.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بـــــــــــــــــەشـــــــــــــــــی یــــــــــــــــەکــــــــــەم
ئایا هیچ په‌یوه‌ندی یا هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان ئه‌وین و هاوسه‌ریدا هه‌یه؟
- و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
تێڕوانینی زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌مه‌ڕ هاوسه‌ری و ئه‌وین به‌مجۆره‌یه كه تهوكهری یه‌ك و هاومانان و له هه‌مان هۆكاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و وه‌ڵامی هه‌مان خواسته مرۆڤییهكان ده‌ده‌نه‌وه. وه‌ك گشت بۆچوونه گهلییهكانی دی ئه‌م بۆچوونه‌ش به (خورافه) و ناڕۆسنی پشت ئه‌ستوره نه‌ك به واقیعیه‌ت و ڕاستی.
ئه‌وین و هاوسه‌ری هیچ شتێكی هاوبه‌شیان نییه، دووری ئه‌م دوو چه‌مكه له‌یه‌كه‌وه وه‌ك ماوه‌ی نێوان جه‌مسه‌ری باكوور و باشووره، له ڕاستیدا ئه‌م دوانه له بۆ یه‌كتر ناكۆك و له‌ناوبه‌ری یه‌كن. هه‌ڵبه‌ته بێ شك هه‌ندێك له هاوسهرییهكان سه‌ره‌نجامی ئه‌وین بوون، گه‌ر چی، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وین بوونی ته‌نیا له هاوسه‌ریدا ده‌توانرێت بسه‌لمێنێت، به‌ڵكو فره‌تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێكی كه‌م ده‌توانن واز له داب و نه‌ریت بێن. ئه‌وڕۆكه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و پیاوان هه‌ن كه هاوسه‌ری بۆیان بێ كه‌ڵك و خهندهئاوهره به‌ڵام له‌به‌ر بیروڕای گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چنه ژێرباری. به هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له هاوسهرییهكان له‌سه‌ر پایه‌ی ئه‌وین پێكهاتوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار سههنجامی ئه‌وین هاوسه‌ری ده‌بێت، من ده‌ڵێم ئه‌م شته به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌ری سه‌رده‌گرێ نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌وه.
له لایهكیترهوه ئه‌م بیركردنه‌وه به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، كه پێیوایه ئه‌وین سه‌ره‌نجامی هاوسه‌رییه. له هه‌ندێ باری ههڵاوێردهدا ده‌بیستین، كه له نمونه‌یه‌كی سه‌سوڕهێنه‌ر (موعجیزه) ئاسای هاوسهرییهكدا، هاوسه‌ره‌كان پاش هاوسهریكردن ده‌بنه ئه‌وینداری یه‌ك، به‌ڵام به دیتنی ئه‌م شته له نزیكه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌م شته پهڕوپینهكردنێكی ئاشكرایه له‌مه‌ڕ پرسگه‌لێكی ناچاری و زۆره‌كی. به دڵنیاییه‌وه ڕه‌وتی گه‌شه‌ی سود لێوه‌رگیراو له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا فره له خۆڕسكی، چڕی و جوانی ئه‌وینه‌وه دووره و به‌بێ ئه‌وانه گه‌رموگوڕی هاوسه‌ری ده‌بێ په‌ستبوون بۆ هه‌ردوو ژنه و مێرده‌كه بسه‌لمێنێ.
