❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌یی‌..به‌خشین (زه‌كات )2

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-23 19:10:55

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

گه‌وره‌یی‌..به‌خشین (زه‌كات )2

گه‌وره‌یی‌ و پاداشتی‌ ماڵ به‌خشین (زه‌كات ) .
        bashi dwam w kotay
* له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ تری‌ ( صحیح ) دا كه‌ ( متفق علیه‌ ) و دووپاتی‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێشوو ده‌كاته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ قودسی‌ دا له‌ خوای‌ میهره‌بانه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی‌: (( یا ابن ادم أنفق ینفق علیك ))... واته‌: ئه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ ئاده‌میزاد ببه‌خشه‌ پێت ده‌به‌خشرێت له‌لایه‌ن په‌روه‌رگاره‌وه‌ , له‌مه‌ش زیاتر و روون تر خوای‌ به‌به‌زه‌یی‌ هه‌موو رۆژێك سه‌ر له‌ به‌یانی‌ دوو فریشته‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌نێرێته‌ سه‌ر زه‌وی‌ و ئه‌م دوعایه‌ ده‌كه‌ن (( اللهم أعط منفقا خلفا, و یقول الاخر : اللهم أعط ممسكا تلفا )) متفق علیه‌..
واته‌ : یه‌كه‌میان ده‌ڵێت: خوایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ده‌به‌خشێت تۆیش پێ‌ ی‌ ببه‌خشه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ بۆ پڕ بكه‌ره‌وه‌ , دووه‌میش ده‌ڵێت : خوایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌مڕۆ نابه‌خشێت, تووشی‌ زه‌ره‌رو زیانی‌ بكه‌ و به‌ره‌كه‌ت له‌ ماڵێدا مه‌هێڵه‌ !! ) گومانیش له‌وه‌دا نی‌ یه‌ دۆعای‌ فریشته‌كانیش لای‌ خوای‌ به‌خشینده‌ قه‌بوڵه‌ و وه‌رگیراوه‌ چونكه‌ دوورن له‌ تاوان كرن !!.
* هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ تری‌ ( صحیح ) دا كه‌ ئیمامی‌ موسلیم ریوایه‌تی‌ كردووه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌قین بدات به‌ دڵی‌ مسوڵمان , سوێندد ه‌خوات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ماڵ و سامان هه‌رگیز به‌ به‌خشینی‌ كه‌م ناكات ! وه‌ك ده‌فه‌رمووێت (( ما نقصت صدقه‌ من مال)).وه‌ باشترین به‌ڵگه‌ی‌ به‌رچاویش ده‌رختی‌ ترێ‌یه‌كه‌ هه‌تا سالاَنه‌ زیاتر و چاكتر لێ‌ ی‌ ببڕێت به‌رهه‌می‌ زیاتر ده‌گرێت!! هه‌رچه‌نده‌ له‌به‌رچاو په‌ل وپۆی‌ كه‌م ده‌كات و رووته‌ڵ ده‌بێت!! یاخود ڕووكی‌ ( چیمه‌ن ) هه‌تا لێ‌ ی‌ ببرین جوانتر وپڕتر ده‌بێت!.

ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كی‌ ( تطبیقی‌ ) یه‌له‌ ژیانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ علیه‌ وسلم) و هاوه‌لاَنی‌ و پێشینان , عائیشه‌ی‌ دایكمان- ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت – ئه‌گێڕنه‌وه‌ جاریكیان حه‌یوانێكیان سه‌ر بڕی‌ و به‌خشیانه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا فه‌رمووی‌ هیچی‌ ماوه‌ بۆ خۆمان ؟ عائیشه‌ وتی‌: نه‌خیر ته‌نها شانه‌ ره‌قه‌كه‌ی‌ نه‌بێت! پێغه‌مبه‌ریش فه‌مووی‌ ته‌نها شانه‌ ره‌قه‌كه‌ی‌ نه‌ماوه‌ !! وه‌ هه‌مووی‌ ماوه‌ ! حسن صحیح ..
مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌خشیومانه‌ ته‌نها ئه‌وه‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ قیامه‌ت و ئه‌وه‌ی‌ ئێستا ئه‌ی‌ خۆین هه‌روا ده‌چێت !!
وه‌ جابری‌ هاوه‌ڵی‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌گێڕێته‌وه‌ ( ما سئل رسول الله‌ شیئا قط فقال لا ) متفق علیه‌... واته‌:هه‌رگیز نه‌بووه‌ داوای‌ شتێك له‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا بكرێت و بڵێت نی‌ یه‌ و نایده‌م!...
ئه‌وتا جارێك ئافره‌تێك به‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ عه‌بایه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا دروست ده‌كات وه‌ك دیاری‌ (هدیه‌) لی‌ َی‌ وه‌رده‌گرێت و پێویستیشی‌ پێ‌ ی‌ هه‌بوو و لێ‌ ی‌ زیاد نه‌بوو ؟! كاتێ‌ دێته‌ ناو هاوه‌لاَنی‌ له‌به‌ری‌ ده‌كات و له‌ ناكاو پیاوێك ده‌ڵێت ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا به‌ڕاستی‌ جوانه‌ و بیبه‌خشه‌ به‌من ! پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی‌ باشه‌ بۆ تۆ , هه‌ندێك له‌گه‌ڵیان داده‌نیشێت و پاشان ده‌چێت عه‌بایه‌كی‌ تر له‌به‌ر ده‌كات وه‌ ئه‌مه‌ی‌ خۆی‌ بۆ ده‌پێچێته‌وه‌و بۆی‌ ئه‌هێنێت . له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا رۆیشت و هاته‌وه‌ هه‌ندێك له‌ هاوه‌لاَنی‌ مه‌جلیسه‌كه‌ وتیان به‌و پیاوه‌: به‌ڕاستی‌ ئیشێكی‌ باشت نه‌كرد! ئه‌وه‌ به‌دیاری‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا هاتوه‌ و له‌به‌ری‌ كردووه‌ و پێویستی‌ پێ‌ یه‌تی‌ تۆ بۆ داوای‌ لێ‌ ده‌كه‌یت, له‌كاتێكیشدا ده‌زانیت كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا هه‌رگیز داوای‌ كه‌س ره‌ت ناكاته‌وه‌ !پیاوه‌كه‌ش ووتی‌ ! سوێند به‌خوا مه‌به‌ستم له‌ به‌ر كردنی‌ نی‌ یه‌. به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵی‌ بگرم و بیكه‌مه‌ كفن بۆ خۆم , چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا له‌ به‌ری‌ كردووه‌ ئه‌وه‌بوو له‌كاتی‌ مردنیا بوویه‌ كفنی‌ و له‌به‌ری‌ كرا. ئیمامی‌ بوخاری‌ ریوایه‌تی‌ كردووه‌..
هه‌روه‌ها ( ئه‌شعه‌ری‌یه‌كان) كه‌ كۆمه‌ڵێ‌ هاوه‌ڵی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا بوون و هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌ژیان هه‌رجارێك بچوونایه‌ بۆ جیهاد یان له‌ ناو مه‌دینه‌دا گه‌ر خواردنی‌ خێزانی‌ هه‌ندێكیان كه‌می‌ بكردایه‌و ئه‌هاتن خواردنی‌ هه‌موویان كو ئه‌كرده‌وه‌ و له‌پارچه‌ قوماشێك یا به‌تانیه‌كدا هه‌موویان تێكه‌ڵ ده‌كرد و پاشان به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ هه‌ر كه‌سه‌و به‌شی‌ خۆیان پێ‌ ئه‌به‌خشی‌, بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) له‌ وه‌سفیاندا ئه‌فه‌رمووێ (( فهم منی‌ و أنا منهم )) متفق علیه‌ ... واته‌: ئه‌شعه‌ری‌یه‌كان له‌ منن وه‌منیش له‌وانم,یانی‌ له‌و ره‌وشته‌جوانه‌یاندا كه‌چون به‌ده‌م یه‌كه‌وه‌ن و خه‌می‌ یه‌كترده‌خۆن :

