.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خود ناسی Understanding self
خود ناسی كارێكی یه‌كجار سه‌خت وگرانه، ئه‌ویش له‌به‌ر گه‌وره‌یی مرۆڤ وزۆری توانا ووزه شاراوه وئاشكراكانی، بئهندازهیهك هه‌ر كه‌سێكمان ئه‌م گه‌ردونه به‌رفراوانه‌ی تیادا كۆبوه‌ته‌وه، وه‌هه‌ر ئه‌ندامێكی بچوك یان گه‌وره‌ی له‌شی بگریت توشی سه‌راسیما دێیت له‌به‌ر سه‌رسوڕهێنه‌ری وگه‌وره‌یی دروستكار وبهدیهێنهری مرۆڤ.
بهلاَم ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كاره سه‌خت ودژواره، بهلاَم هه‌وڵی زۆر هه‌یه بۆ ناسینی مرۆڤ وتواناكانی، به‌بۆچوونی من له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زانیاریه نوێیانه‌ی سه‌باره‌ت به مرۆڤ ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی دڵۆپێك دێت له زه‌ریای زانیاری سه‌باره‌ت به مرۆڤ وتواناكانی، بۆیه له‌م باسه‌دا (خود ناسی) هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌نگاوێك پێكه‌وه بنێنین به‌ره‌و خود ناسی ودۆزینه‌وه‌ی خود Find self
وه پێش چوونه سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان به پێشه‌كیه‌ك ده‌ست پێ ده‌كه‌ین تیایدا ئاماژه به ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین.
ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی مرۆڤ
مرۆڤ دروستكراوێكی ته‌واو وڕێكی خوایه، به جوانترین وچاكترین شێوه هێنراوه‌ته بوون، ئه‌وه‌ی ئێستا ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت مرۆڤ له چوار ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی پێك دێت، سیانیان مه‌عنه‌ویه ویه‌كێكیان مادییه، وسیانیان فه‌رمانده‌ره ویه‌كێكیان جێبه‌جێكاری ئه‌و فه‌رمانانه‌یه، ڕه‌گه‌زه‌كان ئه‌مانه‌ن (ڕۆح، عه‌قڵ، نه‌فس، جه‌سته)، له‌خواره‌وه كورته‌یه‌كی ئه‌و چوار ڕه‌گه‌زه ئاماژه پێده‌ده‌ین.
یه‌كه‌م: رۆح Spirit: داینه‌مۆ وجوڵێنهری مرۆڤه، ونهێنی نه‌زانراوی خواییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كونهی نازانرێت لای مرۆڤه‌وه، خوای گه‌وره‌ش ئاماژه ده‌دات به‌م نهێنیه (وَێسْأَلونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْڕ رَبِّی وَمَا أُوتِیتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِیلاً) (الاسرا‌و:85) )، واته پرسیارتان لێ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ڕۆح، پێیان بڵێ رۆح ئه‌مری خوایه وئێوه زانسیتان كه‌م ده‌ست هاتووه.
رۆح جه‌وهه‌ری مرۆڤه، ومانا ده‌ره بهڕهگهزهكانی تری ژیان، وئه‌ویش پێویستی به‌زانین وبه‌ڕێوه‌بردنه لای مرۆڤه‌كانه‌وه، چونكه فه‌رامۆشكردنی ژین وژیان توشی نه‌هامه‌تی وگرفتی گه‌وره‌ی مرۆیی ده‌كات، به‌و ئیعتباره‌ی كه ڕۆح سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئاكار وبههاكانه، وكایهیهكی نه‌گۆڕه وسه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌ریت وئاكارێكی باش وچاكه بۆ كۆمه‌ڵگا.
دووه‌م: عه‌قڵ brain& head: ڕه‌گه‌زێكی گرنگه له زاتی مرۆڤدا، وئه‌میش به‌هه‌مان شێوه نهێنی وسهرسوڕهێنهره، وله نیعمه‌ته گه‌وره‌كانی خوایه بۆ مرۆڤ، عه‌قڵ هۆكاری ناسینی خوایه، وجیاكهرهوهی نێوان مرۆڤی ته‌واو ودروست ومرۆڤی ناته‌واو شێت وسه‌رگه‌ردان.
