❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لــە ڕووی سۆزدارییەوە منداڵەکەت،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-21 16:20:53

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

لــە ڕووی سۆزدارییەوە منداڵەکەت،،،

لــە ڕووی سۆزدارییەوە منداڵەکەت بنیات بنێ ؛

سۆز رووبەرێکی زۆرى دڵی منداڵی تازەپێگەیشتوو پێکدێنێت، هەر ئەویش دەروونی گەشە پێدەکات و کەسێتی بنیات دەنێ، خۆ ئەگەر بە شێوەیەکی هاوسەنگ وەریبگرین، ئەوا لە دواڕۆژدا مرۆڤێکی رێکوپێکی لێ دەردەچێت، بەڵام ئەگە بە شێوەیەکی دیکە وەریگریت، ئەگەر بە زیادەوە بێت یان کەم، گرێیەکی لا دروست دەکات،  کە چارەنووسی باشی نابێت، زیادبوونی سۆز نازداری دەکات، بە جۆرێک کە پێویستی و ئەرکەکانی ژیان بە چوست و چالاکییەوە ئەنجام نەدات و بەرگەی ئازار و تاڵیی ژیان نەگرێت، کەمبوونیشی دەیکاتە مرۆڤێکی دڵڕەقی توندوتیژ بەرامبەر تێکڕای کەسانی دەوروبەری، لەبەر ئەوە  بنیاتنانی سۆزداری گرنگی و بایەخێکی تایبەتی هەیە لە بنیاتنانی دەروونی منداڵ و پێکهاتنیدا، ئەو بنیاتنانەش دایک و باوک رۆڵی گەورەیان هەیە تیایدا، هەر ئەوانیش چاوگەی بنەڕەتی ئەو سۆزدارییەن کە دەروونی بنیات دەنێت، هەر ئەوانیش پایەیەکی تەواو و پتەون کە منداڵ هانای بۆ دەبات تا بەهرەمەند بێت لە سۆزی بنیات و بەخششی دایکایەتی و باوکایەتییان، دەتوانێت سۆزی منداڵ بنیات بنێت و مافی خۆی بداتێ تا لە ئایندەدا ببێتە کەسایەتییەکی چاک و رێکوپێک، بەهۆی:

1ـ ماچکردن و سۆز و بەزەیی بەرامبەر منداڵان، ماچکردن رۆڵێکی کارای هەیە لە جوڵانی هەست و سۆزی منداڵدا، هەروەها رۆڵێکی گەورەی هەیە لە دامرکاندنەوەی هەڵچوون و  تووڕەیی، سەرەڕای هەستکردن بە پەیوەندیی پتەو لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی نێوان گەورە و بچووکدا، هەر ئەویش بەڵگەی بەزەیی دڵ و دەروونە بەرامبەر ئەو منداڵە تازە پێگەیشتووە، بەڵگەش لەسەر خۆبەکەمزانیی گەورە لە بەرامبەر بچووکدا، ئەو رووناکییە پرشنگدارەیە کە دڵی منداڵ دەگەشێنێتەوە و دەروونی دەکاتەوە و ئاوێتەبوونی لەگەڵ دەروبەردا زیاتر دەکات.

2ـ یاری و گاڵتەو گەپ لەگەڵ منداڵدا: ئەرکێکی پەروەردەیی گرنگ یاریکردنی دایک و باوک و گەورەکانە لەگەڵ منداڵدا، دەتوانیت بەپێی ئاست و تەمەنی منداڵەکە یاری لەگەڵ بکەیت و دڵی خۆش بکەیت، دەتوانیت لەو کاتەی کە منداڵەکەت تەنیایە، یاریی لەگەڵ بکەیت، بەڵام یاری مەبەستدار و ئامانجدار، چونکە لەو حاڵەتەدا منداڵەکەت بەوپەڕی سۆزەوە لە تۆ دەڕوانێت و جوڵە و کردەوەکانت دووبارە دەکاتەوە، بەم هەنگاوە دەتوانیت کەسایەتییەکی پتەوى لێ بەرهەم بهێنیت، دووبارەکردنەوەی یاریکردن لەلای منداڵ هێز و توانای پێدەبەخشێ هەست بە بوونی خۆی دەکات و کەسایەتی خۆی دەدۆزێتەوە و  چالاکیی دەروونی زیاد دەکات و بێزاری وەلادەنێت، بە یاریکردن لەگەڵ منداڵدا خۆراکی جەستەیی و دەروونی دەدەیت بە منداڵەکەت لە یەک کاتدا.