هاوسه‌ری له باری سه‌ره‌تاییدا ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی ئابورییه، ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی بیمه‌یی. ئه‌م ڕێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنی بیمه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا ته‌نیا جیاوازی له‌وه‌دایه كه پابهندگهرتره، ئابڵۆقهدهرتر، وردتر‌و ته‌واوتره. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شیاوی بهراوردكردنن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌گوزارییه بچوكه‌كان. له ڕێكخستن و به‌ستنی ڕێكه‌وتننامه‌ی بیمهییدا، كه‌سه‌كه نرخه‌كه به دۆلار و سه‌نت ده‌دات و هه‌میشه هه‌ڵبژێره‌ر و ئازاده كه درێژه به پاره‌دانه‌كه نه‌دات. له‌به‌رامبه‌ردا گه‌رچی قازانج و پاداشتی ژن هاوسه‌رێكه، به‌ڵام وی به بهناوناوبانگ، ژیانی تایبه‌ت، ڕێزی كه‌سایه‌تی و ژیانی خۆی به‌ته‌واوی، ههزێنهكهی " تا سه‌ره‌مه‌رگ" ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، بیمه‌ی هاوسه‌ری ناچار به وابه‌سته‌ییه‌كی هه‌میشه‌یی، ژیانێكی مشه‌خۆرانه، بێسوودی ته‌واو و وابه‌سته به كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كات. پیاویش گه‌رچی باج و زیانه‌كانی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سنووری وی كراوه‌تره، هاوسه‌ری، ژیانی وی به ئه‌ندازه‌ی ژنێك به‌رته‌سك ناكاته‌وه. پیاو كۆت و به‌رته‌سكییه‌كانی فره‌تر له چوارجێوهیهكی ئابوری‌دا هه‌ست پێده‌كات.
به‌مجۆره دروشمه‌كه‌ی دانته له "دۆزه‌خ"دا به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا ده‌گونجێ : " ئه‌نگۆ كه دێنه ئێره ده‌ست له هه‌موو شتێك بشۆنه‌وه."
ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ری شكستێكه هیچكه‌س بێجگه له كه‌سانی فره گه‌مژه، نكۆڵی لێناكات. چاوگێرانێكی گشتی به ئاماری جیابوونه‌وه‌دا به‌سه تاوه‌كو ده‌ركه‌وێ، كه تاڵی هاوسهرییهكی سه‌رنه‌كه‌وتوو به چ ڕاده‌یه‌كه. هیچكام له ده‌ربڕینه كڵێشه‌ییه‌كان وه‌ك لاوازی یاسای هاوسه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی بێ به‌ندوباری و هه‌رزه‌كاری له ژنان دا ئه‌م راستییه ده‌رنابڕێ، كه یه‌كه‌م، له هه‌ر دوازده هاوسهرییهك یه‌كدانه به لێكجیابوونه‌وه كۆتایی دێت؛ دووه‌م، له ساڵی 1870وه لێكجیابوونهوهكان له 28 بۆ 73 بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س له دانیشتوان زیادیكردووه؛ سێیه‌م، (زینا) تێكه‌ڵاوی سێكسی لابه‌لایی له ساڵی 1867 له‌به‌ر جیابوونه‌وه له 270.8% زیادیكردووه و چواره‌م، ئاماری هه‌ڵاتن له خێزان 269.8% زیادیكردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاماره به‌رچاوه، زۆرێك له كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وته و ئه‌ده‌بیه‌كان، فره‌تر ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕونكردۆته‌وه. [ رۆبێرت هێریك هۆنه‌ری بریتانی Robert Herrick 1571 -1674 ] له بهرههمێكیدا به‌ناوی " له‌گه‌ڵ یه‌كدی" ، [ پینێرۆ 1855 - 1934 Arthur Wing Pinero [شانۆنوس و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی كۆتایی سه‌رده‌می ڤیكتۆریایی له بریتانیا له " گوزه‌رگه‌ی نێوه‌ڕاست"دا، [ یوگنه والتێر Ugene Walter] له " ته‌واو دراو" و ژماره‌یه‌كی زۆریتر له نووسه‌ران، قسه‌یان له باره‌ی بی به‌رهه‌می، ماندوكهری ، ئازاراوی و كورتهێنانی هاوسه‌ری وه‌ك هۆكارێكی هاوئاهه‌نگی و تێگه‌یشتن ده‌ده‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
لێكۆڵه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بیریار، هه‌رگیز بڕوا به خۆی ناهێنێ له‌به‌رامبه‌ر پاساوه ڕوكه‌شه ناسراوه گهلییهكاندا. وی ده‌بێت له چۆنیه‌تی ژیانی خۆیی ڕه‌گه‌زه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قوڵتر سه‌رنجی بداتێ، تاوه‌كو بۆی ده‌ركه‌وێ كه بۆچی هاوسه‌ری فره كاره‌ساتباری خۆی نیشانده‌دات.