له كۆندا له نێوان زانایاندا جیاوازی هه‌بوو سه‌باره‌ت به شوێنكاری عه‌قڵ، هه‌ندێكیان ئاماژه‌یان به سه‌ر ده‌دا وهه‌ندێكی تریان به دڵ، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وانه‌ی ده‌یانوت شوێنكاری عه‌قڵ له دڵدایه پشتیان ده‌به‌ست به‌چه‌ند ده‌قێكی قورئانی پیرۆز كه ئاماژه به كاری عه‌قڵی ده‌كات له دڵدا بۆ نمونه: (.....ڵهُمْ قُلُوبٌ لا يفْقَهُونَ بِهَا.... )(ڵعراف: من اڵایه179) ( ...وَگُبِعَ عَڵی قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لا ێفْقَهُونَ...)(التوبه: من اڵایه87) )(... صَرَفَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لا ێفْقَهُونَ...)(التوبه: من اڵایه127) به ئیعتباره‌ی كه تێگه‌یشتن كاری عه‌قڵ وله‌و ئایه‌تانه‌دا ئاماژه به‌دڵ كراوه، كه‌واته كاری عه‌قڵ له‌دڵدایه.
له نوێترین توێژینه‌وه‌دا له‌لایه‌ن چه‌ند بیریار وزانای ئه‌ڵمانیه‌وه گه‌شتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه كاری عه‌قڵ له‌دڵدایه، ئه‌وه‌ی له مێشكدایه مۆخه وئه‌ویش كاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
به‌م شێوه عه‌قڵیش ڕه‌گه‌زێكی گرنگی تری پێكهێنه‌ری مرۆڤه، وبۆ خودناسی پێویسته توانا وكونهو كاری عه‌قڵ بزانین ئه‌مه‌ش له ڕێگای هه‌وڵه‌كانمان بۆ خودناسی.
سێیه‌م: نه‌فس soul: نهێنی وهۆكاری ئاره‌زوه‌كانی بوون وزیاد بوون وبه‌رده‌وام بوونی ژیانه، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه شوێنی نادیاره، به‌ڕێوه‌بردنی پێویسته ئه‌ویش دوای زانین وناسین بوون وهۆكار وشوێنكاری، به‌مه‌ش ده‌توانین له خود ناسیه‌وه نزیك ببینه‌وه.
چواره‌م: جه‌سته body: ته‌نها ڕه‌گه‌زی ماددی ودیاری مرۆڤ، به‌رگه بۆ هه‌ر سێ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر، وجهستهش مه‌به‌ستمان پێی هه‌موو ئامێره فیزیاییه‌كانی مرۆڤه دیار بێت یان نادیار، وه جه‌سته‌ش تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كه‌سه هه‌ڵده‌گرێت كه ڕه‌گه‌زه‌كانی تر ڕه‌نگ ڕێژی ده‌كات.
جه‌سته شوێنكاری هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی تری مرۆڤه ولهم قۆناغه گرنگه‌ی گه‌شتی ژیانیدا هه‌موو په‌یوه‌ندی وكاره‌كانی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌چه‌سپێت، وه زانینی به‌شێك له‌م كار وتایبه‌تمه‌ندی جه‌سته له چه‌مكی خودناسی نزیكمان ده‌كاته‌وه.
ئامانج ومه‌به‌ست له‌م بابه‌ته
بێگومان بابه‌تێكی هاوشێوه‌ی خودناسی ئامانج ومه‌به‌ستی گه‌وره‌ی له پشته، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه كورتی بكه‌ینه‌وه:
1. دۆزینه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ، ودۆزینه‌وه‌ی ده‌لاقه‌كانی هێز وتونا له‌ناو مرۆڤدا.
2. ناسینی خود بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر.
3. گه‌شتن به‌ئامانجه‌كان به خێراییه‌كی له‌به‌ر چاوو وكاتێكی دیاری كرا‌و.ر 4. به‌كارهێنانی زمانی وته وزمانی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر.
5. ژێرباركردنی هۆكاره‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی زاتی مرۆڤ.
ڕێگاكانی ناسینی خود
1. ئیعترافی زاتی: بێگومان هیچ مرڤێك له مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی به‌ئه‌ندازه‌ی زاتی مرۆڤ خۆی كه‌س نایناسی، بۆیه خود ناسی له‌زاتی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاره سه‌ره‌كیه پێكهێنه‌ره‌كانی مرۆڤ، كه‌واته ده‌بێت لهزاتمانهوه ئیعتراف به‌خۆمان بكه‌ین وه‌ك بوون وتوانامان، چ لاواز وچ به‌هێز یان سیفاته جیاكهرهوهكانمان، یاخوود نیاز ومه‌به‌ستی دڵمان، ده‌با له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی خود ناسیدا ئیعتراف به‌هه‌موو هێز وتوانا ولاوازی زاتی خۆمان بكه‌ین.
