❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-29 16:32:07

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت
‌ 

یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی‌ دایك‌و باوك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌یان پابه‌ند نابێت به‌و كاتانه‌ی‌ بۆ نووستنی‌ دیاریی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌میشه‌ ده‌یانه‌وێت دره‌نگ بچنه‌ جێگاكه‌یان‌و سه‌رئێشه‌ بۆ كه‌سوكاره‌كه‌یان دروست بكه‌ن.

كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ منداڵان ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌درێژایی‌ رۆژ ماندوو ده‌بن، كه‌چی‌ شه‌وانیش هه‌ر خه‌ریكی‌ راكردن‌و هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و یاریكردنن، تانانه‌ت له‌و كاتانه‌ش كه‌ بۆ نوستن دیاری كراوه‌، یان كاتێك ده‌چنه‌ جێگاكه‌یان ده‌یانه‌وێ‌ به‌چه‌ندین بیانوو كاتی‌ نوستنیان دوا بخه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی‌ دایك‌و باوكان بێزار ده‌كات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م سلوكه‌ خراپه‌ی‌ منداڵ قابیلی‌ گۆڕانه‌. باشتره‌ پێش كاتی‌ نوستنی‌ منداڵه‌كه‌ت ئه‌م رێگایانه‌ بگریته‌ به‌ر:

كه‌شی‌ نوستن بخوڵقێنه‌

كارێكی‌ زۆر خراپ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌زۆر خه‌و له‌منداڵه‌كه‌ت بخه‌یت، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆری‌ لێ بكه‌یت، ئه‌و زیاتر كه‌له‌ره‌ق ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌ست له‌و رێگایه‌ هه‌ڵبگره‌و له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ كه‌شی‌ نووستنی‌ بۆ بخوڵقێنه‌، به‌وه‌ی‌ پێش نوستنی‌ به‌هێمنی‌ هه‌ندێ‌ مه‌سه‌له‌ی‌ له‌گه‌ڵ باس بكه‌و چه‌ند یارییه‌كی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ كه‌ ماندووی‌ ناكات، ئینجا ورده‌ ورده‌ چیرۆكی‌ بۆ بگێڕه‌ره‌وه‌و وێنه‌ی‌ كارتۆنی‌ نیشان بده‌. له‌هه‌مووشی‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ نه‌هێڵیت له‌و كاته‌دا ده‌نگه‌ ده‌نگی‌ زۆرو ژاوه‌ژاو له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌بێت.

له‌بڕیاره‌كانت په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه‌

زۆرجار منداڵ‌ پێش نوستنی‌‌و له‌ناو جێگادا دایكی‌ بانگ ده‌كات‌و داوای‌ په‌رداخێك ئاو یان شتێكی‌ تری‌ لێده‌كات، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ بزانێت له‌و كاته‌دا داواكانی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌بێت، ئه‌وا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتی‌ نوستنی‌ دوا بخات، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ ژووره‌كه‌ی‌ یان شوێنی‌ نوستنه‌كه‌ی‌ دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌موو پێداویستییه‌كانی‌ جێبه‌جێ‌ كراوه‌ وه‌ك چونه‌ سه‌ر ئاوو خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو، دواتر كه‌چووه‌ جێگاكه‌ی‌‌و بڕیارتدا به‌جێی‌ بهێڵیت، ئه‌وا سوور به‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ت‌و لێی‌ په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه‌، ئاگاداربه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كاتانه‌دا توندوتیژی‌ به‌كار نه‌هێنیت تا منداڵه‌كه‌ت به‌ئارامی‌ بخه‌وێت، ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ت زانی‌ چه‌ند جارێك بڕیاری‌ رۆشنت داوه‌و ناگه‌ڕێیته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌ویش به‌و واقیعه‌ رازی‌ ده‌بێت‌و وه‌ك خۆی‌ وه‌ریده‌گرێت.

به‌خێرایی‌ جێیبهێڵه‌

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ت خسته‌ سه‌ر شوێنی‌ نوستنی‌ خۆیی‌، زۆر له‌گه‌ڵی‌ مه‌دوێ‌‌و رووناكی‌ لێ بكوژێنه‌ره‌وه‌، له‌هه‌مووی‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌خێرایی‌ بكه‌یت‌و زوو جێیبهێڵیت، هه‌ر دواكه‌وتنێك واده‌كات منداڵه‌كه‌ زیاتر حه‌ز به‌مانه‌وه‌ بكات‌و نووستنی‌ دوا بخات، بۆیه‌ په‌له‌كردن گرنگه‌.

