.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








شه‌ش ساڵ خۆشه‌ویستی و هه‌شت مانگ ده‌ستگیرانیی ئه‌وه‌ش وه‌فاكه‌ی
سه‌ره‌تا..زۆر سوپاس بۆ چرا و بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌بنه خوێنه‌ری ئه‌م ژیانه‌م... له قۆناغی چواری ئاماده‌ییه‌وه ده‌ستم به‌م خۆشهویستیهكرد كه ته‌مه‌نم ١٦ ساڵ بوو (به‌ختیار)ئه‌و كورهبوو كه‌له‌یه‌كه‌م شه‌وی به‌رات هاته به‌رده‌م ده‌رگا و به یه‌ك ده‌نك نوقڵ خۆشه‌ویستیمان گۆڕیه‌وه..ورده ورده خۆشه‌ویستیمان له‌گه‌ڵ رۆژدا زیادی ئه‌كرد تا ته‌مه‌نی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌مان بووه شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ .له‌كاتی دروست كردنی مهوعیدێكدا پێمی ووت كه به‌نیازم كۆچ بكه‌م بۆ ده‌ره‌وه چونكه ژیان لێره به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چێت بۆیه حه‌ز ئه‌كه‌م ژیانی تۆش وه‌ك من خۆش بێت ئه‌ڵیت چی ..؟ منیش زۆر پێم خۆش بوو وه‌ك خۆی به‌ڵام له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه خۆشحاڵ نه‌بووم به‌م سه‌فه‌ره‌ی .خه‌یاڵێكی زۆری شه‌یتانی مێشكی گرتبووم ..ئه‌گه‌ر بڕوات نایبینمه‌وه و ئه‌گه‌ر بڕوات له‌ناو ئه‌چێت یان ئه‌گه‌ر بڕوات من له یاد ئه‌كات و زۆری تر...؟
به‌ڵی ووتم باش به‌س به‌دوودڵیه‌وه..تا له مه‌وعیدێك تردا ووتی له‌م مانگه سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م. منیش وتم ئه‌ی من چی لێ ئه‌كه‌یت ..؟ووتی هه‌ر بهرۆشتنم و به‌گه‌یشتنم ماڵه‌وه‌مان ئه‌نێرمه داوات ..پێم ووت باشه به‌ڵام شه‌ش ساڵ خۆشه‌ویستی كه‌م نیه‌و ته‌مه‌نی مناڵێكه خوا ئه‌زانێت له‌دوای ڕۆشتنی تۆ چی دروست ئه‌بێت ..؟ تكایه پێش ئه‌وه‌ی بڕۆیت وه‌ره داوام بكه .ووتی ئاخر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌ده‌ستمه‌وه‌یه ئێستا به‌س به‌شی یه‌ك لا ئه‌كات یان تۆی پێ بهێنم یان پێی بڕۆم...؟ئه‌وه بوو ئقناعم پیكرد پێش رۆشتنی كهمارهم بكات به یه‌ك ئه‌ڵقه چونكه كه‌س نه‌مابوو له به‌ینمان ئاگادار نه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌مه‌كته‌ب چه‌ندین جار ئهبینراین پێكه‌وه بۆیه مامۆستاكان ئه‌یاننارد به‌دوای دایك و باوكماندا .به‌ڵی هه‌رچۆنێك بوو رازیم كرد و ماره‌ی بڕیم و ٨ مسقاڵیشی بۆ كردم.ئیتر زۆر دڵم خۆش بوو به‌ته‌واوه‌تی ئۆخه‌ی بووم.
سێ هه‌فته دوای ماره‌بڕین (به‌ختیار) ده‌رچوو..به دوو مانگ و نیویش گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه ماڵی خوشكه‌كه‌ی لێ بوو (نرویژ).به‌گه‌یشتنی تا یه‌كه‌م مانگ زۆر باش بوو زو زو تێلفۆنی ئه‌كرد بۆم .به‌ڵام ئیتر هه‌ر ئه‌م مانگه وابوو زۆر سه‌یر بوو زۆریش به‌خێرا لهتێلفۆن كردن هاته‌دواوه ئه‌گه‌ر به ٢ هه‌فته جارێك بیكردایه زۆر به‌كه‌می قسه‌ی ئه‌كرد به‌ڵام جۆره قسه‌یه‌كی سارد‌و سڕ .وه پێشی-= ئه‌وتم نامه‌وێت زو زو تێلفۆن بكه‌م چونكه مه‌سره‌ف زۆر گرانه و له‌ماڵی خوشكه‌كه‌مم و له‌ماڵه زاوادام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر دره‌نگ دره‌نگ كردم ئاگات له حاڵم بێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌یه..من وتم خۆم ئه‌یكه‌م بۆت قه‌ینا تۆ مه‌یكه بۆیه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌چومه نوسینگه تا ٣ێ هه‌فته به‌رده‌وام خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌كرد به‌ڵام له‌دوای ئه‌م سێ هه‌فته‌یه كه ئه‌مكرد یان مۆبایل داخرابوو یان جه‌ڕه‌س ئه‌ڕۆشت هه‌ڵی نه‌ئه‌گرت یان زۆر جار خه‌ڵكی تر وه‌ڵامیان ئه‌دامه‌وه به‌زمانێكی جیاواز.كاتێكیش تێلفۆنم بۆ خوشكه‌كه‌ی ئه‌كرد یان ئه‌یوت له‌ده‌ره‌وه‌یه یان مهشخوڵه یان و یانه‌كانی تر..كه ئه‌چومه ماڵی خهزوریشم ئه‌یان ووت دهمێكهی

له‌سه‌ر هێڵ نییه