.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












خوىدەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە تەمەنی لاویدا بووم، وامدەزانی ژیان تەنها بریتییە لە ماڵ و سامانی زۆر و ڕاخەری جوان و ڕەنگین، ئۆتۆمبیلی نایاب و ڕازاوە، ڕۆژی هەینی بوو، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانمدا لە کەناری دەرییا دانیشتبووین، ئەوان کەسانێکی سادەی دڵ بێ ئاگا بوون، گوێم لە بانگی (حی علی الێلاە، حی علی الفلاح) بوو، بە درێژایی ژیانم گوێبیستی بانگ بووم، بەڵام سوێند بە خودا ڕۆژێک لە ڕۆژان لە واتا و مانی (الفلاح) تێنەگەیشتووم، شەیتان بە شێوەیەک مۆری نابوو بەسەر دڵمەوە، وەک ئەوەی بانگ بە زمانێک دەدرێت من تێناگەم، خەڵکی دەوروبەرمان دەستیانکرد بە ڕاخستنی بەرماڵەکانیان و کۆبوونەوە بۆ نوێژکردن، ئێمەش لەولاوە خۆمان بۆ گەشتێکی ناو دەریا ئامادە دەکرد، دەستمان کرد بە ئامادەکردنی کەلوپەلی مەلەوانی، وەک ژێر ئاوگەڕ و بتڵی هەوایی، دواتر پۆشاکی مەلەوانیمان لەبەرکرد و چوینە ناو دەریا، لە کەنارەکە دوورکەوتینەوە تا وایلێهات چووینە ناو قوڵایی دەریاوە، هەموو شتێک ئاسایی بوو، گەشتێکی خۆش، لەوپەڕی لەزەت و خۆشیدا، لە ناکاو ئەو پارچە (مەتاتییەی) کە غەواسەکان دەیکەنە ناودەمیانەوە و بەدان و لێوەکانیان دەیگرن بۆ ئەوەی ڕێگری چوونە ناوەوەی ئاو بکات و لە بۆرییە هەواییەکانەوە هەوا بگوزانەوە، لە کاتی چوونە ژوورەوەی هەوا بۆ ناو سییەکانم پچڕا، لە پڕ چەند دڵۆپە ئاوێکی سوێر ڕێڕەوی هەناسەدانی گرتم و خەریک بو ئەمردم، سییەکانم هاواریان لێ هەستا و داوای هەوایان دەکرد، شیرازەم لێکپچڕا و تێکچووم، نێو دەریا تاریک و ئەنگوستە چاوبوو، هاوڕێکانم لێمە و دووربوون، وردە وردە هەستم بە مەترسی بارودۆخەکە دەکرد، کە ئیتر دەمرم، دەستم کرد بە هاوار و واوەیلا، شریتی ژیانم بە بەرچاوم تێدەپەڕی، لەگەڵ یەکەمین هاواریشدا بۆم دەرکەوت کە چەندێک لاواز و بێدەسەڵاتم، خودا چەند دڵۆپە ئاوێکی سوێری زاڵ کرد بە سەرمدا، تا پێشانم بدات کە تەنها ئەو بەهێز و دەسەڵاتدارە، باوەڕم هێنا بەوەی هیچ پەناو حەشارگەیەک نییە بۆ رزگاربوون تەنها خودا خۆی نەبێت، هەوڵمدا زۆر بە خێرایی لە ئاوەکە بێمە دەرەوە، بەڵام لە ناو قوڵاییەکی زۆردا بووم، گرفت و کێشە ئەوەنەبوو کە دەمرم، بەڵکو کێشەکە لەوەدا بوو چۆن دەچمەوە لای پەروەدگار؟ کاتێک پرسیاری کردەوەکانمی لێکردم، لە وەڵامدا چی بڵێم؟ ئەوەی لەسەری لێپرسینەوە دەکرێم نوێژە، ئەویشم ئەنجامنەداوە و فەوتاندوومە، دەستبەجێ شایەتومانم بیر هاتەوە، ویستم کۆتایی ژیانم بە وتنی شایەتومان بێت، وتم "اشهدوا".. قوڕگم گیرا، وەک ئەوەی کەسێکی نادیار دەست بنێتە بینەقاقام و نەهێڵێت شایەتومان بێنم و بەزمان دەریببڕم، زۆرم هەوڵدا، "اشه .. اشه .." بەڵام بۆم نەوترا، لەناخی دڵمەوە هاوارم کرد "خودایە بمگێڕەرەوە، سەعاتێک، خولەکێک، ساتێک، بەڵام رزگاربوونم زۆر دوور بوو، وردە وردە هەستم بەرانبەر هەموو شتەکان لەدەستدەدا، تاریکاییەکی نامۆ باڵی بەسەردا کێشام، ئەوە کۆتا شت بوو کە بیرم بێت، بەڵام ڕەحمەت و بەزەیی خوا زۆر فراوانتر و زیاترە، لە پڕ هەوا جارێکی تر گەیشتەوە سنگم، تاریکاییەکە ڕەوییەوە، چاوم کردەوە دەبینم یەکێک لە هاوەڵەکانم بۆری هەواکە دەکات بە دەممدا و هەوڵدەدات دڵم ببوژێنێتەوە، تا ئەو ساتەش ئێمە هەر لە ناو قوڵایی دەریادا بووین، زەردەخەنەم بە دەموچاوی هاوڕێکەمەوە بینی، تێگەیشتم کە حاڵم باشە، لەو ساتە وەختەدا دڵم و زمانم و هەموو خانەکانی لاشەم هاواریان کرد "اشهدوا ان لا إله الا الله، اشهدوا ان محمدا رسول الله.." سوپاس بۆ خودا دواتر لە ئاوەکە هاتمە دەرەوە و بووم بە کەسێکی تر، تێڕوانینم بۆ ژیان گۆڕا و ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەروەدرگار نزیکتر دەبومەوە، لە نهێنی بوونم لە ژیاندا تێگەیشتم و حاڵی بووم، فەرموودەی خوام بیرکەوتەوە کە دەفەرموێت "وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالانسَ إِلا لِيَعْبُدُون" زۆر ڕاستە، ئێمە بە گاڵتە و بەبێ مەبەست دروست نەکراوین.
ڕۆژان هات و ڕۆیشت، ئەو ڕووداوەم وەبیرهاتەوە، ڕۆیشتم بۆ سەر دەریا و پۆشاکی مەلەوانیم پۆشی، پاشان ڕوومکردە ئاوەکە، بە تەنها خۆم بووم، ڕوومکردە هەمان شوێن لە ناو قوڵایی دەریاکەدا و سوجدەیەکم بۆ خوای گەورە برد، کە وانازانم لە ژیانمدا سوجدەی وەهام بردبێت، لە شوێنێکدا سوجدەم برد باوەڕناکەم هیچ ئادەمیزادیک پێش من سوجدەی تێدا بردبێت بۆ خودا، ئومێدەوارم ئەو شوێنە لە ڕۆژی قیامەتدا شایەتیم بۆ بدات و خوای گەورەش بە هۆی ئەو سەجدەیەوە کە لە ناو قوڵایی دەریادا بردومە، ڕەحمم پێبکات و بەزەیی پێمدابێتەوە و لێم خۆش بێت.