2. پرسیار له ده‌رونی خۆمان بكه‌ین: تاوه‌كوو بزانین ئه‌م ئیعترافه‌ی كه‌له‌سه‌ر زاتی خۆمانی ده‌كه‌ین دروسته، پێویسته ناخمان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگ بكه‌ینه‌وه، وه‌ك هه‌نگاوی دووه‌می خودناسی، وهلاَم دانه‌وه‌یان ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی ڕێی خودناسی، بۆیه ده‌رون گه‌ر ڕاستگۆیانه هێناته گۆ هه‌موو ڕه‌هه‌ند وسیما وئاكاری ئه‌و كه‌سه له ڕاپۆرتێكی وێنه‌یی دورو درێژدا ده‌خاته ڕوو.
3. گوێبگره له ڕای خه‌ڵكی تر: دوای دانیشتنی بێ ڕتوش له‌گه‌ڵ ده‌رونماندا، هه‌نگاوێكی تر بنێ له‌م ڕێگا وههنگاوانهی خودناسی، گوێ هه‌ڵخه بۆ بۆچوون وڕای به‌رامبه‌ر وخه‌ڵكی سه‌باره‌ت بهكهسایهتیت، بێگومان ئه‌وانیش هه‌ندێ له‌بۆچونه‌كانیان ده‌چنه ڕیزی خستنه ڕووی تایبه‌تمه‌ندیه كه‌سیه‌كان وڕۆڵی ده‌بێت له خودناسیدا.
4. پرسیار بكه له‌خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌زاتی خۆت: ئه‌گه‌ر خاڵی پێشوو به‌بێ به‌رنامه خه‌ڵكی ڕاو سه‌رنجی خۆیان وت، ئه‌وجا هه‌نگاوێكی تر بڕۆره‌وه پێشه‌وه وپرسیاریان لێ بكه سه‌باره‌ت به‌كه‌سایه‌تی وئاكار وڕه‌وشت وتایبهتمهندیهكانت، ڕێگای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونانه‌ش زۆره، هه‌ر له ڕوو به‌ڕوو، یان نوسین.
5. سه‌یری خۆت بكه به چاویلكه‌ی خه‌ڵكی تر: ئه‌مه‌ش ڕوانینێكی تره بۆ خوود، به‌هۆیه‌وه چه‌ند سیمات وئاكارێك ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌شداری ده‌كه‌ن له داڕشتنه‌وه‌ی سیماته سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌سایه‌تیت، وبه‌هۆیه‌وه له خود ناسی نزیك ده‌بیته‌وه.
6. بهرفراونكردنی پانتایی زاتی كراوه‌ت: به‌وه‌ی له‌ڕێگای هه‌نگاوه‌كانی پێشووه ئه‌م پانتاییه له‌ناخت ولهژیانتا گه‌وره ده‌بیت وتا به‌هۆیه‌وه خودناسیمان لا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئاكاره‌كانی كه‌سی خودناس
دوای باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی خود ناسی، زۆر پێویسته هه‌ندێ ئاكار وصیفاتی ئه‌و كه‌سانه بخه‌ینه ڕوو كه خودی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، زانای ده‌رونناسی گه‌وره (ماسلو) هه‌ندێ ئاكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زاتی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه باس ده‌كات.
1. كه‌سانێكن له حه‌قیقه‌تدا ده‌ژین، وتوانیویانه زاڵ ببن به‌سه‌ر ململانێی نێوان گومان وڕاستی، وسه‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌م ڕێگایه‌وه گه‌شتونه‌ته حه‌قیقه‌ت.
2. زاتی خۆیان پێ قبوڵه به‌هه‌موو ئاكاره پۆزه‌تیڤ ونهگهتیڤهكانهوه، وزاتهكانی تریش وه‌ك خۆیان، بهلاَم له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نێگهتڤهكان چاك بكه‌ن.
3. ته‌ركیزیان زیاتره له‌سه‌ر گرفت نه‌ك له‌سه‌ر زاتیان، ئه‌م سیفه‌ته وایان لێ ده‌كات زوو بتوانن ته‌شخیصی گرفت وكێشه بكه‌ن ودواتر بتوانن ڕێگه چاره‌ی بۆ دابنێن.