3 ـ دیاری و بەخشین بە منداڵان: دیاری کاریگەریی باشی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤایەتی بە گشتی و منداڵان بەتایبەتی، بە پێدانی دیاری بە منداڵەکەت زیاتر لای خۆشەویست دەبیت.

دایک و باوکی بەڕێز! کاتێک دەتەوێت بڕێک پارە بۆ منداڵەکەت خەرج بکەیت، بەناوی دیارییەوە پێی بدە تا زیاتر هۆگرتان بێت، ئەو جلوبەرگ و پێداویستییانەی بۆی دەکڕیت، بڵێ بە دیاری بۆم هێناوی، دڵنیا بە کاریگەریی لەسەر دروست دەکات.

4ـ چاک پێشوازیکردنی منداڵ: بەیەکگەیشتن لەگەڵ منداڵاندا کارێکە هەر روودەدات و گرنگترین شت لە بەیەکگەشتندا ساتەکانی یەکەمیەتی، خۆ ئەگەر بەیەکگەشتنەکە باش بوو، ئەوا منداڵ دەتوانێت درێژە بە قسە بدات و دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە و وەڵامی بەرامبەرەکەی بداتەوە، بەوەش دڵی دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی کە بەخەیاڵیدا دێت و گیروگرفتەکانی دەخاتە روو و دەربارەی خۆزگەکانی دەدەوێت، هەموو ئەوانە روودەدات گەر بە چاکی پێشوازیی مندالڕ کرا بە شادی و خۆشەویستییەوە.

5ـ هەواڵ پرسین و پرسیارکردن دەربارەی بارودۆخی منداڵەکە:

زۆر جار منداڵ بەتەنها بە رێگادا دەڕوات و رێگای لێ تێکدەچێت و لەسەر شەقام ون دەبێت، گەر دایک و باوک گرنگییان بە بارودۆخی منداڵەکە دابوایە، ئەوا بە خێرایی ئاگاداری ونبوونەکەی دەبوون، شوێن پێی منداڵەکەیان هەڵدەگرن و بە زووترین کات دەیاندۆزییەوە، بە پێچەوانەوەشەوە درەنگ دەیدۆزنەوە، ئەو خێراکردنەش رۆڵێکی گەورەی هەیە لەسەر دەروونی منداڵ، چونکە بەدواکەوتن لە گەیشتن بە منداڵەکە، ترس و ئازار و گریان زیاتر دەکات و، چەند ماوەی دواکەوتنەکە و گەیشتنی یەکێک لە دایک و باوکی پێی زیاتر بکات، ئەوەندە ئەشکەنجەی دەروونی زیاتر دەبێت، یاخود هەواڵ پرسینی منداڵ لە قوتابخانە یان لەناو هاوڕێیەکانیدا کاریگەریی زیاتری لەسەر دادەنێت و زیاتر هەست بە گرنگبوونی خۆی دەکات.