ئیمامی‌ مالك له‌كتێبه‌ به‌نرخه‌كه‌ی‌ (الموطا) دا هێناویه‌تی‌ كه‌ جارێرێك هه‌ژارێك داوای‌ خواردن له‌دایكی‌ ئیمانداران عائیشه‌ ( ڕه‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ) ده‌كات و ئه‌ویش له‌و كاته‌دا چه‌ند ده‌نكه‌ ترێ‌یه‌كی‌ له‌به‌رده‌ستدا هه‌بوو, ئه‌ویش به‌ كه‌سێكدا یه‌ك ده‌نك له‌و ترێ‌یه‌ی‌ بۆ نارد !! ئه‌و كه‌سه‌ش زۆر لای‌ سه‌یر بوو ده‌نكێك ترێ‌ ئه‌بێت چی‌ بێت؟! عائیشه‌ فه‌رمووی‌ : ئایا لات سه‌یره‌ ده‌نكێك ترێ‌ بكه‌م به‌ خێر, مه‌گه‌ر خوای‌ مهره‌بان نافه‌رمووێ‌ ( فمن یعمل مپقال ژره‌ خیرا یره‌ )) ئایا ئه‌م ده‌نكه‌ ترێ‌یه‌ك چه‌نده‌ها ( مپقال ژره‌ )) نابێت؟!. (( بۆیه‌ پرسیار كراوه‌ له‌ پیغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) ( ای اصدقه‌ أفچل ؟ قال ( جهد المقل ) أبوداود ابن خزیمه‌ فی‌ صحیحه‌ ... واته‌ كام خێر و به‌خشین چاكتره‌ ؟ فه‌رمووی‌ :ئه‌و خێره‌ی‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ فه‌قیر و نه‌داربێت و پیویستی‌ پێ‌ ی‌ هه‌بێت و . له‌و پاره‌ و ماڵه‌ كه‌مه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ لێ‌ ی‌ ببه‌خشێت )) .. به‌ڵێ‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خوشك و برای‌ موسڵمان به‌خشنده‌ بێت و هه‌رگیز شه‌رم نه‌كات له‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها (یه‌ك ) دیناریش باته‌ ( قرچ الله‌ الحسنه‌ ) !! چونكه‌ سروشتی‌ هه‌ر عیباده‌تێك وه‌هایه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ری‌ جوانتر و زیاتر و باشتر ئه‌نجامی‌ ده‌دات و پاشان ده‌بێته‌ ڕه‌وشتێك له‌ ناو مسوڵماناندا پێ‌ ی‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ ئه‌وه‌تا ( ئه‌بو گلحه‌ی‌ ئه‌نصاری‌ ) ده‌وله‌َمه‌نترین كه‌س بوو له‌ باخی‌ خورمادا له‌ شاری‌ مه‌دینه‌ و له‌ناو كۆمه‌ڵی‌ (انصار ) دا كه‌س له‌وی‌ زیاتر نه‌بوو! خۆشه‌ویسترین باخی‌ ناوی‌ ( بیرحا ‌وْ ) بوو , ئاوێكی‌ سازگاری‌ تێدا بوو زۆرجار پێغه‌مبه‌ر ئه‌چوو ئاوی‌ لێ‌ ده‌خوارده‌وه‌, جا كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌د ابه‌زی‌ ( لن تنالوا البر حتی‌ تنفقوا مما تحبون) .. واته‌: خێرو چاكه‌ی‌ ته‌واتان ده‌ست ناكه‌وێت تا نه‌به‌خشن له‌و ماڵه‌ی‌ كه‌ زۆر خۆشتان ده‌وێت! كاتێ‌ ( ابو طلحه‌ ) ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ بیست , هه‌ستاو چووه‌ خزمه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خواو ووتی‌: ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صل الله علیه‌ وسلم) خۆشه‌ویست ترین ماڵم (به‌یره‌حایه‌) ئه‌وه‌ كردمه‌ خێرو ته‌سلیمی‌ تۆم كرد , پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی‌: ( بخ ذلك مال رابح, ذالك مال رابح ) البخاری‌ و مسلم .. واته‌ ئه‌وه‌یه‌ ماڵی‌ قازانج ئه‌وه‌یه‌ ماڵی‌ قازانج و سه‌ر به‌خێر.. وه‌ له‌ كتێبی‌ ( مختصر منهاج القاصدین ) دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ : جارێكیان محمدی‌ كوڕی‌ ئوسامه‌ی‌ كوڕی‌ زه‌ید نه‌خۆش ده‌بێت و علی‌ كوڕی‌ حه‌سه‌نی‌ كوڕی‌ ئیمامی‌ عه‌لی‌ ( سلامی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت ) سه‌ردانی‌ ده‌كات و سه‌یری‌ ده‌كات و سه‌یر ده‌كات چاوی‌ پڕه‌ له‌ گریان , علی‌ ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ بۆ ده‌گریت؟ محمد ده‌ڵێت: قه‌رزدارم ,علی‌ ده‌ڵێت: چه‌ند ؟ محمد ده‌ڵێت: پازده‌ هه‌زار دینار ( 15000 ) علی‌ ده‌ڵێت : هه‌مووی‌ له‌سه‌ر من و ده‌یده‌مه‌وه‌ بۆت!!. لای‌ هه‌موو مسوڵمانێه‌ك بووه‌ته‌ ڕاستی‌ یه‌كی‌ له‌ بیر نه‌چوو! كه‌ به‌ پاره‌و ماڵی‌ ئه‌بوبكری‌ صدیق و عپمانی‌ كوڕی‌ عفان و عبد الرحمن كوڕی‌ عوف و گلحه جه‌نگه‌ پیرۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خواو و خه‌لیفه‌ راشدینه‌كان به‌رپا بوو !
* ئه‌وه‌تا له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ (صحیح) دا هه‌ردوو ئیمامی‌ أبوداود و ترمزی‌ ریوایه‌تیان كردووه‌ له‌ ئیمامی‌ عومه‌ری‌ كوری‌ خه‌تابه‌وه‌ ئه‌فه‌رمووێ‌: (( أمرنا رسول الله‌ ان نتصدق , فوافق ذالك مالا عندی‌ فقلت الیوم أسبق أبابكر ان سبقته یوما فجئت بنصف مالی‌ فقال رسول الله‌ (ما ابقیت لاهلك ؟ فقلت مثله , واتی‌ أبوبكر بكل ماله , فقال رسول الله‌ ما أبقیت لاهلك فقال: أبقیت لهم الله ورسوله فقلت : لااسابقك الی‌ شی‌‌و أبدا )) ... واته‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا جارێكیان ئه‌مری‌ پێ‌ كردین كه‌ ببه‌خشین , منیش هه‌ندێك ماڵم هه‌بوو ووتم : ئه‌مڕۆ پێش ئه‌بوبكر ئه‌ده‌مه‌وه‌ له‌ماڵ به‌خشیندا چونكه‌ هه‌رگیز پێشم نه‌داته‌وه‌! بۆیه‌ منیش نیوه‌ی‌ ماڵه‌كه‌م كرده‌ خێر , پێغه‌مبه‌ر پێ‌ ی‌ فه‌رموو هیچت بۆ ماڵ و منداڵت داناوه‌؟ ووتم : به‌ڵێ‌ نیوه‌ی‌ , به‌لاَم كاتێ‌ سه‌یری‌ ئه‌بوبكر ده‌كه‌م هه‌موو ماڵه‌كه‌ی‌ هێناوه‌ بۆ خێر! پێغه‌مبه‌ر پێ‌ ی‌ فه‌رموو : هیچت بۆ ماڵ ومنداڵت داناوه‌؟ ئه‌بوبكر ووتی‌: خواو پێغه‌مبه‌ری‌ خوام بۆ داناون ! عمر ئه‌ڵێ‌: ووتم: به‌ڕاستی‌ ئه‌ی‌ ئه‌بوبكر هه‌رگیز ناتوانم پێشت بده‌مه‌وه‌ له‌ هیچ چاكه‌یه‌كدا ).

به‌ڵێ‌ به‌ پاره‌ی‌ ئیمامی‌ ئه‌بوبكری‌ صدیق بوو بیلال و چه‌ندین به‌نده‌ و كۆیله‌ی‌ تر ڕزگار كرا!! هه‌زاره‌ها گه‌نجی‌ مسوڵمانی‌ ئه‌مرۆش به‌نده‌و كۆیله‌ی‌ بیروباه‌ڕی‌ نه‌فامی‌ یه‌ وده‌بێ‌ به‌ پاره‌ و سامانی‌ مسوڵمانانی‌ به‌خشنده‌ی‌ ئه‌مڕۆ ڕزگار بكرێن و هێز و توانا كانیان جۆش بدرێت بۆ خزمه‌تی‌ ئیسلام!. سوپاس بۆ خوای‌ گه‌وره‌ و بالاَده‌ست ئوممه‌تی‌ ئیسلامی‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌و به‌رده‌وام كه‌له‌َ پیاو له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌خاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌عدی‌ خوای‌ مهره‌بانه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت ( هو الژی‌ أرسل رسوله بالهدی‌ و دین الحق لیڤهره علی‌ الدین كله ولو كره الكافرون) الصف 9... دیاره‌ سه‌ركه‌وتن و ( اظهار ) ی‌ دینیش به‌سه‌ر هه‌موو ڕێبازه‌كانی‌ تردا به‌هه‌وڵ و به‌ خشی ن و ماندو بو نی‌ ئیسلامیه‌ كان ده‌بێت, به‌ڵگه‌شمان ئایه‌تی‌ (62)ه‌ له‌ سوره‌تی‌ ئه‌نفال كه‌ ده‌فه‌رمووێت ( هو الذی‌ أیدك بنصره و بالمومنین ) وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وامان ئه‌فه‌رمووێت ( لاتزال طائفه‌ من أمتی‌ قائمه‌ بامر الله‌ .... ) البخاری‌ و مسلم ,.... واته‌: به‌رده‌وام تا رۆژی‌ قیامه‌ت كۆمه‌ڵێك له‌ ئوممه‌تی‌ من داواو فرمانه‌كانی‌ خوا جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كه‌ن .....