4. كه‌سانێكی داخراو وگرێیاوی نین، به‌ڵكو سێبه‌ر وقسه‌یان خۆشه، وحه‌ز به نوكته وپێكه‌نین ده‌كه‌ن.
5. خاوه‌نی به‌ها وڕهوشتن وبهئهندازهیهكی باش بوونه‌ته داهێنه‌ر.
6. گرنگی تایبه‌تی ده‌ده‌ن به خته‌وه‌ری مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی وله پێناو ئه‌م مه‌به‌سته‌شدا چه‌نده‌ها خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
7. توانای شۆڕبونه‌وه‌ی باشیان هه‌یه به‌ناو ئه‌زمونه‌كانی مرۆڤایه‌تیدا.
8. په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌مێكی نوخبه‌ی خه‌ڵكدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وكه‌متر له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵكدا. 9. له دیدگایه‌كی تایبه‌تی وبایهتیانهوه ده‌ڕواننه ژیان.
چی بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی زاتی خۆتت به‌دی بهێنیت؟
بۆ وهلاَمدانهوهی ئه‌م پرسیاره، چه‌ند خاڵێكی كرداری وئاكاری ده‌خه‌ینه ڕوو كه بۆ بهكالاَكردن وخۆپێڕازنینهوهیه، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
یه‌كه‌م: مندالاَنه بژی: بۆ ده‌ست خستنی مه‌به‌ستێكی دیاریكراو وحرصت له‌سه‌ر به‌دیهێنانی وه‌ك منداڵ وڕكی لێبگره وبه‌رده‌وام به له‌سه‌ر داواوكردن وده‌ستخستنی بهلاَم به‌مه‌رجێك كه هۆكارهكانت دروست وڕاست بن، كه‌واته پێویسته هه‌ر كارێك ده‌ستی ده‌ده‌ینێ گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێ بده‌ین ئه‌ویش له پێناو هێنانه‌دی زاتمان وناینی تواناكانمان.
دووه‌م: هه‌میشه له‌گه‌ڵ تازه‌دا بژی: بۆ دروستكردنی ژیان ڕێك وڕهگدار پێویسته له‌گه‌ڵ چه‌مك وزاراوه وهۆكاره تازه‌كاندا بژیت، بهلاَم به‌مه‌رجێك مێژوو له‌یاد نه‌كه‌یت، چونكه واقیعی ئێستات به‌رهه‌می هه‌وڵ وتێكۆشانی ڕۆژانی ڕابردووهته.
سێیه‌م: گوێ هه‌ڵخه بۆ هه‌ست ونهستت: ئه‌و هه‌سته‌ی كه هه‌ته سه‌باره‌ت به ئه‌زمونه تایبه‌تیه‌كان، نه‌ك ئه‌و هه‌سته گشتیهیی كه واقیعی ژیان یان دهسهلاَت دروستی ده‌كات ودهیسهپێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، مرۆڤ پێویسته خاوه‌نی هه‌ستی تایبه‌تی خۆی بێت تاوه‌كوو بتوانێت ته‌حقیقی زاتی بكات ودواتر خودی خۆی بناسێت.
چواره‌م: دڵسۆزبه وخۆت به‌دور بگره له ڕواڵه‌ت بازی: دڵسۆزی له‌گه‌ڵ زاتت وله‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به‌مه‌ش خۆت له دوالیزمه‌یی ڕزگار ده‌كه‌یت، وه دڵسۆزیش هانگاوی ته‌حقیق كردنی زات وخودناسییه.
پێنجه‌م: خاوه‌نی ڕاو بۆچوونی خۆت به: له بابه‌ته جۆراو جۆره‌كاندا بۆچوونی خۆت بڵێ وشانازی پێوه بكه، هیچ نه‌بێت تۆ پاشكۆ نییت له بیركردنه‌وه وجوینه‌وه‌ی قسه‌ی خه‌ڵكی تر، به‌مه‌ش ته‌حقیقی زاتی خۆت ده‌كه‌یت، لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماچه بده‌ین به‌وه‌ی گرنگ نییه بۆچونهكهت هاوتایه یان پێهوانهیه به ڕا وبۆچوونی كه‌سانی به‌رامبه‌ر.