[ئێدوارد كارپێنته‌ر 1844- 1929 نوسه‌ری سۆشیالیستی بریتانی، له دهستپێكهرانی بزوتنه‌وه‌ی ئاناركۆسه‌ندیكالیزم و پشتیوانی له هاوڕه‌گه‌زبازان ] پێیوایه كه له پشت هه‌ر هاوسهرییهكهوه ژینگه‌یه‌كی هه‌تایی دوو ڕه‌گه‌ز هه‌یه. ژینگه‌یه‌كی فرهجیاواز له‌یه‌ك، كه ژن و پیاو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ به‌یه‌ك تیایدا بمێننه‌وه، لێكدابڕاو به‌هۆی خورافه‌وه، خو و ڕێساوه. هاوسه‌ری هێز و توانای گه‌شه‌ی زانیاری و ڕێزی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ردوولا، كه به‌بێ ئه‌وانه هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك چاره‌نووسی شكسته، نییه.
[ هێنریك ئیبسن 1828 - 1906 شانۆنوسی به‌ناوبانگی نه‌رویژی، نوسه‌ری " یانه‌ی بووكه‌شوشه" ]، كه دژی گشت درۆ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه ، بۆی هه‌یه یه‌كه‌م كه‌س بووبێت، كه ده‌ركی ئه‌م ئه‌م ڕاستییه‌ی كردبێ. نورا [یه‌كێ له كه‌سایه‌تییه‌كانی شانۆیی یانه‌ی بووكه‌شوشه] هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جێدێڵێ، به‌ڵام نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ست ئه‌ركه‌كانی هیلاك بوو بوو یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی به پێداویستبوونی مافی ژنان ده‌كرد ( به‌وجۆره‌ی كه بۆی هه‌یه ڕه‌خنه‌گرێكی هاكه‌زایی گومان بكات)، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بۆی ده‌ركه‌وتبوو كه بۆماوه‌ی 8 ساڵ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نامۆدا ژیابوو و چووبووه ژێرباری مناله‌كانی. ئایا به‌م پێیه هیچ شتێك له ته‌مه‌نێكی هاوبه‌شی نێوان دوو نامۆ پێكه‌نیناوی و په‌ستتر هه‌یه ؟ گویا هیچ پێداویستیه‌ك له‌لایه‌ن ژنه‌وه بۆ ناسینی پیاو له ئارادا نییه، ته‌نیا شتێك كه له ڕوانگه وییه‌وه گرنگی هه‌یه پاشه‌كه‌وتی داهاته‌كانی پیاوه. به‌م پێیه تا ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیاو چ شتێك بۆ ناسین هه‌یه ئه‌وه‌ی لێده‌ركه‌ی كه ژن ڕواڵه‌تێكی جوانكیله و ڕوو له‌ده‌ری هه‌بێت؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هێشتاكه ئه‌م باوه‌ڕه مهزههبیهمان نه خستۆته‌ڕوو، كه پێیوایه ژن خاوه‌نی گیان نییه[!] ، ئه‌وه‌ی كه وی ته‌نیا ئافهرێندراێكی ڕووته بۆ پیاو، كه له په‌راسوی پیاو دروستكراوه و ته‌نیا بۆ ئاسوده‌یی و ئارامی ئه‌و پیاوه گه‌وره و به‌هێزه كه له سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێ هاتۆته بوون.
