.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شه‌وی قه‌در .
شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه پڕ فه‌ڕو پیرۆزییه‌یه كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی تیادا له (لوح المحفوڤ)ه‌وه نارده خواره‌وه بۆ ئاسمانی دونیا وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (انا أنزلناه فی لیله القدر...).
فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه له لای خوای په‌روه‌ردگار له هه‌زار مانگ زیاتره هه‌ركه‌س خوای گه‌وره بۆی رێك بخات و له‌و شه‌وه‌دا بمێنێته‌وه‌و خه‌ریكی خواپهرستیو نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن بێت خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من قام لیله القدر{ثم وفقت له} ایمانا واحتساباً غفر له ما تقدم من ژنبه ). أخرجه الشیخان وأحمد5/318 والزیاده له.
ئه‌م شه‌وه له مانگی ره‌مه‌زان و له (10) شه‌وی كۆتاییدایه. بهلاَم به ته‌حدید دیاری نه‌كراوه چ شهوێكهو زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیایه كه ئاخۆ شه‌وی چه‌نده‌می ره‌مه‌زانه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته موسڵمانان به گورج و گۆڵی و رۆح سوكییهوه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م هه‌له زێڕین و فورسه‌ته گه‌وره‌یه له ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن و ئه‌و (ده) شه‌وه‌ی كۆتایی زیندوو بكه‌نه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌و ده شه‌وه‌دا له مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه.
ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م شه‌وه تاكه‌كان له ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (تحروا لیله القدر فی الوتر من العشر الآواخر من رمضان) البخاری 4/225
واته: به دوای شه‌وی قه‌دردا بگه‌ڕێن له شه‌وه تاكه‌كانی ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زان.
بهلاَم به تایبه‌تی تر شه‌وانی (27) ی هه‌موو ره‌مه‌زانێك موسڵمانێكی زۆر به گه‌رم و گوڕییه‌كی زۆره‌وه له مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌و تا نزیك بانگی به‌یانی داده‌نیشن و خۆ خه‌ریك ده‌كه‌ن به نوێژ‌و قورئان خوێندن و گوێگرتن له ئامۆژگاری خێر‌و چاكه. كه زۆریان له‌و نه‌و موسڵمانانه‌ن كه تازه بڕیاری پابه‌ند بوونیان داوه به ئیسلامه‌وه.
ئومێد ده‌كرێت كه ئه‌مانه به‌ر ئه‌و خێره گه‌وره‌یه بكه‌ون چونكه زۆرێك له زانایان پێیان وایه شه‌وی (27)ی ره‌مه‌زان نزیكترین شه‌وه كه شه‌وی قه‌در بێت ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك له‌وانه:
(زری كوری حوبه‌یش ده‌فه‌رموێت: له ئوبه‌ی كوری كهعبم بیستووه كاتێ پێیان ووت: عبدالله‌ی كوری مسعود فه‌رمویه‌تی: هه‌ركه‌سێك هه‌موو ساڵه‌كه هه‌ستێت ئه‌وه به‌ر شه‌وی قه‌در ده‌كه‌وێت! جا ئوبه‌ی فه‌رموی:(رحمه الله, أراد أن لا یتكل الناس, والذی لا اله الا هو انها فی رمچان-یحلف ما یستثنی-ووالله انی أعلم أی لیله هی؟ هی لیله التی امرنا رسول الله (صلی الله علیه وسلم) بقیامها, هی لیله صبیحه سبع وعشرین, وأمارتها أن تضلع الشمس فی صبیحه یومها بیضا‌ء لا شعاع لها) ورفع ذلك فی روایه الی النبی(صلی الله علیه وسلم) ). أخرجه مسلم وغیره وهو مخرج فی صحیح أبی داود (1247).
واته: ره‌حمه‌تی خوا له عبدالله بێت ئه‌و مه‌به‌ستی ئهوهه بووه كه خه‌ڵكی ته‌مبه‌ڵی نه‌كه‌ن, سوێند به‌و خوایه‌ی كه هیچ په‌رستراوێك نییه به هه‌ق جگه له‌و شه‌وی قه‌در له مانگی ره‌مه‌زاندایه, وه سوێند به خوا من ده‌زانم له چ شهوێكیدایه؟ له‌و شه‌وه‌دایه كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ كردوین كه تیایدا هه‌ستین و شه‌ونوێژ بكه‌ین كه ئه‌و شه‌وه‌یه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی (27)ی ره‌مه‌زانه. وه نیشانه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كاتێ خۆر هه‌ڵدێت ره‌نگی سپییه‌و تیشكی نییه.
چه‌ند رێنمایییهك
1-خوشك و برای خۆم ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وانه مایته‌وه له مزگه‌وتدا نیه‌تی ئیعتیكاف بهێنه‌و مه‌به‌ستت پاك بكه‌ره‌وه كه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره تۆ ئه‌مشه‌و خه‌و له چاوه‌كانت ده‌تۆرێنیت.
2- پێویسته له مزگه‌وتدا بمێنیته‌وه‌و تا ئه‌توانی له‌و مزگه‌وتانه‌دا بمێنه‌ره‌وه كه جومعه‌ی تێدا ده‌كرێت.
3-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له قسه‌ی دونیایی‌و یاری‌و گاڵته‌و گه‌پ و گۆرانی ووتن و ده‌ف لێدان و شتی بێ سوود, به‌ڵكو زیاتر خۆ خه‌ریك بكه به نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و قورئان خوێندن و ئیستیغفار.
4-تا ده‌توانیت زۆر بپاڕێره‌وه به تایبه‌تی به‌م دوعایه:[ اللهم انك عفو {كریم} تحب العفو فاعف عنی].
5-بیرت نه‌چێت مانه‌وه بۆ شه‌وی قه‌در سوننه‌ته نه‌كه‌ی له‌به‌ر به‌جێ هێنانی سوننه‌تێك خۆت گوناهبار بكه‌یت و نوێژی به‌یانی بفه‌وتێنیت و بخه‌ویته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا نه‌تتوانی هه‌مووی به‌خه‌به‌ر بیت و هه‌ندێك خه‌وتی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی به‌یانی خه‌وت پیا نه‌كه‌وێته‌وه ئاسایییه, چونكه خوای گه‌وره زیاد له توانا داوات لێ ناكات.
والله أعلم
به ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان سه‌ربازێكی رۆح سوك بین بۆ به‌جێ هێنانی شهعائیرهكانی ئه‌م دینه.
ئاماده‌كردنی : حه‌مزه به‌رزنجی – كوردستانی عێراق

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس darwnae بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo payami to hawre gyan....
sar kawtw bit...
la zhya nta ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت خوای گه‌وره پاداشتت باته‌وه
سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم خوا پاداشتت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس دەست و پەنجەی خۆ‌و خۆش هاوڕێـم خەمبار گوڵ....
بۆ پەیامەکەت بۆ پەیڤە جوانەکانت...
خودا لە گوناهە کانی تۆی بەرێزیش خۆش بێت .... انشااللە..
ژیانێكی کامەران و کاتێکی شاد بۆ تۆی ئازیز...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سهرکوتو بیت

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نییه






sar kawtn bo barezt
له‌سه‌ر هێڵ نییه