به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش ( الحمد الله‌ ) چه‌نده‌ها وه‌ك ابوبكر و عوسمان و عبد الرحمن ی‌ كوڕی‌ عوف له‌ پشتی‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌و رێكخراوه‌ خێر خوازی‌یه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ن و جیهادی‌ ( اعلامی‌ و دعوی‌)) به‌جیهاده‌ ( مالی‌) یه‌كانی‌ ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت... كۆتای‌ باسه‌كه‌ به‌م ووشه‌ جوان و به‌پێزانه‌ی‌ ( سید قطب) ( خوای‌ مهره‌بان به‌ شه‌هیدی‌ قبوڵ بكات ) ده‌هێنم كه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی‌ ئه‌م ئایه‌ته‌دا ( أن تقرضوا الله قرضا حسنا فیضاعفه لكم و یغفر لكم والله شكور حلیم ) التغابن :17....
سه‌ید ده‌ڵێت: ( وتبارك الله‌ , ما أكرم ! وما أعظمه‌! وهو ینشی‌ْ العبد ثم یرزقه‌, پم یساله‌ فضل ما أعطاه .. قرضا .. فیضاعفه... ثم ... یشكر لعبده الذی‌ أنشاه و أعطاه ! و یعامله بالحلم فی‌ تقصیره هو عن شكر مولاه ... یا لله‌ !! ) فی‌ ظلال القران – المجلد السادس ........

مامۆستا غازی‌ حه‌مه‌ ئه‌مین .

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-25 12:23:45

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: گه‌وره‌یی‌..به‌خشین (زه‌كات )2

ده‌ستت  خۆش بێت  یاخوا
خوا له‌ گوناحه‌کانت خۆش ببێت و
هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وت و بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-25 16:08:05

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: گه‌وره‌یی‌..به‌خشین (زه‌كات )2

زۆر سوپاس دەست ‌ و پەنجەی خۆو خۆش هاوڕێـم  خەمبار گوڵ....
بۆ پەیامەکەت بۆ پەیڤە جوانەکانت...
خودا لە گوناهە کانی تۆی بەرێزیش خۆش بێت .... انشااللە..
ژیانێكی کامەران و کاتێکی شاد بۆ تۆی ئازیز...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net