.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







دەكرێ بڵێین هیچ شتێك بەقەد بێخەوی لەسەر هەست و نەستی مرۆڤ شوێن دانانێت، هەرچەندە زۆر كەس گوێ بەوە نادەن و لە ئاستیدا كەمتەرخەمن، بەڵام لە راستیدا ئەو گرفتە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر توانایی و لێهاتوویی مرۆڤ هەیە و دەكرێ بێخەوی بە مایەی تێكچوونی ژیانی مرۆڤ بزاندرێ.
بێخەوی جۆرێكە لە تێكچوونی نەزمی خەو و نەبوونی كاتێكی دیاریكراو بۆ نووستن و بێداربوون.
زۆربەی ئەوانەی كە تووشی بێخەوی دەبن، گرفتی دەروونیشیان تووش دەبێ، لە هۆكارەكانی بێخەوی دەكرێ ئاماژە بەوانە بكرێ.
نەخۆشی و تەواونەبوونی جەستە، كە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر مێشك و بێخەوی دێنێ. نەخۆشییەكانی وەك پاركینسیۆن، ئالزایمەر، یان نەخۆشییەكانی دڵ كاریگەریان زۆرە لە بێخەویدا.
خواردنی داودەرمان، ئەو دەرمانانەی كە بزوێنەرن رەنگە هۆكارێك بن بۆ بێخەوی، بۆ نموونە مادەی كافئین دەكرێ كاریگەرییەكی زۆری هەبێ لەسەر بێخەوی، كە ئەو مادەیە لە قاوەدا زۆر هەیە بۆیە پێویستە مرۆڤ چەند كاتژمێرێك بەر لەنووستن قاوە نەخواتەوە.
مادە بێهۆشكەرەكان كاریگەرییەكی زۆریان هەیە لەسەر بێخەوی و هەروەها مەشروباتیش بێ كاریگەری نییە.
چارەسەری بێخەوی: تا ئەوكاتەی كە خەوت نەیە مەچۆ بۆ سەر نوێنی نووستن، ئەگەر زانیت خەوت لێناكەوێ لەسەر پێخەفی نووستن لاكەوە. رۆژانە لە سەرخەوشكاندن خۆبپارێزە. بێخەوی نەخۆشییەكە تەنیا مرۆڤەكە دەتوانێ بەسەریدا زاڵ بێ. دەرمانەكانی بێخەونی كاریگەری زۆر نەگەتیڤیان هەیە و وا لەمرۆڤ دەكات خویان پێوە بگر
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه




dast xosh bo eaw babata


لهسهر هێڵ نییه




دةست خؤش بيَت سةركةوتوبيت بة هيواى بةردةوامى


لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bet kaka yadgar sarkautubet
لهسهر هێڵ نییه