لهسهر هێڵ نییه

dastakant xoooooooooooooosh marya gyan zooooooooor xoooosh bwwwwwwwwwwwwwww har bzhet

لهسهر هێڵ نییه






زوووور سوباس ليفا كيان
لهسهر هێڵ نییه

ده ست خوشبي ماريا كيان به راستي سود به خش بو
لهسهر هێڵ نییه






زور سوباس مسعود كيان
لهسهر هێڵ نییه




dastt xoshbet cherokeky baswda sarkawtw bet
لهسهر هێڵ نییه






زور سوباس شاجوان كيان
لهسهر هێڵ نییه






ده ستت خؤشبى ماريا كيان به راستى رو داويكى باشبوو تا قه درو قيمه تى رؤزه
جوانه كانى ته منمان بزانيين خوا جه ند به جوانى ئيمه دروستكردوه ئه بى ئيمه ش هه موو سات سوباسى خواى كه وره بكه ين

لهسهر هێڵ نییه




dstakant xosh brezakam hiwadarm ham
لهسهر هێڵ نییه






زور سوباس كاكة هيوا كيان
لهسهر هێڵ نییه

دهستهکانت خۆش بيت ماریا گیان هيوادارم سهرکهوتو بيت

لهسهر هێڵ نییه






زور سوباس لةميس كيان
لهسهر هێڵ نییه





dest xosh marya gyan
لهسهر هێڵ نییه






زور سوباس ريكا كيان
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh bet har bzhit marya gyan

لهسهر هێڵ نییه


dastt xosh bet baqorban
xwai gaura ar7am o ra7mina

لهسهر هێڵ نییه






زووور سوباس هةنارى ترش كيان
لهسهر هێڵ نییه






زووور سوباس دوستى كيان دةستى توش خوشبيت بةقوربان
لهسهر هێڵ نییه