حاڵه‌ته‌كان دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌

گرنگه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ تایبه‌ت بۆ نووستنی‌ منداڵه‌كه‌ت دیاریی‌ بكه‌یت‌و دووباره‌ی‌ بكه‌یته‌وه‌، رایبهێنه‌ له‌سه‌ر رۆتینێكی‌ دیاری كراو، بۆ نموونه‌ دانی‌ بشوات، چیرۆكی‌ بۆ بخوێندرێته‌وه‌، ئاو بخواته‌وه‌، دایكی‌ ماچ بكات، رووناكی‌ بكوژێته‌وه‌و بخه‌وێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ جێگیر بكه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یگۆڕه‌، ته‌نانه‌ پاش‌و پێشیان مه‌خه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ كاتی‌ نوستن بناسێته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی‌ زۆری‌ لێبكرێت خۆی‌ بخه‌وێت.



ئاوينةكان.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-20 20:12:39

رةوةز محمد
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-09
دواترین سه‌ردان: 2008-09-26
په‌یامه‌كان: 5

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

سلاو ....دةستت خؤش بيت
بابةتيكى جوانةوة بيؤيستة هةموو خيزانة كان بيخؤيننةوة و كفتؤ كؤى بكةن ؟؟
برسيار ::::::
1_  بةريز ئاية تؤ باسى كام تةمةنى منالان ئةكةيت جونكة منال لة تةمةنى لة دايك بوونى منالة تا دةكاتة بيش هةزدةسالى هةر منالة ؟؟؟؟
2_ منال بة جةند قؤناغيك تيدةبةريت وة هةر تةمةنةو هةلسكةوتى منال و سلوكيتى جياوازة و لة تةمةنيك بؤ تةمةنيكى تر جياوازى زؤرة بؤ زينكةو خةوتن و خواردن و يارى كردن و خؤيندن و بة كورتى جياوازى سلوكيتيان زؤر ...
_ بيم واية ئةو تةمةنة باشترة ديارى بكريت بؤ منال ئة كة ر قسةى لة سةر بكريت بؤ جارسةر كردن و ديارى كردنى خصوصيتى منال..
زؤر سوباس و دةستةكانت خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-24 07:36:30

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

سوباس بؤ بةيامةكةت كاك رةوةز ئةزيزم ئةم بابةته وةك خالى يةكةمى برسيارةكةت ئاماژةت داوه كه ئايا بؤ ج تةمةنيكه بێگومان بؤ تةمةنى خوار 15 ساله دروستر بليين بؤ منالانى قؤناغى بنةرةتى _سةرةتاييه_ جونكه تا 14 و 13 سال ئةتوانيت بةو جؤره بةروةردةى بكةيت به بيى ئةو خالانه بةلام لةكةل هةر بةرةو بيشجوونى تةمةنى ئةو منداله ئةبيت برؤكرامى بةروةردةكةى بكؤرين كؤرين به مانايةك كه لةكةل ئةو تةمةنةى بكونجيت و كةشێكى كونجاو بيت بؤ ژيانى.

هةر شاد بيت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-25 13:49:48

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

dast xosh bet sarkawtu bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-26 10:58:14

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

swpas bo payamakat varya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-26 20:33:13

hanar e trsh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Nederland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-12-12
په‌یامه‌كان: 150

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

babateiki zor jwana
dastt xosh bet

Kurdzhin
chawakam bert akam zooorrrrr

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-09-26 21:20:11

رةوةز محمد
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-09
دواترین سه‌ردان: 2008-09-26
په‌یامه‌كان: 5

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

سلاو بةريزم (سةربةرشتيار)
زؤر سوباس بؤ وةلامة كةت دةست خؤش بيت ......
ببوةرة برسياريك ؟؟؟
ماناى ئةو رةستة جية ( هةمووداريك لة زياندا دووجار سةوز ئةبيت... تةنها مرؤف دووجار كةنج نابيتةوة ؟؟؟
ماناى نازانم ببوورةر لة كةل ريزمدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-09-27 14:56:40

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هه‌نار گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-09-27 14:58:39

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت

slaw kaka rawaz m7amad

swpas bo tosh

bo prsyarakat azizm awa wata xoi dar hamw salek saWZ abetawa nak tanha 2 jar balam awa wata tanha mrova 2 jar ganj nabetawa jareki tr tamani nagaretawa awa mabastakayati ba kwrti hiwadarm lei tebgayt azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net