له‌وانه‌یه چۆنایه‌تی كه‌می كه‌ره‌سته‌ی ئه‌و جێیه‌ی، كه ژنی لێ به‌رهه‌مهێنراوه لێپرسراوی په‌ستی و ی خواری وی بێ! له هه‌ر بارێكدا، گه‌ر ژن خاوه‌نی گیان نییه، ئیتر چ شتێك له‌مه‌ڕ وی بۆ زانین هه‌یه؟ بێجگه له‌وه‌ی، هه‌رچی ژنێك گیان و ده‌رونی بچوكتری هه‌بێ، داراییه‌كانی وی وه‌ك هاوسه‌رێك زیاتر ده‌بن و ئاسانتر و خێراتر ده‌توانێت خۆی له هاوسه‌ره‌كه‌یدا بتوێنێته‌وه. ئه‌وه ملدانی كۆیلانهیه به به بانتربوونی پیاو كه پێكهاته‌ی هاوسه‌ری له‌م ماوه دورودرێژه‌دا ده‌ست لێنه‌دراو هێشتۆته‌وه. هه‌نوكه له‌وێوه كه ژن ده‌گه‌ڕیته‌وه شوێنی خۆی، په‌یكه‌ره‌ی پیرۆز و پارێزراوی هاوسه‌ری به‌ره‌به‌ره لاواز ده‌بێ و هیچ جۆره دڵدانه‌وه و ئاخههڵكێسانێكی سۆزاوی ناتوانێت به‌ری پێبگرێ.
هه‌ر له منداڵییه‌وه، به كچ ده‌وترێت، كه هاوسه‌ری دوا ئامانجی ئه‌و ده‌بێت، به‌مجۆره په‌روه‌رده و ڕاهێنانی وی، ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه ئاراسته بكرێ. وی، وه‌ك به‌رخی پاییز بۆ سه‌ربڕین، بۆ وه‌ها كارێك ئاماده‌یه. له‌م باره‌دا، به ده‌سه‌پاچه‌یی ته‌واوه، وی كه‌متر له پیشه‌وه‌رێك له‌مه‌ڕ كاره‌كه‌ی، مافی زانینی له‌مه‌ڕ ڕۆڵی وه‌ك هاوسه‌ر و دایك هه‌یه. ئه‌م شته بۆ كچێكی به‌ڕێز، بێشه‌رمانه و ناشیرینه، كه شتێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ژن و میردییهوه بزانێ! به‌ڵی، له‌به‌ر ناكۆكبوونی له‌گه‌ڵ ئابڕومه‌ندی، پێویسته كه به‌ڵێن و په‌یمانی هاوسه‌ری شتێكی قێزه‌ون بگۆڕێ به پاكترین و پیرۆزترین پێكهاته، به جۆرێك كه به‌هیج جۆرێك بوێری پرسیار و ڕه‌خنه‌ی تێدا نه‌بێ. له‌م باره‌دا ئه‌مه مامه‌ڵه و تێڕوانینی پارێزه‌رانی هاوسه‌رییه. به‌مجۆره وی پێده‌نێته په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌تایی له‌گه‌ل پیاوێك و خۆی گێج وسه‌رگه‌ردان، لهخۆبێزار و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له په‌یوه‌ند به سروشتیترین و ته‌ندروسترین (غریزه) واته سێكس له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پیوه‌رێك خۆی ده‌بینێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه ده‌توانرێت بوترێت، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری دڵته‌نگی، نائومێدی، به‌رته‌نگی و سكاڵا سروشتییه‌كان له هاوسهرییهوهن به‌هۆی ناهوشیاری له‌مه‌ڕ پرسگه‌لی په‌یوه‌ست به سێكسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ( كه ئه‌م شته وه‌ك به‌ڕێزی و ئابڕومهندییهكی گه‌وره ستایش ده‌كرێ!) ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك زیاده‌ڕه‌وی نیه، ئه‌گه‌ر بڵێین كه شتێك فره‌تر له دانیشتوانی وڵاتێك له‌به‌ر ئه‌م ڕاستییه ئهفوساوییه لێكههلوهشاونهتهوه.
به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر ژن به‌ڕاده‌ی پێویست پێگه‌ییو و ئازاد بێ تاوه‌كو نهێنی و هێماكانی په‌یوه‌ندی سێكسی بێ دانپیانان و مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌ت و كلیسا فێربێ، ئه‌وا وی وه‌ك هاوسه‌رێكی نه‌گونجاو بۆ پیاوێكی به‌ڕێز[!] سزاوار ده‌مێنێته‌وه ( ڕێزێك كه كهلهپوتێك و گیرفانێك پاره ده‌گرێته‌وه). ئایا هیچ شتێك سوكایهتیكهرانهتر له‌م تێڕوانینه هه‌یه ، كه ژنێكی پێگه‌یو، ته‌ندروست و پڕ وزه و ژیان و ئاره‌زوومه‌ندی، خواسته سروشتییه‌كانی ڕه‌تكاته‌وه، ئارهزومهندییه فراوانه‌كانی دهستهمۆكات و له‌نێوبه‌رێت، زیان به ته‌ندروستی خۆی بگه‌یێنێت و بیركردنه‌وه‌ی خۆی به‌رته‌سك كاته‌وه، له قوڵی ئه‌زموونی سێكسی، خۆی دوور بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاوێكی باش په‌یدا ببێت و وی وه‌ك هاوسه‌رێك په‌سه‌ند بكات ؟ ئه‌مه به ڕێكی مانای هاوسه‌ری ئه‌گه‌یێنێ. به‌مجۆره، دواجار بێجگه له شكسخواردن ئه‌نجامێكی كه‌ی ده‌بێت؟ ئه‌مه شتێكه، ئه‌گه‌ر چی گرنگی كه‌م نییه، هۆكارێكه كه هاوسه‌ری له ئه‌وینداری جیاده‌كاته‌وه.
سه‌رده‌م، سه‌رده‌می واقیعیهتهكانه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ڕۆمیۆ و ژولێت بهگیانبهخشین له‌به‌رامبه‌ر نه‌فره‌ت و توڕه‌یی باوكانیان وه‌ستانه‌وه یا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه گرچن له‌پێناو ئه‌وینی خۆی خسته به‌ر تانه و ته‌شه‌ری هاوسێكانی به‌سه‌رچووه. گه‌ر له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی كه‌م وێنه‌دا، لاوان ڕێگه به‌خۆیان بده‌ن تاوه‌كو له ڕۆمانسییه‌تی ئه‌وینێك له پیره‌كانه‌وه سه‌رنجیانی ڕاكێشاوه چێژی لێوه‌رگرن، سه‌ركوت و ئامۆژگاری ده‌كرێن تاوه‌كو په‌سه‌ند و مه‌نتیقی بن.
وانه‌یه‌كی مۆڕاڵی، كه به كچان دراوه ئه‌وه نییه، كه ئایا پیاو كارایی له‌سه‌ر ئه‌وینی وی داناوه، به چ ڕاده‌یه‌ك له خۆیدا هه‌ست به‌م شته ده‌كات؟ به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، كه " تا چه‌نده"؟ ته‌نیا مه‌شخه‌ڵه‌ی له ژیانی واقیعی ئه‌مریكیه‌كاندا: ئایا پیاو ده‌توانێ ژیانێك پێكه‌وه بنێ ؟ ده‌توانێت له هاوسه‌ره‌كه‌ی بپارێزێت؟ ئه‌مه ته‌نیا پاساوده‌ری هاوسه‌رییه . به‌ره‌به‌ره ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه سه‌راپای هۆشی كچان پڕده‌كات. خه‌ونه‌كانی وی، مانگه‌شه‌و و ماچی ئه‌ویندارانه، فرمێسك و خه‌نده نین. وی خه‌ون به گه‌ڕان بۆ كڕین و چه‌نه‌دان له‌گه‌ڵ فرۆشیاردا ده‌بینێ. هه‌ژاری گیان و ئاستنزمی هۆكارێكن كه له دیارده‌ی هاوسه‌ریدا كراونه‌ته بنچینه. ده‌وڵه‌ت و كلیسا هیچ بۆچونێكیتر په‌سه‌ند ناكه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌مانه هۆكارێكن كه ده‌وڵه‌ت پابه‌ند به چاوه‌دێری ژن و پیاو ده‌كه‌ن.
بێگومان كه‌سانێك هه‌ن، كه ئه‌وین وه‌ك تێگه‌یشتنێكی فراوانتر له دۆلار و ڕێساكان له‌به‌رچاو ده‌گرن. به‌تایبه‌ت ئه‌م شته بۆ ئه‌و چینه ڕاسته، كه پابه‌ندییه ئابورییه‌كان ئه‌وانی ناچاركردووه، كه پشت به‌خۆیان ببه‌ستن. گۆڕانێكی گه‌وره له پێگه‌ی ژن‌دا، كه به‌هۆی هۆكارێكی به‌هێزه‌وه پێكهاتووه، هه‌ڵبه‌ته گه‌وره و نائاساییه، كاتێك كه ئێمه سه‌رنج بده‌ین كه ئه‌م شته له ماوه‌یه‌كی كوردتدا له ژنانێكدا كه پێده‌نێنه مه‌یدانی پیشيسازیهوه ڕویداوه. شه‌ش ملیۆن ژنی موچه وه‌رگر، شه‌ش ملیۆن ژن كه موچه‌ی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان هه‌یه تاوه‌كو به‌هره‌كێشی بكرێن، دزیان لێبكرێت، له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵێ ته‌نانه‌ت برسیه‌تیش بكێشن. شتێكی تر نییه سه‌روه‌ری من ؟!!! به‌ڵێ شه‌ش ملیۆن هێزیكار له پیشه‌ی جۆراوجۆردا له به‌رزترین كاره هۆشیهكانهوه تا دژوارترین كاری جه‌سته‌یی له كان و هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ته‌نانه‌ت ههواڵدهرهكان و پۆلیسه‌كان. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان له كۆت و به‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ری ته‌واو ڕزگاریان بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ژماره‌یه‌كی فره كه‌م له له‌شكری ژنانی موچه وه‌رگر وه‌ك شتێكی هه‌میشه‌یی پرسی كاركردن له‌به‌رچاوده‌گرن. پیاوان، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه چه‌نده په‌ككه‌وته بووبن، وا ڕاهاتوون كه سه‌ربه‌خۆ و پشتبه‌ستوو به خۆ بن. به‌ڵێ منیش ده‌زانم كه هیچكه‌س له ئابوری پشت شكێنی ئێمه‌دا واقیعه‌ن سه‌ربه‌خۆ نییه. به‌ڵام هێشتاكه داماوترین جۆری پیاو نه‌فره‌تی له‌وه هه‌یه، كه مشهخۆربێت بێت، له‌هه‌ر بارێكدا، له‌وه‌ی كه ئاوا وێنا بكرێت.
ژن پێگه‌ی خۆی وه‌ك هێزی كاری كاتی داده‌نێت، كه له یه‌كه‌مین هه‌لدا ده‌خرێته لاوه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه، كه ڕێكخراوكردنی ژنان له یه‌كێتیه كارگهرییهكاندا زۆر دژواره. " بۆچ ده‌بێت من به یه‌كێتیه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بم ؟ من به‌نیازم كه شو بكه‌م ، كه ببمه خاوه‌ن كارخانه" ئایا هه‌ر له مناڵییه‌وه فێر نه‌كراوه، كه ئه‌م پرسه وه‌ك دوابانگهواز له‌به‌رچاو بگرێت؟ وی خێرا فێرده‌بێ، كه ماڵه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده‌ه وه‌ك كارخانه و زیندان زۆر گه‌وره نییه، به‌لام خاوه‌ن و پارێزه‌ی فره وه‌فاداری هه‌یه، كه هیچ شتێك ناتوانێت ئه‌و ڕزگار بكات. ئه‌گه‌رچی له هه‌مووی ئازاراویتر ئه‌وه‌یه ، كه ماڵ له چنگ كاری كرێگرته ئازادی ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌ركه‌كانی زیاتر ده‌كات.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2008-09-15 16:24:45)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh sarkawtw be barezm
katt shad
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dat xosh hawre gyan tolas
zhyant aswda
له‌سه‌ر هێڵ نییه