6ـ هاوسەنگی لە خۆشەویستیی منداڵ: وتەیەکی شێخ محەمەد خدر هەیە کە دەڵێت:(لەنێو خەڵکیدا کەسانی وا هەن کەوا دەزانن گۆشکردنی منداڵ بە چەمکی پەروەردە کاریگەرییەکی وای هەیە کە دەروونیان زۆر چاک دەکات، بەڵام زیادەڕۆیی بەزەیی کە بە رۆچوون لە خۆشەویستییاندا دروست دەبێت، بەشێکی زۆری توندی باوکان دەشکێنێت و دووریان دەخاتەوە لە قەڵاچۆکردنی خووڕەوشتە خراپەکانی منداڵەکانیان و بەرگریکردنی بە تەمێکردن، ئەم پشتگوێخستنەش دەیانبات بەرەو ئارەزووە پۆخڵەکان، نەخێر ئەمە بەزەیی و حیکمەتی تێدا نییە لەگەڵ ئەوەی کە گەڕان بەشوێن تێرکردنی ئارەزووەکاندا ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی جیابوونەوە و دوورکەوتنەوەی باوک و کوڕ بەقەد نزیکیی پێشتر لەنێوانیاندا هەبوو، دەیانبات هەتا ئەو کاتەی دەکەونە بەر کەلێنەکانی چەوساندنەوە و پێیەکانی سوکایەتی پانیات دەکاتەوە، نامانەوێت بە ناپەسەندکردنی ئەو بەزەیی و زیادەڕۆییە هەموو ویستەکانی منداڵ بفەوتێت و هەموو عەزیمەتەکانی دابماڵرێت، هەروەک نەزانەکان بە شێوازەکانی چاکسازی و پەروەردەکردن دەیکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستنەبوونی نەفس بەرزی و شوێنکەوتەکانی لە خۆڕاگری و رەسەنایەتی لە بیروبۆچووندا و دەستپێشخەری لە وتەی حەق و راستی  لە کاتی پێویستدا، بەڵکو دەبێتە هۆی یاری بەدەست هاودەمەکانیەوە وەک تۆپی ناو گۆڕەپان هەر جارەی یەکێک دەیگرێتەوە، یان دەیکەن بە ئامێرێک بۆ ئەو شتانەی ئارەزوویان لێیەتی بەکاری دەهێنن. پەروەردەی سوودبەخش هەرگیز شوێنەواری خۆشەویستییەک نەبووە کە هیچ گەرمییەکی ترس نەهێڵێت و خامۆشی بکات، یان توندوتیژییەک کە سۆز و بەزەیی تیادا بزر بێت، هەتا ئێستاش هەندێ لە خاوەنی منداڵەکان و ئەوانەی هەوڵ دەدەن پێیان بگەن، لە گرنگیی پەروەردە شارەزا نەبوون، هەر بۆیە زیادەڕەوی دەکات لە رۆشتن لەگەڵ هەموو ئارەزووەکانی منداڵدا و وازی لێ دێنن، کەچی ئارەزووی نییە بیکات، لەوانەشە لەناو کۆمەڵی زۆر قەرەباڵغدا پیایدا هەڵبدەن و شتی وای لەبارەوە بڵێن کە لەگەڵ ئەنجامەکەی یەک ناگرێتەوە، بەڕاستی خراپیان بەسەر هێناوە گەر بزانن بەوە داوێکیان بۆ ئەو بەستەزمانە داناوە کە بەربەستە لەبەردەم دەروازەکانی ئادابی جواندا، کە پەردەیەکی ئەستور دەخاتە نێوان خۆی و بەختەوەری.

7ـ دەستهێنان بەسەرى منداڵدا: بەوەش منداڵان هەست بە چێژی سۆز و خۆشەویستیی گەورەکان دەکات بەرامبەری و هەست بە گەورەیی و بوونی خۆی دەکات، جا هەر دایک و باوکێک دەبێت بزانن منداڵەکەیان چ جۆرە هەڵسوکەوێتی پێویستە و لە چ کاتێکدا پێویستی بە دڵنەوایی و دەستبەسەردا هێنان هەیە.

لە کۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین دەتوانین سۆز و نازی منداڵ بچوێنین بە ژەمە خواردنێک، هەروەک چۆن زۆرخۆری دەبێتە هۆی نەخۆشی، سۆزی زیادیش دەبێتە هۆی نەخۆشیی نازداری و بەهۆی ئەویشەوە تووشی خاوی و لێنەبڕان دەبێت، کەمیشی دووبارە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێکی توندوتیژ و دڵڕەقی ناو کۆمەڵگەى لێ دەربچێت.

ماڵپه‌ڕی یه‌کگرتوو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-20 15:49:54

football
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-29
دواترین سه‌ردان: 2009-03-07
په‌یامه‌كان: 11

Re: لــە ڕووی سۆزدارییەوە منداڵەکەت،،،

زور سوباس  كاك باخه وان كيان
ده سته كانت خوش بيت هاورى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-25 13:50:59

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: لــە ڕووی سۆزدارییەوە منداڵەکەت،،،

dast xosh bet sarkawtu bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-19 15:54:12

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: لــە ڕووی سۆزدارییەوە منداڵەکەت،،،

زۆر سوپاس ئازیزانم..ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net