شه‌شه‌م: به‌رپرس به: با هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌میشه له‌ناختا بێت وبه‌رامبه‌ر هه‌موو كارێك ئیتر ڕاسته‌خۆ ڕووبه‌ڕووی تۆ ببێته‌وه، یان ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌مه‌ش وات لێ ده‌كات شانازی به‌كه‌سایه‌تی خۆته‌وه بكهیتیت وپاشان ته‌حقیق زاتت بكه‌یت وئه‌مه‌ش ده‌بێته پلیكانه‌یه‌كی تری خودناسی.
حه‌وته: به‌جدی كاربكه: ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یده‌یت سه‌باره‌ت به‌كارێك به‌جدی شانبده ژێری وئه‌نجامی بده، ئه‌ویش له پێناو ته‌حقیقی زاتتدا.
هه‌شته‌م: كه‌م وكوڕیهكانت بدۆزه‌ره‌وه: به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه بكه له گه‌ڵ ده‌رون وناختا وخاڵه لاوازه‌كانی كه‌سایه‌تیت بدۆزه‌ره‌وه وهێڵهكانی به‌رگریت ده‌ستنیشان بكه به‌مه‌ش ده‌توانیت ته‌حقیق زاتت بكه‌یت وهه‌نگاوێكی تریش بنێتت به‌ره‌و خودناسی.
دووای ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه سه‌باره‌ت به خودناسی، وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی بابه‌تێكی تر بگرین وپێشهكیهكی بۆ دابڕ‌ێژین له‌م ناونیشانه‌ی لای خواره‌وه باس له به‌ڕێوه‌بردنی خود ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌بردنی خود
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ناونیشانه ده‌شێت بیكه‌نه مانشێتی گه‌وره وچه‌نده‌ها لق وپۆپی لێببێته‌وه به جۆرێك له‌چه‌نده‌ها بهرپهڕهدا درێژه‌كه‌ی جێگای نه‌بێته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر گه‌وره‌یی زاراوه‌كه وسێبه‌ری زاراوه‌كه، بهلاَم به‌كورتی ده‌توانین بڵێن بریتیه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر چوار ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی خودی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگیه‌ك دروستت ببێت له نێوان (پێداویستی وئاره‌زوو وئامانجه)كانی مرۆڤ، به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه پێداویستییه گرنگه‌كانی نه‌فسی مرۆیی ده‌خه‌ینه ڕوو:
1. پێویستی مانه‌وه: ئه‌ویش وه‌ك پێویستی رۆڤ به هۆكاره‌كانی ژیان وه‌ك خواردن وخواردنه‌وه وخۆراك، یاخود پرۆژه‌ی هاوسه‌رگیری له پێناو به‌رده‌وامبوونی ژیان.
2. پێداویستی ئینتیما: ئه‌ویش به وگوێرهی كه مرۆڤ كائینێكی كۆمهلاَیهتیه، وزۆر پێویستیهیهتی كه له‌بازنه جۆراو جۆره‌كانی ژیان كه ئینتیماكان له‌سه‌ر ئه‌و داده‌ڕێژن په‌یوه‌ندی بكات ئیتر ئه‌و ئینتیمایه ئاینی بێت یان نه‌ته‌وه‌یی یان كۆمهلاَیهتی یان سیاسی.
3. پێویستی به هێز: مه‌به‌ست پێی هه‌موو جۆره‌كانی هێزه، له ماددی ومه‌عنه‌وی، چونكه ئه‌م هێزانه به‌شداری ده‌كه‌ن له فه‌راهه‌م هێنانی كه‌ش وهه‌وایه‌كی پڕ له ئارامی وئاسایشی.
4. پێویستی به ئازادی: چونكه ئازادی كه‌ش وهه‌وایه‌كی له‌بار ده‌سازێنێت بۆ نما كردنی تونا زاتیه‌كانی مرۆڤ.
د. ئاوات محمد ئه‌مین

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت به‌رێزمdarwnae
گیان هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Darawan gean dastakant xosh sarkawtw be
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست وپەنجەی تۆی بەڕێز خۆش هاوڕێی خۆشە ویست کاکە حسین ــــ خۆشناو گیان...
بۆ ئەم پەیڤە جوانانە .....سەرکەوتو بیت...
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەر...
بۆ بەڕێزت.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس..
هاوڕێی خۆشەویست
کاکە تۆڵا س...
ژیانێکی بەختەوەر ...
بۆ بەڕێزت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor zor swpas bo payami barezt hawre gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه