‌وه‌و تاریكی بكه به‌یاریكردن وای ده‌ربخه كه كاتی خهوتنهو ده‌بێت بخه‌ون، یان میله كوته‌كه بخه‌ره سه‌ر سه‌عات 8و میله درێژه‌كه بخه‌ره سه‌ر خوله‌كی پێنجهمو گڵۆپه‌كان ههڵبكهرهوهو وای ده‌ربخه كه به‌یانییه‌و ده‌بێت هه‌ستن، به‌م شێوه‌یه دوای چه‌ند جارێك له‌گۆڕینی میله‌كان به‌ئاسانی فێری سه‌عات ده‌بێت.
ئاوينةكان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet supast dakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ڤاریا گیان هه‌ربژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh hawrem


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasty tosh xosh bet swpas bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه